Archive

Tuesday, June 2, 2015

DW: بارزانی سوورە لەسەر یەكلایی كردنەوەی پرسی دەوڵەتی كوردی


وێنە: سەرۆک بارزانی و رەحیم رەشیدی

سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بە شێوەی ئاشتیخوازانە چارەسەر دەکرێت
باسنيوز: شەریف فەلاح
بەشی فارسیی ماڵپەڕی DW ی ئەڵمانی لە نوێترین راپۆرتی خۆدا لەبارەی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، نووسیویە: “بارزانی جارێكی دیكە خوازیاری سەربەخۆیی هەرێمی هەرێمی كوردستان بوو”
لەو راپۆرتەی دۆیچەوێلەدا جیالە شرۆڤە و تاوتوێی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك “مەسعوود بارزانی” سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا و ئەورووپا، روانگە و بۆچوونی وڵاتانی بیانی، توركیا، كەسایەتییە ئێرانییەكان و رۆژنامەنووسان، هەروەها ئێران خراوەتە روو.
بارزانی پاش گەڕانەوەی لە سەفەری ئەمەریكا و وڵاتانی ئەورووپی گوتی: “زۆرێك لە وڵاتان پشتگیری لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكەن. سێ‌ چاودێری سیاسی لە دیمانە لەگەڵ دۆیچەوێلە لەبارەی “دەرفەتی بارزانی و بەربەرستەكانی پڕۆژەی سەربەخۆیی” دەدوێن.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیدارەكانی خۆی بۆ ئەمەریكا و ئەورووپا بە سەركەوتوو و ئەرێنی وەسف كردووە.
پاش گەڕانەوەی لە كۆماری چیك و هەنگاریا، رێكەوتی 19ی مانگەی مەی لە دانیشتنێك لەگەڵ لەگەڵ رێبەران و كەسایەتییە دیارەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان ئامادەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانن. رێبەرانی پارتە كوردییەكان لەو باوەڕە دان، هەتا ئەوكاتەی هەرێمی كوردستان لە عیراق جیا نەبێتەوە، گیروگرفتی كوردەكان چارەسەر نابێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێش لە لە سەردانەكەی بۆ ئەورووپا، بۆ ماوەی حەفتەیەك مپ 2 هەتا 9ی مانگەی مەی لە ئەمەریكا مایەوە و چەند دیدار و چاوپێكەوتنی لەو وڵاتە ئەندام دا و لە دیدار لەگەڵ باراك ئۆباما دیسان پرسی سەربەخۆیی كوردستانی راشكاوانە هێنایە بەرباس.
چەند كارناس و چاودێرێكی سیاسیی ناوچە لە گفتوگۆ لەگەڵ DW پێیان وایە ئەگەرچی مەسعوود بارزانی چەند جارێك پرسی یەكلایی كردنەوەی سەربەخۆیی كوردستانی هێناوەتە بەرباس، بەڵام هیچ كات هەلومەرج و دەرفەتی لەبار لە گۆڕەپانی سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی بۆ ئەم باسە نەڕەخساوە.
بەڕای ئەو كارناسانە لە هەلومەرجی ئێستەدا توركیا و وڵاتانی عەرەبیش پشتگیری لە سەربەخۆی هەرێمی كورستان دەكەن.
ئەردۆغان دژی دامەزرانی دەوڵەتی كوردی نییە 
“رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەركۆماری توركیا لە بەرەبەری هەڵبژاردنی چارەنووس سازی پەرلەمانی دایە كە گوتە و هەڵوێستەكانی مەسعوود بارزانی لەبارەی دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆ لەودیو سنوورەكانی وڵاتەكەیەوە، هەڵوێستی خۆی دەربڕی و گوتی: “سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی عێراق هیچ پەوەندییەكی بە توركیاوە نییە.”
ئەردۆغان گوتی: “ئەگەر هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە لەناوخۆی عێراقدا سەربەخۆ بێت، ئەوە پرسێكە و پیەوەندیی بە حكومەتی ناوەندیی عێراقەوە هەیە نەك توركیا. ئێستە دۆخی حكوومەتی ناوەندیی عێراق زۆر لەبار نییە و هەروەها هەرێمی كوردستانیش لە هەلومەرجێكی جێگیردا نییە.”
دكتۆر “یاشا ئایدین” مامۆستا لە زانكۆی “هانزا” لە هامبۆرگ كە لەبارەی پرسی توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توێژینەوە دەكات، دەڵێت :”دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئیتر توركیا نیگەران ناكات، ئایدین ئاماژەی بەوەش كرد، لە هەر حاڵەتێكدا هەندێ‌ هەستیاربوونی پێشووی توركیا ئیتر وەك بەربەست لەبەردەم وڵاتی سەربەخۆی كوردستان لەناو خاكی عێراق نایەنە ئەژمار. هۆكارەكەشی ئەوەیە كە توركیا پەیوەندییەكی قووڵی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.”
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: “هەرچەند باشتر وابوو توركیا پێش لە دامەزرانی وڵاتی كوردستان پرسی كوردەكانی ناوخۆی توركیای چارەسەر كردبا، بەڵام سەربەخۆی كوردستان یارمەتیی چارەسەریی پرسی كوردانی توركیاش دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی توندوتیژییەكان كەمتر ببنەوە و پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) چەكەكانی دابنێت. لەلایەكی دیكەشەوە لە ناوخۆی توركیاش مافی كوردەكان زیاتر رەچاو دەكرێت.”
ئەو توێژەرەی زانكۆی زانكۆی هامبۆرگ لەو باوەڕە دایە كە پرسی كورد لە توركیا، ئێران و سووریا دەبێ‌ بە جیا چارەسەر و تاوتوێ‌ بكرێن و دەڵێت : “كوردەكان گەورەترین نەتەوە كە هەتا ئێستە وڵاتی سەربەخۆیان نییە، دەوڵەتی عوسمانی ئەوكات بە توندی دژایەتیی ئەم پرسەی كرد. كوردەكان بەدژی چوار وڵات شەڕیان كردووە، ئێتە ئیتر دۆخەكە گۆڕاوە و بۆ دامەزرانی وڵاتێكی سەربەخۆی كوردی هەل و رەوشێكی لەبار رەخساوە. كوردەكان لایەنگری رۆژئاوان و ئەوان لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) شەڕ دەكەن. دۆخی كوردە ئێزیدییەكان لە سەرانسەری جیهان بیروڕای گشتیی بۆ لای خۆی راكێشا. بارزانی لەم دەرفەتەش كەڵك وەردەگرێت، بەڵام هێشتا پێكهاتەی دەوڵەت و دەسەڵاتداریی هەرێمی كوردستان لاوازە و لەوانەیە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە زەربەی لێبدرێت.”
روانگەی ئەمەریكا لەبارەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان 
“رەحیم رەشیدی” رۆژنامەنووسی كوردی دانیشتووی واشنتۆن كە لەگەڵ مەسعوود بارزانی دیداری كردووە، هەروەها بەدواداچوونی بۆ دیدارەكانی دیكەی بارزانی لە ئەمریكا كردووە بە دۆیچەوێلەی گوت: “بارزانی لە واشنتۆن جەختی كردەوە كە كە پرسی سەربەخۆیی كوردستان پەیوەندیی بە ویست و داخوازی نەتەوەی كورد و خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و بە هیچ شیچوەیەك ئامادە نییە دەستی لێ‌ هەڵبگرێت.
سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا هەتا ئێستە یەكگرتووی و پەكپارچەیی خاكی عێراق بووە. بەڵام لە كۆنگرێس و سینای ئەمەریكا، هەروەها لە كابینەی ئۆباماش كەم نین ئەوانەی كە پێیان وایە ئێستە ئیتر عێراقی یەكپارچە لە گۆڕدا نییە. ناوچە شیعەكان لەلایەن “حەشدی شەعبی (جمینی میللی) و میلیشیا چەكدارە شیعەكانەوە بەڕێوە دەچن. زۆرینەی ناوچە سوننەكانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنترۆڵی داعش دان و هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە دوو دەیەیە لەلایەن پێشمەرگە و نەتەوەی كوردەوە بەڕێوە دەچێت. روانگە و بۆچوون و ژێرخانی دەسەڵاتی ئەو سێ‌ ناوچەیە پێكەوە جیاوازییان هەیە. هەر بەم هۆیەیە ئێستە كوردەكان راشكاوانەتر پرسی سەربەخۆیی كوردستانیان لەگەڵ ئەمەریكا هێناوەتە بەرباس.”
“ئێران دژی سەربەخۆی هەرێمی كوردستانە” 
رەشیدی رۆژنامەنووسی كورد لە وەڵامی ئەم پرسیارەی دۆیچەوێلەدا كە بۆچی هەتا ئێستە بارزانی پرسی سەربەخۆیی كوردستانی یەكلایی نەكردووەتەوە، گوتی: “لەو دیمانانەی كە ماوەیەك لەمەوپێش من لەگەڵ بارزانی ئەنجامم دا، جەختی كردەوە كە ئەم پرسە دەبێ‌ بە شێوەی ئاشتیخوازانە و لەڕێگەی ریفراندۆمەوە جێبەجێ‌ بكرێت.بارزانی دەڵێ نایەوە پرسی سەربەخۆی كوردستان بە شەڕ و خوێنڕشتن بباتە پێشێ‌. ئەم پڕۆسەیە دەبێ‌ بە شێوەی دیموكراتیك یەكلایی بكرێـتەوە هەتا كۆمەڵگەی جیهانی پشتیوانیی زیاتری لێبكەن. بارزانی دیەوێ‌ ئەم پەیامە بە وڵاتانی دراوسێ‌ بدات كە سەربەخۆیی كوردستان بۆ سەقامگیریی ئاشتی و دۆستایەتییە لە ناوچەدا.”
رەحیم رەشیدی لەبارەی دژكردەوەی وڵاتانی ناوچە لەبارەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لە دەستێوەردانەكانی ئێران لە یەمەن ناڕازین. بەڕای رەشیدی “لە عێراقێك كە ئێران هەژمۆنیی بەسەریدا هەیە، زۆرینەی كۆمەڵگەی عەرەبی لایەنگری و پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكەن.”
ئەم چاودێرە سیاسییە سیاسەتی ئێران لە عێراق بە یەكێك لە بەربەستەكانی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەزانێت و گوتی: “كۆماری ئیسلامی بە توندی لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دژایەتی دەكات و رایگەیاندووە كە ئەمە پڕۆژەیەكی ئیسرائیلە بە دابەشكردنی عێراق. لە حاڵێكدا دەستێوەردان و ئەو سیاسەتەی كە لایەنگرانی ئێران لە عێراق لەدژی سوننەكان گرتوویانەتە پێش، عێراقی بەرەو دابەشبوون پەلكێش كردووە. پێچەوانەی ئێران توركیا كە 70 ساڵ حاشای لە بوونی نەتەوەی كورد دەكرد، پشتیوانی لە چارەسەریی دیموكراتیكانەی پرسی كورد دەكات.”
سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بە شێوەی ئاشتیخوازانە 
“سەرۆ قادر” بەڕێوەبەری “سەنتەری توێژینەوەی هەرێمی كوردستان”یش لەبارەی هەڵوێست و لێدوانەكانی بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان بە DWی راگەیاند: “بارزانی هەوڵ دەدات كە پرسی سەربەخۆیی كوردستان ببێتە تەوەر و بابەتی سەرەكیی هەموو پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان. دەبێ‌ ئەم پرسەش دەرك بكەین كە پرۆسەی سەربەخۆیی دەبێ‌ پرۆسەیەكی سێ‌ لایەنەی شیعە، كورد و سوننە بێت لە عێراقدا.
سوننە و شیعەكانیش دەبێ‌ بكەونە ناو ئەم بازنەی ئەم پرۆسەیەوە. ئێمە نامانەوێ‌ ئەم مەسەلە بە شێوەی رق و قین و توندوتیژی چارەسەر بكرێت. ئێستە دەوڵەتی عێراق لێك هەڵوەشاوەتەوە و ئەمەش خەتای كوردەكان نییە. ئەم وڵاتە بووەتە هۆی هەڵگیرسانی زۆر شەڕی گەورەی ناوچەیی و ئێستە بارزانی دەڵێ‌ دەبێ‌ قۆناغێكی نوێ‌ لەم بارەوە دەست پێبكرێت. ئەویش “قۆناغی كۆنفدراڵی” بەپێی دەوڵەتانی سەربەخۆ لە ناوچەكانی “هەرێمی كوردستان، شیعە و سوننە” دەست پێبكات. هەر سێ‌ ناوچەكە لە عێراق دراوسێی یەكترن، مێژوو و بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە. ئەم بەشە لەباتی شەڕ و ئازاردانی یەكتر دەبێ‌ هاوكاریی زیاتری یەكتر بكەن.

No comments: