سكرتێری گشتیی ناتۆ بۆ مسته‌ر كورد:
به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو وتومانه، باشترین رێگا بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ تیرۆز، به‌هێز كردنی هێزه نێوچه‌یه‌كانه.
مسته‌ر كورد:
تكایه دیتنتان له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی داعش له داهاتوودا چیه‌و هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆر‌و داعش دا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
ێنس شتۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ:
سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو له دژی داعش هاتۆته ئاراوه، چەند مانگ لەمەوبەر داعش ناوچەیەکی فراوانی له عێراق و سوریا كونترۆل ده‌كرد، كه پانتایه‌كه‌ی به راده‌ی بەریتانیا بوو كه بە ملیۆنان خەڵکیشیان لە ژێر دەست دا بوو. ئێستا، ھەموو ئەو ناوچانەیان لە دەست داوە کە پێشتر کۆنترۆلیان کردبوو.
بەڵام داعش ھێشتاکە مەترسیە، خاوه‌نی تونێل و خه‌نده‌قن، دەبێ هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ نه‌مانی داعش لە ئەرکی خۆمان بەردەوان بین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی داعش هه‌رگیز سەرھەڵنەداتەوەو وه‌كوو ئه‌وه‌ی له رابردوودا بینیمان.
ئێمه ده‌بێ یارمه‌تی و راهێنان به هێزه‌كانی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌قامگیری بپارێزن. به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو وتومانه، باشترین رێگا بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ داعش، به‌هێز كردنی هێزه نێوچه‌یه‌كانه.
ناتۆ به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونی شه‌ركه‌رانی بیانی و هه‌وڵمان داوه كه ژوماره‌و زانیاری پێویست له‌سه‌ریان كۆبكه‌ینه‌وه‌و بیاناسین، ئه‌مه‌ش بۆ زۆر لایه‌ن و بۆ ئه‌ندامانی ناتۆ بابه‌تێكی گرینگه.
ئه‌م پرسیاروو وڵامه رێكه‌وتی ٤ی ئه‌پریلی ٢٠١٩، له واشنتن و له چوارچێوه‌ی رێوره‌سمی یادی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ناتۆدا هاته ئاراوه.
#مستەر_کورد
#ناتۆ
No comments:
Post a Comment