Archive

Saturday, January 6, 2018

نوێنەری ئەمریکا قسەی خۆی دژی تاران بردەسەر


وێنە: نیکی هەیلی

رەحیم رەشیدی
ئێوارەی سێ شەممهی رابردوو، نیكی ههیلی، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامهوانی دا له ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگهیاند، لهئەنجومەنی ئاسایش  پەروەندەی سەرکوتی خەڵک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دهخاته بهرباس.
ههر بۆیه رۆژی شهممه كۆبوونهوهكه پێكهات و هێلی وتارێكی گیرینگی سهبارهت به مافهكانی خهڵكی ئێران پێشكهش كردو وتی:
خەڵکی ئێران لە پتر لە ٧٩ شوێنی وڵاتهكهیان خۆنیشاندانیان کردو ئەوەش دەرخەری بەهێزیی ئەو خەڵکە بوێرەیە کە بە چڕی لەو حکومەتە ماندوو بوون، ئامادەن بە دەربڕینی ناڕەزایەتی گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە.
جیهان دەبێ ڕێزیان لێ بگرێ. پێویستە دەنگی خەڵکی ئێر ان ببیسترێ. بەشێک لە هاوکارەکانی ئێمە وا بیر دەکەنەوە کە مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگەیەکی نیە. مافی مرۆڤ دیاری و خەڵات نیە کە دەوڵەتەکان پێشکەشی بکەن.

نوێنەری ئەمریکا دەرباری پشتیوانی ئێران لە ترۆریسم وتی:
 بابەتی سووریە بە شێوەیەکی تۆقێنەر، ئەوەمان بۆ دەردەخا. ئەوەی ئیستا لە شار و گوندەکانی ئێران ڕوو دەدا، دیسان ئەو ڕاستیەمان بۆ پشت راست دەکاتەوە. ڕژیمی ئێران، مافی خەڵکی خۆی پێشێل کردووە و ساڵەهایە ئەوان ئەو پێشێلکاریانە دەکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران، ساڵانە لانیکەم ٦ میلیارد دۆلار یارمەتیی بە ڕژیمی مرۆڤکوژی ئەسەد دەکات. خەڵکی ئێران ئەوە بە باشی دەزانن و هەر بۆیەش بە دەسەڵاتەکەیان دەڵێن،دەست لە سووریا هەڵگرن و ئاوەڕ لە مە بدەنەوە".
ڕژیمی ئێران،  ساڵانه، تاقمێكی زۆر چەکدار دەنێرێتە ئێراق و پشتیوانی لە حوسیەکان لە یەمەن دەکا و بۆ نموونە مووشەکیان بۆ دەنێرێ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکانی ئێرانی، لە چاو  یهك دهیه پێش، ١٥ لە سەد هەژارترن
کەچی ڕژیمی ئێران، گرێبەستگەلێک دەدا بە کۆمپانیاکانی سەر بە سپا و ئەوان هەزاران بینایان ساز کردووە کە دیتمان لە کاتی بوومەلەرزەدا رووخان و نێوچوون و سەدان کەسیان تێدا کوژرا و خەڵکی ئێران دیسانیش هاواریان کردەوە کەبیرێک لە حاڵی ئێمە بکەنەوە”. پەیامی خەڵکی ئێران، کە حاشاهەلنگرەڕاگرتنی تیرۆریزمە”.

نوێنەری ئەمریکا رووی لە جیهان و ئێران کردو رایگەیاند
سەرجەم وڵاتانی ئازادیخواز پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن. یەکیەتیی ئوروپ، کانادا، ئیسراییل نۆروێژ، بریتانیا، فەڕانسە، سوید. ئێمە ڕێز لە سەرجەم ڕاگەیێندراوەکانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ دەگرین بەڵام دەبی کارێکی زیاتر لەوەش بکەین.
من، بە گشت هاوکاران ڕادەگەیێنم و داوایان لێدەکەم تا بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی ئێران، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگم. لە ڕژیمی ئێرانیشم دەخوازم كه سەرکوتی خەڵک ڕاگرێ، له كۆتایی دا، خەڵک خۆیان دەست نیشانی دەکەن چارەنووسیان چۆن بێ و گومانێکیش لەوەدا نیە کە ئەمریکا، بێ ئەملاو ئەولا، لەگەڵ خەڵکی ئێرانه کە خوازیاری ئازادی و گەشە بۆ بنەماڵەکانیان و کەرامەتی وڵاتەکەیانن.

ڕژیمی ئێران، ئێستا پێی ناوەتە هێڵیهۆشداریپێدان، جیهانیش چاوهدێری دهكات تاكوو بزانێ ڕژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا چی دەکات.

No comments: