Archive

Monday, November 13, 2017

Kurdistan Earthquake

Kurdistan Earthquake: Almost half of the 207 reported dead are from the Kurdish town of Sarpol-eZahab in Kermanshah province |


هاوخەمی

لە کانگای دڵمەوە، بە بۆنەی گیان لە دەسدانی سەدان هاووڵاتی کوردستان، کە بە هۆی کارەساتی بوومەلەرزە گیانیان لە دەست دا، هاوخەمی قوڵی خۆم بە خەڵکی کوردستان بە گشتیی، بنەماڵەی قوربانییەکان بە تایبەتی رادەگەیەنم و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە بە ئاوات دەخوازم.

رەحیم رەشیدی

Thursday, November 9, 2017

NRT TV


رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٧ی نوامبری ٢٠١٧، ئەنستیتوتی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە واشنگتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ باس لەسەر بارودۆخی کوردستان پێکهینابوو. لەو کۆبوونەودا، لێکۆڵەرو رۆژنامەوانی تورک، ئەمبرین زەمان، پیتەر شەی، بەرپرسی کاروباری عێراق لە وەزارەتری دەرەوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی 'جوڵانەوەی نەوەی نوێ'، قسەیان کرد. د. تونەل گویل بەرێوەبەری بەرنامەکە بوو. یەکێک لەو کەسانە بووم لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەم پرسی ' ئایا پێتان وانیە کە کەرکووک دیاریەکی باش بوو بۆ قاسم سلویمانی'. 

سەرنجراکێش ئەوەیە کە NRT کە کاک شاسوار خاوەنەیەتی، لە کۆی قسەو باسەکانی ئەو سیمینارە کە ماوەی نزیک بە دوو کاتژمێری خایاند، تەنیا پرسیارەکەی منی لابردەوەو رێگای لە بڵاو کردنەوەی گرتوە...

بەراستی سەربەخۆیی و بێلایەنی ئاوا دەبێ؟
رەحیم رەشیدی

ڕوانگەی مام جەلال لەسەر کەرکووک و یەکریزی نێو کوردستان

Friday, November 3, 2017

دەقی نامەی پاڕڵمانتارانی بریتانیان بۆ عێراق




بەڕێز سەرۆکوەزیران
نامەیەکی بەپەلەمان لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەدەستگەیشتووە کە داوامان لێدەکات یارمەتیدەربین لە هاندانی "بەشداریکردنی دەستبەجێ و چالاکی هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ رێگاگرتن لەو پێشهاتانەی کە ئێمە وەک مەترسیدار بۆ سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئاشتیمان، ئارامی و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانبینین" و "یارمەتیمان بدەن داوای بەشداریکردنی بەرفراوانتری حکومەتی بەریتانیا بکەین لە دەستپێکردنی دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدادا".
کاردانەوەکەی بەغدا بۆ گشتپرسییەکە، کە بەرپرسانی کورد هەمیشە گوتویانە راسپاردەیەکە بۆ دانوستاندن بۆ ئەوەی دواتر سەربەخۆیی لە بەغدا بەدەستبهێنن و بارودۆخ و سنووری ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی بکەنەوە، تووندبووە و پێچەوانەی دەستووریشە.
ئێمە پێشوازی لە پێشنیازەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە دەکەین و داوای وەستاندنی هەموو چالاکییە سەربازییەکان و کردنەوەی دیالۆگێکی کراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.
هیچ هۆکارێک نابینین کە بۆچی ئەمە ئەو پێشنیازانە لەخۆی ناگرێت کە لە نامەکەی رۆژی 23ی مانگی ئەیلوولدا هەیە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پێی رازی بووەو، پێشنیازی بەسوودیشی بۆ دیالۆگێکی لەو جۆرە تێدایە. ئێمە دەستخۆشی لە کاری دیپلۆماتکارەکانمان لەم پرۆسەیەدا دەکەین.
هەربۆیە داوا لە تۆ و هاوکارەکانمان دەکەین کە هاندەر بن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان هاوبەشەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو کارەش بەزووترین کات ئەنجام بدرێت.
جاک لۆپرێستی، ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمانتاری فرەپارت
ئیان ئۆستن، ئەندامی پەرلەمان
رۆبەرت هاڵفۆن، ئەندامی پەرلەمان
ماری گالیندۆن، ئەندامی پەرلەمان
هێنری سمس، ئەندامی پەرلەمان
ستیفن مێتکاڵف، ئەندامی پەرلەمان
لۆرد کلیمنت جەونز
خاتوو هۆدگسنی ئەبینگەر

٨ سیناتۆری ئەمریکا نامەیەکیان بۆ عەبادی نارد




٨ سیناتۆری ئەمریکا نامەیەکیان بۆ عەبادی نارد
بەڕێز حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق
لە ژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە تووندوتیژییەکانی شەڕی نێوان سوپای عێراق و، پێشمەرگەی کورد لە باکووری عێراق لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دەدەن، ئەم نامەیە دەنووسین بۆ جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیمان لە عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ و، دیموکرات، هاوکات داوات لێدەکەین، کار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەیت بۆ کەمکردنەوەی ئەم دۆخە مەترسیدارە، کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
ئەوە دەزانین کە گشتپرسیی تاکلایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە مانگی ئەیلوول، حکومەتەکەی تۆی خستە دۆخێکی سەختەوە و، هەروەها سەرنجەکانی سەر شەڕی دژ بە داعشیشی لە قۆناخێکی گرنگدا خستە مەترسییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ئاگاداری پشتیوانییە گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین، کە لەچەند ساڵی رابردوودا پێشکەشیانکردووە، لە نێویاندا بۆ هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش، بۆیە ئێمە بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردن لە حکومەتێکی ئۆتۆنۆمی و، بەهێزی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و، فیدراڵ. 
گشتپرسییەکە هەتا بووە دابەشبوونی بۆچوونەکان لە نێو کوردستانی عێراق و، هۆکاری دوایین بڕیاری مەسعود بارزانی بۆ دەستبەرداربوون لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. داننان بە دەرئەنجامە نەخوازراوەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە و، دانوستاندنی کردووە بۆ هەنگاونان بۆ پێشەوە، بۆیە ئێمە هیواخوازین بۆ چارەسەرکردنی ئەمە بە بەخێرایی، کار لەگەڵ ئەواندا بکەیت.
پارێزگاریکردن لە خەڵکی کوردی عێراق و، پێکهاتە کەمایەتییەکانی دیکە، شتێکی هەرە گرنگە بۆ ئێمە. ئێستا کە بارگرژییەکان بە تووندی ماونەتەوە، دەمانەوێت دڵنیاببینەوە، کەمایەتییەکان پارێزراون و، هەروەها رێگری لە هەر جۆرە تووندوتیژییەکی دیکە دەگیرێت، کە رەنگە ببێتە هۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوون. بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانلێکراو لەلایەن ئێران لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەتایبەتیش لە دەشتی نەینەوا، بووتە جێی نیگەرانی جددی، بەتایبەتیش لە کۆمەڵگەکانی کەمایەتییەکان. 
بە تووندی هانتدەدەین، کە یەکە نا لۆکاڵەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچە هەستیارانە لاببەیت و، لە بەرامبەردا دڵنیایی هەبێت کە تەنیا باشترین هێزی رێکخراوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسیارییەتی ئاسایش لەو ناچانە دەگرنە ئەستۆ. دوای پڕچەککردن و مەشق پێکردنێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە سەرچاوەی گرنگ، بە قوڵی نیگەرانی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکاین لە دژی کوردی عێراق و، پێکهاتە کەمایەتییەکانی دیکە. 
داوات لێدەکەین کە جڵەوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بگریت، لە هەرجۆرە جووڵەیەکی بێ مەرج و، تاکلایەنە بە ئاراستەی ناوچە جێ ناکۆک و، کوردییەکان و، بۆ پەسەندکردنی سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە و، دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و، گەیشتن بە چارەسەرێکی دەستووری بۆ بنبەستەکانی ئێستا و، هەروەها دانانی میکانیزمێکی هاوبەشی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان و، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی خاڵە سنوورییەکان کە گرنگن بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە عێراق.
لەگەڵ ئەوشدا، دەمانەوێت لەم دەرفەتەدا جەختلەسەر ئەو بڕوایەمان بکەینەوە، شەڕی داعش زۆری ماوە کۆتایی پێبێت. بۆیە ناکۆکی نێوان کوردی عێراق و، باقی وڵاتەکە، بەتەنیا دۆخە ئاڵۆزەکە خراپتر دەکات. پەیوەندییەکی ئاشتیانە و، سەقامگیر و، بەرهەمدار لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و، عێراق پێویستە ببێتە ئامانجی سەرەکی بۆ هەردوو وڵاتمان.
سوپاسگوزارین بۆ سەرکردایەتی و گرنگیدانت بەم کێشەیە 
لەگەڵ رێز 
رۆن جۆهانسن، سیناتۆری ئەمریکا
تیم کەین، سیناتۆری ئەمریکا
مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری ئەمریکا
جارینز ریسچ، سیناتۆری ئەمریکا
کریس مورفی، سیناتۆری ئەمریکا
کۆری گاردنەر، سیناتۆری ئەمریکا
جۆن باراسۆ، سیناتۆری ئەمریکا
جۆنی ئیزاکسن، سیناتۆری ئەمریکا
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا
واشنتن دی سی 
١١/٠٢/٢٠١٧