دووشه‌ممه‌یه‌كی دژوار بۆ ئێران و چاره‌نووساز بۆ كوردستان
ئیدی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێ ده‌نێته قۆناخێكی گرینگه‌وه، چوونكه شهر دژی سپای پاسداران، شه‌ره دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ پشتیوانی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دواوه ده‌بێ...
له ئاكام دا هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی باڵوێز جۆن بوڵتون راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مایك پومپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ریان گرت و گۆشه‌گیر كردنی پتری تاران چڕتر ده‌بێته‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جاره له مێژوودا كه سپای وڵاتێك به فه‌رمیی ده‌خرێته نێو لیستی تیرۆریستی، ئه‌مه‌ش گرینگی و بایه‌خێكی زۆری هه‌یه؛ زۆر شت له ئارادایه كه له كات و ساتی خۆی دا به وردی باسی لێوه ده‌كه‌ین.
كات كاتی یه‌كگرتنه له رۆژهه‌ڵات، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هێزه سیاسییه‌كان، ناسك بوونی ئه‌م دۆخه به باشی و به وردی تێده‌گه‌ن، ده‌توانن پێكه‌وه‌و هاوهه‌نگاو هه‌له‌كه به قازانجی مافه سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی ستمهلێكراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بقوزنه‌وه؟!.
گه‌لۆ كاتی ئه‌وه‌یه هێزه سیاسییه شوێندانهرهكان خۆیان له شتی لاوه‌كی به دوور بگرن، تاكوو باشتر‌و به‌رچاو روونانهتر دیمه‌نه گه‌وره‌كه ببینن...
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment