Thursday, September 11, 2014
Wednesday, September 10, 2014
Tuesday, September 9, 2014
Monday, September 8, 2014
با کوردانی ئیزیدی و شەبەک داوای ڕوونکردنەوە لەم بەناو نوێنەرانە بکەن!
وێنە: شنگاڵ- لالش مەزارگەی پیرۆزی ئێزیدییەکان
رەحیم رەشیدی
ئێزدی‌و شەبەک له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس دا
دی: ٠٩BAGHDAD٢٠٣٨
بابه‌ت: رێبەرانی كه‌مایه‌تییه‌كان سەبارەت بە سه‌رژمێریی نیگەرانن.
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
رێکەوت: ٣٠ی جولای ٢٠٠٩
پۆلێن: زۆر نهێنی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق، له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی بەردەوامە، سه‌ركرده‌كانی گروپه ئاینی و ئیتنیه‌كان، له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه نیگەرانن، کە ئاخۆ به‌راستی ره‌نگدانه‌وه‌ی دیمۆگرافیای كه‌مایه‌تییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات یان نا.
نوێنه‌رانی ئیزدییه‌كان و شه‌به‌ك، نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌رژمێرییه‌كه خه‌ڵكه‌كه‌یان بخاته ژێر گوشاری زۆره‌وه، له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كی كورد له قه‌ڵه‌مبده‌ن، تا خاكه‌كه‌یان بلكێنرێت به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
Sunday, September 7, 2014
Friday, September 5, 2014
Thursday, September 4, 2014
رۆڵی تێکدەرانەی ئێران
رەحیم رەشیدی
لێکۆڵەری ئەمریکی، "تۆماس جۆسکلین" پسپۆری کاروباری تیرۆرسیم و ئەلقاعیدە، لە وتووێژێدا پێی وتم: "گومانم لەودا نیە کە دەوڵەتی ئیران رێکخراوەکانی سەر بە ئەلقاعیدە دژی هەرێمی کوردستان بە کار دێنیت".
Wednesday, September 3, 2014
Tuesday, September 2, 2014
لە مەهابادەوە تا واشنگتن
وێنە: دیمەنێک لە کتێبەکان
رەحیم رەشیدی
ماوەی چەند رۆژێک، بە دوای بێنەوبەرەدا، بڕیارمان دا لەگەڵ برای گەورە و بەرێزم تێکۆشەری کورد کاک رێبوار سەلیمی؛ پێکەوە نانی نیوەرۆ بخۆین.
کاک رێبوار کاتژمێر نزیک ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە بەر درگای ماڵی ئێمە ئامادە بوو. بە پێکەنیینەوە وتی جا رەشیدی ئەوە چەند کارتۆن کتێبیشم بۆ هێناوی.
لە دڵی خۆمدا وتم بێتونەبێ خوشکە فوزییە و منداڵەکانی گەڕاونەوە و رەنگە ئەو کتێبی بە دیاری بۆ هێنابم یان کەسێک بەودا بۆی ناردبێتم.
بەڵام هەر خێراش بە چەند کارتۆنەکە گومانم لێ پەیدا بوو کە رەنگە کاک رێبوار کە وەکوو کاک ئەحمەد شێربەگی ساڵی پار لە ماڵی خۆیان لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سوئیس، وتی: "کاکە مادام رێبوار لەگەڵ ئێوە بێ و لێتان نزیک بێ و دۆستیش بن، ئیدی قەت وەڕز نابی و ژیانتان بە خۆشی و سانایی تێپەڕ دەبێ...".
بە هەر حاڵ، پێش ئەوەی برۆین بۆ چێشتخانە، درگای ماشێنی کردەوەو دیتم ئەوە دوو کارتۆنی گەورە کتێب لەوێدان و بە پلە پەل نەکا پەژیوان بێتەوە، کارتۆنەکان کە زۆریش قورس بوون، بردمنە ژووری کارەکەم...
لە کورتی بیبڕێنمەوە، کاک رێبوار وتی: "برالە ئەوە گوڵ بژێرم کردوە بەشی خۆم لێهەڵگرتوە و چوونکە جێگام نەبو ئەوانەشم بۆ هێناوی، دەزانم کتێب دەخوێنیتەوە". بەسەر پێوە چاوێکم لە کتێبەکان کرد، هەموویان زۆر کتێبی باش و بە کەڵک بوون لەسەر مێژوو ئەدەبیاتی کورد و هتد، کە پێشتر چەند دانەشیانم خوێندبوەوە.
ئیدی بۆم بوو بە پرسیار، کە ئەم کتێبانە ئی کێن، چۆن دەست کاک رێبوار کەوتوە و ئەو چی لەو کتێوانە بۆ خۆی هەڵگرتوە؟
دواتر زانیم کە کتێبەکان ئی کاک کەماڵ داودی بوون کە بە هۆیەکی تایبەتی، رادەستی کاک رێبواری کردوون. هەر بۆیە لێرەدا سوپاسی بێ پایانی خۆم پێشکەش بە کار رێبوار دەکەم و دەست خۆشی لێدەکەم بۆ ئەو دیارییە پڕ بایەخانە.
ئەو کاتەی کە کتێبەکانم لە کتێبخانەکەم دا جێدەکردەوە، دیتم نامەیەکی تێدایە کە راست ٢٥ ساڵ پێش ئیستا کۆمەڵێک لەو کتێوانە لە پەڕتووکخانەی "سەیدیان"، لە مەهاباد لە لایەن کاک فاروق داودی برای کاک کەماڵ کڕدرابوون و هێنراونە ئەمریکا.
ئەوانەی کە لەگەڵ خوێندنەوە و کتێب سەروکاریان هەیە، باش دەزانن کە کتێبخانەی "سەیدیان" ناوەندێکی گەورە و پڕ خزمەتی ئەو بوارەیە.
بە هەر حاڵ ماڵی کاک کەماڵ ئاوەدان و دەست و چاوی کاک رێبوار خۆش.
وێرای بەخێرهاتنەوەی براژنە فوزیە و منداڵەکان سروە و مێدیا، داوا دەکەم کە بەرێزیان ئەوانەی دیکەشمان رادەست بکات، چوونکە دەزانم کاک رێبوار رێکیوپێکی هەموو ماڵەکە بەو کتێبانە تێدەدات، هاوکات ئێستا وەکوو جاران کاتی زۆری نیە بۆ خوێندنەوە...
خەرمان بەرەکەت.
Monday, September 1, 2014
یادی کاک فواد بەخێر بێ
وێنە: شەهید فواد مستەفا سوڵتانی
رەحیم رەشیدی
رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، کاک فواد مستەفا سوڵتانی، رۆڵەی ئازای کورد و رێبەری کۆمەڵە، له شه‌ڕ و تێکهەڵچوونێک دا لەگەڵ رەشپەرەستانی کۆماری ئیسلامی، لە نێوچەی بانە، شەهید بوو.
لەم یادە تاڵەدا، لە ئاست گڵکۆی ئەم شەهیدە، سەری رێز دادەنەوێنم.
هەروەها، بەم بۆنەوە، هاودەردی خۆم، لەگەڵ بنەماڵەی بەرێزی مستەفا سوڵتانی و گشت هاورێیانی کاک فواد لە کۆمەڵە دەردەبڕم.
ناو‌و یادی کاک فواد بەرز و بەرێز بێ.
Subscribe to:
Posts (Atom)



