له ماڵی جه‌نابی د. مه‌حمود عوسمان، له هه‌ولێر، له دیدارێكی دوو كاتژمێری دا به تێروته‌سه‌لی باسمان له دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه كرد‌و دوره دیمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو پرسی كوردمان له هه‌رێمه‌كه لێكدایه‌وه.
جه‌نابیان باسی له‌وه كرد چه‌ند جارێك به‌رپرسانی رۆژئاڤای كوردستانی دیتوه‌و داوای لێكردوون ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی ناسك و پێكهاته‌ی ئیتنیكی هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن...
له‌م به‌ستێنه‌دا، پرسی رزگاری كردنی موسڵ له ده‌ستی داعش به نموونه هێنایه‌وه‌و ئاماده نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی بۆ نه‌چوونه ناو موسڵ به سیاسه‌تێكی باش و ژیرانه بۆ داهاتووی كورد له ناوچه‌كه لێكدایه‌وه...
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌و باسمان دا په‌رژاینه سه‌ر دۆخ و پێكه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵات و له‌م به‌ستێنه‌دا هاوڕابووین كه پێویسته حیزبی دێموكرات یه‌كبگرێته‌وه‌و جه‌نابیان به ڕوونی باسی كرد وه‌كوو هه‌میشه له‌م بازنه‌دا دڵسۆز‌و مشورخۆره‌و هه‌رچی له ده‌ست بێ دریغی ناكات...
له كۆتایی دا د. مه‌حمود سه‌باره‌ت به به‌هێز كردنی پێگه‌ی كوردستان له واشنگتن كۆمه‌ڵێك رێنوێنی و راسپارده‌ی شایانی هه‌بوو هه‌روه‌ها كار‌و خه‌باتی به‌نده‌ی بۆ پێشخستنی دۆزی كورد له ده‌ره‌وه به كاریگه‌رو پڕ بایه‌خ وه‌سف كرد...
No comments:
Post a Comment