Archive

Thursday, September 9, 2021

ئه‌مریكا: شه‌ڕی تیرۆرو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری پێوه‌ندی هه‌ولێر و واشنگتۆن به‌هێزتر ده‌كا


 

ده‌قی وتووێژی ره‌حیم ره‌شیدی له‌گه‌ڵ جۆوی هوورد یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

پرسیار: ده‌كرێ بفه‌رموون كه‌ بۆچی جۆری كشانه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ ئه‌فغانستان له‌ عێراق دووپات نابێته‌وه‌؟


وڵام: عێراق ئه‌فغانستان نیه‌ له‌ هیچ روویه‌كه‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ له‌ عێراق زۆر قوڵ و فره‌ لایه‌نه‌یه‌. عێراق شوێنێكی زۆر گرینگه‌ بۆ بازاری وزه‌ی جیهان، عێراق هاوبه‌شێكی گرینگه‌‌ بۆ تێكشكاندنی داعش كه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌ك‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ هه‌رێمه‌كه‌، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ له‌ پێناوی تێكشكاندنیان درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ین. عێراق شوێنی میراتێكی جیهانییه‌ و پاپا فرانسیس له‌ سه‌ردانه‌‌ پڕ بایه‌خه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی جوان نیشاندا، ئه‌م میراته‌ ده‌بێ پارێزگاری لێبكرێ و بپارێزرێ و له‌ لایه‌ن جیهانه‌وه‌ چێژنی بۆ بگیردرێ. عێراق له‌ مێژووی خۆیدا رێبه‌رایه‌تی په‌ره‌پێده‌ری چه‌ند دیرۆكی مرۆیی بوه‌. پێم وایه‌ ده‌توانین پێكه‌وه‌ داهێنان بكه‌ین، بۆچوونم وایه‌ ده‌شێین بۆ زۆر بابه‌ت پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی و تێبكۆشین بۆ ئه‌و داهاتوه‌ دره‌وشاوه‌ی كه‌ لاوانی عێراق كار بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌كه‌ن.

پرسیار: ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو واشنگتن چۆن ده‌بینین؟

وڵام: پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ، چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ش گرینگه‌ كه‌ وه‌ها بێ، تاكوو‌ پێكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ شه‌ڕی تیرۆر بده‌ین، نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێكاكاو داعش و تاقمه‌كانی دیكه له‌ ره‌وه‌تی زه‌ماندا، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ رووی ئابوریشه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ گه‌لێك گرینگه‌، زۆر هه‌لی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه‌و ئه‌وان له‌ ئارادایه‌، له‌به‌ر ئه‌مانه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌‌ له‌ نزیكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ین. 


#مسته‌ر_كورد

No comments: