وێنە: شنگاڵ- لالش مەزارگەی پیرۆزی ئێزیدییەکان
رەحیم رەشیدی
ئێزدی‌و شەبەک له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس دا
دی: ٠٩BAGHDAD٢٠٣٨
بابه‌ت: رێبەرانی كهمایهتییهكان سەبارەت بە سه‌رژمێریی نیگەرانن.
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
رێکەوت: ٣٠ی جولای ٢٠٠٩
پۆلێن: زۆر نهێنی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق، له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی بەردەوامە، سه‌ركرده‌كانی گروپه ئاینی و ئیتنیه‌كان، له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه نیگەرانن، کە ئاخۆ به‌راستی ره‌نگدانه‌وه‌ی دیمۆگرافیای كهمایهتییهكان به‌رجه‌سته ده‌كات یان نا.
نوێنه‌رانی ئیزدییه‌كان و شه‌به‌ك، نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌رژمێرییه‌كه خه‌ڵكه‌كه‌یان بخاته ژێر گوشاری زۆره‌وه، له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كی كورد له قهڵهمبدهن، تا خاكه‌كه‌یان بلكێنرێت به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
No comments:
Post a Comment