تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناسراو به "WHO"، له چوارچێوه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكدا، كه له لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه سازدرابوو، راگه‌یاند: "ئێستاش ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێرایی لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆڤید١٩ ، پاش تێپه‌ڕ بوونی پتر له ٣ مانگ، ئه‌وجار ژوماره‌ی گیرۆده‌بووان گەیشتە ملیۆن كه‌س، بەڵام هه‌نووكه‌و ته‌نیا له ماوه‌ی ٨ رۆژدا، ١ ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون."
به‌ڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا په‌رژایه سه‌ر ئه‌و باودۆخه ناله‌باره‌ی كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرناوه له جیهان دا هاتۆته ئاراوه‌و له‌م باره‌وه باوه‌ڕی وابوو كه پاش ده‌یان ساڵی دیكه ئاسه‌واره خراپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پتر خۆ ده‌رده‌خه‌ن: "پەتاکە تەنیا هۆکاری قەیرانێکی تەندروستی نییە، ئه‌م قه‌یرانه لێكه‌وته‌ی ئابوری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت لە زۆر وڵات قەیرانی سیاسیی هێناوه‌یه ئاراوه."
پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئه‌وه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه زیاد كردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن"، وه‌كوو یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه كه دژی كۆرۆنا كاریگه‌ری هه‌یه‌و توانراوه له‌م رێگه‌وه رێژه‌ی مردنی تووشبوان كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌ركێكی قورس پڕ زه‌حمه‌ته‌و ده‌بێ هه‌ره‌وه‌زی جیهانی هه‌بێ بۆ به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه، له سه‌رتاسه‌ر دونیا.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به كۆڤید١٩ ناسراوه، له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە له ٢٠٠ وڵاتی دونیای بڵاوو بویه‌وه، تاكو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له ٩ میلیۆن و ٤١١ هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م بازنه‌دا پتر له ٤ میلیۆن و ٥٧٨ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روها نزیك به له ٤٨٢ هه‌زار كه‌سیش مردوون.
No comments:
Post a Comment