Archive

Monday, January 9, 2012

لە قاپووخی خۆم‌دا دەمێنمەوە

لە قاپووخی خۆم‌دا دەمێنمەوە، ئیدی بارانێک شک نابەم گڕی ئەم هەناوەم‌دامرکێنێ... دەستەکانم دەلەرزن‌ بیر لەوە دەکەمەوە کە هیچکات گوڵێک بۆ بۆنکردن نابینمەوەو باوشم پەناگای ترسەکانت نابێ تاکوو سووکنایت بدەن. مەترسە نامێنمەوە لێرە، پەنجەرەکان پێوەدە؛ من رۆیشتم هێندە دوور کە دەنگت ئیدی نامگاتێ؟

No comments: