Archive

Tuesday, April 16, 2019

ئینستاگرام هه‌ژماری قاسم سوله‌یمانی داخست


ئینستاگرام هه‌ژماری قاسم سوله‌یمانی داخست
دوێنێ دووشەممە، رێکەوتی ١٥ی ئەپریل، به‌ فه‌رمیی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا سەبارەت بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئێران چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ئەمرۆش، سيشەممە، تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، هه‌ژماری فەرمیی قاسم سوله‌یمانی داخست.
ئینستاگرام هه‌ژماری قاسم سوله‌یمانی داخستووە چوونکە کردەوە سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی سوپای پاسداران لە دەرەوەی سنووری ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌بات و فەرماندەی فەیلەقی سپای قودسە، ئەمەش لە دیدی ئەمریكاوە کارو کردەوەی تیرۆریستییە.
#مستەر_کورد

Friday, April 12, 2019

چه‌ند كوردێك ناویان ده‌چێته‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه‌!


به‌‌ گوێره‌ی ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی له‌ ئارادان، ئه‌گه‌ر‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پاش خسته‌ ناوی سپای پاسدارانی ئێران، چه‌ند كه‌سی عێراقی و له‌ نێوایان دا كورد له‌ باشووری كوردستان، به‌ هۆی نزیكی و ساتوسه‌ودایان له‌گه‌ڵ سپای پاسداران و قاسم سولیمانی، كه‌ وه‌كوو تۆڕێكی تیرۆریستی نێوده‌ڵه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ چاویان لێده‌كرێ، ناوی ئه‌وانیش وه‌كوو هاوكاری تیرۆر بخرێته نێو‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكا و گه‌مارۆو ته‌نانه‌ت بلوكه‌ كردنی سامانه‌كه‌شیان بێته‌ گۆرێ...
ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ چه‌سپاندنی بڕیاری به‌ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران سوورو پێداگره‌و شێلگیرانه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌ ئاستی نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دا ده‌باته‌ پێش...
به‌نده‌ رۆژی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧، راست رۆژی داگیركردنی #كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بووین و به‌ روونی باسم له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێ و ئه‌مریكا له‌ داهاتوودا هه‌نگاو ده‌نێ...لێره‌ ده‌توانن كۆی وتووێژه‌كه‌ی ئه‌و كات گوێ لێبگرن كه‌ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌كه‌و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و دۆخی هه‌نووكه‌ی نێوچه‌كه‌ به‌راوه‌ردی بكه‌ن...

Sunday, April 7, 2019

بۆچی سه‌رۆكی ناتۆ ناوی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ نابات؟

دووشه‌ممه‌یه‌كی دژوار بۆ ئێران و چاره‌نووساز بۆ كوردستان

دووشه‌ممه‌یه‌كی دژوار بۆ ئێران و چاره‌نووساز بۆ كوردستان



ئیدی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێ ده‌نێته‌ قۆناخێكی گرینگه‌وه‌، چوونكه‌ شه‌ر دژی سپای پاسداران، شه‌ره‌ دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ پشتیوانی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دواوه‌ ده‌بێ...
له‌ ئاكام دا هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی باڵوێز جۆن بوڵتون راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مایك پومپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ریان گرت و گۆشه‌گیر كردنی پتری تاران چڕتر ده‌بێته‌وه‌‌. بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ مێژوودا كه‌ سپای وڵاتێك به‌ فه‌رمیی ده‌خرێته‌ نێو لیستی تیرۆریستی، ئه‌مه‌ش گرینگی و بایه‌خێكی زۆری هه‌یه؛ زۆر شت له‌ ئارادایه‌‌ كه‌ له‌ كات و ساتی خۆی دا به‌ وردی باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین.
كات كاتی یه‌كگرتنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا هێزه‌ سیاسییه‌كان، ناسك بوونی ئه‌م دۆخه‌ به‌ باشی و به‌ وردی تێده‌گه‌ن، ده‌توانن پێكه‌وه‌و هاوهه‌نگاو هه‌له‌كه‌ به‌ قازانجی مافه‌ سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی ستمه‌لێكراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بقوزنه‌وه؟!.
گه‌لۆ كاتی ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌ سیاسییه‌ شوێندانه‌ره‌كان خۆیان له‌ شتی لاوه‌كی به‌ دوور بگرن، تاكوو باشترو به‌رچاو روونانه‌تر‌ دیمه‌نه‌ گه‌وره‌كه‌ ببینن‌...
#مسته‌ر_كورد

IRGC


Washington: The United States is expected to designate Iran’s elite Revolutionary Guards Corps a foreign terrorist organization, the first time Washington has formally labeled another country’s military a terrorist group...

Saturday, April 6, 2019

سكرتێری گشتیی ناتۆ بۆ مسته‌ر كورد

سكرتێری گشتیی ناتۆ بۆ مسته‌ر كورد:
به‌‌ڵام هه‌ر وه‌كوو وتومانه‌، باشترین رێگا بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ تیرۆز، به‌هێز كردنی هێزه‌ نێوچه‌یه‌كانه‌.


مسته‌ر كورد:
تكایه‌ دیتنتان له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی داعش له‌ داهاتوودا چیه‌و هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرو‌ داعش دا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟

ێنس شتۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ:
سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو له‌ دژی داعش هاتۆته‌ ئاراوه‌، چەند مانگ لەمەوبەر داعش ناوچەیەکی فراوانی له‌ عێراق و سوریا كونترۆل ده‌كرد، كه‌ پانتایه‌كه‌ی به‌ راده‌ی بەریتانیا بوو كه‌ بە ملیۆنان خەڵکیشیان لە ژێر دەست دا بوو. ئێستا، ھەموو ئەو ناوچانەیان لە دەست داوە کە پێشتر کۆنترۆلیان کردبوو.
بەڵام داعش ھێشتاکە مەترسیە، خاوه‌نی تونێل و خه‌نده‌قن، دەبێ هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ نه‌مانی داعش لە ئەرکی خۆمان بەردەوان بین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی داعش هه‌رگیز سەرھەڵنەداتەوەو وه‌كوو ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا بینیمان.
ئێمه‌ ده‌بێ یارمه‌تی و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌قامگیری بپارێزن. به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو وتومانه‌، باشترین رێگا بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ داعش، به‌هێز كردنی هێزه‌ نێوچه‌یه‌كانه‌.
ناتۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دواداچوونی شه‌ركه‌رانی بیانی و هه‌وڵمان داوه‌‌ كه‌ ژوماره‌و زانیاری پێویست له‌سه‌ریان كۆبكه‌ینه‌وه‌و بیاناسین، ئه‌مه‌ش بۆ زۆر لایه‌ن و بۆ ئه‌ندامانی ناتۆ بابه‌تێكی گرینگه‌.

ئه‌م پرسیاروو وڵامه‌ رێكه‌وتی ٤ی ئه‌پریلی ٢٠١٩، له‌ واشنتن و له‌ چوارچێوه‌ی رێوره‌سمی یادی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ناتۆدا هاته‌ ئاراوه‌.

#مستەر_کورد
#ناتۆ

#Nato response to Mr. Kurd #MrKurd

كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی ناتۆو بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ كوردستان

Wednesday, April 3, 2019

#MrKurd found money and return it back.

#MrKurd found money and return it back.
ئه‌مرۆ له‌ كاتی چوون بۆ سه‌ر كار دیتم كه‌ ئه‌م خاتوونه‌ پاره‌ی لێكه‌وت و ئه‌منیش پوڵه‌كه‌م هه‌ڵگرته‌وه‌و بۆم بردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ری سوڕما، زۆر خۆشحاڵ بوو. پێی وتم كه‌ كارێكی گه‌وره‌م كردوه‌و به‌م هه‌نگاوه‌ رۆژه‌كه‌یم خۆش كردوه‌. هه‌موو كات كه‌ شت ده‌بینمه‌وه‌ گه‌راندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر خۆشحاڵم ده‌كات و به‌م جۆره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م كه‌ ئاستی به‌رزی كولتووری كوردستان به‌ بیانییه‌كان نیشان بده‌م. ده‌ستپاكی ئیراده‌و هێزی مرۆڤ گه‌شه‌ پێده‌دات...
#مسته‌ر_كورد