مخابن، ئه‌مرۆ دووشەممە، ڕێكه‌وتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، به‌رانبه‌ر به ٢٩ی ئه‌پریلی ٢٠١٩، فەرماندەی قارەمان و دوژمن به‌زێن، كاك "حەسەن زارعی" ناسراو بە "حەسەن سەرسپی" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد. تێكۆشه‌ری نه‌سره‌وتوو مام حه‌سه‌ن سه‌رسپی، یەکێک لە فەرماندە دێرینەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، كه له غه‌ریبی و دوور له نیشتمان، له وڵاتی سوئێد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
فەرماندە حەسەن سەرسپی، ساڵی ١٣١٨ هەتاوی لە گوندی سەڵەواتاوا سەر به شاری سنە لە دایک بووە.
بنەماڵەی کاک حەسەن، بە هۆی تێکۆشان و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، به‌رده‌وام لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بوون، بەڵام هیچکات چۆكیان بۆ ویسته ناره‌واكانی ڕێژیمی ئێران دانه‌داو و بە هۆی گوشارەکان ناچار بوون کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ کوردستانی باشوور بەجێ بێڵن و دواتر له وڵاتی سوئێد گیرسانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٢، له وڵاتی توركیاوه وه‌كوو په‌نابه‌ر چووومه سوئێد، هه‌ر زوو له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی حیزبی و كوردستانی دا، به‌رده‌وام ده‌مدیت كه به گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه به‌و په‌ری هیوداریه‌وه باسی له ئازادی كوردستان ده‌كرد و هه‌موانی بۆ كاری حیزبی و خزمه‌ت به كوردستان هانده‌دا. بۆ هه‌ر كار‌و چالاكیه‌ك پێم كه‌وتبایه شاری ئیسكلیستونا، ده‌چوومه خزمه‌تی و چێژم له میوانداری و بیره‌وه‌یه پر حه‌ماسه‌كانی وه‌رده‌گرت. خوالێخۆشبوو هه‌رده‌م به ره‌شیدی بانگی ده‌كردم.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به هاورێ و هاوبیرانی مام حه‌سه‌ن به گشتیی و خوشكی به‌رێزم داده سه‌میره‌ی كچی و له رێگای ئه‌یشه‌وه به گشت كه‌س و كار‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێم و خۆم له خه‌می له ده‌سدانی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه‌دا به هاوبه‌ش ده‌زانم.
دواین جار له مانگی مه‌ی ساڵی ٢٠١٧دا له ئه‌مریكا به دیداری مام حه‌سه‌ن شاد بوومه‌وه.
شكۆدار بێ ناو‌و یادی مێرخاسی رۆژه سه‌خته‌كان.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment