Tuesday, April 14, 2020
کریس کۆچێرا ڕۆژنامەنووس و توێژەری فەڕەنسی دۆستی كورد.
ئێران، توركیا، عێراق و سوریا دوژمنه بچووكه‌كانی كوردن. دوژمنه گه‌وره‌كه‌ی كورد، كورد.
کریس کۆچێرا ڕۆژنامەنووس و توێژەری فەڕەنسی دۆستی كورد.
Monday, April 13, 2020
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوه
لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل ۲۰۲۰ بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.
ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.
داوا لە داواکاری گشتی دەکەین رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٩
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٩
برازایەكی مستەفا سەلیمی: گلەیی بێت لێتان نەهاتنە دەمیەوە
"زۆر نیگەرانین لێتان، مامەم (مستەفا سەلیمی) پەنای بۆ ئێوە هێنا، بەڵام رادەستی ئێرانتان كردەوە، مامەم خۆی وتویەتی سێ شەو لە پێنجوێن بووە، دواتر لەوێوە رەوانەی مەرزكراوەتەوە" ئەمە قسەی فەریدەی سەلیمی برازای مستەفا سەلیمیە كە لە شاری سەقزەوە بە دەنگێكی گریاناوی بۆ (درەو) دەدوا.
فەریدەی سەلیمی چەند جارێك جەخت لەوە دەكاتەوە كە مامەی (مستەفا سەلیمی) لە گەرمك بووەو دواتر سێ شەو لە پێنجوێن بووە لە كەرەنیتە، دواتر رادەستی ئێران كراوەتەوەو نیروەی ئێرانیش بە (70) ئۆتۆمبێلەوە چونە بە شوێنیاو دەستگیریان كردووە.
برازاكەی مستەفا سەلیمی دەڵێت" مامەم خۆی ئیعترافی كرودووەو وتویەتی سێ شەو لە پێنجوێن بووم و دواتر رادەستی ئێران كراومەتەوە".

دەقی قسەكانی فاتیمە سەلیمی برازای مستەفا سەلیمی
درەو: من لە سلێمانیەوە تەلەفۆن لەگەڵ ئێوە دەكەم پرسەتان پێرادەگەیەنم ..؟؟
فەریدەی سەلیمی: سلێمانی ... بم وەقوربانتان، یەك دنیا مەمنونتانم ئێوە خۆشبن....گلەیی بێت لە سلێمانی و پێنجوێن نەهاتنە دەم مامەمەوە..
فەریدەی سەلیمی: سلێمانی ... بم وەقوربانتان، یەك دنیا مەمنونتانم ئێوە خۆشبن....گلەیی بێت لە سلێمانی و پێنجوێن نەهاتنە دەم مامەمەوە..
درەو: مستەفا سەلیمی هاتۆتە پێنجوێن.. لای ئێوە باسی كردووە.؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ هاتۆتە پێنجوێن سێ شەویش لە ماڵێكدا ماوەتەوە، یاخوا كوێرایم داێی.
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ هاتۆتە پێنجوێن سێ شەویش لە ماڵێكدا ماوەتەوە، یاخوا كوێرایم داێی.
درەو: ئێوە نیگەرانن لەوەی لە هەرێمی كوردستان كەس نەهاتۆتە دەمیەوە؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ .. بەڵێ ئەرەوەڵا زۆر نیگەرانین .. مامەم پەنای هاوردە پێنجوێن .. هیچ كەس نەهاتە دەمیەوە..
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ .. بەڵێ ئەرەوەڵا زۆر نیگەرانین .. مامەم پەنای هاوردە پێنجوێن .. هیچ كەس نەهاتە دەمیەوە..
درەو: مستەفا سەلیمی خۆی باسی كردووە كە هاتۆتە پێنجوێن. ئێوە وەكو خانەوادەكەی دڵنیان كە هاتۆتە پێنجوێن؟
فەریدەی سەلیمی:بەڵێ بەڵێ ئەرەوەڵا دڵنیاین...لەوێوە تەحویلی ئێران دراوە.. بەڵێ دڵنیاین.. لە پێنجوێنەوە تەحویلی ئێرانیان دایەوە، لە وێشەوە (70) ماشێنی ئێران هاوردیانەوە.
فەریدەی سەلیمی:بەڵێ بەڵێ ئەرەوەڵا دڵنیاین...لەوێوە تەحویلی ئێران دراوە.. بەڵێ دڵنیاین.. لە پێنجوێنەوە تەحویلی ئێرانیان دایەوە، لە وێشەوە (70) ماشێنی ئێران هاوردیانەوە.
درەو: واتا لە بانە دەستگیریان كردووە..؟؟
فاتیمە سەلیمی: بەڵێ ئەوان تەحویلی سەر مەرزەكەیان كردووەو لە سەر مەرزەكە تەحویلی ئێران كریاوە..
فاتیمە سەلیمی: بەڵێ ئەوان تەحویلی سەر مەرزەكەیان كردووەو لە سەر مەرزەكە تەحویلی ئێران كریاوە..
درەو: چۆن هاتۆتە پێنجوێن و چۆنیش رادەستی ئێران كراوەتەوە؟
فەریدەی سەلیمی: بوم بەقوربانت، لە ئاوایی گەرمك بووەو دواتر بۆ پێنجوێن و سێ شەو لە پێنجوێن ماوەتەوە، وتویانە پێشمەرگەكان دێن بە دەممانەوە، كردویانەتە ماشێن و بردویانە بۆ ئاساییش، وتویانە یەك مانگ كرنتینەت دەكەین..نەیزانی كەڵەكی لێ دەكەن (فێڵی لێدەكەن) تەحویلی ئاساییشی دەكەن، ئاساییشیش تەحویلی (رادەستیكردووە)ئێرانی داوە، كوێر بم بۆ مامەی جوانم .. بۆ مامەی دوژمن بەزێنم ..

درەو: ئێستا ئێوە دڵنیان لەوەی كە مستەفا سەلیمی هاتۆتە پێنجوێن و لەوێوە رادەستی ئێران كراوەتەوە؟؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ ئەرێ وەڵا.. زۆر دڵنیاین ... زۆۆۆر زۆۆۆر كارێكی خراپیان كرد.. زۆر كارێكی خراپیان كرد، یەكێتی دەڵێت ئێوە ناو ئێمەتان خراوكردووە، ئێمە ناو كەس خراپ ناكەین، ئەوان نەهاتونەتە دەم مستەفا سەلیمیەوە.

درەو: مستەفا سەلیمی خۆی باسی كردووە كە هاتۆتە پێنجوێن؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ مامەم خۆی ئیعترافی كردووە(باسیكردووە) ، بەڵێ خۆی ئیعترافی كردووە كە چۆتە پێنجوێن، لەوێ تەحویل ئێران دریاوە، براوەتە ئاساییش و لەوێوە تەحویل مەرزەكە دراوەو زەنگیان داوە لە ئێرانەوە نیرۆ ( هێزی سەربازی )رۆیشتووە، 70 دانە نیرۆ و ماشین رۆیشتووە بە شوێنیا، مامەی من ئەوەندە ئازا‌و زرنگ بووە، چونكە مامەم هەموویان لێی دەترسان، سەرتاسەر ئێران لە مامەی من ئەترسیا، ئەرێ بە قوربانت بم، بەراستی زۆر كارێكی غەڵەتیان كردووە بەرامبەر بە مامەم.

Saturday, April 11, 2020
Friday, April 10, 2020
ده‌رفه‌تێكی نوێ
به خۆشحاڵییه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌كوو ئه‌ندامی فه‌رمیی دامه‌زراوه‌ی مێدیایی رۆژنامه‌وانانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وه‌رگیرام.
بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوه‌نده له شاری نیویۆرك هه‌ڵكه‌وتوه. سه‌دان رۆژنامه‌وان له سه‌رانسه‌ری دونیاوه تێیدا ئه‌ندامن و به چڕی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن. رێكخراوه‌كه جیا له سازدانی پردی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی، بنكه‌و بونیاده جیهانییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار، له هه‌مان ده‌مدا هه‌وڵیش ده‌دات به به‌رده‌وامی له ڕێگای په‌روه‌رده‌و پێكهێنانی كۆڕ‌و سیمیناره‌وه رۆژنامه‌وانان به دواین زانسته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م پیشه ته‌یار بكات...
بێ گومان، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه له‌به‌رده‌مم دا، وه‌كوو هه‌میشه خۆم له گشت جێگایه‌ك به ئه‌ركدار بزانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه بم و به هه‌موو تواناوه بۆ ناساندنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ئاستی جیهانی دا تێبكۆش‌م...
هه‌ر به شادی بتانبینم.
Thursday, April 9, 2020
به‌رێز جه‌نابی كاك شاهۆ حوسه‌ینی تێكۆشه‌ر
پاش سڵاو‌و رێز,
بە داخێكی گرانه‌وه، هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەید عەبدولڕەحمان حوسەینی، براگه‌وره‌ی ئێوه‌م بیست، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له به‌رێزتان ده‌كه‌م، له رێگای جهنابیشتانهوه هاوخه‌می قوڵی خۆم به خه‌ڵكی شاری پاوه‌ی قاره‌مان به گشتیی و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتگێری حوسه‌ینی به تایبه‌تی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌نم.
ئاواتم وایه كه ئه‌مه دواخهمی بنه‌ماڵه داخدارو رهنجدیدهكهتان بێ.
یادو ناوی خوالێخۆشبوو کاک سەید عەبدولڕەحمان به‌خێرو ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه‌و كه‌سوكار جێهێشتبێ.
براو هاوخه‌متان
ره‌حیم ره‌شیدی
واشنگتن
Wednesday, April 8, 2020
كۆرۆنا هه‌رگیز ناتوانێ عه‌شق بكوژێ!
وه‌كوو له وێنه‌كه‌دا ده‌بینین، پیاوێك خێزانه‌كه‌ی به هۆی شێرپه‌نجه‌وه له نەخۆشخانەیە. له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا، كارگێرانی نه‌خۆشخانه‌كه رێگایان نه‌داوه كه پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی ببینێ. هه‌ر بۆیه ئه‌و پیاوه وه‌كوو له وێنه‌كه‌دا دیاره، هاتۆته شه‌قامی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه، ئوتوموبیلهكهی راگرتهوهو له‌سه‌ر مهقهبایهك ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ خانمه‌كه‌ی نووسیوه:
"ناتوانم له لات بم، بەڵام لێرەم و خۆشتم گه‌ره‌كه."
سپاس بۆ گشت ستافهكهش.
Sunday, April 5, 2020
کورتەیەک لە ژیانی ناسر ئاغابر
ناسر ئاغابرا ناسراو به ژاکاو، ۲۰ی خەرمانانی ۱۳٤۷ی هەتاوی لە ئاوایی بەردەڕەشان سەر بە شاری مهاباد لەدایک بووە.
لە تەمەنی سێ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیی سوورێژە چاوەکانی لە دەست دەدا.
خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەچۆوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە".
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئاوایی بردەرەش تەواو کردووە. لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستی بە هۆنینەوەی شێعری فارسی دەکا، لە کوڕ و کۆبوونەوەکانی شێعر و وتارنووسی لە شاری مەهاباد بەشداری کردووە و لە زۆربەی کێبەرکێیەکاندا خەڵات گەلێکی وەرگرتووە.
پۆلی یەکەمی دواناوەندی لە پێشبرکێیەکی شێعر نووسینی قوتابخانەکانی ئێران‌دا بەشداری دەکا و خەڵاتی یەکەمی ئەم پێشبرکێە بەدەست دێنێ. جێگای ئاماژەیە ئەم شاعیرە کوردە بۆ چەندین وانەی وەکوو ئینگلیزی، بیرکاری و عەڕەبی جگە لە مامۆستایانی قوتابخانە، مامۆستای تایبەتی هەبووە لە خەتی بریل کە تایبەتی نابینایانە کەڵکی وەرگرتووە
ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی دیپلۆمی لە بەشی ئابووری کۆمەڵایەتی وەرگرتووە
بە کالۆریۆسی (لیسانس) لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی ئازادی مەهاباد تەواو کردووە.
ئەم شاعیرە ڕووناک دڵە، ساڵی ۷۵ هەتاوی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خاوەنی کچ و کوڕێکە.
دوو کتێبی شێعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو بووەتەوە. بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاوبوونەوەیە.
جگە لە شێعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆکیشدا چالاک بووە.
ناسر ئاغابرا ۱۷‌ی خاکەلێوەی ۹۹ی هەتاوی دڵە پڕ لە هیوا و خۆشەویستیەکەی بۆ نیشتمان لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە مالئاوایی لە کورد‌و
کوردستان کرد.
سه‌رچاوه برای به‌رێز كاك كاروان شه‌ره‌فی
سه‌رچاوه برای به‌رێز كاك كاروان شه‌ره‌فی
Thursday, April 2, 2020
Subscribe to:
Posts (Atom)