رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٧ی نوامبری ٢٠١٧، ئەنستیتوتی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە واشنگتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ باس لەسەر بارودۆخی کوردستان پێکهینابوو. لەو کۆبوونەودا، لێکۆڵەرو رۆژنامەوانی تورک، ئەمبرین زەمان، پیتەر شەی، بەرپرسی کاروباری عێراق لە وەزارەتری دەرەوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی 'جوڵانەوەی نەوەی نوێ'، قسەیان کرد. د. تونەل گویل بەرێوەبەری بەرنامەکە بوو. یەکێک لەو کەسانە بووم لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەم پرسی ' ئایا پێتان وانیە کە کەرکووک دیاریەکی باش بوو بۆ قاسم سلویمانی'.
سەرنجراکێش ئەوەیە کە NRT کە کاک شاسوار خاوەنەیەتی، لە کۆی قسەو باسەکانی ئەو سیمینارە کە ماوەی نزیک بە دوو کاتژمێری خایاند، تەنیا پرسیارەکەی منی لابردەوەو رێگای لە بڵاو کردنەوەی گرتوە...
بەراستی سەربەخۆیی و بێلایەنی ئاوا دەبێ؟
رەحیم رەشیدی
No comments:
Post a Comment