Archive

Sunday, July 20, 2014

تۆری جیهانی گوگڵ یادی لە دایکبوونی ژنە کوردێک دەکاتەوە

رەحیم رەشیدی

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠ی جولای ٢٠١٤ی زایینی، هاوکاتە لەگەڵ یادی ١٠٣ ساڵەی لە دایکبوونی سهیر ئەلقلماوی نوسەر و لێکۆڵەری کورد. بە بۆنەوە گوگڵ لۆگۆی سەرەکی خۆی گۆڕیوە و وێنەی ئەم خانمەی داناوە وەک هەموو جارێک کە لە یادە گرنگەکاندا وێنەکە دەگۆرێت و زانیاری تەواو لەسەر ئەو کەسە بڵاو دەکاتەوە.
سهیر ئەلقلماوی لە ساڵی ١٩٠٠ لە شاری "طنطا" لە وڵاتی میسر لە دایک بوە و باوکی کورد و پیشەی پزیشک بوە.
ئەم ژنە کوردە نوسەر و لێکۆڵەر و ڕەخنەگرێکی گەورەی ئەدەبی بوە، لە زانکۆ بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردوە. تەنیا کچ بوە لە زانکۆ خوێندویەتی و بڕوانامەی ماستەر و پاشان دوکتۆرای بە دەست هێناوە و یەکێک بوە لە داکۆکیکارانی مافی ژنان لە میسر.
ئەم خانمە لە ساڵی ١٩٤١ بروانامەی دکتۆرای بە دەستهێناوە لە زانکۆی سۆربۆن لە پاریس، لە ٤ی مەی ساڵی ١٩٩٧ لە قاهیرە کۆچی دوایی کردوە.









دیارترین بەرهەمکانیشی لە بواری ئەدەبیدا ئەمانەن:

(زكری‌ طه حسین ١٩٧٤)
(ألف لیله‌ و لیله‌ ١٩٤٣)
(العالم بین دفتی كتاب ١٩٨٥


No comments: