کۆچی دوایی مامه قاله ده‌باغی.
خه‌باتگێری نه‌سره‌وتووی رێگای کوردایه‌تی مامه قاله ده‌باغی له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی وڵاتی بریتانیا پاش ماوه‌یک به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، له ته‌مه‌نی 88 سآڵی‌دا کۆچی دوایی کرد
عه‌بدولقادر ده‌باغی ئه‌و جوامێره وره به‌رزه بوو که سه‌ختی‌و دژواریه‌کانی خه‌بات، ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مکانی تێکۆشانی کوردایه‌تی‌و دێموکڕاسی خوازی، چۆکیان پێ دانه‌دا.
مام قاله ده‌باغی، پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان‌و ئه‌ندامی هه‌تا هه‌نووكه‌یی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بو.
عه‌بدولقادر ده‌باغی ناسراو به مامه قاله، 1ی 1ی 1921 زایینی به‌رامبه‌ر به 12ی به‌فرانباری 1299ی هه‌تاوی، له شاری بانه له دایك بو.
پاشان چوونه‌ته سه‌قز‌و له‌وێ بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندی وه‌رگرتووه.
مامه قاله له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف‌و له ده‌زگای راگه‌یاندنی كۆماردا بۆ بڵاڤۆكه‌كانی، گڕوگاڵی منداڵان، كوردستان‌و هاواری نیشتمان وتاری نووسیوه.
مامه قاله پاش رووخانی كۆمار له‌گه‌ڵ یازده 11 كه‌سی تر له هاورێیانی گیراو كه‌وته گرتووخانه‌ی رێژیمی په‌هله‌وی.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت یازده هاورێکه‌ی له سێداره دران، به‌ڵام مامه قاله به دانی پووڵ‌و پاره‌یه‌كی زۆر پاش 19 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له مه‌رگ رزگاری بوو.
ساڵی 1327 جارێكی تر مامه قاله كه‌وته گرتووخانه‌و 3 ساڵ دوور خستنه‌وه بۆ بورازجانی به سه‌ر دا سه‌پا، به‌ڵام دیسان به خه‌رجیه‌كی زۆر‌و پووڵ‌و پاره دان به به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار حكوكمه‌كه‌ی له 3 ساڵ بۆ 1 ساڵ گیران‌و شوێنی زیندانیه‌كه‌شی له بورازجانه‌وه بۆ بوكان گۆڕدرا.
مامه قاله به هۆی هه‌ڵسووڕان‌و تێكۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌ی خۆی، پاش كۆنگره‌ی چواره‌می حیزب دێموکڕات وه‌كوو ئه‌ندامی راوێژكاری كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردرا.
ناوبراو جگه له نووسین بۆ رۆژنامه‌ی كوردستان‌و رادێو ده‌نگی كوردستان له بواری ئه‌ده‌بیشه‌وه كتێبی حاجی ئاغای سادقی هیدایه‌تی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و هه‌روه‌ها كتێبێكی به ناوی راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف به چاپ گه‌یاندووه. چه‌ند كتێبی دیكه‌ی ئاماده‌ی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ن.
مامه قاله ده‌باغی له ساڵی 1997ته‌وه له وڵاتی بریتانیا گیرساوه‌ته‌وه، به داخه‌وه رۆژی هه‌ینی 18ی رێبه‌ندانی 1387ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 06 02 2009، ماڵئاوایی یه‌كجاری له گه‌ل‌و نیشتمان كرد، مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا بۆ جارێكی تر به خاك‌و وڵاتی خۆی شاد بێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ران‌و کارگێرانی ته‌له‌ویزیۆنی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان تیشک تی‌ڤی، به بۆنه‌ی کۆچی نا به‌وه‌ختی خه‌باتگێری نه‌سره‌وتوو به بیروباوه‌ڕی رێگای رزگاری کورد‌و کوردستان، پێشمه‌رگه‌ی به وه‌فای کۆماری کوردستان، سوارچاکی هه‌تاسه‌ری رێبازی تژی له‌سه‌روه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی پێشکه‌ش به خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی، شاری سه‌قز به تایبه‌تی، هاوسه‌نگه‌ران‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامه قاله ده‌باغی ده‌کات‌و خۆی له غه‌م‌و په‌ژاره‌یان‌دا به شه‌ریک‌و به‌شدار ده‌زانێت
رۆحی شاد‌و رێگای پڕ له شانازی مامه قاله پڕ رێبوار بێت.
Friday, February 6, 2009
Sunday, February 1, 2009
Tuesday, January 27, 2009
نامه‌ی دوازده‌هه‌م.
من دڵته‌نگم وه‌کوو له‌یلایه‌ک!
سه‌ره‌تای ساڵی 2008 چووم بۆ سوئێد، ناچار بووم له‌به‌ر خراپی که‌ش‌و هه‌وا به بلژیک‌دا بگه‌رێمه‌وه بۆ پاریس. دوایه 2 جاری دیکه چوومه‌وه، ده‌نگم که‌سی دانه‌چڵه‌کاند، بوونم بۆ که‌س گرینگ نه‌بوو. سێ جار سه‌رم له نوروێژ هه‌ڵێنا. جارێک ڕووم له کانادا کرد، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر دابڕان، چه‌ند که‌سم دیته‌وه‌و پێکه‌وه شه‌رابمان نۆشی، دوو جار ئامریکام به‌سه‌ر کرده‌وه هه‌ر جارێک ئه‌زمونێکی جیاواز بوو.

ئیدی بڕیارم‌دا بارگه‌وبنه بۆ ئه‌وه‌ێ بگوازمه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌م ئۆقره بگرم، کچێکم ببێ له ڕه‌نگی هه‌تاوو بۆنی باران؟!
جارێک چوومه بریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی بۆن به پرچی خاوی ژنێکه‌وه بکه‌م، که‌چی ته‌نیا پێکه‌وه هه‌نارمان خوارد؟!
له‌م سه‌فه‌رانه‌دا جانتاکه‌م وه‌کوو خاوه‌نه‌که‌ی ماندوو بوو له سه‌فه‌ری دوور‌و درێژ، ماندوو بوو له‌وه‌ی که‌س چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ناکات...
حه‌زم ده‌کرد ئێستا له باوشی که‌سێکدا بگریم، یان شوشه‌ی غه‌مه‌کانی بشکێنم، به‌ڵام وه‌کوو هه‌میشه لێره نیه، دڵته‌نگیم...
دڵته‌نگی داگیری کردووم. خه‌و له چاوه‌کانم زڕاوه، هه‌رچی خۆم له نێو جێگاکه‌م‌دا دێنم‌و ده‌به‌م، که‌ڵکی نیه. ناچار له‌شی رووت‌و قووتم له نێو جێگاکه دێنمه ده‌رو کامپیوتێره‌که‌م داده‌گیرسێنم تاکوو دواین نامه بنووسم.

ئه‌مه نوێتریین نامه‌یه ده‌ینووسم‌و بێ ئه‌وه‌ی پۆستی بکه‌م به‌ڕێی ده‌که‌م.
ئازیزێک جارێکیان وتی: "سه‌رتا نامه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دووری داهات".
نازانم که‌نگێ وه‌کوو جاری جاران سه‌رم ده‌په‌رژێ له‌سه‌ر سه‌هۆڵ نامه‌یه‌ک بنووسم، به‌ر له‌وه‌ی ژیان به خۆشی‌و ناخۆشییه‌کانییه‌وه له ئامێز بگرم، زۆربه‌ی شه‌وه‌کانی وه‌رزی سه‌غڵه‌ت‌و سه‌رما ئه‌و کاته‌ی ئاسمان ڕووناک‌و کزه‌ی سه‌رمایه‌کی ساردوسڕ هه‌نگاوه‌کانی مرۆڤی خێراتر ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له باوشێکدا بگیرسێته‌وه، یان له ته‌نیشت گه‌رمایه‌ک دامرکێ، له‌سه‌ر سه‌هۆڵبه‌ندانی به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆمان له لێڕه‌وارێکی دوور له ئاوه‌دانی چه‌ند په‌یڤی سارێژ له خۆشه‌ویستیم بۆ دڵداره‌که‌م ده‌نووسی، هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌ڵک له وه‌رزی تۆف‌وسه‌رمادا، زۆر جاران ئاواتم ئه‌وه بوو هه‌تاو هه‌رچی دره‌نگتر ده‌رکه‌وێ، ئاخر حه‌زم ده‌کرد ئه‌وینداره‌که‌م ببینێت ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر سه‌هۆل بۆم نووسیه‌وه خۆشم ده‌وێت. ئه‌زانم ئه‌و یان پێده‌که‌نی، یان ده‌یوت:" چه‌ند سه‌یریت...".
ئه‌و خۆی هه‌تاوێکی به تین‌وتاوو بوو. سه‌هۆڵبه‌ندانی ناخی منی ده‌توانه‌وه‌و وه‌جوڵه‌ی ده‌خستم.

یادی ئه‌و ڕۆژانه به‌خێر بۆ ماچی لێوه‌کانی کچێک ئه‌مسه‌روئه‌و سه‌ری وڵاتان ده‌ڕۆیشتم، جارێک له‌سه‌ر رێگای ژوان خه‌ریک بوو سه‌رم به فه‌نا بچێ، دوایه به حاڵیکی خراپ قوتاریم هات...
به‌رده‌وام ئه‌و ڕۆژانه له من‌دا له دایک ده‌بنه‌وه، تێمدا ده‌ژینه‌وه. من له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.

ته‌نیایی ئه‌م ڕۆژانه فێری ئه‌وه‌م ده‌که‌ن له‌سه‌ر خۆتر هه‌نگاو بنێم، فێرم ده‌که‌ن رێز له خۆم‌و ته‌نیای خۆم بگرم، فێرم ده‌که‌ن قه‌ت باسی که‌س لای که‌س نه‌که‌م، نامه بنووسم‌و گوێ نه‌ده‌مه که‌س، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به ناوی حه‌یاو نه‌جابه‌ته‌وه بێ ده‌نگ بم‌و زار ببه‌ستم. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی وڵامم ناده‌نه‌وه، یان بۆم نانووسن‌و ئیدی پێم وایه قیامه‌ت بوونه...
ئه‌م ساتانه یانی خۆم، ئیدی چۆن ده‌کرێ که‌سێک له دووری دووره‌وه بۆم بنووسێ(... واز له‌م شتانه بێنم ده‌نا ئه‌م ماڵه وێران ده‌کرێ). ئه‌و داماه‌وه پێی وایه ئاوه‌دانم؟
ناسک‌تر له ناسکه، ته‌نکتر له ناسک حه‌زی ماچی لێوه‌کانی موژده‌یه‌ک داگیری کردووم...
جارێک ژنێک شتێکی سه‌یری بۆ گێڕامه‌وه، هه‌موو توکی له‌شم وه‌کوو سیغ ڕاست بوه‌وه، ئه‌و وتی: " ... دوو گیان بووم، کاتێ زارۆکه‌که‌م له نێو زگم‌دا ده‌جووڵا، حه‌زم نه‌ده‌کرد هه‌ستم بکه‌م ده‌بمه دایک، ئاخر من له گه‌وره بوون ده‌ترسام، یه‌که‌م جار که دڵۆپێک خوێن له له‌شم به‌ربوه‌وه هه‌موو رۆژگارم ڕه‌ش بوو، که‌س نه‌بوو پێم بڵێ ئه‌مه مانای خۆ ناسینه، وای، وای، وای من چه‌نده له مه‌زن بوون ده‌ترسم، هه‌ر بۆیه کاتێ زگم پڕه وا بیر ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی ده‌جووڵێته‌وه له نێو زگم‌دا به‌رهه‌می گه‌وره بوون‌و به دایک بوونم نیه، به‌ڵکوو هه‌مان بووکه شووشه‌ی ده‌ورانی منداڵیمه که منداڵم ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاتانه‌ی من نه باوه‌ڕم به مردن بوو نه به دوای هۆکاری زیندوو بوون‌دا ده‌گه‌ڕام.، وای که مه‌زن بوون ناخۆشه، زۆر خۆشی لێ حه‌رام کردین...".
کاتێ که‌سێکت خۆش ده‌وێ، له پڕ نامێنێ، وه‌کوو لێخوڕینی ماشێن وایه له رێگایه‌کی شاخاوی دژوردا به بێ رووناکایی‌و گلۆپ، کاتێ ده‌گه‌یته جێگا، ئیدی نازانی خۆت به قه‌رزداری چی بزانیت. ئیدی مرۆڤ ده‌بێته به‌رد، بێ ده‌نگی خۆی ناشکێنێ. له خۆی‌دا ون ده‌بێ، به‌رده‌وام تاکوو مردن به دوای خۆی‌دا ده‌گه‌ڕێ. به دوای بۆنێک له ناخی‌دا.
کاتێ که‌سێک بۆته کانیه‌ک که یادوه‌ریه‌کان له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام شۆقی تێدا ده‌داته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ماندووت بکات، هه‌زاران جار ویشکی بکه‌ی هه‌ر ده‌بووژێیته‌وه‌و قوڵت ده‌دا...
چی له‌وه به‌ژانتره هه‌ست بکه‌یت کچێکت ده‌بێ، دایکی ئه‌و دوو گیانه، مژدی ده‌کا ، بیزوو ده‌کات، تۆش هه‌نارو هه‌نجیری بۆ دینێ، خاولی ته‌ڕ له‌سه‌ر ته‌وێڵی داده‌نیت‌و به ماچ‌و نه‌رمه شێلان ئارامی ده‌که‌یته‌وه، منداڵکه له کۆڵانه‌کانی زه‌ینت‌دا دێت‌و ده‌چێت... ئه‌م برینه به چ سارێژ ده‌بێته‌وه له پڕ بی ئیراده‌یی‌و باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون هه‌موو شت تونا ده‌کات...
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ هه‌ر به‌م په‌یڤانه ته‌پ‌وتۆزی دووری داده‌ماڵم، جانتای من له‌سه‌فه‌ری دوورودڕێژ ماندوه، هه‌ست ده‌که‌م له دارستانی ئه‌وینی من‌دا دارێک ناڕوێته‌وه، ئیدی شه‌تڵ‌و تۆوی دیکه به‌رهه‌م نایه‌ن، پێم وایه هه‌ر بیره ئاوێک لێ بده‌م بێ که‌ڵکه‌و ته‌ڕایی تێدا نابێ.
چه‌ند دژواره بۆم جووت بوون، پێم وایه تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه یانی مۆر کردنی په‌یماننامه‌ی زه‌لاله‌ت، یانی ڕووخان...
هه‌ست ده‌که‌م ورده ورده ئیدی خه‌ریکه سه‌ره داوی ڕه‌وتی ڕووداه‌کانی ژیانم له ده‌ستدا نامێنێ، له ده‌ورووبه‌ری خۆم ده‌ڕوانم، که‌مێک ڕاده‌مێنم، دوایه به خۆم ده‌ڵێم، یان له خۆم ده‌پرسم، به‌ڕاستی بۆ ماوه‌یه‌که وه‌دوای ڕووداوه‌کان ده‌که‌وم...
چی ڕووی داوه که ئاوام به‌سه‌ر هاتوه، ره‌هه‌که هه‌میشه به گژ شته باوه‌کان‌دا ده‌هاته‌وه‌و ڕووی له زه‌مین‌و زه‌مان وه‌رده‌گێڕا.

ژیان به هه‌موو دژوارییه‌کانه‌وه به‌رده‌وامه.
زیندووم، سه‌وز، هیوادارو به‌هێز.!
Monday, January 26, 2009
دوو شێعر له خاتوو ژیلا حوسێنی
مه‌رگی هه‌تاو
كاتێ گوڵێك هه‌ڵ ئه‌وه‌رێ
بولبول ئه‌گری،
له‌و كاته‌دا، هه‌تاو ئه‌مرێ،
دنیا به‌رگی ره‌ش ئه‌پۆشێ.
رووبار ئه‌مرێ،
زه‌وی دڵی شه‌قار شه‌قار،
لێوی وشك هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ.
تۆ نه‌تدیوه چۆن خۆڵ ئه‌كا به‌سه‌ر خۆ‌یا؟!
بۆ مردنی هه‌ر دڵدارێ، دڵدارێكی دڵ پڕ ئه‌گری‌و
له‌سه‌ر گڵكۆی خۆشه‌ویستی
تاجه گولێنه دائه‌نێ،
بـــــه‌ڵام
كاتێ دڵی من مرد، كه‌س نه‌یزانی
كه‌س له پرسه‌ی دڵی من‌دا
فرمێسكێكی هه‌ڵنه‌وه‌راند
ده‌ستیان گرتم، لاشه‌ی بێ دڵی منیان برد
هه‌ڵیان په‌راند
*****************************
شێوه‌ت ئه‌كه‌م
ئاسمانێ بووی پڕ له ئه‌ستیره‌ی روون‌و گه‌ش
ئێستا لێڵی...، ئێستا مۆنی
خه‌یاڵی تۆ، بۆ پرچی ئاڵۆزاوی من شانه‌یه‌ك بوو
ئێسگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی حه‌ز و تاسه‌كانم
ده‌سته‌كانت پڕ له دیاری متمانه بوون.
كه بیری تۆ، وه‌كو جه‌رده رێگای هه‌ناسه‌می ئه‌گرت
كوڵمه‌كانم دائه‌گیرسان
به‌ڵام، ئێستا، ده‌سته‌كانت بۆنی بیگانانی لێ دێ
"بۆن دێ، بۆن دێ... بۆنی كێ دێ..؟!"
لێم ببوره كه ناتناسم
نازانم تۆم له كوێ دیوه
شێوه‌ت باش دێته به‌ر چاوم
به‌ڵام... نیگات ،
تینی ده‌سته‌كانت كوانێ؟!
قه‌د وه‌كو جاران نه‌ماوی
نا، ببوره من ناتناسم...
تۆ كێوێكی به سه‌ر رووباری تاسه‌ما داڕوخاوی.

Wednesday, January 21, 2009
2ی رێبه‌ندان ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه!
ئاشکرایه، 2ی رێبه‌ندان له مێژووی دوور‌و نزیکی پڕ له خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان‌دا، بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی، دێموکڕاسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌میشه جێگا‌و شوێنێکی به‌رزو تایبه‌تی هه‌یه.
کۆماری کوردستان له هه‌لومه‌رجێکی مێژووی ئه‌وتۆدا پێک هات، فاشیزم له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی‌دا تێکشکێندرا بوو، هێزی هاوپه‌یمانان‌و له‌شکری سوور له باکور، باشوره‌وه به بێ هیچ چه‌شنه به‌ربه‌ره‌کانه‌یه‌ک، به‌شێکی به‌رچاو له خاکی ئێرانیان داگیر کرد بوو. ئه‌وه له حاڵێک‌دا بوو رژیمی پاشایه‌تی، ئه‌و کات به هه‌موو تواناوه هه‌ر ده‌نگێکی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لانی ئێرانی به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرد، له ڕاستی‌دا خۆی وه‌کوو هێزێکی پۆڵاین‌و له شکان نه‌هاتوو به جه‌ماوه‌ری ناڕازی نیشان ده‌دا.دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه، به پێشه‌وایه‌تی قازی موحه‌ممه‌د‌و پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی گه‌لی کورد، له حاڵێک‌دا بوو ته‌ڤگه‌ری رزگاری خوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد له بێ ئاسۆی‌دا بوو، حکومه‌تی زۆرداری تورکیه به رێبه‌رایه‌تی "ئه‌تا تورک" بزوتنه‌وه‌ی کوردی له تورکیه تاکوو ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رکوت کرد بوو، دۆخی تواندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد له‌و وڵاته به چڕی له ئارادا بوو، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتبوه جێگایه‌ک به پانه‌وه حاشا له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان له‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌کرا.حکومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی په‌هله‌وه‌ی، به لاسایی کردنه‌وه‌ی کوێر کوێرانه له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه، هه‌وڵی خۆ پر چه‌ک کردنی ده‌دا، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و لاسایی کردنه‌وه‌دا، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک زمان، کولتوور‌و که‌له‌پووری کوردیان دایه به‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌و هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازیان به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرد.ڕوون‌و به‌رچاوه له هه‌لومه‌رجی ئه‌و کات‌دا وه‌زعی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کورده‌کان له سوریه‌و عێراق له بارودۆخی نا له‌باری ژیانی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری کورده‌کان له ئێران‌و تورکیه باشتر نه‌بوو. بڕیاری دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له سالی 1324ی هه‌تاوی‌دا، خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو ڕوونانه‌و ژیرانه، هه‌وڵێکی ئازایانه‌و چاو نه‌ترسانه‌و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نێوخۆیی، نێوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌ویی بۆ وڵامدانه‌وه به‌و به‌سته‌ڵه‌که پڕ له مه‌ترسییه بوو که نه‌یارانی کورد به زه‌بری چه‌ک، سه‌رکوت‌و سێداره بۆ توونا کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌وڵی زاڵ کردنیان ده‌دا.دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌و سه‌رده‌مه پڕ له بێ هیوایی‌و تاریکی‌و تنووکیه‌دا، مانای ئه‌وه بوو بزوتنه‌وه‌ی ماف خوازانه‌ی بێ پشتیوانی کورد، گیانی به به‌ردا کرایه‌وه، کورد له باری ده‌رونی‌و ڕه‌وانی‌یه‌وه وره‌ی وه‌به‌ر هاته‌وه، زمان، شانۆ، خوێندن، گۆڤار‌و رۆژنامه، بنکه‌و بونیاده پیشه‌یی‌و دێموکراتیکه‌کان، گه‌شه‌یان سه‌ندو دامه‌زران، تیشکی به تین‌وتاوی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رێبه‌رانی کۆماری کوردستان بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان وه‌کوو ئه‌ستێره‌ی پڕشنگدار هه‌میشه ده‌بریسکێته‌وه‌و ئێمه وه‌کوو ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ هه‌تا هه‌تایه پێوه‌ی سه‌ربه‌رزین.به‌شێکی زۆر له گه‌وره ئه‌دیب، نووسه‌ر، زمانه‌وان، رێبه‌ره سیاسییه ناوداره‌کانی کوردستان، ئه‌وانه بوون له کۆمار‌دا به‌شدار بوون، بیری نه‌ته‌وه خوازی خۆیان له کۆماری کوردستان؛ وه‌رگرت‌و هه‌ر له ژێر کاریگه‌گه‌ری وانه به‌نرخه‌کانی مرۆڤ دۆستی‌و دێموکڕاسی خوازی کۆمار‌دا بوو که پاشتر به تێکۆشانی به‌رچاویان بۆ خزمه‌ت به کورد‌و کوردستان بوونه جێگای شانازی نیشتمان په‌روه‌ران‌و یادو ناویان له مێژوودا به به‌رزی‌و به‌رێزی ماوه‌ته‌وه‌و ده‌مێنێته‌وه.پاش دامه‌زراندنی کۆمار، بۆ یه‌که‌م جار رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به لاوان‌و ژنان دامه‌زران، زمانی کوردی بوو به زمانی فه‌رمیی نێوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان، لاوان به مه‌به‌ستی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه به‌ڕێ کران‌و له هه‌نگاوێکی داهێنه‌رانه‌ی پێشکه‌وتوودا له لوتکه‌ی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمارادا، به متمانه‌وه ئه‌رکدار کران‌و به‌رپرسایه‌تیی شایان‌و شیاویان پێ سپێردرا.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌زموونی ده‌وڵه‌ت‌داری نه‌بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی 11 مانگ ده‌سه‌ڵات داریه‌تی کۆمار‌دا، زۆر پێشکه‌وتنی دێموکراتیک‌و نه‌ته‌وه‌یی وه‌دی هاتن.دابین کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورده‌کان له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان‌دا، قه‌ت نه‌بووه هۆکاری به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی دێمۆکراسی‌و پێشێل کردنی مافی خه‌ڵکانی کوردستانی غه‌یره کورد له کوردستان‌دا، ئه‌مه‌ش ئاکامی سیاسه‌ت‌و ڕوانگه‌ی دوروستی ڕێبه‌رایه‌تی کۆماری کوردستان بوو، یه‌کێک له‌و خاڵانه‌یه کورده‌کان زۆری پێوه سه‌ربه‌رزن، ئه‌م به‌ستێنه مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌یه که سیاسه‌تمه‌دارانی کۆماری کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێکیان هێنا، له حاڵێک‌دا بوو که ئورووپای ئه‌مڕۆ له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا له ژێر گڕی ئاگری شه‌ڕی فاشیزم‌و نازیزم‌دا ده‌یناڵاند، زیان‌و ئازاری ده‌دیت‌و ده‌چێشت.به‌ڵام په‌یوه‌ندی کورده‌کان له‌گه‌ڵ دراوسێکانیان بۆ وێنه ئازه‌رییه‌کان که به‌رێبه‌ری پێشه‌وه‌ری فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجانیان پێکهێنا بوو، له ژێر رێبه‌ری پێشه‌وای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌وه‌ڵین ده‌سه‌ڵاتی مودێرنی کورد، هاوپه‌یمانه‌تیه‌کی دۆستانه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی دوو لاینه هاته ئاراوه، که بۆ پێکه‌وه ژیانی ئه‌م دوو گه‌له هاو چاره‌نووسه، ده‌کرێت بۆ سه‌رجه‌م قوناغه نزیک‌و دووره‌کان که‌ریگه‌رو پڕ بایه‌خ بێت.ناکرێ باسی کۆماری کوردستان بکه‌ین، به‌ڵام ئاوڕێک له ڕۆلی دلێرانه‌و ئازایانه‌ی کورده‌کانی کوردستانی عێراق به رێبه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌ده‌ینه‌وه. رۆڵێک که وه‌کوو هاوپه‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، جێگای شانازی کوردانی نیشتمانپه‌روه‌ره، هه‌موو کات بۆ لێ فێر بوون ده‌شێ.بارزا‌ییه‌کان بۆ پاراستنی کۆمار‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی له هیچ چه‌شنه فیداکاری‌یه‌ک خۆیان نه‌پاراست. به‌حه‌ق رێبه‌رایه‌تی کۆماریش حیسابی خانه‌خوێی بۆ کردن، ئه‌وان له به‌رێوه‌به‌ری کۆمار‌دا به گوێره‌ی لێ وه‌شاوه‌یی خۆیان به‌شدار بوون.حوزوری ئه‌فسه‌ره کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی ئه‌و کاتی سوپای عێراق، نوێنه‌رایه‌تی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له کاتی ڕاگه‌یاندنی کۆمار له مه‌هاباد، مانای یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لماند، نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌شه، کۆماری کوردستان نوێنه‌گه‌ی ئاوات‌و خواسته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد‌و خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان بووه، هاوکات درزدان بوو به دیواری بێ هیوایی، شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان ئه‌و مانای ده‌به‌خشی‌و ده‌به‌خشێ، که له دژوارترین هه‌لومه‌رجه‌کاندا ده‌کرێ به یه‌کیه‌تیی‌و پێکه‌وه بوون دڕ به شه‌وه زه‌نگی ئه‌نگوسته چاو بدرێ. ئێمه له حالێک‌دا یادی ساڵوه‌گه‌ڕی رووداوی مێژوویی 2ی رێبه‌ندان ده‌که‌ینه‌وه، ڕۆله وڵات پارێزه‌کانی کورد له هه‌موو جێگایه‌ک، بۆ وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئاوات‌و ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان تێ ده‌کۆشن.له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گشتیی، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، ئه‌ویندارانی رێبازی کۆماری کوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستان، خه‌ڵکی کورد له ئیلام‌و کرماشانه‌وه بگره، تاکوو سه‌ڵماس‌و ماکۆ، له ژێر سێبه‌ری سه‌ره نێزه‌و تفه‌نگدا یادی دووی رێبه‌ندان‌و پێشه‌واو کۆمار به‌رز ڕاده‌گرن، به‌م چه‌شه ئۆگری خۆیان به ئامانجه به‌رزه‌کانی کۆمار‌و ئه‌مگناسی خۆیان بۆ خه‌باتگێرانی بزوتنه‌وه‌ی میللی_دێموکڕاتیکی کوردستان دووپات ده‌که‌نه‌وه.ده‌یان که‌س له ئه‌ویندارانی رێگای پێشه‌واو کۆمار، رۆژی 2ی ڕێبه‌ندان له شاری مه‌هابادی خۆشه‌ویست، پێته‌ختی مێژوویی کۆماری کوردستان، لانی که‌م به دڵ ده‌چنه سه‌ر گڵگۆی پێشه‌وای نه‌مرو شه‌هیدانی کوردستان، په‌یمانی وه‌فاداری له‌گه‌ڵ رێبازه پڕ له سه‌روه‌رییه‌که‌یان نوێ ده‌که‌نه‌وه.ئه‌م هه‌سته پیرۆزه‌ییه سه‌رتاپای ئێران به گشتیی، کوردستانی ئێرانی به تایبه‌تی کردۆته مه‌یدانێکی پان‌و به‌رینی تێکۆشانی شێلگیرانه، دژی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد.جێگای سه‌ر‌نجه، له‌م ڕۆژانه‌دا زۆربه‌ی لاوان له چالاکی دژی رێژیم‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شدارن، ئه‌و لاوانه‌ی پاش هاتنه سه‌رکاری ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌کان له ئێران‌دا، له دایک بوون؛ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی تژی له نه‌گبه‌تی خۆی‌دا، له ژێر بۆمبارانی فیکری‌و ئیسلامی تایبه‌ت به خۆی په‌روه‌رده‌ی کردوون، به ئاشکرا ده‌بینین له‌گه‌ڵ پێوانه‌و باوه‌ڕه‌کانی ئه‌م سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ته‌واوه‌تی ناته‌بان، کچان‌و کوڕانێک که زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێک دێنن که له هه‌موو ئازادییه‌ک بێ به‌شن، که‌وایه حکومه‌تی ئیسلامی له‌م به‌ستێنه چاره نووس سازه‌دا به ته‌واوی ڕه‌نج به خه‌ساره.له ساڵوه‌گه‌ڕی دووی رێبه‌ندان، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه، له دامه‌زراندنی پاڕڵمان‌و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانین‌و سه‌ربه‌رزین که لانی که‌م به‌شێک له خه‌ڵکی نیشتمانه‌که‌مان ئه‌مڕۆ له ژێر ئالای کوردستان‌دا به بڕێک له ماف‌و ئازادییه ڕه‌واکانی گه‌یشتوه، که بێ گومان ئه‌م ده‌سکه‌وتانه هه‌ر له رێڕه‌وی ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان‌دا شرۆڤه ده‌کرێن.تیشک تی‌ڤی به چاوێکی وه‌فادارانه ئاوڕ له‌م بڕگه پڕ شکۆییه‌ی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی‌و دیاری کردنی مافی چاره‌نووس ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌گناسانه بۆ تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌کانی رێگای کۆماری کوردستان، وه‌دیهێنه‌رانی خواسته به‌رزه‌کانی ئه‌و کۆماره خه‌ڵکییه ده‌ڕوانێ، تێکۆشانی خۆی به به‌رهه‌می هه‌وڵ‌و خه‌باتی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی ئه‌وان ده‌زانێ.
سڵاو له کۆماری کوردستان، چرای هه‌میشه ڕووناکی رێگای پڕ که‌ندوله‌ندی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان

Tuesday, December 30, 2008
نامه‌ی یازده‌هه‌م
ژوماره‌کان گرینگن!
کات باش دووره وڵات
لێره‌وه، له ئیواره‌یه‌کی ساردوچیایی شاری دڵڕفێنی پاریسه‌وه که دڵه بێ داده‌که‌ی من ئۆقره‌ی تێدا نه‌گرتوه، سڵاو له هه‌موو چرکه ساته‌کانت، نازانم سڵاو ئه‌توانێ برینی به‌ژان‌و سوێی نه‌دیتن‌و دووریت سارێژ بکاته‌وه یان نا، هه‌ر نه‌بێ مه‌رهه‌مێکی ده‌م‌وده‌سته ئه‌توانێ نه‌ختاڵێک سووکنایی به مرۆڤ ببه‌خشێ...
هه‌رچی بێ، کاتێ بۆت ده‌نووسم، وه‌ختێ په‌نجه سارد‌و باریکه‌کانم له‌سه‌ر ئه‌م کیبۆرده داده‌گرم پتر هه‌ست به نزیکیت ده‌که‌م، کۆڵێک هیوام تێدا ده‌ڕوێت، به خۆم ده‌ڵێم لانی که‌م جارێکی دیکه ده‌یبینمه‌وه، پێکه‌وه له یه‌که‌مین ئامێز گرتن‌دا هه‌موو شه‌خته‌و سه‌هۆڵبه‌ندانی ناخمان ده‌توێنینه‌وه، ده‌یبینمه‌وه ئه‌و کچه ڕه‌زا سووکه‌ی نیوه شه‌وێک هه‌موو دیواره‌کانی ترس‌و له‌رزم ڕووخاندوو درگای ژووره‌که‌یم له‌سه‌رخۆ خسته سه‌ر پست، به ئه‌سپایی هه‌نگاوم نا، گه‌یشتمه لای، له ته‌نیشتی راکشام، ده‌ستم هێنا به پشتی‌دا، بۆنم کرد به پڕجه خه‌واڵوه‌کانییه‌وه که بۆنی خاکی پاش بارانی پاییزی ده‌دا، ویستم ماچی بکه‌م، ئیزنی نه‌دا، ئیدی وه قسه هاتم‌و نه‌خاڵێک سفره‌ی دڵم کرده‌وه... حه‌ز ده‌که‌م جارێکی دیکه بچمه‌وه ژووره‌که‌ی، به‌خه‌یاڵ، به‌ڕاست، له ماڵی خۆی یان له میوانی قه‌ی ناکا، ته‌نیا جارێکی دیکه‌و هیچ، له‌وانه‌یه ببینه زێڕ، له‌وانه‌یه دونیامان برده‌وه؟!
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و شه‌وه قسه‌م بۆ کردوه‌و که‌مێک زووخاوم هه‌لڕشتوه، ئاخر پێم وایه، جارێکیان به ئازیزێکم وتبوو ئه‌مه‌وێ لێی نزیک ببمه‌وه، له بیرمه ئه‌ویش زۆر به‌بڕشته‌وه وتی: " وازی لێ بێنه، بۆ تۆ نابێ".
ته‌زیم، زانیم دڵی داوه به‌وی، هیچم نه‌وت، به‌ڵام له خۆم‌دا وێران بووم، ڕووخام‌و گه‌لێک بێ باوه‌ڕیم تێدا ساز بوو نه‌مزانی خه‌تای چییه، سووچی کێییه، زه‌مان، ده‌وران، یان...؟!.دوایه زوو به خۆم‌دا هاتمه‌وه، خۆم ڕازی کرد به‌وه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌میشه مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، هه‌میشه ده‌توانن بیروڕایان ده‌رببڕن‌و بیگۆڕن، ته‌نانه‌ت ئه‌توانن وه‌کوو هه‌نگ له گوڵێکه‌وه بۆ گوڵێکی دیکه بفڕن، به‌ڵام ئه‌مه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی دیکه بێ، ئازادی له قوڵایی خۆێیدا یانی ئه‌وه‌ی که قه‌ت سنووری ئازادی ئه‌وه‌ی دیکه پێشێل نه‌کرێ!
یه‌که‌م جار هاوینێکی نه زۆر دوور به ئاسمانه‌وه ماچم کرد، جارێکیان له نێو پاپۆڕێکی مه‌زن‌دا به جووته سه‌یری ئه‌ستێره‌کانمان ده‌کرد، ڕاکشاین‌و گوێمان به سه‌رما نه‌دا که بێ ڕه‌حمانه چزووی له له‌شمان ده‌دا.
یادی ئه‌و ڕۆژانه به‌خێر که هه‌زاران ئاواتی دوور‌و نزیکم پێکه‌وه نابوو.
ئه‌زانم جارێکیان چووینه نێو دارستانێکی چڕه‌وه‌و ئه‌و بوو به ئاسک، من بوومه ڕاوچی‌و ڕاوم کرد، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شه‌وه هاورێیه‌کی من که‌مێک دوورتر چاوه‌ڕێمان بوو، دوایه له جێگایه‌ک شه‌رابی بۆ رشتینه لێوانێکه‌وه‌و پاشان له ژووره‌که‌ی من ئاوێته بووین، سه‌رخۆشی سه‌رخۆش بووم، ئه‌و کات کوڕێکی دیکه به‌ته‌مای بوو، من له دڵی خۆم‌دا هه‌تا بڵێت خۆشم ده‌ویست‌و قه‌ت ئه‌مه‌م نه‌درکاند، ئاخر قه‌ت نامهه‌وێ که‌سێک له‌به‌ر من ده‌ستی که‌سێکی دیکه به‌ردات، ئه‌مه‌وێ که‌سێک له‌به‌ر خۆی‌و بۆ خۆی ده‌ستی من بگرێت، ئا‌وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌نگاوه‌کان باشتر ده‌توانن له رێگا دژوار‌و ئاسته‌مه‌کان‌دا ده‌وام بێنن‌و به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانیش بگرن. دوایه که خه‌به‌رم بویه‌وه هه‌موو گیانم که‌وتبوه سه‌ر ئاو، ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌مۆک بووم، نه‌مده‌زانی خه‌ون بوه یان ڕاستی؟
ئه‌زانم، جارێکیان له ژووری هوتێلێک‌دا، شتێکی تایبه‌تیم له ئازیزێک دڕاند، یان ویستم بیدڕێنم، ئه‌زانم ئه‌و جاره بڕیار بوو پێکه‌وه باسی شتێک بکه‌ین، مخابن کات نه‌ما، بڕیار بوو من پێی بێژم دره‌نگ یان زوو کچێکمان ئه‌بێ له ڕه‌نگی هه‌تاوو بۆنی باران!
ئیستا، لێره هه‌تا دڵ بخوازێ هه‌وا سارده، تف هه‌ڵخه‌یت به ئاسمانه‌وه ده‌یبه‌ستێ، هه‌تاکوو ئه‌و جێگای که ئێستا نازانم کوێیه‌و له کام که‌له‌به‌ردا گیرساوییه‌وه، بیرت ده‌که‌م‌و ئه‌زانم ئیدی دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه کچێکمان ببێ له ڕه‌نگی هه‌تاوو بۆنی باران!
ئه‌مجاره که تۆم بینی، وه‌ها حه‌زی ماچی لێوه‌کانت ڕژابوه وجودمه‌وه ناچار بووم ساردوسڕ به ته‌نیشتت‌دا تێپه‌ڕ بم، خۆم ناچار کرد له‌گه‌ڵت سارد بم، ئه‌زانم تۆ شه‌وێک هه‌موو هیواکانی منت دا به ئاودا ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به قسه‌ی خۆت ئه‌نفالیان کردیت‌و نه‌مردیت، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێم وایه قه‌ت ڕۆحی بریندارت له باوشی هیچ پیاوێکی دونیادا ئارام ناگرێ.
بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان، تێڕوانیین‌و چۆنیه‌تیی ئاخافتنیان، سیمای ئه‌وان نیگار ده‌کات، جوانترینه‌کان ئه‌کرێ بێ روحمترین که‌سه‌کان بن، ده‌کرێ بێ وه‌فا بن، جوانی مرۆڤه‌کان ده‌ورێکی ئه‌وتۆ نابینێ له‌وه‌ی مرۆڤ دڵی وه‌کوو کانی بۆ که‌سێکی دیکه قوڵت بدات.
ئه‌رێ کات ماوه شه‌وێک پێکه‌وه شه‌راب بنۆشین؟
تێپه‌ڕ بوونی چرکه‌کان، خوله‌ک، کاتژمێر، رۆژ، حه‌وتوو، مانگ، وه‌رزو ساڵه‌کان ژانی ئه‌م دابڕانه سارێژ ناکه‌نه‌وه. ئێستا ده‌زانم تاکوو کات تێپه‌ڕ ده‌بێ زۆرتر له هه‌میشه بیرت ده‌که‌م، بیری دیتنی چاوه ڕه‌شه‌کانت له هه‌موو شتێک پتر.به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و به‌ڵێنه‌م پێ بده، کچه‌که‌ت فێر که له‌به‌ر که‌س ڕوو له که‌س وه‌رنه‌گێڕێ، فێری که بۆت باس بکات چه‌نده حه‌زی له ژوانی دڵداره‌که‌یه‌تیی، ڕێنوێنی بکه، به‌ڵام هه‌رگیز خواسته‌کانی خۆتی به‌سه‌ردا مه‌سه‌پێنه، رێز له بیر‌و بۆچوونی بگره، هاوڕێ‌و هاوده‌می به، باوه‌ڕ به گه‌وره‌یی‌و توانای بێنه، ترس له ناخێدا بکوژه، لێگه‌ڕێ ژیان ئه‌زموون بکات، با هه‌میشه هه‌ست بکات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی کرد، ئه‌گه‌ر لاڕێ ڕۆیشت، ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه‌و که‌سێک هه‌یه هه‌میشه پشتیوانیه‌تی‌و له پشتی ڕاده‌وستێ.
باوه‌ڕ بکه ئا‌وا هه‌میشه هه‌ست ده‌که‌م لێت نزیکترم. باشه گیان؟
وه‌کوو دڵنیا بۆی نووسی بووم، دووری ئه‌وینه بچووکه‌کان له بیر ده‌باته‌وه، به‌ڵام هه‌ر دووری عه‌زه‌مه‌ت‌و مه‌زنایه‌تی به ئه‌وینه گه‌وره‌و به‌هێزه‌کان ده‌به‌خشێ، وه‌کوو بایه‌کی به‌هێز که گڕێکی بچووک ده‌کوژێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌مان با ئاگرێکی مه‌زن بڵێسه‌دارتر‌و به‌گڕتر ده‌کات...
ژوماره‌کان گرینگن، ساته‌کان ده‌ڕۆن، داری ته‌مه‌ن باڵا ده‌کات، بیر له دیتنه‌وه‌ت ده‌که‌مه‌وه.هێشتا هیچ زریان‌و ڕه‌شه‌بایه‌ک ئاگری ئه‌وینتی پێ نه‌کوژاوه‌ته‌وه، دژوارییه‌کان، هه‌ڵچوون‌و سوورهه‌ڵگه‌ڕانه‌کان ئاگری عه‌شقم بڵێسه‌دارتر ده‌که‌ن. ده‌سته‌کانم ساڕێژن له مێهره‌بانی، به ته‌نیات ناهێڵمه‌وه.
یادت بۆ هه‌میشه له ناخمدا ریشه‌ی داکوتاوه، ده‌ستت بێنه، ده‌ستم بگره، پێکه‌وه ئاواز ده‌خوێنیین‌و گوێ ناده‌ینه تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان...

Friday, December 26, 2008
کۆنفڕانسی قاسملوو
به‌رێوه‌چوونی حه‌وته‌مین کۆنفرانسی گشتیی لاوانی دێموکڕات له نوروێژ، کۆنفرانسی دوکتۆر قاسملوو
لاوانی دڵ پر له هیوا!
کوڕان‌و کچانی دێموکڕات!
خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی کوردستان!
به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی‌و شانازییه‌وه، ڕاده‌گه‌یه‌نینن، حه‌وته‌مین کۆنفرانسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران_نوروێژ، کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 20ی دێسامبری 2008ی زایینی، به ئاماده بوونی کۆمه‌ڵیکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له نوروێژ، وه‌ڤدی نوێنه‌رایه‌رتی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران له ده‌ره‌وه، پێکهاتوو له به‌ریزان، ئه‌ژین ره‌زابی به‌پرسی ڕاگه‌یاندن، مه‌نسوور عه‌زیزی به‌رپرسی ته‌شکیلات، شیرکۆ پاڵانی ئه‌ندامی جێگر، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب‌و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان کورد‌و کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌وجار ریزبه‌ندی کاری کۆنفرانس له لایه‌ن به‌رێزان مێهناز‌و ئومێد پاڵانی خوێندرانه‌وه.به‌دوای ئه‌مانه‌دا، کاک شۆرش قادر زاده وه‌کوو به‌رپرسی گشتیی لاوان له نوروێژ وێرای به‌خێرهاتن کردنی به‌شدارنی کۆنفرانس‌و میوانه‌کان، به‌رێزه‌وه داوای له کاک ره‌حیم ره‌شیدی به‌رپرسی پێشووی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه کرد، کۆنفرانس به فه‌رمیی بکاته‌وه.
پاشان هاورێی به‌رێزو تێکۆشه‌ر کاک ره‌حیم ره‌شیدی که له‌سه‌ر بانگهێشت کردنی فه‌رمیی لاوانی دێموکڕات له نوروێژ بۆ کۆنفرانس بانگهێشت کرابوو، له وتارێکی شایان‌و پڕ نێوه‌رۆک‌دا کۆنفرانسی به فه‌رمیی کرده‌وه.به دوای وه‌رگیرانی ده‌نگی مه‌شرووع بۆ کۆنفرانس، کۆنفرانس به ناوی رێبه‌ری گه‌وره دوکتۆر قاسملوو ناودێر کرا.
ئه‌وجار په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ نوروێژ له لایه‌ن کاک کاوه عه‌بدالی به‌رپرسی کۆمیته، په‌یامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی لاوان له لایه‌ن مه‌نسوور عه‌زیزی، خوێندکاران له لایه‌ن فه‌رزاد میران، ژنان له لایه‌ن گوله‌باغ فه‌تاحی، لاوانی سوئێد له لایه‌ن رزگار به‌هرامی، رێکخراوی ئه‌له‌نوو له لایه‌ن بیوڕداڵی، لاوانی سووری نوروێژی له لایه‌ن ماریا، پێشکه‌ش کران.
هه‌روه‌ها لاوانی دێموکرات له فینله‌ندو دانمارک بروسکه‌ی پیرۆزباییان بۆ کۆنفرانس ناردبوو.ئینجا کاک شۆرش قادرزاده، ڕاپۆرتی کاروچالاکی له نێوان دوو کۆنفرانس‌دا، هه‌روه‌ها به‌یان یارحوسینی ڕاپۆرتی ماڵی خوێنده‌وه، پاش ره‌خنه‌و تێبینی هاورێیانی به‌شداری کۆنفرانس، ڕاپۆرته‌کان به تێکڕای ده‌نگ په‌سه‌ند کران.
شایانی باسه، له کۆنفرانس‌دا به‌شێک له ئه‌ندامانی چالاک‌و دێرینی لاوان، له‌وانه، به‌رێزان، ڕه‌حیم ره‌شیدی، قادر ڕه‌سوولی، موحه‌ممه‌د سلێمانی، موختار ئه‌لیاسی، مه‌نسوور عزیزی، سامڕه‌ند ئه‌لیاسی، دیاریان پێشکه‌ش کراو رێزیان لێ‌گیرا.
له بڕگه‌ی کۆتایی کاری کۆنفرانس‌دا، له ژێر چاوه‌دێری ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چوار، پاش هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکراتیک، به‌رێزان، موختار ئه‌لیاسی، یاسین ئازه‌ری، ئاوات ئازه‌ری، فه‌رزانه به‌چه کورد، هیوا مه‌ولوودی، به‌یان یار حوسێنی، ئارام عه‌زیزی به ئه‌ندامی سه‌ره‌کی‌و ڕووناک که‌سیلی، شێرکۆ سوڵتانیان‌و ڕامیار ئیزه‌دیی به ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژێردران.
له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی تیمی تازه هه‌ڵبژێردراودا، کاک موختار ئه‌لیاسیی وه‌کوو به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له نوروێژ هه‌ڵبژێردرا.به دوای ئه‌مانه‌داو له‌به‌ر شه‌وی یه‌ڵدا، شه‌وی له‌دایک بوونی دوکتۆر قاسمووی رێبه‌ر، هونه‌رمه‌ند دانیه‌ل گۆرانی چڕی‌و لاوان تاکوو دره‌نگانی شه‌و، به به‌شداری به‌شێک له بنه‌ماڵه‌کانی دێموکڕات شایی‌و ره‌شبه‌ڵه‌کیان گێرا.
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران _نوروێژ

Monday, December 22, 2008
کۆنفرانسی دوکتۆر قاسملوو
لاوانی دڵ پر له هیوا
!کوڕان‌و کچانی دێموکڕات
!خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی کوردستان!
Monday, December 1, 2008
له رێوره‌سمێکی به‌شکۆدا، یادی 10 ساڵه‌ی کوشتاره زنجیره‌یه‌کان له پاریس کرایه‌وه
شه‌وی شه‌ممۆ 29ی نوامبری 2008ی زایینی، کاتژمێر 8ی سه‌ر له ئێواره، له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری سه‌دان که‌س له چالاکان، هه‌ڵسووڕانی مافی مرۆڤ‌و هه‌واڵنێران، بۆ بنه‌ماڵه‌کانی قوربانیانی قاتڵه زنجیره‌یه‌کان، هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران له ده‌ره‌ره پێکهات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که نزیک به دوو کاتژمێرو نیووی خه‌یاند چه‌ند وتار له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانی داریووش‌و په‌روانه‌ی فرووهه‌ر، محه‌مه‌د مووختاری‌و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر پوویه‌نده‌و هه‌روه‌ها دوکتۆر عه‌بدوولکه‌ریم لاهیجی، جێگری کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران له ده‌ره‌وه، شیرین عیبادی پارێزه‌ری به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی کووشتاره زنجیره‌یه‌کان پێشکه‌ش کرا.
هه‌رکام له بنه‌ماڵه‌کانی کووشتاره زنجیره‌یه‌کان له وتاره‌کانیان ئاماژه‌یان به‌وه کرد کۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست ناهێڵی ئه‌و جۆره کۆڕانه بۆ یادی ئازیزان‌و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆری رێژیم له ئێران پێک‌بێت، ئه‌وان نه‌شیان شارده‌وه که رێژیم ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م شێوه‌ی دادگایی کردنی تاوانباران.شایانی باسه پاییزی ساڵی 1377ی هه‌تاوی کۆمه‌لێک له هه‌ڵسووراوانی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئێران له نێوخۆی وڵات له لایه‌ن رێژیمه‌وه تیرۆر کران که دوایه ئه‌و ڕه‌وته به کوشتاره زنجیره‌یه‌کان ناوبانگی ده‌رکرد، پاشان له ژێر فشاری بیروڕای گشتیی‌و رێکخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ‌دا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیم ناچار بوو له به‌باننامه‌یه‌ک‌دا به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کوشتاره به به‌رنامه‌یه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.

Tuesday, November 4, 2008
کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان؛ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی دانیشتووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا.
رێکه‌وتی 2ی نوامبری 2008ی زایینی، به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی دانیشتووی ئامریکا له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی هۆتێل هیلتۆن له ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن کۆبوه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 1:30ی خوله‌کی دوانیوه‌رۆ به ڕاگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئامریکا، به‌خێرهاتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئامریکا کرد، ناوبراو دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم‌و گه‌وره به‌رپرسانی ئامریکای به سه‌رکه‌وتوو نرخاند.
پاشان به‌رێز بارزانی سه‌باره‌ت به دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئامریکا‌و باقی به‌رپرسانی ولاتی ناوبراو به ئه‌رێنی‌و باش لێکدایه‌وه.
به‌رێزیان له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی لێدوانه‌کانی‌دا، تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونی پتری هه‌رێم‌و دابین بوونی ئاشتی‌و ئارامی له‌و هه‌رێمه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی کوردستان پێداگری کرده‌وه‌و به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌وه دڵنیا کرده‌وه که کورد له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا، تیشکی خسته‌سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و به‌غدا، له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، کورد له پێکهێنانی عێراقی نوێ‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه‌و مافی خۆیه‌تی له هه‌موو بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی فیدڕاڵ‌دا به‌شدار بێ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌وت به کێشه‌ی که‌رکوک‌و باقی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارزانی پێداگری کرد، هه‌رێمی کوردستان هیج شتێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌ستووری عێراق قبووڵ ناکات‌و ئه‌وان حه‌ول ده‌ده‌ن کێشه‌کان له‌و چوارچێوه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن .
شایانی باسه، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که سه‌رۆکی هه‌رێم وتی، ئه‌وان پێیان خۆشه هه‌موو لایه‌ک کێشه‌کان به رێگای ئاشتیانه‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن‌و ئیدی ده‌ورانی شه‌ڕو شۆرو زوره‌ملی به‌سه‌ر چوه.
پێویسته بوترێ، له‌بڕگه‌ی دووهه‌می کۆبوونه‌وه‌دا، به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رێزه‌وه وڵامی پرسیاره‌کانی رۆژنامه‌نووسی تیشک تی‌ڤی دایه‌وه.
رۆژنامه‌نووسی تیشک پرسیاری له به‌رێز بارزانی کرد، ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی سه‌ر‌ۆکایه‌تی هه‌رێم پێیان وایه ئه‌م دیداره ده‌بوایه پاش به‌رێوه چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئامریکا جێبه‌جێ بوایه، به‌رێزیان له وڵامدا وتیان، ئێمه له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی کۆشکی سپی سه‌ردانی ئێره‌مان کردوه‌و زۆر سوپاسی سه‌رۆک بووشمان کرد بۆ ئه‌و هاوکاری‌و پشتیوانییه‌ی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌که‌یدا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردوه.
پاشان به‌رێز بارزانی له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ڕووسیه‌و بایه‌خ په‌یدا کردنه‌وه‌ی زۆرتری تورکیه له‌و به‌ستێنه‌دا بۆ ئامریکا، چه‌نده ده‌توانێ بۆ کورد مه‌ترسیدار بێ که گه‌مه‌که له‌سه‌ر حیسابی کورد بێته ئاراوه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هاتنه ئارای وه‌ها بابه‌تێکی به‌دوور زانی‌و پێی وابوو له‌م بواره‌دا زه‌حمه‌ته پیلانێک له دژی کورد به‌رێوه بچێ.
شیاوی وتنه، ڕۆژنامه‌نووسی تیشک تی‌ڤی، له بارزانی پرسی، ئێوه به‌گوێره‌ی سیاسه‌تێکی ڕوون‌و ئاشکراو به‌جێ، پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جی بوونی ده‌ستوور ده‌که‌ن، وه‌کوو ئاگادارن وڵاتانی دراوسێ دژی پرۆسه‌ی ئاشتی له عێراقن‌و ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م جێبه‌جێ بوونی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر بێتوو یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق پشت گوێ بخرێ، ئایا کورد بیر له جیابوونه‌وه ده‌کاته‌وه، بۆ هاتنه ئارای وه‌ها بارودۆخیک، چ زه‌مینه سازیه‌ک بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی کوردی کراوه؟، به‌رێز بارزانی له وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ره‌حیم ره‌شیدی خۆی بوارد.
ڕاپۆرت:
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
واشنگتۆن

Tuesday, October 14, 2008
ده‌ردێکی گران.
یه‌که‌م جار بینیم، بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ئا‌وا سووک‌و ساده، به نیگایه‌ک داگیرم بکات. به ڕاده‌ی پانایی هه‌موو زه‌ریاکان بگره پتریش خۆشم ویست، ته‌نیاو ته‌نیا له‌به‌ر خۆی‌و خۆش ویستن ئه‌وم خۆش ده‌ویست، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرینگ بوو، دیتنی بوو بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م، بۆی باس بکه‌م له‌و کاته‌وه دیتوومه، وه‌کوو ده‌ڵێن: "گڕی له هه‌ناوم به‌رداوه".
هه‌ست ده‌که‌م شتێک هاتۆته ژیانمه‌وه به‌رده‌وام ڕه‌نگ‌و بۆنی شتنه‌کانم لا ده‌گۆڕێ، سات هه‌یه کات زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بێ، هه‌شه به پێچه‌وانه‌وه، زۆرتر له جاران چاو له کاتژمێر ده‌که‌م، ده‌چمه به‌ر ئاوێنه، جار هه‌یه تاکوو ساغ ده‌بمه‌وه کام کراس له‌به‌ر بکه‌م، قیر سپی ده‌بێ.
باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد، ئا‌وا خێرا، ده‌م‌و ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ، که تازه ئه‌ستێره یه‌ک یه‌ک‌و دوو دوو به ئاسمانه‌وه به دیار ده‌که‌ون‌و ده‌که‌ونه چاو تروکاندن، من‌و ئه‌و پێکه‌وه له نێو ئوتوموبیلێک‌دا، له پشت که‌نیسه‌ی ته‌نیشت ئه‌و شاره‌ی ئه‌وی لێده‌ژیا، ڕووت‌و قووت ببینه‌وه‌و تێکه‌ڵ بین. وای چ ساتێکی سێحراوی، هه‌موو شتێک له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مه‌و به بێ به‌رنامه رێژی پێشوو هاته ئاراوه.
نایشارمه‌وه، خۆم بۆ شتێکی ئا‌وا ئاماده نه‌کردبوو، زۆر سه‌رسام بووم، به‌رده‌وام چاوم له ده‌وروو پشتی خۆم ده‌کرد، حه‌جمینم لێ بڕا بوو، هه‌رچی حه‌ولم‌دا ئه‌و ترسه‌ی له ناکاو خزابوه ده‌روونمه‌وه، نه‌شاردرایه‌وه، ئێستاش نازانم بۆچی‌و له چی ده‌ترسام؟!
پاش ئه‌م ڕووداوه، هه‌موو کار‌و پیشه‌ی ئێمه بووه ئه‌وه‌ی هه‌ر کون وکه‌له‌به‌رێک ده‌ست بکه‌وێ، یه‌کتر ببینین، ئامێز گرتن، ماچ‌و زۆر جاران تێکه‌ڵ بوون کاتی پێکه‌وه بوونمانی ده‌پچڕاند.
پاش ماوه‌یه‌ک، ناچار بووم له‌به‌ر کار کردن، نه‌ک ئه‌و شاره‌ی یه‌که‌م جار ئه‌وم تێدا ناسی، به‌ڵکوو وڵاته‌که‌شم به‌جێ هێشت.
هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌ی لێ دوور بووم، بیرم لێ ده‌کرده‌وه، تامه‌زرۆی دیداریم ده‌کرد، هه‌ستم ده‌کرد زۆرتر له جارن جێگا‌و شوێنی له نێو ژیانی من‌دا دیاره، نه‌بوونیم به ته‌واوه‌تی هه‌ست پێ ده‌کرد، ده‌ست کورتیش وه‌کوو هه‌میشه به‌ڵایه‌ک بوو رێگای نه‌ده‌دا زوو زوو ته‌له‌فوونی لێ بکه‌م، هه‌ر چه‌نده به رێگای دیکه‌دا ئاگاداری وه‌زعی بووم، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانی پتری هه‌بوو، به‌باشی له‌وه تێگه‌یشتبووم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌وه بووم، رێگایه‌ک ببینینه‌وه، لانی که‌م مانگی جارێک یه‌کتر ببینین، که‌چی کوت‌وپڕ شته‌کان به ئاقارێکی دیکه‌دا رۆیشتن، ئه‌و دڵه ڕاوکه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ دیتنم له خۆی نیشان نه‌ده‌دا، رۆژێک پێی وتم: "هه‌موو هیوام ئه‌وه‌یه، ئه‌و هیوام بده‌یتێ پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنین، دوو کورپه‌له‌ی خرپنم هه‌بێت، تۆ باوکیان بیت...". هیچم نه‌وت‌و بێ ده‌نگ بووم، دوایه زانیم ئه‌م بێده‌نگیه‌ی من له‌و ساته‌دا، قه‌ڵای هیواکانی ئه‌وی رووخاندوه.
ئێستا تێده‌گه‌م، ئه‌و هه‌موو فیداکاری‌و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه بوو من ببمه باوکی منداڵه‌کانی، به‌ڵام بۆ خۆم ته‌نیا ئه‌وم له‌به‌ر خۆی‌و وه‌کوو خۆی خۆش ده‌ویست.
ئه‌زانم، هه‌رچی حه‌ول بده‌م، ناتوانم پێی بسه‌لمێنم، ئه‌گه‌ر ببمه باوکی منداڵه‌کانی، ئیدی ناتوانم وه‌کوو هه‌نووکه بمێنمه‌وه‌و دڵم به خێرایی بۆی بکه‌وێته ترپه ترپ، که ببمه باوک خه‌می په‌یدا کردنی نان‌و تێر کردنی زگی منداڵه‌کان، ده‌رفه‌تی بیر کردنه‌وه له زۆر شتم لێ زه‌وت ده‌کات...
بێ گومان ئه‌مه‌ش پتر لێکمان دوور ده‌خاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ردێکی گرانه.

Thursday, October 9, 2008
نامه‌ی ده‌یه‌م
چیرۆکه‌کان جیاوازن.
ئێواره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕیته‌وه ماڵ، زۆر جاران نا، هه‌موو جارێ که درگای ماڵێ ده‌که‌مه‌وه، خۆم گڵۆپه‌کان هه‌ڵده‌که‌م، سه‌ماوه‌ر داده‌گیرسێنم، ئه‌گه‌ر تاقه‌تم هه‌بێ که‌وچێک چێشت لێده‌نێم، وه‌کوو ئه‌و ئێواره‌یه، که‌مێک سه‌وزی جۆراوجۆرم ناسه‌ر ئاگر تاکوو هه‌ڵمی لێ هه‌ستا، پاشان که‌مێک برنجی خرم تێکرد، ئه‌وجار نه‌ختاڵێک نۆکی کۆڵاوم ڕژانده نێو قابله‌مه‌که‌و لێی گه‌ڕام تاوێک له‌سه‌ر گازه‌که بێ، دوایه دامگرت، پیوازم بۆ سوور کرده‌وه، ئه‌وجار ماستم کرد به سه‌ریدا، تێکم وه‌رداو پیوازو ڕۆنم ڕژانده بانی، دانیشتم، که‌وچێکم لێ خوارد، تامی هه‌تا بڵێت خۆش بوو، گه‌ره‌کم بوو که‌وچی دووهه‌م بخه‌مه نێو زارمه‌وه، دامناوه‌و ده بیر ڕاچووم، هێنده‌م که‌وچ تێوه‌ردا هه‌ر مه‌پرسه، خواردنه‌که سارد بوه‌وه، بوه ده‌می مردوو، به‌ڵام من هه‌ر له بیری که‌سێک دابووم، بیری ئه‌وه‌ی ئه‌و جاره بیبینمه‌وه، ئه‌زانم که‌لانه‌م بۆ دێنیت، ئه‌زانم ئه‌و جاره‌ش ره‌نگه خورادنه‌کانم سارد بێته‌وه، وه‌کوو ئه‌و "ئاشه‌ی" من که ته‌نیا که‌وچکێکم لێ خوارد، سارد بوه‌وه‌و نامه نێو یه‌خه‌چاڵه‌که.
جارێ نیه که دێمه‌وه، گڵۆپه‌کان هه‌ڵکرا بن، ده‌نگی موسیقا بێ، بۆنی چێشتێکی خۆش، هه‌رایه‌ک، ده‌نگێک، لێره من خۆم بۆنی ئاوه‌دانیم، به‌م حاڵه‌ش به‌م دونیا دڵ خۆشم، هیوادارم به ژیان، چوونکه ئه‌زانم دره‌نگ یان زوو، له‌گه‌ڵ ژنێک پێکه‌وه هه‌نار ده‌خۆین.
سوبه‌ی ده‌بێ بڕۆم بۆ بریتانیا، بۆ ژێر ئاسمانی هه‌ور گرتووی شاری مه‌نچه‌ستێر، بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێ ئه‌زموون بکه‌م، بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک له گۆشه‌یه‌کی که‌س نه‌دیتووی ئه‌م دونیادا بدوێنم تاکوو به‌سه‌رهاتی پڕ له نه‌هامه‌تی ژیانی له بیر نه‌چێته‌وه‌و له زه‌ین‌و بیری من‌دا بۆ هه‌میشه، بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان بمێنێته‌وه. ئه‌م ئازاره که‌ڵه‌که بووانه، ئه‌بن به هه‌وێنی نووسین، ئه‌بن به تونێلی بیر کردنه‌وه‌م، به خۆم ده‌ڵێم، چ سه‌یره له‌و مه‌مله‌که‌ته به‌قوڕگیراوه‌ی مه‌دا مه‌رگه ساتێک ناوی ژیانی لێ نراوه...
سه‌فه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی ئازیز ببینیت، که‌سێک، که‌م یان زۆر بۆته به‌شێک له ژیانی تۆ، سووچێکی به‌رین یان به‌رته‌سک له ژیانی تۆ ده‌گرێته‌وه، نیگایه‌ک ده‌کارێ هیوا به ژیان له مرۆڤێکدا ببوژێنێته‌وه، ده‌کرێ بیروخێنێ، ده‌کرێ ئه‌و دیوی دیواره‌کانی بۆ نیگار بکات، تاکوو تێیبگه‌یه‌نێت ژیان به ئاقارێکی دیکه‌ش‌دا مسۆگه‌ره.
هه‌موو شه‌و بیر له سه‌فه‌ر ده‌که‌یته‌وه. له نێو ژووره‌که‌دا پیاسه ده‌که‌ی، ئه‌چیته باڵکۆنه‌که، گوێ له موسیقا ده‌گری، کتێب ده‌خوێنیته‌وه، دوایه ئه‌چی خۆت ده‌خه‌یته ژێر ئاوی سارد، سارد، وکوو هه‌موو جارێ له ژێر ئاوه‌که‌دا خۆ گرمۆڵه ده‌که‌ی‌و ئه‌زانی که کوێستان نیگه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌کانت وه‌ژان نه‌که‌ون...
پاشان دێت‌و له جێگاکه‌تا درێژ ده‌بیت، خۆت ده‌خافڵێنیت، ئه‌م دیوه‌و دیوو ده‌که‌یت، چرا ده‌کوژێنیته‌وه، ده‌نگی موسیقا که‌م ده‌که‌یته‌وه، دوایه ده‌نگی زه‌بته‌که‌ت ده‌گریته‌وه، پاش تاوێک، نه‌ختالێک خۆت وه‌رده‌سووڕێنیت،"CD"یه‌کی "Salvatore Adamo"، یان "Lara Fabian"، ده‌هاوێیته سه‌ر زه‌بته‌که‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی تاوێک رۆحی سه‌ر شێتت ئارام بگرێ.
به خۆت ده‌ڵێیت، له‌وانه‌یه دڵه ڕاوکه‌ی سه‌فه‌ر بێت، خه‌و له چاوه‌کانت تۆراوه، چاوێک به جانتاکه‌ت‌دا ده‌گێرێته‌وه، هه‌موو شتێک حازرو ئاماده‌یه.
ئه‌م جاره‌ش ده‌چیت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، جارێکی دیکه‌ش ده‌چیت‌و ده‌گه‌رێیته‌وه...
ده‌مه‌و به‌یان له ژێر ڕێژنه‌ی نه‌رمه باران‌دا، ڕاست به‌و رێگادا که به‌هه‌زاران جار پێیدا تێپه‌ڕ بوویت، تێده‌په‌ڕیت‌و ژیان مانایه‌کی دیکه ده‌دات، ڕووناکی چراکان، بۆنی باران، ده‌نگی خه‌ڵک به‌و ده‌مه‌و به‌یانه که تازه له سه‌ماو خواردنه‌وه گه‌ڕاونه‌وه، کش‌وماتی شه‌قام، ماشێنه ڕاوه‌ستاوه‌کان، هه‌موویان له‌م ده‌مه‌و به‌یانیه‌ی سه‌فه‌ردا مانایه‌کی دیکه ده‌به‌خشن، جیاواز له ماناکانی پێشوو...
3 شه‌و ڕۆژ له ژوورێک‌دا ده‌مێنیته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانی خواردنی هۆتێل هیچ خۆش نیه، چه‌ند به‌رانبه‌ر گرانتر له خواردنی ده‌ره‌وه‌یه، دیسانه‌وه ده‌سازیت‌و بۆڵه‌ت نایه.
هه‌موو شتێک بۆنی ئاوه‌دانی ده‌دات، غه‌می قورسی گه‌ڕانه‌وه ساتێک به‌رۆکت به‌رنادات...
3 شه‌وو ڕۆژ، که‌س له‌م جیهانه پان‌و به‌رینه‌دا نازانێت من ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆم به رۆحی ماندووی ژنێکی سه‌رشێته‌وه ببستمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببم به به‌شیکی بچووک له ژیانی، خۆم له چاوی خه‌ڵکی شارێک، له هه‌موو دۆست‌و ناسیاوێک ده‌شارمه‌وه.
سێ شه‌و له قووڵترین شه‌وه‌کانی ژیانی 30 ساڵه‌ی من‌دا، به‌ته‌نیا تاکوو به‌یانی خۆم له مه‌لافه‌یه‌کی سپی ڕه‌نگ ده‌هاڵینم، بیر له ئه‌وین ده‌که‌مه‌وه، بیر له ئاشق بوون، بیر له‌و شته‌ی که رێگای دوور‌و نزیک، ئاسان‌و دژوار ده‌خاته به‌ر ده‌م مرۆڤه‌کان، ئازایه‌تی‌و باوه‌ڕ به خۆبوونیان پێ ده‌به‌خشێ، شادیان ده‌کات، ده‌یان گریه‌نێت، جه‌سوورو مێهره‌بانیان ده‌کات...
مێهره‌بانم، جه‌سوورو ئازام.
بیرت ده‌که‌م.

Monday, September 22, 2008
کۆنگره‌ی 14، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو!
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، "كۆنگره‌ی گه‌شه‌كردن‌و به جه‌ماوه‌ری‌تر كردنی خه‌بات"، رێکه‌وتی 24ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 14ی سپتامبری 2008ی زایینی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێک‌دا ڕاگه‌یاند: "خۆشحاڵین كه به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌عات 4ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به10ی سپتامبری 2008ی زایینی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی‌و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامانی حیزب پێكهێنا‌و پاش 4 رۆژ كاری به‌رده‌وام پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی خه‌رمانان كۆتایی به كار‌و به‌رنامه‌كانی كونگره هێنا".
ئه‌م کۆنگره‌یه، له ڕوانگه‌یه‌که‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که:
1. به رێکوپێکی‌و له کاتی خۆی‌دا، بێ په‌له کردن‌و زلکردنه‌وه‌ی له خۆڕا، ده‌ستی پێکردو پاشان کۆتایی هات. ڕاپۆرتی سیاسیی کۆنگره له لایه‌ن سکرتێره‌وه پێشکه‌ش کرا، که کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆنگره‌ی 13، هه‌ڵیبژاردبوو.
2. پێویست نه‌بوو، ته‌لاق، سوێندو قورئان بخوات که کۆنگره‌ی حیزبی دێموکڕاته.
3. هه‌یئه‌تێکی له سه‌رووی یاسای حیزبه‌وه دیاری نه‌کرد، هه‌ر کات پی خۆش بێ قه‌ڵسه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بگێڕێ. هه‌ر که‌س به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌عبیرو ته‌فسیری بکات، یه‌ک بلێت ده‌سه‌ڵاتی ئیجرایی نیه، ئه‌وی دیکه بلێ وه‌کوو فڵان ناوه‌ندی ئامریکا هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، خه‌ڵکی دیکه‌ش بڵێن ئه‌وه هه‌مان "مه‌جلیسی خوبره‌گان، یان مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزامه".
4. گۆڕانی نه‌کرد، ببێت به‌بار به‌سه‌ر شانیه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بفه‌رموون گۆڕانیان کردوه.
5. نای به رێفۆرمی درۆین وته‌وه. رێبه‌ریه‌کی هه‌ڵنه‌بژارد هه‌ر که‌س سازی خۆی لێ بدات.
6. نزیک به 100 په‌یامی پیرۆزبایی له لایه‌ن حیزبه جیددی، که‌سایه‌تییه خارجی، ئێرانی‌و کوردستانیه‌کانه‌وه پێگه‌یشت، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌شروعیه‌ت خۆی چووک نه‌کرده‌وه.
7. له تاقه یه‌ک په‌یامدا نه‌هاتبوو، بابه بیکه‌ن به خاتری هه‌رچی باوه‌ڕتان پێیه‌تی، ناوه‌ی حیزبه‌که‌تان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ئێران له‌م قۆناغه ناسکه‌دا، هه‌ر هیچ نه‌بێ، له‌وه پتر تووشی خه‌سار نه‌بێ.
8. که‌س، یان که‌سانێکی نه‌کرده ده‌مڕاست، جیا له حیزبی دێموکڕات نه‌بێ، سالانێکه درگای هه‌موو حیزب‌و رێکخراوێکیان کوتاوه...
9. ژنی ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوون نه‌هێنایه نێو بازنه‌ی رێبه‌ری حیزب، به‌مه‌ش حورمه‌ت‌و که‌سایه‌تیی ژنی پاراست.
10. ئه‌ندامی رێبه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی نه‌کرده ئه‌ندامی کۆمیته یان کۆمیسیۆنێک که که‌سێکی پله خوارتر له‌باری ته‌شکیلاتیه‌وه به‌رپرسی بێت.
11. دوو جێگری سکرتێری دیاری نه‌کرد، به بێ ئه‌وه‌ی سکرتێر بوونی هه‌بێت.
12. له حیزب جیا نه‌بوه‌وه، ئاڵوگۆڕی له ئاڕمی حیزبی‌دا نه‌کرد، ده‌ستی له دروشمی ستراتیژی وه‌رنه‌دا، وشه‌ی ئێرانی لانه‌برد، لای خه‌ڵکی فارس بڵێ ته‌نیا بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ناوه، لای کوردیش بڵێ بیری نه‌ته‌وه‌ییم تۆختر کردوه، دوایه داوای یه‌کگرتنه‌وه بکات.
13. وه‌کوو ره‌واڵی ئاسایی‌و حیزبی، له کاتی خۆی‌دا سکرتێری هه‌ڵبژارد.
14. که‌س نه‌بوو بڵێت، ئه‌رێ بابه خۆ نه سکرتێرمان هه‌بووه، نه جێگری سکرتێر، ئه‌دی سه‌رمایه‌و پوڵه‌که لای کێه، کێ یارمه‌تیمان ده‌کات، چمان هه‌یه، چمان نیه؟
ئه‌و به‌ناو ناوه‌نده ئازادانه‌ی به لێشاو بوونته مه‌کۆی جنێو به خه‌ڵک، نهێنی ته‌شکیلاتی حیزبه‌که‌ی خۆیان به پانه‌وه بڵاوکردبێته‌وه، یه‌که‌مین ڕاگه‌یه‌ندراوی جیا بوونه‌وه له گه‌وره‌ترین هێزی کوردستانی ئێران‌دا، یه‌که‌مین جار له لای وان بڵاو کرابێته‌وه، ڕۆڵی سیخوڕی له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کورده‌کان بگێڕن، مه‌سه‌له‌ن بڵێ، له هوتێلی فڵان، فلانه حیزب‌و پارت‌و سازمان له‌گه‌ڵ ئامریکا کۆبوونه‌وه، مرۆڤ له خۆی ده‌پرسێ، باشه، بڵێت کێ ئه‌مه‌ی درکاندبێ، خاوه‌ن هوتێله‌که، یه‌کێک له حیزبه‌کان، ئامریکایه‌کان، یان که‌سانێک له‌و کۆبوونه‌وه‌دا بوون‌و سه‌ر به کۆماری ئیسلامین، (وه‌کوو داستانه دڵته‌زێنه‌که‌ی میکۆنۆس)، پاشان خێری بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بۆ کورد ده‌بێ چ بێت؟
ناوه‌ندی ڕۆژنامه نووسانی ئازارده‌ر، نه‌ک ئازاد، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئاوی له ئاشی دوژمن کردبێت، هه‌وڵی لاواز کردنی فه‌رهه‌نگی شۆڕشگێڕی دابێت، سیمایه‌کی قیزه‌ون‌و ناشیرینی له ژیانی حیزبی نیشان دابێت، خاوه‌ن‌و به‌رێوه‌به‌رانیشی ئه‌ندامی یه‌کێک له حیزبه دابڕاوه‌کان بن‌و به خۆشیان بڵین ناوه‌ندی ڕۆژنامه نووسانی ئازاد؟
ده‌کرێ بڵێن ئازاد بۆ دۆرو ده‌سه‌له بڵاوکردنه‌وه، ئازاد بۆ تیرۆری که‌سایه‌تی تاکی شوێندانه‌ری کورد، ئازاد بۆ پێک هێنانی تۆڕێکی به‌رینی ناوزراندن‌و شکاندنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان له ژێر ناوی شاراوه‌و درۆین‌دا، ئازاد بۆ چه‌واشه کردن‌و شێواندنی بۆچوون‌و لێکدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه...هتد.
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌موو مرۆڤه به‌رپرس‌و هۆشیاره‌کان، له پێناو پاراستنی حورمه‌ت‌و که‌سایه‌تی ئینسانی تاکه‌کان‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ به‌هێز کردنی ریزی خه‌ڵکی کورد دژ به کۆماری ئیسلامی، جارێک بۆ هه‌میشه ئه‌و جۆره ناوه‌ندانه بایکوت بکه‌ن؟!

Subscribe to:
Posts (Atom)