Archive

Thursday, April 28, 2016

دیداری نێوان دەمیرتاش و جۆن کێری













رەحیم رەشیدی
ئەمرۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٦، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە پەروین بولدان و دوکتور هشیار ئوێز سۆی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایان کردو وێرای جۆن کێری وەزیری کاروباری دەرەوە، هاوکات چاویان بە کریستی کێنی ڕاوێژکای داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وەزارەتە کەوت. دوو لایەن دواین ئاڵوگۆرەکانی باکوری کوردستان، بارودۆخی سیاسی و چەکداری تورکیا، شەری دژی تیرۆرو ڕووبەڕوو بوونەوەی داعشیان لە نێوچەکەدا تاوتوێ کرد. هاوکات بڕیارە سبەی دەمیرتاش لە کۆنفرانسێک دا، دواین پێشهاتەکانی نێوچە بە گشتیی و تورکیا بە تایبەتی شیبکاتەوە.

No comments: