Archive

Friday, February 11, 2022

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیبەیتێک بۆ رەحیم رەشیدی (مستەر کورد) رێکدەخات


رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ـی دیسەمبەری 2021 لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، نووسەر و ئەدیب د. خەسرەو جاف و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستایان و قوتابیان، دیبەیتێک لە ژێر ناونیشانی (سیاسەتی ئەمریکا و تێڕوانینی بۆ هەرێمی کوردستان) بۆ بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد) بەڕێوبەری نووسینگەی کوردستان 24 و کوردستان تیڤی لە واشنگتن بەرێوەچوو.


سەرەتای دیبەیتەکە بەڕێوەبەری دیبەیت د. بەهات قەرەداغی بەخێرهاتنی مستەر کوردی کرد دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی دیبەیتەکە و تیایدا بەرێز رەشیدی بە وردی باسی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و تێڕوانین و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان کرد، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵا کراو پرسیارەکانیان ئاراستە کردو لە لایەن پانێڵیستەوە وەڵام درانەوە.


لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلاکێتی تایبەتی زانکۆی پێشکێشی بەرێزیان کردو سوپاسی کردن بۆ ئەنجامدانی دیبەیتەکە، دواتر بەرێز رەحیم رەشیدی زۆر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی چالاکییەکەو سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ دیارییەکە و وتی خۆشخاڵم کە لە پایتەختی کوردستان ئەم خەڵاتەم لە شوێنێکی زانستی و لە لایەن کەسێکی زانستییەوە پێشکەش کرا، دووبارە سوپاس.






No comments: