Archive

Sunday, April 5, 2020

کورتەیەک لە ژیانی ناسر ئاغابر



ناسر ئاغابرا ناسراو به ژاکاو، ۲۰ی خەرمانانی ۱۳٤۷ی هەتاوی لە ئاوایی بەردەڕەشان سەر بە شاری مهاباد لەدایک بووە.
لە تەمەنی سێ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیی سوورێژە چاوەکانی لە دەست دەدا.

خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەچۆوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە".
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئاوایی بردەرەش تەواو کردووە. لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستی بە هۆنینەوەی شێعری فارسی دەکا، لە کوڕ و کۆبوونەوەکانی شێعر و وتارنووسی لە شاری مەهاباد بەشداری کردووە و لە زۆربەی کێبەرکێیەکاندا خەڵات گەلێکی وەرگرتووە.
پۆلی یەکەمی دواناوەندی لە پێشبرکێیەکی شێعر نووسینی قوتابخانەکانی ئێراندا بەشداری دەکا و خەڵاتی یەکەمی ئەم پێشبرکێە بەدەست دێنێ. جێگای ئاماژەیە ئەم شاعیرە کوردە بۆ چەندین وانەی وەکوو ئینگلیزی، بیرکاری و عەڕەبی جگە لە مامۆستایانی قوتابخانە، مامۆستای تایبەتی هەبووە لە خەتی بریل کە تایبەتی نابینایانە کەڵکی وەرگرتووە
ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی دیپلۆمی لە بەشی ئابووری‌ کۆمەڵایەتی وەرگرتووە
بە کالۆریۆسی (‌لیسانس) لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی ئازادی مەهاباد تەواو کردووە.
ئەم شاعیرە ڕووناک دڵە، ساڵی ۷۵ هەتاوی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خاوەنی کچ و کوڕێکە.
دوو کتێبی شێعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو بووەتەوە. بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاوبوونەوەیە.
جگە لە شێعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆکیشدا چالاک بووە.
ناسر ئاغابرا ۱۷ی خاکەلێوەی ۹۹ی هەتاوی دڵە پڕ لە هیوا و خۆشەویستیەکەی بۆ نیشتمان لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە مالئاوایی لە کوردو
کوردستان کرد.

سه‌رچاوه‌ برای به‌رێز كاك كاروان شه‌ره‌فی

No comments: