بۆ ئەوەی هەڵوێست‌و بوێری ون نەبێت. ئەم وتارەم هاوینی ٢٠٠٨ نوسیوە، تەنانەت ئەم بۆچوونەم بە ڕاشکاوی لە تیشک تی‌ڤی باس کرد، ئەو کاتە شتەکان لەگەڵ ئیستا زۆر جیاواز بوون!
کاتێک باس له رێکخراوێکی دێموکراتیک دێته گۆرێ، ده‌بێ به‌ر له هه‌ر شت بیر له‌و چه‌مک‌و پێوانانه بکه‌ینه‌وه که کۆڵه‌که‌ی راسته‌قینه‌ی دێموکراسی نێو رێکخراون.
به ورد بوونه‌وه له‌و یاسا، پێوانه، رێگا‌و شوێنانه که به‌رهه‌می کۆده‌نگی‌یه له رێکخراوێکی دێموکراتیک‌دا، ده‌توانیین چاوه‌روان بین دێموکراسی به باشترین شێوه جێگیر بێ‌و ئه‌م جێگیرییه باڵ به‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانی رێکخراوه‌که‌دا بکێشێ، به چه‌شنێک ئیدی رای تاکه که‌س به بێ ئاڵوگۆڕی بیروڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له کۆمیته یان ئۆرگانێک‌دا به‌شدارن، ناتوانێ بڕیارێکی دێموکراتی بێ له پێناو دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا.
هه‌مووان ده‌زانیین رێکخراوه خۆشه‌ویسته‌که‌مان، واته یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستان، له ڕۆژه‌کانی 13 تاکوو 16ی مانگی گه‌لاوێژی 1386ی هه‌تاوی، چواره‌مین کۆنگره‌ی خۆی سه‌رکه‌وتوانه به به‌شداری سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی به‌شه جیا جیاکانی ئه‌م رێکخراوه پان‌و به‌رینه پێکهێنا‌و له ڕه‌وتی کاروباری کۆنگره‌دا زۆر باس‌و پرسی جۆراوجۆر هاتنه گۆڕێ، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران؛ به پشت به‌ستن به‌و بڕیارانه که به‌رهه‌می بیروڕای گشتیی رێکخراوه‌که‌مانه، هه‌نگاو بنێ‌و به‌رهه‌می هه‌نگاونانی به پێی میکانیزمه دیاری کراوه‌کان بۆ هەموو رێکخراوه‌که بگێڕێته‌وه.
یه‌کێک له‌و باسانه‌ی که ده‌خوازم له ستوونی "لاوانه"ی ئه‌م جاره‌دا قامکی بۆ ڕادێرم‌و به کورتی باسی لێبێنمه گۆرێ، به‌ندی 11ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراته سه‌باره‌ت به هاورێیانی پێشوومان که پتر له ساڵێک به‌ر له ئێستا جوودا بوونه‌وه، به داخه‌وه ده‌ستپێکی جوودابوونه‌وه‌یان له رێکه‌وتی 2/9/2006 پاش پێکهاتنی حه‌وته‌مین کۆنفراسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له سوئید بو کە هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵگرت‌و پاشان دابڕانه‌که‌یان سه‌رتارسه‌ری کرد.
ئه‌و خاڵه‌ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی چوارم که له باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه، وه‌هایه: " کۆنگرە وێڕاى مەحکوم کردنى جودابوونەوەى هاوڕێیانى پێشوومان کە هیچ هۆکارێکى سیاسیی لە پشت نەبوو، پێداگرى دەکات، تاکوو لە ناو‌و هێماکانى یەکیەیتى لاوان کەڵک وەرگرن هیچ فەرمییەتێکیان نابێ".
جێگای خۆیه‌تی رێبه‌ری ئێمه ئه‌و راستی‌یه قبووڵ بفه‌رمووێ سه‌ره‌ڕا‌ی ئه‌وه‌ی تاکوو هه‌نووکه ڕه‌وتی کاره‌کانی لاوان پاش کۆنگره‌ی چوار به باشی چۆته پێش، له‌م باره‌وه وه‌کوو پێویست هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گیراوه، هیوادارم به زوویی ئه‌م بۆشایه پڕ بکرێته‌وه.
پێویسته یه‌کیه‌تیی لاوان له‌و راستی‌یه به باشی تێ‌بگا پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هاوڕییانی پێشوو یان قبوڵ کردنی داوای وان بۆ دانیشتن‌و پێوه‌ندی، یان کاری هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی دیاری کراودا به گوێره‌ی بڕیارنامه‌کانی کۆنگره، جیا له‌وه‌ی کارێکی یاسایی، مەشرع‌و پیرۆزه، هاوکات به ئاوڕدانه‌وه له به‌ندی 11ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره که راسته‌وخۆ پێوه‌ندی بە هاوڕێیانی پێشوەوە هه‌یه، ئه‌رکێکی بێ ئه‌م لاو لایه، رێبه‌ری ده‌بێ به باوه‌ڕ به خۆ بوونێکی به هێزو شوێنه‌دانه‌ره‌وه کاری بۆ بکات‌و له‌م به‌ستێنه‌دا وه‌کوو هه‌میشه به‌رپرسانه بجوڵێته‌وه.
بڕیارنامه‌که جیا له مه‌حکووم کردنی هۆکاری جودا بوونه‌وه‌ی وان، میکانیزمه‌کانی هاوکاری‌و پێوه‌ندی به‌وانه‌وه دیاری کردوه. کاتێک ئه‌م خاڵه‌ی بڕیارنامه‌ی مه به ئاشکرا ڕاده‌گه‌ێنێ تاکوو وان له ناو‌و هێمای یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ڵک وه‌رگرن، فه‌رمیه‌تیان نابێ. مانای راستی ئه‌وه‌یه ئه‌وان مادام ئه‌و کاره‌یان کردبێ با له‌به‌ر داوای ئێمه‌ش نه‌بووبێ، کارێکی باش‌و به‌رپرسانه‌یان کردوه، کە لە کۆنگرەی خۆیان‌دا ناو‌و ئاڕمیان گۆڕیوە.
ئاشکرایه ئه‌وان له ژێر هه‌ر لێکدانه‌وه یان خوێندنه‌وه‌یه‌ک‌دا ناو‌و هێمای خۆیان گۆری بێت، یان گۆرانکاریان تێدا کردبێ، ئێمه ده‌بێ پێشوازی لێبکه‌ین‌و هه‌نگاوه‌که به بابه‌تێکی ئه‌رێنی بزانیین‌و رێزی بۆ دابنێین، چوونکا داوای ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مان شت بووه که ئه‌وان کردوویانه.
ڕوونه یه‌که‌مین کار ده‌بێ هه‌ر چه‌شنه بایکوت کردنێک له‌سه‌ر وان هه‌ڵگیرێت، پاشان به گوێره‌ی سیاسه‌تی وان له ئاست لاوانی کورد‌و هه‌ڵوێست‌و ڕوانگه‌یان سه‌باره‌ت به پرسی کورد، راده‌ی هاوکاری‌و یارمه‌تی کردن به‌وان دیاری بکرێت‌و بۆ خولقانی وه‌ها دۆخێک پێویسته رێبه‌رایه‌تیی هه‌نگاوی به کردوه بهاوێژی، بۆ ئه‌م هه‌نگاونانه‌ش وه‌کوو وترا به بڕیاره گشتیی‌یه‌کان پشت ئه‌ستوور بێ.
چوونکا ئێمه بۆ هه‌ر پراکتیک‌و کارێک میکانیزمی دێموکراتیکمان هه‌یه، ده‌توانیین ڕوون‌و ئاشکرا که‌ڵک له‌م میکانیزمانه وه‌رگریین تاکوو دێموکراسی وه‌کوو هه‌میشه هه‌رچی باشتر‌و به‌ربڵاوتر له رێکخراوه‌که‌ماندا جێبگرێ...
ێبینی:1. ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له هاوینی ٢٠٠٨، لە ژماره 28ی گۆڤاری "لاوان" ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م ستوونه ره‌حیم ره‌شیدی ده‌ینووسێت.
ێبینی:1. ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له هاوینی ٢٠٠٨، لە ژماره 28ی گۆڤاری "لاوان" ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م ستوونه ره‌حیم ره‌شیدی ده‌ینووسێت.
No comments:
Post a Comment