Archive

Sunday, April 10, 2022

ئێرانییەك له‌گه‌ڵ هاوڕێکەی ناسنامەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمه‌ریکایان ساختەکردوە

به‌ ناسنامه‌ی پۆلیسی فیدراڵی چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ و خۆیان گەیاندووه‌تە پارێزەرانی خانمی یەکەمی ئەمه‌ریکا




پشکێنەرانی تایبەتی دەوڵەتی فیدراڵ ئاشکرایان کرد، ئارین تاهیرزادە تەمەن 45 ساڵ، خەڵکی ئێران و هاووڵاتی ئەمریکی، هاورێ لەگەڵ هاووڵاتیەکی پاکسانی تەمەن 35 ساڵ بە ناوی حەیدەر عەلی، ناسنامەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکایان ساختەکردوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ''ئێف بی ئای'' ئەو دوو کەسە دزەیان کردۆتە نێو هێزەکانی ئاسایشی وڵات. ئەوان لە مانگی دووی ساڵی 2020، خۆیان وەکوو پۆلیستی دەوڵەتی فیدراڵ ناساندوەو ئەفسەرانی راستەقینەی وڵاتیان فریوداوە.
ئەو بەڵگەو کەلوپەلانەی پشکێنەرانی تایبەت لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەستیان کەوتوە، دەریدەخات تاوانباران، گولە، چەکی سووک، دەسبەندو تەنانەت فرۆکەیەکی بێ مسافیریان لەبەر دەستدا بوە.
لە نێو بەڵگەکاندا، دەرکەوتوە حیدەر عەلی چەند پاسپۆرتی هاتووچۆی هەبوە کە دوو ڤیزای ئێران بەسەر بەڵگەنامەکانی هاتووچۆیەوە بوون. بە گوێرەی زانیارییەکان، پاسپۆرتی حیدەر عەلی، سێ ڤیزای کۆنی پاکسانی پێوەیە. هەروەها لە نێوان ساڵەکانی 2019 بۆ 2020، سەفەری ئێرانی کردوە.
بە گوێرەی قسەو بەڵگەی دادئەستێنەکان، ئەو دوو کەسە، بە ساختەکردنی ناسنامەی پۆلیسی فیدراڵ، هەوڵیان داوە لە رێگای بەرتیلدان و دیاری گرانبەها، خۆیان لە پۆلیسەکانی دەوڵەتی فیدراڵ نزیک بکەنەوە، تاکوو لەم رێگاوە دزەبکەنە نێو هێزە شاراوەکان و خۆیان گەیاندۆتە پارێزەرانی خانمی یەکەمی ئەمریکا.
ئەم دوو کەسە خۆیان بە پۆلیسی هەڵمەتی تایبەت سەر بە وەزارەتی ئاسایشی نێوخۆ ناساندوە کە گۆیا لە بارەی هێرش بۆسەر کۆنگرەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکەن. یەکێک لەو کەسانەی کە تاهیرزادوو هاورێکەی خۆیان لێ نزیک کردۆتەوە، پارێزەرێکی تایبەتی خانمی یەکەمی ئەمریکایە، پاش لە داوکەوتنی ئەو دوو کەسە، پارێزەرە تایبەتیەکەی خانمی یەکەم و سێ هاوکاری دیکەی لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، چوونکە بە گوێرەی بەڵگەکان ئەو دوو تاوانبارە بە هەزاران دۆلاریان بۆ ئەو چوارکەسە خەرج کردوە. لەو نێوەدا، ئاپارتمانێک کە کرێکەی ساڵانە 40 هەزار دۆلار بوە بە خۆرایی داویانەتە یەکێک لە پارێزەرانی تایبەتی خانمی یەکەمی وڵات، هاوکات بۆ سێ کەسەکەی دیکەش کەلووپەلی دیکەی گرانبەهایان کڕیوە.
 لە مانگەکانی کۆتایی دەسەڵاتداری دۆناڵد ترەمپ، ئەو دوو کەسە چەند ژووریان لە بینایەکی پێشکەوتوو گرانی شاری واشنگتن بەکرێ گرتوە. تاوانباران بە دانیشتووانی ئەو شوێنەیان وتوە کە ''پۆلیسی تایبەتن''و لە بارەی هێرش بۆسەر کۆنگرێس و تاقمە تاوانبارەکانەوە کە لەو هێرشە تێوەگلاون لێکۆڵینەوە دەکەن. ئەو دوو کەسە چەند ژووریان لەو بینایە هەبوەو هەموو بیناکەیان بە کامێرای چاوەدێری کۆنترۆڵ کردوە.
تاهیرو حیدەر، لە یەکێک لە گەرەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری واشنگتن دەسبەسەر کراون و لە کاتی پشکنینی شوێنی مانەوەیان، جیا لە چەکی گەرم و کەلوپەلی سیخوری، هەروەها رێکاری راهێنان و چاوەدێریان لێگیراوە.
هەنووکە لێکۆڵەرانی پۆلیستی فیدراڵ شێلگیرانە کار لەسەر ئەوە دەکەن تابوو بە تەواوەتی بۆیان روونبێتەوە ئاخۆ ئەم دوو کەسە پێوەندیەکان بە وەزارەتی زانیاری ئێران و فەیلەقی قودسی سپای پاسداران هەیە کە ئەرکی ئەو فەیلەقە چالاکی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانە؟

No comments: