ڕوونکردنەوە!
بەرێز بەرێوەبەرایەتی تۆڕی مێدیایی ڕووداوو
پاش سڵاو
لە بەرنامەیەکی ئێوەدا بە ناوی "ڕووداوی رۆژهەڵات" و لە ژێر ناوی "سەرهەڵدانەوەی ناکۆکی نێوان دوو لایەنی حیزبی دێموکرات"، ئـەندامی فەرمیی لایەنێکی سیاسی بە ناوی "ئـازاد"، لەو بەرنامەدا درۆیەکی ئـاشکراوو شاخداری خستە پاڵ من کە گۆیا من لە وتووێژێکی دەنگی ئـەمریکادا بە پێشمەرگەم وتوە تیرۆریست؛ سەرلەبەری ئـەو قسە ناراست و ھەڵبەستراوەو ھەموو کەس دەزانێ کە من لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لەو راگەیاندنانە چۆن سەربەرزانە داکۆکیم لە پێشمەرگەو خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان کردوەو گەورەیرین شانازی ژیانیشم ھەر پێشمەرگایەتی بوە. جێگای داخە کەسانێک پەیدا دەبن بۆ شەڕە گەرەک و خۆخۆری ناوی شەھیدان و پێشمەرگە دەکەنە ئـامرازو ئـاوا بە ئـاشکراو بە رۆژی روون چەواشەکاری دەکەن، گەڵۆ بەراستی ئـەو جۆرە کەس و لایەنانە دەتوانن شیاوی متمانەی نەتەوەی سەربەرزی کوردو میراتگری شەھیدان بن؟
سڵاو لە پێشمەرگەو سەربەرزی و نەمری بۆ شەھیدان
رەحیم رەشیدی
واشنگتن
No comments:
Post a Comment