Archive

Sunday, March 22, 2015

کوردستان، پێرلاشێز نەورۆزتان پیرۆز!













رەحیم رەشیدی
ئەمەیە پەیامی رۆژهەڵاتی وڵات، لە نێو دڵی کۆماری پەت و سێدارەدا. لاوانی شارەدێی "نێ" لە چێژنی نەورۆزی ئەمساڵ دا لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی رێبەرانی شەهیدیان بە دەستەوەیە...

ئێوە، ئێوە نەوەکانی ئەم سەردەمەی خەبات، چۆر چۆر تروسکەی هیواو رووناکایتان خستە نێو رۆژەکانمانەوە. ئێوە بە سادەیی بەڵام زۆر بوێرانە هیواکانی ئێمەتان بۆ ئەم سەدەیە بوژاندەوە...
دەست و چاوتان ماچ دەکەم و هەر بۆ ئێوەو بە یادی سەرلە نوێی
دیدارتان دەژین...


سڵاوتان لێبێ کەسەکانم!

No comments: