Archive

Monday, April 27, 2020

ئاگاداری بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی:


برای به‌رێزم كاك نامۆ عه‌بدوڵا په‌یمانگه‌ی فێر كردنی زمانی ئینگلیزی له‌ رێگای ئۆنلاین به‌ نرخێكی زۆر هه‌رزان كردۆته‌وه‌. پێشنیارتان پێده‌كه‌م كه‌ ئه‌م هه‌له‌ له‌باره‌ له‌ ده‌ست مه‌ده‌ن و له‌م رێگا هه‌رزان و ئاسانه‌وه‌ خۆتان فێری زمانی ئینگلیزی بكه‌ن یان خۆ ده‌توانن زمانه‌كه‌تان باشتر بكه‌ن. ئێوه‌ی به‌رێزو شه‌یدای فێربوون و پێشكه‌وتن‌ ده‌توانن له‌ ڕێگای ئه‌م تاڵۆكه‌یه‌وه‌ ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن و هه‌رچی زووتر ده‌ست به‌ خوێندنی وانه‌كان بكه‌ن.
تكایه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م تاڵۆكه‌دا هاوكارو یارمه‌تیده‌ر بن.
به‌ سپاسه‌وه‌

#مسته‌ر_كورد


Thursday, April 23, 2020

مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وه‌رزی پاییزدا

داواكاری كۆمه‌ڵێك له‌ پاڕڵمانتارانی كوردستان بۆ ئاشكرا كردنی راستییه‌كانی گرێدراو به‌ كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی


یادداشتی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
لیژنەیەكی پەرلەمانی كە پێكهاتووە لە (ئه‌رشه‌د حوسێن محه‌مه‌د، حكمه‌ت محه‌مه‌د عبوزه‌ید، رزگار عیسا سوار، نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار، موحسین حوسێن مسته‌فا) و واژۆیان لەسەر یادداشتەكە كردووە، كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.
له‌ ناوه‌ڕۆكی یادداشته‌كه‌دا، كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ دوای به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی ئاماده‌یان كردووه‌، هاتووه‌: "وه‌ك لای هه‌مووان روونه‌ كه‌ مسته‌فا سه‌لیمی خه‌ڵكی سه‌قزه‌. تۆمه‌تی كوشتنی پۆلیسێك و ئه‌ندامێتی له‌ حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سه‌ر بووه‌. ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵ له‌ زیندان بووه‌. له‌ رێكه‌وتی 27/3/2020 له‌گه‌ڵ حه‌فتا كه‌س له‌ زیندانی شاری سه‌قز هه‌ڵاتوون".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "مسته‌فا و شه‌ش كه‌س به‌ نهێنی چوونه‌ته‌ بانه‌ و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بڕیار ده‌ده‌ن بێنه‌ باشووری كوردستان، ئیتر هه‌ندێكیان دێنه‌ باشوور و هه‌ندێكیان خۆیان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌، مسته‌فا سه‌لیمی له‌ رێكه‌وتی 2/4/2020
 ده‌ربازی باشووری كوردستان ده‌بێت و ده‌چێته‌ گوندی سیاگوێز سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گه‌رمك، په‌یام بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت گه‌یشتمه‌ باشوور، دواتر ده‌چێته‌ مزگه‌وتی گوندی سیاگوێز و چه‌ند كه‌سێكی خه‌ڵكی گوندی له‌وێ بینیوه‌. له‌وانه‌ كه‌سێك به‌ ناوی "سیروان حه‌مه‌ ئه‌مین" و كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی "ئیسماعیل تۆفیق" كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سیروان له‌ رۆژی 2/4/2020 له‌سه‌ر داوای سه‌لیمی په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سێك ده‌كات له‌ سلێمانی كه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاته‌ و پێكه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی حدك بوون. سیروان به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێت مسته‌فا له‌ ماڵی ئه‌وانه‌ و له‌ سیاگوێزه‌ و ده‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. كه‌سه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌لیمی به‌ ته‌له‌فۆنی سیروان قسه‌یان كردووه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ داوای له‌ سیروان كردووه‌، ئاگای له‌ سه‌لیمی بێت تا چاره‌یه‌ك له‌ حاڵی بكه‌ن، به‌ڵام سیروان ناوه‌كه‌ هه‌واڵی هاتنی مسته‌فا به‌ ئاسایش ده‌دات و له‌به‌ر كۆرۆنا ئاگاداریان ده‌كات، كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتووه‌. له‌ رێكه‌وتی 3/4/2020 دووباره‌ سیروان و ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵات قسه‌ ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێت مسته‌فا ته‌سلیمی ئاسایش ده‌كه‌ن. ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵات، كه‌ له‌ سلێمانی بووه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ عه‌تا ناسر سه‌قزی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی عومه‌ر ئیلخانی و داوا ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن مسته‌فا سه‌لیمی ته‌سلیمی ئێران نه‌كرێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت ژماره‌كه‌ی منی پێ بده‌ با له‌ ئاسایشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكات و بڵێت من سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌م، به‌ڵام ئاسایش مسته‌فا ده‌به‌ن. له‌ رێكه‌وتی 4/4/2020 دووباره‌ كورده‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ سروان ده‌كات و له‌ حاڵی مسته‌فا ده‌پرسێت، به‌ڵام ئاسایش بردوویانه‌ بۆ كه‌ره‌نتین بۆ باشماخ، پاشان كورده‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ حدكا و حدك ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت مسته‌فا سه‌لیمی لای ئاسایشه‌ و ئه‌و كورده‌ له‌ هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ ئاگاداره‌ و ئاماده‌یه‌ شاهێدی بدات".
له‌ یادداشته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، سه‌لیمی هاتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسراوه‌: "به‌ر له‌ سێداره‌دانی سه‌لیمی به‌رپرسانی زیندان بانگی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌توانن چاویان پێ بكه‌وێت، له‌ 10/4/2020 كه‌سوكاری سه‌لیمی ده‌یبینن و ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت، كه‌ هاتووه‌ته‌ باشووری كوردستان و له‌وێوه‌ ته‌سلیمی ئێران كراوه‌ته‌وه‌. له‌ رۆژی 11/4/2020 سه‌لیمی له‌سێداره‌ ده‌درێت".

Sunday, April 19, 2020

د. قاسملوو له‌ نیگای د. "فریدریک تیسۆ" دا



"ناسینی من و د. قاسملوو لە دایک بوونێک بوو، لە بەر ئەوەی لە دایک بوونی کورد بوو. ناسینی من و د. قاسملوو لە دایک بوونی من و کوردستان بوو. د. قاسملوو حەقیقەتی کوردی بە من ناساند. ئەو راستییەی کە د. قاسملوو بە منی ناساند، رۆحی کورد بوو کە پێی ناساندم.
من ئەو کاتەی کە د. قاسملووم ناسی، بە رۆحی کورد، بە بوونی کورد، بە هەموو بوونی کورد ئاشنا بووم."

د. "فریدریک تیسۆ" سه‌ركونسولی پێشوویی فه‌رانسه‌ له‌ هه‌ولێر، ئه‌ندامی كارای رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوورو دۆستی هه‌تاسه‌ر وه‌فادار به‌ كوردستان.

#مسته‌ر_كورد

ئەمەریكا 508 ملیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەداتە وڵاتان


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی‌ بڕی 508 ملیۆن دۆلار وەك ھاوكاری دەداتە پتر له‌ 100 وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه‌. به‌شێك له‌و یارمه‌تیانه‌ پێشكه‌ش به‌ وڵاته‌كانی وه‌كوو، عێراق، توركیا، لوبنان، سوریا، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین كراوە.
بەگوێرەی داتاكان عێراق لە وەرگرتنی پارەكە پشكی شێری بەركەوتووە و 25 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. هه‌روه‌ها وڵاتانی سوریا و ئه‌فغانستان هه‌ر یه‌كه ‌و بڕی 18 ملیۆن دۆلاریان له‌ رێگای بانكی جیهانی یان رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رپرسانی پله‌ باڵای ئه‌مەریكا و له‌نێویاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندووه‌، ئامادەن هاوكاوری كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن، بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر كۆرۆنادا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران تاكوو هه‌نووكه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ھاوكاریەكەی ئه‌مەریكا قبووڵ بكه‌ن.
ئه‌م هاوکارییەی ئه‌مەریكا بۆ وڵاتان، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ واشنتن هاوكارییه‌ داراییەکانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌ڵپه‌ساردووه‌،‌ ساڵی پار بڕی هاوكاری ئه‌مریكا 400 ملیۆن دۆلار بووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 15% كۆی داهاتی ئه‌و رێكخراوه‌.
پێشتر تره‌مپ به‌ زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌رباره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی گوتبووی: "زۆرترین به‌شه‌ بودجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێمه‌ دابینی دەکەین، بەڵام کاتێک من قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وان رەخنەیان لە ئێمە گرت. لە ده‌ستپێكه‌وه‌ وه‌كو پێویست بۆ پێشگرتن به بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كاریان نه‌كردووه‌. ئه‌وان هه‌ر له‌ سەرەتاوه‌ زۆر زانیاریان هه‌بوو، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سەرەڕای ئەوەی بەشی هه‌ره‌ زۆری بودجه‌كه‌یان ئێمە دەیدەین، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وان له‌ چین نزیک بن".

Thursday, April 16, 2020

پشتیوانی له‌ كاك عه‌لی جه‌وانمه‌ردی


تكایه‌ هاوكار بن و واژۆ بكه‌ن بۆ كرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی به‌رێز عه‌لی جه‌وانمه‌ردی له‌ فه‌یسبووك. پێویسته‌ ئیزن نه‌ده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ ده‌نگی رۆژنامه‌وانان كپ و ئازادی به‌یان پێشێل بكات...

بۆ واژۆ كردن كلیكی ئێره‌ بكه‌.