Archive

Monday, April 13, 2020

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوه‌



لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل ۲۰۲۰ بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.
ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.
داوا لە داواکاری گشتی دەکەین رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٩

No comments: