Archive

Sunday, June 28, 2015

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست

لەم رۆژانەدا کەسێک لە ژێر دەمامکی "عەوڵا رێواس"دا، بۆ خۆش خزمەتی پتر بە داگیرکەرانی کوردو کوردستان، کۆمەڵێک بوختان و قسەی بێ بنەمای دژ بە من و پۆلێک لە تێکۆشەرانی سیاسیی و چالاکانی جۆراوجۆری کوردستان، بڵاوکردۆتەوە. بۆ ئاگاداری هەموو لایەکتان ئەو کەسە، ناوی "ت.ی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی رۆژهەڵاتی کوردستانەو هەنووکە لە فینلەند دەژی. ناوبراو پێشتر هاتۆتە نێو پێشمەرگەو دوایە تەسلیم بە رژیم بۆتەوە. بەڵگەی ڕوون و حاشاهەڵنەگر لە بەردەستە کە ئەو دۆراوە سەر بە دەزگای سیخوری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و پێشتریش بەو تاوانە لە ریزەکانی یەکیەتیی لاوان و حیزبی دێموکرات دەرکراوە. هەر بۆیە قسەو قسەلۆکەکانی شیاوی ئەوە نین وڵام بدرێنەوە. بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەو خۆفرۆشە لەم دەورە نوێیەی سەماکردنی دا بۆ داگیرکەران، هێرش و پەلامارەکانی لە ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ پێکاکا ئەنجام دەدات و تەنانەت ئیدیعای ئەندامەتی لەو رێکخراوەدا دەکات... 

بە سوپاسەوە
رەحیم رەشیدی

No comments: