Archive

Friday, April 12, 2019

چه‌ند كوردێك ناویان ده‌چێته‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه‌!


به‌‌ گوێره‌ی ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی له‌ ئارادان، ئه‌گه‌ر‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پاش خسته‌ ناوی سپای پاسدارانی ئێران، چه‌ند كه‌سی عێراقی و له‌ نێوایان دا كورد له‌ باشووری كوردستان، به‌ هۆی نزیكی و ساتوسه‌ودایان له‌گه‌ڵ سپای پاسداران و قاسم سولیمانی، كه‌ وه‌كوو تۆڕێكی تیرۆریستی نێوده‌ڵه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ چاویان لێده‌كرێ، ناوی ئه‌وانیش وه‌كوو هاوكاری تیرۆر بخرێته نێو‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكا و گه‌مارۆو ته‌نانه‌ت بلوكه‌ كردنی سامانه‌كه‌شیان بێته‌ گۆرێ...
ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ چه‌سپاندنی بڕیاری به‌ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران سوورو پێداگره‌و شێلگیرانه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌ ئاستی نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دا ده‌باته‌ پێش...
به‌نده‌ رۆژی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧، راست رۆژی داگیركردنی #كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بووین و به‌ روونی باسم له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێ و ئه‌مریكا له‌ داهاتوودا هه‌نگاو ده‌نێ...لێره‌ ده‌توانن كۆی وتووێژه‌كه‌ی ئه‌و كات گوێ لێبگرن كه‌ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌كه‌و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و دۆخی هه‌نووكه‌ی نێوچه‌كه‌ به‌راوه‌ردی بكه‌ن...

No comments: