ن: رابرت کاپلان
و: ره‌حیم ره‌شیدی
ئایا دیموکراسی کاتێکی تێپه‌ڕیوه له مێژووی ئینسانه‌کان دا؟
زۆر که‌سان ئاوا پرسیارێک دێننه گۆڕێ: ''رابرت کاپلان، سیاسه‌ت زانی ئه‌مریکی له وتارێکی دا له "ئاتلانتیک مانتلی"، "فرید زکریا" سه‌رنووسه‌ری "فارین ئافرز" خوز پ راموندا فه‌یله‌سوفی ئیسپانی و زۆر که‌سانی تر چونکه پاش هه‌شت ساڵ له رووخانی "دیوار" بارودۆخ هیچ چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. نه له ئاسیا، نه له ئه‌فریقاو ته‌نانه‌ت له ئۆرووپای رۆژهه‌ڵاتیش گۆڕانێکی ئه‌وتۆ نه‌هاتۆته گۆڕێ. گوێنه‌دان له رۆژئاوا، شه‌ڕو پێکدادانه قه‌ومی‌یه‌کان له باشوو، فه‌سادو مه‌زنخوازی هێزه ئابووری‌یه‌کان، که وه‌ک دوژمنانی ((کۆمه‌ڵگای کراوه))، دێنه ئه‌ژمار (زاراوه‌یه‌که که کارڵ پۆپه‌ری فه‌یله‌سۆف به‌کاری دێنا)، گه‌لێک زۆرن. له هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بێت‌و شارومه‌ندان چاوکاوه‌تر و وریاتر نه‌بن، له‌وانه‌یه وڵاته‌کان به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت مل بنێن. له هه‌مان حاڵیش دا ((هه‌ڵبژرادنی ئازاد)) یش به‌ڕێوه ببه‌ن.
ره‌خنه له دیموکراسی
ده‌بێ به‌وپه‌ڕی له‌سه‌رخۆییه‌وه بڵێم که داڕمانی کۆمۆنیزم ئیعتیباری درێژ ماوه‌ی دێمۆکراسی رۆژئاوا داگیر ناکا. مه‌رگی سروشتی مارکسیزم له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به‌و مانا نییه که حکومه‌ته سه‌ره‌ڕۆیه زیره‌کتره‌کان، له‌م ماوه‌یه‌دا له ئامریکا‌و شوێنه‌کانی دیکه، چاوه‌ڕوانی ئێمه ناکه‌ن. مێژو نیشانی داوه که عه‌قڵ چ به ناوی مه‌سیحییه‌ته‌وه بێ، چ به‌ناوی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری‌و یان ئێستا به ناوی دیموکراسی، هه‌رگیز سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. ئه‌گه‌ر بڕوا بکه‌ین که دیمۆکراسی به‌وشێوه که ئێمه ده‌یناسین، له کۆتایی دا ئاڵای سه‌رکه‌وتن به‌رز ده‌کاته‌وه، ئه‌م قسه به مانای ئه‌وه‌یه که ئاواته‌کانمان له جێگای راستی دابنێین‌و له راستیدا ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که ئێمه له روانگه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی‌یه‌وه بڕوانینه کێشه‌که. جگه له‌مه ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه به قسه‌کانی توکڤیل ((Tocqueville)) ده‌که‌ن باشتر وایه‌سه‌رنج بده‌نه ئه‌و قسانه‌ی که له بابه‌ت ئه‌مریکیه‌کانه‌وه کردوویه‌تی، ناوبراو ده‌لێت ((ئه‌مریکیه‌کان به‌هۆی به‌رابه‌ری ((رێژه‌ییان)) سه‌باره‌ت به فراوانی پیگه‌یشتنی مۆڤایه‌تی زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ((به‌تایبه‌تی ده‌بێت له ده‌ورانه دیموکراتیکه‌کاندا له سه‌ره‌ڕۆیی بترسین)) چونکوو سه‌ه‌ڕۆیی، هێز له خۆخوازی‌و ئه‌و ئاسایشه وه‌رده‌گرێ که بارودۆخ بۆ پێکهێنانی به‌رابه‌ری له‌بار ده‌کا.
تکڤیل له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه، ئه‌و دیموکراسی‌یه که له هه‌موو ناوچه هه‌ژاره‌کانی جنیادا هه‌ڵده‌ده‌ین به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ین به‌ره‌و شکڵه نوییه‌کانی هه‌ژمونی خوازی ده‌ڕوات، توکڤیل له‌سه‌ر ئه‌وه قسه ده‌کا: دیموکراسی له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌ترسێکی گه‌وره‌و بێ نموونه رووبه‌ڕوویه‌و، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له سێبه‌ردا شاردراوه‌ته‌وه. ناوبراو ده‌لێت: زۆربه‌ی رژێمه‌کانی داهاتوو به‌تایبه‌تی رژیمی خۆمان، له‌وانه‌یه پتر وه‌کوو ئۆلیگارشیه‌کانی ئاتن‌و ئیسپارتی زه‌مانی کۆن بن، تا وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئێستای واشینگتۆن، مێژوو فێرمان ده‌کات که ده‌ورانی خۆشگوزه‌رانی پڕمه‌ترسیترین ده‌ورانه‌کانه.
''یولیب'' مێژوونووسی یۆنانی سه‌ده‌ی دووهه‌می پێش زاین، ده‌ورانێک که ئێمه به سه‌ده‌ی زێرینی ئاتنی ده‌زانین، پیی ده‌ڵێت ((سه‌ره‌تای به‌ره‌و دواوه چوونه‌وه‌و داڕمانی ئه‌سینا)) به بۆچوونی "توسیدید" (Tuocidide) ئه‌سینیه‌کان له ئاسایش‌و خۆشگوزه‌رانێکی وه‌هادابوون که له برانبه‌ر هێزه تاریکه‌کانی سروشتی مرۆڤایه‌تی دا چاویان نوقاندبوو له ئاکامدا له شه‌ڕی "پلویونز"دا هه‌ست و نه‌ستیان له‌ده‌ست دا.
هیتله‌رو مۆسۆلۆنیش، له رێگای دێمۆکراسی‌یه‌وه، گه‌یشتنه کورسی ده‌سه‌ڵات. دیمۆکراسی هه‌موو کات سیمایه‌کی ئینسانی تر به کۆمه‌ڵگا نابه‌خشی ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بارودۆخی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه که له‌واندا سلامه‌تی سەقامگیر بوو بخاته مه‌ترسیه‌وه... ئه‌گه‌ر سڵامه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک مه‌ترسی خولقێن بێ، دامه‌زراندنی دێمۆکراسی نه ته‌نیا کرده‌وه‌یه‌کی مه‌ترسی‌یداره به‌ڵکو کاره‌سات باریشه. بۆ وێنه له ره‌وتی دواقۆناغه‌کانی دێمۆکراسی، ئاڵمان‌و ئیتالیا له ساڵه‌کانی نێوان دوو شه‌ڕ، راده‌ی بێکاران‌و ئاستی هه‌ڵاوسان له ئاڵمان‌و ئاستی په‌شێویه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئیتالیا گه‌لێک کاره‌سات بار بوو.
نابێت ئه‌و قسه‌یه به‌باش وه‌ربگرین که دیکتاتوری باشه‌و دیموکراسی خراپه. به‌لام ده‌بێ به‌بیر بهینینه‌وه که ته‌نیا پاش سه‌رکه‌وتنه ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ده‌توانین دێمۆکراسی دابمه‌زرێنین. کۆمه‌ڵگای ئه‌ورووپی به چه‌شنێکی وه‌ها له ئاڵۆزی‌و پێشکه‌وتن گه‌یشتبێ که ((ئاریستۆکراسی)) بۆ ئه‌وه‌ی که به ته‌واوه‌تی له ژێر ئه‌و باره قورسه‌دا، نه‌چه‌مێته‌وه ناچاربن به هاوڵاتیانی تر تا راده‌یه‌ک به‌رابه‌ری پێشکه‌ش بکاو به‌رپرسایه‌تی دیرایکراویان بداتێ بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له سه‌ه‌ڕۆیی‌و ئانارشیزم، خه‌ڵک ده‌بێ به‌شیوه‌ی گروپ گه‌لێکی قازانج خواز، دابه‌ش ببن، بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه پێشبڕکێیه‌کی بێ‌زیان.
راستی ئه‌وه‌یه که سه‌ر له نوێ له‌سه‌ر باسی ئه‌خلاقی راده‌وه‌ستین تا دیموکراسی پاساو ده‌ین‌و هه‌ر ئه‌و راستی‌یه ده‌ریده‌خا که دیکۆمێنته مێژووی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌رگیز له گۆڕێ دا نه‌بوونه. ئێمه‌ش وه‌کوو ((یووری موسه‌ونی)) سه‌رۆکی کۆرمای ((ئۆگاندا))، که دیکتاتۆرێکی ئاشکرایه (له‌و تاقمه‌ی که ((هابز)) وه‌سفیان ده‌کات) رئالیست نه‌بووبن. بایه‌خی گه‌شه سه‌ندنی ((ئوگاندا)) زۆر به‌رچاوه، ئه‌وه له حاڵێک دایه که له باکووری وڵات شه‌ڕه قه‌ومیه‌کان هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه. له ساڵی 1986دا، ئه‌رته‌شی ((موسه‌ونی)) شاری کامپلای داگیر کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی دوکانێک تاڵان بکرێت. ((موسه‌ونیی)) له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وت‌و چاوه‌دێری ئه‌وه‌شی کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، به شێوه‌یه‌ک به‌ڕێوه بچن که سه‌رکه‌وتنی ئه‌و مسۆگه‌ر بکه‌ن. ناوبراو ده‌ڵێت: ((منیش به‌شێک له‌و که‌سانه‌م که باوه‌ڕیان به پلۆرالیزمی دێمۆراتیک نییه. له راستیدا من به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه دا ناکۆکم که له باره‌ی ئه‌فریقاوه ده‌یڵێن. ئه‌گه‌ر له ((ئۆگاندا)) سیسته‌می فره‌حیزبی به‌ڕێوه‌بجێ، هیچ حیزبێک ناتوانێت به‌ته‌نیایی له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وێت‌و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی سه‌ره‌کیه. عه‌شیره‌ت خوازی، مه‌زهه‌ب یان ناوچه‌گه‌رایی بنه‌مای لێک تارازنه به‌رده‌وامه‌کانه)). به‌شێوه‌یه‌کی دیکه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه‌ی که به‌وه‌ها ئاستێکی پیشکه‌وتوو که ((تۆکڤیل)) باسی لێوه ده‌کا نه‌گه‌یشتبێ، سیسته‌می فره‌حیزبی ته‌نیا که‌لینه قه‌ومی‌و ناوچه‌ی‌یه‌کان گه‌شه پیده‌دا.
ئه‌زمونه‌کانی ((رواندا)) ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ که هه‌وڵه‌کانی ئێمه بۆ سه‌پاندنی سیسته‌مه په‌ڕله‌مانیه‌کانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر وڵاته‌کانی دیکه، هه‌وڵه‌کانی کۆلۆنیال خوازانی ئه‌وروپی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بۆ جێگیر کردنی شێوه ئیداریه‌کانی ده‌ره‌کی به‌جێگای سیسته‌مه‌کانی سانترالیزمی دیموکراتیک و سیسته‌مه‌کانی به‌رگری جێڵه‌کی به‌بیر ده‌هێنه‌وه.
له رۆژئاوا، مێژوو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی پشت گوێ ده‌خری‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ته‌نیا رێگاچاره، ئه‌وه‌یه له‌نێوان دیکتاتۆرو دیموکراته‌کان دا هه‌ڵبژاردن بکه‌ین. هه‌روه‌ها، له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا ئه‌ڵته‌رناتیڤ بریتیه له هه‌ڵبژاردن له نێوان دیکتاتۆره خراپ‌و خراپتره‌کان دا. سه‌پاندنی هه‌ڵبژاردن ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی رازیمان بکا. به‌ڵام پاش ذه‌ند مانگ یان چه‌ند ساڵ تاقمێک له سه‌ربازه‌کان که نارنجۆکیان له‌ده‌ست دایه، دنه ده‌درێن. بۆ وان رووخاندنی دێمۆکراسی تازه‌پیگرتوو زۆر ئاسانه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین که ره‌نگه حکومه‌ت له سیاسه‌تمه‌داره فاسیدو شه‌ڕخوازه‌کان پێکبێ که هێزی له‌رزۆکی ئه‌وان پیگه‌یه‌کی ناوه‌ندی نییه.
بۆ گه‌یشتن به ئاستی سکولاری مۆدێرن، ده‌بێ ئاستی خوێنده‌واری له ولات دا زۆر له سه‌رێ بێ، ته‌نانه‌ت هیندیش (استسنا)ێکی به‌چاوه به‌هه‌رحاڵ ئه‌م شێوازه په‌سند ده‌کا. هیند له بواری دێمۆکراسی دا ته‌نیا سه‌رکه‌وتنێکی رێژه‌یی هه‌بوو. ویلایه‌تی بیهارو ویلایه‌ته‌کانی دیکه ، له ده‌ست هه‌ژاری ده‌ناڵێنن‌و بێ سه‌ه‌و به‌ه‌ێکی سه‌یر به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا زاڵه.
((راسی مونرو)) پسپۆری به‌ناوبانگی کیشه‌ی ئاسیا، نیشانی داوه که چۆن ده‌سه‌ڵات خوازی چینی توانیویه‌تی خه‌ڵکی چین بۆرژواری ئابوری پاش سه‌نعه‌تی، ئاماده بکه‌ن‌و دێمۆکراسی هیند نه‌یده‌توانی وه‌ک چین خه‌ڵکی هیند بۆ ئه‌و بابه‌ته گرنگه ئاماده بکات. هه‌ڵبه‌ته به‌ربڵاوتر کردنی چه‌تری دێمۆکراسی، ره‌ساڵه‌تێک بوو که ئێمه دوای شه‌ڕی سارد بۆ خۆمانمان دیاری کردبوو، کێشه‌یه‌ک بوو که تا راده‌یه‌ک له ژێر په‌رده‌ی گومان دابوو، له میسر، له عه‌ره‌بستانی سعودی که هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئامریکان له جیهانی ئیسلام دا، هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌توانێ خه‌ونێکی ترسناک بێت بۆ ئێمه. ئێمه له باره‌ی فه‌زیله‌ته‌کانی دێمۆکراسیه‌وه، خۆمان گیف ده‌که‌ینه‌وه له هه‌مان کاتدا له سه‌ره‌ڕۆیه‌کی وه‌ک مه‌لیک حوسین رێز ده‌گرین‌و له چه‌کداره‌کانی تورکیه‌و پاکستان که به ((هێزه راسته‌قینه‌کانی پشتیوانی دێمۆکراسی)) له ولات ده‌زانرێن، سوپاس ده‌که‌ین.
دیاره له‌سه‌ر کاغه‌ز، دێمۆکراسی به مانای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و رێزگرتن له مافی مرۆڤه، به‌ڵام له دنیای واقعی دا مخابن دێمۆکراسی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا به هه‌ڵه ده‌گیرێت.
له پاکستان، له تورکیه، له پیرۆ، و ولاته‌کانی دیکه دامه‌زراندنی دێمۆکراسی به ته‌واوه‌تی بارودۆخه‌که‌ی شڵه‌ژاندوه، ئایدیالیه‌کان بۆ دامه‌زراندنی دێمۆکراسی له گۆشه‌و که‌ناری دنیادا ئاواتی پیکهێنانی عکوومه‌تێکی جیهانیان له‌سه‌ر دایه. هه‌ڵبه‌ته حکوومه‌تێکی وه‌ها به‌ره‌به‌ره خه‌ریکه پێکدێت. مه‌به‌ستم ێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نییه. من له بازاڕه‌کان و دام‌و ده‌زگا سه‌نعه‌تی‌و بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌دوێم که له زۆر له وڵاته‌کاندا به‌پێی دادوه‌ره‌کان به تێبینی ده‌سه‌ڵات گۆڕدراون له نێوان سه‌د هیزی ئابووری جیهان دا، (51) دانه‌یان کۆمپنیا گه‌وره‌کانن نه‌ک ولاته زه‌به‌لاحه‌کان! ئه‌وان 28% چالاکیه ئابووریه‌کانی دنیایان له‌ژێر ده‌ست دایه.
ئه‌م کۆمپانیایانه، ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ره‌به‌گانه‌ی که بوونه‌ه‌ته هۆی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه مۆدێرنه‌کان وه‌بیر دێنه‌وه. ده‌توانین ئه‌وان به پێشه‌نگی رێکخراوێکی داروینی نوێ له سیاسه‌تدا بزانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هێڵی پێشه‌ه‌وه‌ی به‌جیهانی بوون دان‌و، ئه‌وه له حاڵێک دایه که زۆربه‌ی تێکشکانه‌کانی دانیشتوانی گۆی زه‌وی له راستی خۆماڵیه‌کاندا ره‌گاین داکوتاوه.
ئه‌م کۆمپانیایانه ده‌توانن له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی داهاتوودا له دوای خۆیانه‌وه کاره‌ساتی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌جێبێڵن. به‌ڵام له دوایین لێکدانه‌وه‌دا، سه‌ر له‌نوێ سازکردنه‌وه زانستیه‌کان به‌گوڕتر ده‌بنه‌وه چینه ناوه‌نجیه‌کانی دنیا له یه‌کتر نزیک ده‌بنه‌وه‌و له‌م روه‌وه شیرکه‌ته‌کان ده‌توانن له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانی کردارێکی به‌رپرسانه‌تر که که‌متر نائه‌خلاقی بێ بگرن به‌ر. نفوزی شیرکه‌ته‌کان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و ئابووری دا به چه‌شنێکی به‌ربلاوه که پیویستی به شیکردنه‌وه نییه.
به‌ڵام گرفتی ئه‌و هێزانه‌ی که له شیرکه‌ته‌کانه‌وه سه‌چاوه ده‌گرێ، نادیارتره، ئیستا شیرکه‌ته‌کان له هه‌موو جێگایه‌ک بوونیان هه‌یه... ئه‌وان ناوه‌ندی بازرگانی شار- شوێنی خه‌و، ناوه‌ندی توریستی پێک دێنن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده‌یه به ناچار گۆڕانێکی نیگه‌تیڤ نییه ئێمه پێویستمان به شیرکه‌ته گه‌وره‌کان هه‌یه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه به واتای نرخی نزم، ئاسایش، به‌هره‌وه‌ری هیزی کار‌و... یه به‌لام ده‌بێ دان به‌وه دابنێین که دروستکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی بیناسازی شاره‌کانی ئێمه به رێگای دێمۆکراتیک دا ناڕوا. بڕیاره‌که له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه راگه‌یندراوه.
ئه‌م گروپانه وه‌ها هێزێکیان دروستکردوه که خه‌ڵکی زۆر گوێ ناده‌نێ‌و نوخبه‌کانیش تا دێ که‌متر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌که‌ن. پێویستی ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی هه‌رچی زۆرتر به ئاسایشی ماددی، خه‌ڵکی ناچار کردوه تا له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی بازنه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیان هه‌نگاو بنێن‌و پتر له ژیانی گشتی دوور که‌ونه‌وه‌و ئه‌مه‌ش خۆی گوێ رایه‌ڵی به‌هێز ده‌کات. هه‌ر چه‌نده پتر سامانت هه‌بێت، زۆرتر ئاماده‌یت که بۆ پارستنی سامانه‌که‌ت بسازێیت. یۆنانیه‌کانی زه‌مانی کۆن جه‌ختیان ده‌کرده‌وه که کۆیله که‌سێکه ته‌نیا بیر له پاراستنی له مردنی خۆی ده‌کاته‌وه. ئێستاش ده‌توانین بڵێین کۆیله که‌سێکه ته‌نیا بیر له پاراستنی سامانی خۆی ده‌کاته‌وه. ''ئاریستوفان''، ''ئادام فرکوسن''، تۆکڤیل، هه‌موان، ئێمه‌یان ئاگادار کردۆته‌وه که ئاسایشی ماددی ئێمه له قه‌و‌ارەی کۆیله‌تی‌و رۆچون له خودی خۆمان دایه، شتێک که به وته‌ی ''توکڤیل'' مرۆڤه‌کان ده‌کاته ((مه‌ڕه زه‌حمه‌ت کێشه‌کان)).
گوێ نه‌دان به‌پێی پێویست ئازار ده‌رنییه. من چومه‌ته ئه‌و وڵاتانه‌ی که له‌واندا ئاستی به‌شداری کردنی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردندا زۆر له سه‌رێیو به‌ڵام ژیانی سیاسی سه‌قامگیر نییه.
به‌شداری لاواز له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌نده‌ش بیرکاری ئه‌م دێڕانه نیگه‌ران ناکا. ''جیمز هارسینگتن''ی فه‌یله‌سوف، ده‌ڵێت: گوێ نه‌دانی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکه که بۆ فه‌زاێکی سیاسی ئارام و ساغله‌م له‌باره.
هه‌رچی بێ، گوێ نه‌دان به‌و واتایه‌یه که هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وه‌نده سه‌قامگیره که ده‌توانرێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی به‌شداری کردن له 50% پتر بوو له هه‌مان کاتدا چینی نێوه‌نج بڕێکی زۆر پاره له قومارخانه‌کان‌و له گرێوه‌کان سه‌رف بکا. چوونه ساڵۆنه تایبه‌تیه‌کانی له‌ش جوانی‌و کڕینی بڕێکی زۆری حه‌بی ئارام که‌ره‌وه‌و به‌هێزکه‌ر، ده‌توانرێ به‌ڕاستی، په‌رۆشی سڵامه‌تی کۆمه‌ڵگای ئامریکا بین.
لێره خه‌ریک بوون ده‌که‌نه جێگره‌وه‌ی بایه‌خه‌کان‌و ڕێده‌ده‌ن که‌لتوری جه‌ماوه‌ری، خه‌ڵک به لاڕێ دا به‌رن‌و هۆکه‌شی ساکاره: "زسلاو میلوچ"ی نووسه‌ر، ده‌ڵێت: ((ئه‌وڕۆ مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که له خۆی دا شتێکی نییه، له ئاکامدا هه‌موو شتێک قه‌بووڵ ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بزانێت ئه‌و شته بۆ ئه‌و شه‌رم هێنه‌ره، چونکوو ئه‌و گه‌ره‌کییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا پیوه‌ندی دامه‌زرێنێت. ئه‌و نایه‌وێت ته‌نیا بێت)).
ئه‌وڕۆکه، خه‌ڵک ده‌ورووبه‌ری خۆیان وه‌ها چۆڵ ده‌بینن که دار‌و دیواری ماڵه‌کانیان به وێنه‌ی که‌سانێکی به‌ناوبانگ پڕ ده‌که‌نه‌وه.
خه‌ڵکی له زانیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی خۆ دوور ده‌گرن؛ زۆربه‌ی ئه‌و زانیاریانه نیگه‌رانی دروست ده‌کات، به‌ڵام بۆ به‌شه‌کانی مردنی "پرنسس دایانا" حه‌زی تێر نه‌کراو له خۆ نیشان ده‌ده‌ن. ئیراده‌ی خۆ وون کردن‌و دوور که‌وتنه‌وه له هه‌ر چه‌شنه به‌رپرسایه‌تیه‌ک، شه‌رتێکی پێویسته بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌ت.
جیگای سه‌رسوڕمانه که "جیمز مدسیون"و "جورج واشینگتن" دامه‌زرێنه‌رانی ئامریکای نوێ، له وه‌سف که‌رانی جۆری رژیمی ئیسپارت بوون. له یه‌ک قسه‌دا ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆ له سیسته‌می سیاسی‌دا زۆر گرنگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵکوو پیوه‌ندی هێز و شێوازی کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه زۆرترین بایه‌خی بۆ سیسته‌می سیاسی هه‌یه. به‌م پێیه، به‌پێچه‌وانه‌ی وته‌ی ده‌وڵه‌ت‌و راگه‌یه‌نه‌ره‌کان که فره‌نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ریان دا زاڵه، ره‌نگه ئیتر بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ له دێمۆکراسی دا ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ین.
سه‌رچاوه: "گۆڤاری" صفحه اول، ژماره 52.
تایپ کردنی عەلی لالە
تێبینی:
ئه‌م وه‌رگێرانه ساڵی 2000 بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌م وه‌رگێرانه ساڵی 2000 بڵاو بۆته‌وه.
No comments:
Post a Comment