رەحیم رەشیدی، یان مستەر کورد، ساڵی ١٩٧٨ لە ئاوایی مەرخوز سەر بە شاری سەقز، لە دایک بوە، تاکوو قۆناخی دیپلۆم خوێندویەتی. ساڵی ٩٦ بۆتە پێشمەرگەی كوردستان. شاره‌زای زمانەکانی کوردی، فارسی، سوئێدی، ئینگلیزییە.
سه‌ره‌تا ساڵی ١٩٩٦، لە "ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران و رۆژنامه‌ی کوردستان"، رۆژنامەوانی دەست پێکردوە.
ساڵی ٢٠٠٤ لە وڵاتی سوئید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری "رێژوان" بوە کە به زمانه‌کانی سوئێدیو کوردی بڵاو ده‌کرایه‌وه.
وێرای ده‌یان وتاری ئه‌ده‌بی، سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، چوار په‌ڕتووکی به ناوه‌کانی "له ئافریقا هه‌میشه نێوه‌ڕاست مانگی هاوینه، بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌تی دێموکراتیک، خه‌باتی مهدهنیو ئاشتیخوازانه، مافی ژن مافی مرۆڤ"، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
سالی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠١٠، له ته‌له‌ویزیۆنی "تیشک"دا، که ناوه‌نده‌که‌ی له پاریس هه‌ڵکه‌وتوه، وێرای وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌دان، که‌سایه‌تی کوردستانی، ئێرانی‌و بیانی، وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌ری ناوه‌ندی دهنگو باس تێکۆشانی هه‌بوه.
لە ساڵی ٢٠١٠ به دواوه، له‌گه‌ڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا‌و شۆڕای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ که رێکخراوێکی ئامریکاییه، تێکۆشانی هه‌بوە. بەشداری نووسینی به‌شی کتێبێکی کردوە به ناوی "گوتاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌م" له ژێر ناوی، "کورده‌کان چیان دهوێو بۆ سه‌رکوت ده‌کرێن" کە به زمانه‌کانی فارسی‌و ئینگلیزی لە ئەمریکا چاپ‌و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
تاکوو ئێستا، له‌گه‌ڵ ده‌یان چاپه‌مه‌نی، ڕادیۆو ته‌له‌ویزیۆنه نێوخۆیی، نێوچهییو نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌باره‌ت به پرس‌و بابه‌تی سیاسیی، مێژوویی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، نێوخۆیی، نێوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی کردوه.
مسته‌ر كورد ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی رۆژنامه‌وانانی وڵاتی سوئێد، هاوکات له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامهوانانو له پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌دا، تێکۆشانی بوە، ئێستاش ئەندامی ناوەندی دەره‌وەی رۆژنامەوانانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌كیه‌تیی رۆژنامه‌وانانی بیانی له ئه‌مریكایه.
مسته‌ر كورد ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە نازناوی مستەر کوردی پێبەخشراوەو دواتر لەبەر کاریگەری ئەم نازناوە، رۆژنامەوای بەناوبانگی واشنگتن فریبەیکون ناوبراوی وەکوو کەسایەتی ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژارد.
دەزگای چاپەمەنی باس لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٩ دا لە بارەی رەحیم رەشیدی نوسیویەتی:
"ڕەحیم ڕەشیدی، یەک لەو ڕۆژنامەنووسە کارا و دڵسۆزانەی کوردە کە پەروەردەی ناو جەرگەی بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی کوردەو چەند ساڵێکە لە ئەمریکا نیشتەجێیە. دەکرێ ڕەشیدی وەک نموونەی کوردێکی دڵسۆز لەقەڵەم بدەین و لەبەرچاوی بگرین کە لەم چەند ساڵەدا لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا، کۆنگرێس و ناوەند نێودەوڵەتییەکان و میدیا جیهانییەکان بە دەیان کەسایەتیی سیاسی، مافناس و کۆنگرێسمانی کردووەتە دۆستی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی و پرسی کورد و کوردستان و بەتایبەتی سەربەخۆیی باشووری کوردستانی لە کۆڕ و کۆمەڵەکانی ئەمریکا و میدیاکانی ئەو وڵاتە ورووژاندووە و هەموو شوێنێک وەک پێداگرێکی پشوودرێژی مافی ڕەوای نەتەوەکەی دەردەکەوێت و دیمانەی لەگەڵ دەیان کەسایەتیی نێودەوڵەتی لەبارەی کورد و کوردستان ساز کردووە و بووەتە کەسێکی خۆشەویست لەناو نەتەوەکەی. ئەم جۆرە کەسانە لەناو نەتەوە و نیشتمانی خۆیان سەربەرز و ڕووسوورن و مێژوو و ڕابردوو بە باشی لەسەریان دەنووسێت و قەزاوەت دەکات".
مسته‌ر كورد هه‌نووكه به‌رپرسایه‌تی ئۆفیسه‌كانی كوردستان ٢٤، كوردستان تی ڤی و زاگرۆس تی ڤی له ئه‌ستۆیه. ره‌شیدی هاوكات ئه‌ندامی چالاكی ئه‌نستیوتی گۆڵد بۆ كاروباری ستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری چه‌ند كۆمپانیا‌و ..دامه‌زراوه‌یه له واشنگتن.
هەروەها مستەر كورد ئەرکی نوێنەرایەتی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكاو كەنەدا لە ئەستۆیە.
#مستەر_کورد
#رەحیم_رەشیدی
No comments:
Post a Comment