Archive

Friday, April 8, 2022

‎لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا



‎رەحیم رەشیدی


‎رۆژی هەینی، رێکەوتی 1ی مانگی 4ی 2022، لە کەشوهەوایەکی ساردو بارانی دا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی و رەوەندی کوردستانی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قائیماقامی شارەکەدا هەڵدرا. 

‎جێرد کراهام، قائیمقامی شاری بینگهامتۆن،، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو شوێنە وەکوو گرینگیدان بە رۆڵی کوردستانیان باس کرد. ناوبراو باسی لەوەش کرد خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێن و دووپاتی کردەوە پێویستە پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو کوردستان پتەوتر بکرێن و پەرە پێبدرێن. هەروەها قائیمقامی بینگهامتۆن، ئاشکرای کە ناوبراو لە رۆژمێری شارەکەدا ئەوە جێگر دەکات تاکوو هەموو ساڵێک لە نەورۆزدا ئاڵای کوردستان هەڵدرێ. یەکەمین جار، ساڵی 2016 لە رێورەسمێکدا ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قائیمقامیەتی شاری بینگهامتۆن بەرزکراوەتەوە. 

‎لە وتووژێکی کورتدا لەگەڵ قائیمقام وێرای سپاس و دەست خۆشی بۆ پشتیوانییەکانی لە دۆزی کوردستان، هاوکات پێشنیارم پەکرد هەوڵ بدات شارەکەیان ببێتە دەستەخۆشکی یەکێک لە شارەکانی کوردستان. لە بەرانبەردا قایمقام بۆچوونەکەی بە بابەتێکی باش و بەسوود زانی. هاوکات باسم لەوە کرد خەڵکی کوردستان لە پێناوی هەمان ئەو ئازادی و بایەخانەدا خەبات دەکەن کە بە لای خەڵکی ئەمریکاوە بایەخدارە. پاشان باسم لەوەش کرد تاکوو ئێستا هیچکات خەڵک و سەربازی ئەمریکایی لە کوردستان نەکەوتوونەتە بەرهێرش و نەکوژراون...

‎یاسای دەوڵەتی فیدراڵ رێگای بە شارەکان داوە وەکوو رێزلێنان بۆ جیاوازییەکانی وڵات و لە پێناو دادپەرەریدا، بۆ ماوەی چەند رۆژ ئاڵای و هێمای نەتەوەو رێکخراوە جۆربەجۆرەکان لە پاڵ ئاڵای وڵات و ولایەتدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەڵبکرێ.


‎#مستەر_كورد

No comments: