Archive

Friday, November 3, 2017

دەقی نامەی پاڕڵمانتارانی بریتانیان بۆ عێراق




بەڕێز سەرۆکوەزیران
نامەیەکی بەپەلەمان لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەدەستگەیشتووە کە داوامان لێدەکات یارمەتیدەربین لە هاندانی "بەشداریکردنی دەستبەجێ و چالاکی هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ رێگاگرتن لەو پێشهاتانەی کە ئێمە وەک مەترسیدار بۆ سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئاشتیمان، ئارامی و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانبینین" و "یارمەتیمان بدەن داوای بەشداریکردنی بەرفراوانتری حکومەتی بەریتانیا بکەین لە دەستپێکردنی دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدادا".
کاردانەوەکەی بەغدا بۆ گشتپرسییەکە، کە بەرپرسانی کورد هەمیشە گوتویانە راسپاردەیەکە بۆ دانوستاندن بۆ ئەوەی دواتر سەربەخۆیی لە بەغدا بەدەستبهێنن و بارودۆخ و سنووری ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی بکەنەوە، تووندبووە و پێچەوانەی دەستووریشە.
ئێمە پێشوازی لە پێشنیازەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە دەکەین و داوای وەستاندنی هەموو چالاکییە سەربازییەکان و کردنەوەی دیالۆگێکی کراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.
هیچ هۆکارێک نابینین کە بۆچی ئەمە ئەو پێشنیازانە لەخۆی ناگرێت کە لە نامەکەی رۆژی 23ی مانگی ئەیلوولدا هەیە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پێی رازی بووەو، پێشنیازی بەسوودیشی بۆ دیالۆگێکی لەو جۆرە تێدایە. ئێمە دەستخۆشی لە کاری دیپلۆماتکارەکانمان لەم پرۆسەیەدا دەکەین.
هەربۆیە داوا لە تۆ و هاوکارەکانمان دەکەین کە هاندەر بن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان هاوبەشەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو کارەش بەزووترین کات ئەنجام بدرێت.
جاک لۆپرێستی، ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمانتاری فرەپارت
ئیان ئۆستن، ئەندامی پەرلەمان
رۆبەرت هاڵفۆن، ئەندامی پەرلەمان
ماری گالیندۆن، ئەندامی پەرلەمان
هێنری سمس، ئەندامی پەرلەمان
ستیفن مێتکاڵف، ئەندامی پەرلەمان
لۆرد کلیمنت جەونز
خاتوو هۆدگسنی ئەبینگەر

No comments: