رۆژی چوارشه‌ممه دکتۆر ئانتۆنی فاوچی، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و ئه‌ندام له تیمی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا، له‌به‌رده‌م سه‌رۆك تره‌مپ و ئه‌ندامانی تیمی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا، له هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ردا، ڕایگەیاند ئاكامی تاقیکردنەوە هه‌مه‌لایه‌نه‌كان لەسەر دەرمانی (ڕێمدێسڤێر-Remdesivir) ئەوەی داوه به ده‌سته‌وه كه ده‌رمانی ڕیمدێسڤێر چارەسەرێکی تاقیکراوەیە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه دەرمانەكه تا رادەیەک ئاستی مردن به هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه كه‌م كردۆته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی د. فاوچی بە گشتیی توێژی پزیشکانی دڵخۆش كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابراو تاكوو هه‌نووكه وه‌كوو كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و باوه‌ڕپێكراو زۆر به حه‌زه‌ره‌وه له باره‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆڕۆناوه قسه‌ی كردوه‌و پێشتر له‌سه‌ر هیچ دەرمانێکی دیكه له‌م باره‌و ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment