مامۆستا‌و هاوڕێم، چاوه‌ڕوانیین هه‌رچی زووتر به ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ت دیسان گۆرانی "كراس زه‌ردێ "مان بۆ بچڕی. دڵنیام هیچ هه‌وڵێكی پڕ له ترس و نزۆكانه هه‌نگاوه‌كانی خه‌باتت پێ شل ناكات. سه‌ربه‌رزم كه ده‌بینم دوژمنی بوده‌ڵه له ئاستت دا كۆیله‌یه...
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی بەرانبەر بە ١٩ی ژووئه‌نی ٢٠٢٠ی زایینی، له هۆله‌ند به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر هاوڕێ "سادق زه‌رزا"، كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
كه‌سێک به ناوی ڕزگار پردئابادی کوری ڕەحمان، خەڵکی گورگاوێی شنۆ،
كه گوایه ماوه‌یه‌كه له ئێرانه‌وه بۆ خوێندن و ده‌وره‌ی پسپۆڕیی پزیشكی چۆته هۆله‌ند، ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه‌یه.
پێشتر باوكی رزگار كه هاوپۆلی د. زه‌رزا بوه له شنۆ، له ئێرانه‌وه پێوه‌ندیی به هاوڕێ "سادق زه‌رزا" ده‌كات و داوای لێده‌كات ئاگای له كوڕه‌كه‌ی بێ و ڕێنوێنیی بكات...
دوای ماوه‌یه‌ك رزگار داوای دیداری كاک "د. سادق زه‌رزا" ده‌كات، ئاوا د. زه‌رزا ده‌ڕواته شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌و به ده‌سته گوڵێكه‌وه ده‌چێته لای، لێ كه‌سی ئاماژه‌پێكراو به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ری و چه‌ند چه‌قۆ له سینگ و له‌شی کاک "سادق" ده‌دات.
كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه له لایه‌ن پۆلیسی هۆله‌نده‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌و له ژێر لێپرسینه‌وه‌دایه...
هاوڕێ "سادق زه‌رزا" چه‌ند ده‌وره ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان بووه‌و له كادر‌و فه‌رمانده دڵسۆز‌و به‌ناوبانگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانه، د. زه‌رزا فه‌رمانده‌ری ده‌یان چالاكی قاره‌مانانه‌ی له دژی كۆماری په‌ت و سێداره‌ی تاران بوه، خۆی و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ره‌كه‌ی خزمه‌تێكی زۆریان به جووڵانه‌وه‌ی كورد كردوه. كاك سادق خوشه‌كه‌زای رێبه‌ری شه‌هید د. قاسملووی نه‌مره.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment