به خۆشحاڵییه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌كوو ئه‌ندامی فه‌رمیی دامه‌زراوه‌ی مێدیایی رۆژنامه‌وانانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وه‌رگیرام.
بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوه‌نده له شاری نیویۆرك هه‌ڵكه‌وتوه. سه‌دان رۆژنامه‌وان له سه‌رانسه‌ری دونیاوه تێیدا ئه‌ندامن و به چڕی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن. رێكخراوه‌كه جیا له سازدانی پردی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی، بنكه‌و بونیاده جیهانییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار، له هه‌مان ده‌مدا هه‌وڵیش ده‌دات به به‌رده‌وامی له ڕێگای په‌روه‌رده‌و پێكهێنانی كۆڕ‌و سیمیناره‌وه رۆژنامه‌وانان به دواین زانسته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م پیشه ته‌یار بكات...
بێ گومان، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه له‌به‌رده‌مم دا، وه‌كوو هه‌میشه خۆم له گشت جێگایه‌ك به ئه‌ركدار بزانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه بم و به هه‌موو تواناوه بۆ ناساندنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ئاستی جیهانی دا تێبكۆش‌م...
هه‌ر به شادی بتانبینم.
No comments:
Post a Comment