وێنه: دیمه‌نێک له به‌شدارانی کۆڕیادی شه‌هیدانی ڤیه‌ن
رۆژی هه‌ینی، رێکه‌وتی 13ی جولای 2012ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 23ی پووشپه‌ری 1391ی هه‌تاوی، کاتژمێر حه‌وتی سه‌ر له ئێوارێ، کۆریادی رێزگرتن له شه‌هیدانی ڤیه‌ن، به به‌شداری سه‌دان که‌س له کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، له ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن به‌رێوه چو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و به‌رنامه‌دا، ره‌حیم ره‌شیدی به‌خێرهاتنی ئاماده بووانی کۆڕیاده‌که‌ی کرد‌و ئه‌و جار به‌رنامه‌که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان سارا ئه‌کره‌می به‌رپرسی رێکخراوی یه‌کیه‌تیی لاوانی کورد بۆ مافی مرۆڤ که له وڵاتی کاناداوه بۆ به‌شداری‌و به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کۆریاده هاتبوه واشینگتۆن، سه‌باره‌ت به یادو بیره‌وه‌ری دوکتۆر قاسملوو گرینگی ئه‌و یادوه‌ریه قسه‌ی کرد‌و ریزبه‌ندی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی به‌رنامه‌که‌ی خوێنده‌وه.
پاشان، کارول پرونهوبێر نووسەری کتێبی "مه‌رگی قاسملوی کورد"، وتارێکی سه‌باره‌ت به ژیان‌و خه‌باتی دوکتۆر قاسملوو چۆنیه‌تی تیرۆر کرانی قسه‌ی کرد.
وێنه: سارا ئه‌کره‌می
ئه‌وجار پرۆفسۆر ئیڤان ساسچا شیهان لە
بەشی پێوەندییە دیپلؤماسییەکانی زانستگای شاری بالتیمۆر، سه‌باره‌ت به
پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن رژیمی ئێران‌و کاریگه‌ری گه‌مارۆکانی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی دژی رژیمی تاران‌و چۆنیه‌تی به‌هێز کردنی ده‌نگی دژبه‌رانی کۆماری
ئیسلامی له دونیادا به گشتیی‌و له ئامریکا به تایبه‌تی ئاخاڤت.ئینجا رێ‌یان مه‌یرۆ لێکۆڵەری ئاسایشی نەتەوەیی لە ته‌له‌ویزیۆنی "فاکس نیوز" سه‌باره‌ت به ده‌ورو رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له باره‌ی په‌ره پێدان به تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌ترسی ئه‌و رژیمه بۆ سه‌ر ئاسایسی نێوچه‌و جیهان وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
وێنه: ره‌حیم ره‌شیدی
هه‌روه‌ها کاترین کامررۆن
پۆرتێر، سەرۆکی شوڕای رێبەری مافی مرۆڤ،
له باره‌ی پێشل‌کردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به گشتیی‌و مافی کورده‌کان به تایبه‌تی له لایه‌ن
رژیمی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی گۆشه‌گیر کردنی پتری ده‌وڵه‌تی ئێران‌و
یارمه‌تی گه‌یاندن به بزوتنه‌وه‌ی دێموکراستی خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بۆ
هێنانه سه‌ر کاری ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکڕاتیک قسه‌ی بۆ ئاماده بووان کرد‌و خه‌باتی
کورده‌کانی ئێرانی له پێناو ئازادی‌و دێموکراسی‌دا، به‌رز نرخاند.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆریاده‌دا، ره‌حیم ره‌شیدی له لایه‌ن رێکخراوی ئامریکایی، شۆڕای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به گرینگی به‌رز ڕاگرتنی یادو بیره‌وه‌ری دوکتۆر قاسملو، هه‌روه‌ها بیر‌و ئه‌ندیشه‌کانی قاسملو وه‌کوو رێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و کاریگه‌ریه‌کانی بیری ئه‌و رێبه‌ره له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد قسه‌ی کرد.

وێنه: لوقمان ئه‌حمه‌دو ئازاد
ئه‌وجار دوکتۆر فه‌ره‌ج ئه‌رده‌ڵان
له لایه‌ن رێکخراوی ناوه‌ندی کوردی، له هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری
ساڵی 2012 له ئامریکا‌و گرینگی به‌شداری کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته له‌و
هه‌ڵبژاردنه‌دا قسه‌ی کرد‌و هاوکات سوپاسی هاوکاری‌و پشتیوانی یه‌کیه‌تیی ژنانی
دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له ئامریکا کرد که بۆ هه‌رچی باشتر به‌رێوه‌چونی ئه‌و
کۆریاده دڵسۆزانه کاریان کردوه‌و تێکۆشاون.
وێنه: کۆڕ گێره‌کان
شیاوی ئاماژه‌یه که دوریا عه‌بدوڵازاده،
ژیاننامه‌ی شه‌هید قاسملوی خوێنده‌وه‌و به‌رێز جه‌ماڵ عه‌بدوڵا زاده به
پرژکتۆرێک ده‌یان وێنه‌ی له بڕگه جیاجیاکانی ژیان‌و تێکۆشانی سیاسیی دوکتۆر
قاسملو نیشان‌داو هاوکات کاک موحه‌ممه‌د گرژاڵی
ئه‌رکی گرتنی وێنه‌ی ئه‌و رێوره‌سمه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبو.
دواتر، سارا ئه‌کره‌می کۆتایی کۆره‌که‌ی ڕاگه‌یاندو سوپاسی به‌شداری به‌ربڵاوی کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به گشتیی‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی کرد که بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ئه‌و کۆڕیاده هه‌موو هاوکاری‌و ئاسانکاریه‌کیان کردوه.

وێنه: فه‌ره‌ج ئه‌رده‌ڵان، ره‌حیم ره‌شیدی‌و سارا ئه‌کره‌می
شیاوی ئاماژه‌یه که هونه‌رمه‌ندان
لوقمان ئه‌حمه‌دو ئازاد له نێوئاخنی به‌رنامه‌که‌دا، چه‌ند پارچه موزیک‌و سرودی
شۆرشگێڕیان پێشکه‌ش کرد.
پێویسته بگوترێ که، ئه‌م کۆریاده له لایه‌ن دو رێکخراوی کوردی، واته ناوه‌ندی کورد‌ی‌و یه‌کیه‌تیی لاوانی کورد بۆ مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها شۆرای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ، که رێکخراوێکی ئامریکاییه به هاوبه‌شی به‌رێوه چو.
پێویسته بگوترێ که، ئه‌م کۆریاده له لایه‌ن دو رێکخراوی کوردی، واته ناوه‌ندی کورد‌ی‌و یه‌کیه‌تیی لاوانی کورد بۆ مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها شۆرای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ، که رێکخراوێکی ئامریکاییه به هاوبه‌شی به‌رێوه چو.
No comments:
Post a Comment