Sunday, March 19, 2006
ڕوونکردنه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2005.12.08
ڕێکه‌وتی 27ی نوامبری 2005ی زایینی که‌سێک به ناوی هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له ماڵپه‌ری دیمانه‌دا وتارێکی له‌ژێر ناوی "ئه‌وانه‌ی حیزبی دێموکرات ده‌به‌نه ژێر پرسیار" کۆمه‌ڵه بوختانێکی سه‌رتاپا ناڕاستی بڵاوکردۆته‌وه. یه‌کێک له بوختانه‌کان ئه‌وه‌یه که گۆیا له کاتی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبه‌ری به‌مشوور و ده‌گه‌مه‌نی کورددا، من شیرینم بڵاوکردۆته‌وه. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک من ئه‌وکات ته‌مه‌نم ته‌نها 10 ساڵ بووه و هه‌میشه‌ش تاکو ڕاده‌ی په‌رستن و بگره پتریش، دوکتۆری زانام خۆشویستووه و خۆشمده‌وێت...
به باوه‌ڕی من ماڵپه‌ری دیمانه ده‌بێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و نووسراوانه که به هه‌ر بیانوێک هه‌وڵی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌دات، خۆ ببوێرێت و به‌م کاره ڕێز له قه‌ڵه‌م و ڕاستی بگرێت!
نووسراوه‌که هیچ چه‌شنه پێوانه‌یه‌کی زانستی و دیموکراتیکی تێدا نییه و به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ناشێت که کاتی خۆمی له‌سه‌ر دانێم و خۆی پێوه ماندوکه‌م و وڵامی بده‌مه‌وه. دیاره پێشتر نووسراوه‌ی ئه‌م کابرا له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌کان و کومیته چالاکه‌کانی بواری مافی مرۆڤ... هتد، به‌درۆخراوه‌ته‌وه. له‌م باره‌وه ده‌توانم ئاماژه به نووسراوه‌ی سکرتاریای کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ڕێکه‌وتی 1384.8.5ی هه‌تاویدا، هه‌روه‌ها نوسراوه‌ی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێکه‌وتی 2005.03.13دا بکه‌م.
به سوپاسه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
سوید - 2005.12.08
--------------------------------------------------------------------------------
له دیمانه‌وه:
1. ئه‌و نووسراوه‌ی كاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئاماژه‌ی پێده‌كات، به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی مه‌رجی دانانی بابه‌ت له دیمانه‌دا له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه، له دیمانه‌دا لابردراوه و نووسه‌ره‌كه‌یشی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
2. له دیمانه‌دا بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك بڵاوناكرێته‌وه كه كه‌سایه‌تیی تاكه‌كه‌سیی كه‌سێك بێنێته ژێر پرسیار. ڕه‌خنه‌ی كاک هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ڕه‌خنه له كرده‌وه‌یه‌كی سیاسیی كه‌سێكه كه به‌رپرسایه‌تی ڕێكخراوێكی سیاسی له‌سه‌رشانه و به فه‌رمی له‌نێو كۆمه‌ڵدا خه‌ریكی چالاكیی سیاسی‌یه.
3. له‌سه‌ر ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه هیچ بۆچوونێك دانانێین.
Saturday, March 18, 2006
ساڵێک چ زوو تێپه‌ری!
ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌م وبلاگه‌ی مندا تێپه‌ر بوو. حه‌ز ده‌که‌م به‌م بۆنه‌وه سوپاس و پێزانینی دوباره‌ی خۆم پێشکه‌ش به خاتوو گوڵه گه‌نم بکه‌م که سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ئه‌م وه‌بلاگه‌ی بۆ پێک هێنام و منیش ماوه‌ی ساڵێک سه‌رقالی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی بوگم.له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه دا زۆر خوێنه‌ر سه‌ردانی ئه‌م ساباته‌یان کردوه و لێره پشویان داوه ، زۆری تریش بڕێک کاریان کردوه‌و هێندیک وشه‌یان نوسیوه که به داخه‌وه شآیانی نوسین نه‌بوون،به‌ڵم من به باوه‌ر بوونی قولم به ئازادی راده‌ربرین و دژبه‌ری له گه‌ل مقه‌ست کردن زۆر جاران له لابردنی ئه‌و په‌یڤانه خۆمم بوارده‌وه که شت گه‌لی ناشیرین و به دوور له داب و نه‌ریتی باوی نوسینی به‌که‌ڵک بووه.
حه‌ز ده‌که‌م له‌م یاده‌دا به‌ڵێن دووپات که‌مه‌وه که له نوسین به‌رده‌وام ده‌بم و هاوکات ئیزنی راده‌ربرینی خوێنه‌ر له سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانم له جێگای خۆیدا دێڵمه‌وه

نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من دا کزۆل و دامام سه‌ر داخات و ئاخ هه‌ڵکێشێت و قسه‌کانی شه‌وی رابردوم بۆ بگێڕته‌وه و ئارام ئارام فرمێسکه‌کانی به سه‌ر گۆنای دا بێنه خوارێ.
بۆم ده‌گێرێته‌وه که جڵۆن دێوه‌زمه گۆڕاندویه‌تی و منداله‌که‌ی له تاوانا خۆی له باوشی وی هاویشتووه و به توندی له ئامێزی گرتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌فه‌رێکی دوور گه‌رابێته‌وه‌و ، ئه‌م کیژوڵه رۆح سوک و ره‌زا سوکه بیری کردبێت...
هیچم پێ نیه بۆی باس که‌مو رێگایک سۆراغ ناکه‌م تاکوو بیخه‌مه به‌ر ده‌می و له‌م تاریکستانه قوتاری که‌م...
ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه و به خۆم ده‌ڵێم باوه‌ر به خۆ نه‌بوون ده‌ردێکی دژواره، دژوار

هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی هاڵه‌كه‌یان و خۆی جوان ده‌كات. كه میوانیان ده‌چێت له ژورێكی دیكه ده‌ستێك به سه‌ر و چاو و پرچه‌كانی دا دێنێت و ده‌م به پێكه‌نین به‌ر و پیلی میوان گه‌ل دێت و ئێژێت : " خۆش هاتن بان چاو...".
ئه‌م خاتوونه هێنده جوانه كه‌س نازانێت كه من چه‌نده‌ی بیر لێ ده‌كه‌مه‌وه. له و كاته‌وه كه بینیومه هه‌میشه له ناو هۆش و خه‌یالم دا دێت و ده‌چێت. جاری وایه به جل و به‌رگی كوردی ئاڵا‌و وا ڵاوه دێت و ئه‌چێت و نه‌رم نه‌رم پێده‌كه‌نێت و زه‌رده خه‌نه‌ێكی ئارام به‌خش له سه‌ر لێوه ره‌نگینه‌كانی نه‌قش ئه‌به‌ستێت.
جاری وایه من له بێ ده‌نگی و بێ كه‌سی ژوره‌كه‌م دا بیر له جوانی و ئارامی و گه‌وره‌یی ئه‌م ژنه ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر جاران ده‌ستی ده‌گرم و پێكه‌وه له باخێكی پر له گه‌لا دا پیاسه ده‌كه‌ین و گۆرانی بۆ یه‌ك ده‌چرین و به وشه‌ی ئاشقانه دلی ماندووی یه‌كتر ئاو پڕژێن ده‌كه‌ین و به دوای یه‌ك دا راده‌كه‌ین.
له پڕ ده‌نگی ته‌له‌فونه‌كه‌م ئه‌م به‌هه‌شته‌م لێ ده‌ستێنێت و تێده‌گه‌م كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی دڵی منی بۆ خۆی بردوه ئاگای له جیهانی من نیه و ناشخوازێت كه من ده‌ستی بگرم و له به‌رده‌م ئێواره‌ێكی ئه‌م پایزه دا هه‌رچی هه‌یه له دڵی بێ ئۆقره‌م دا پێی بڵێم.
ئه‌م ژنه رۆح سوكه كه وه‌كوو په‌پوله وایه، لای من ره‌نگی گێلاس ئه‌دات و من تامم نه‌كردوه. به‌لام گێلاسم له به‌ر ره‌نگی لێوه‌كانی ئه‌و پێخۆشه و ئه‌و ئه‌مه نازانێت.

دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ کرد. ده‌وروو به‌رم قه‌ره بالغ بوو، دۆستان سه‌رقالی گاڵته و گه‌پ و، خوارن و، خواردنه‌وه بوون.
من وه‌کوو هه‌میشه کۆتری بیره‌کانم بۆ لای وی له شه‌قه‌ی باڵیان دا. زۆرم حه‌ول دا به خۆ خه‌ریک کردن به شته‌کانی ده‌وروو به‌رمه‌وه و، به گوێ دانه ده‌نگه دڵرفێنه‌که‌ی " عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی" کۆتری خه‌یال له کۆری گه‌رمی هاورێیاندا بێڵمه‌وه و، له گه‌ل وان خۆم خه‌ریکی خواردن و ، خواردنه‌وه بکه‌م و، لێوێک ته‌ر که‌م و، خه‌مێک به با ده‌م.
له وانه‌یه شێتیه‌تی بێت، له وانه‌یه‌ی ناوی بنرێت بێ ئه‌زمونی له ژیان دا . ناوی هه‌ڕچی بێت و هه‌ڕچی بنرێت، هه‌ر خۆشتم گه‌ره‌که.
ئاخر هاورێم، ئه‌م دڵه بێ قه‌راره‌ی من ته‌نها به وشه‌کانی تۆ سوکنایی دێت و ئارام ده‌گرێت، نازانی هه‌زاران وشه‌ی باس نه‌کراوم کۆ کردبوه‌وه تاکوو ته‌نها بۆ تۆیان باس که‌م.
نازانی که ناچاریت خۆت وه‌کوو که‌سێکی دیکه و منیش وه‌کوو بێگانه بناسێنیت و له سه‌ره خۆ بڵیت: " ببوره به هه‌ڵه گرتوتانه...". من له‌م ئازاره تێده‌گه‌م و، تاکوو سپێده هه‌ر خۆم ده‌خۆمه‌وه، پیش ده‌به‌مه‌وه و ئێژم خۆ ده‌کرا ئاواش نه‌با...
نازانم چی ده‌بێت، به‌لام ده‌زانم که ئاره‌زوی ئه‌و ئه‌وه له دڵما نامرێت که رۆژێک دابێت و من چاو ببڕمه چاوه‌کانت و ئارام بڵێم که بۆ هه‌میشه خۆشتم ئه‌وێت.
من بیرت ئه‌که‌م. ئێستا ته‌نها خه‌یاڵ به‌ره‌و لای تۆم دێنی...

ئازیزم!
نازانم دڵم ئۆقره ده‌گرێت، که ئیتر بیرت لێنه‌که‌مه‌وه و درگای خه‌یالم بۆ هه‌یشه له ئاست تۆدا کپ بکه‌م، له وانه‌یه له سه‌ر داوای خۆت چی دیکه پێوه‌ندیت له گه‌ل نه‌گرم، به‌ڵام دڵنیا به که به هه‌زاران جار له ته‌نهایی ژوره‌که‌م دا بۆت ده‌گریم و بۆ هه‌میشه بیرت ده‌که‌م...

تێ‌بی‌نی:
ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولان دا له شاری هه‌ولێر له رێكه‌وتی 1ی مانگی 9ی 2005ی زایینی دا بلاو كراوه‌ته‌وه. پێشتر داوا له من كرابوو كه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بیروڕای خۆم ده‌رببرم سه‌باره‌ت به یاسایی بنچینه‌ی وڵاتی عێراقی فیدرال. ئه‌م وتاره پوخته‌ی تێروانیین و لێكدانه‌وه‌ی منه له مه‌ر ده‌ستور...
ره‌حیم ره‌شیدی ـ سوئێد
rahimrashidi@yahoo.com
...كێشه‌ی چه‌سپاندنی مافه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بنچینه‌یی وڵاتی عیڕاق دا كارێكی هه‌روا ساكار و بێ كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نییه و نابێت. به باوه‌ڕی من سه‌ر‌چاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م گرفته له‌وه‌ڕا سه‌ڕچاوه ناگرێت كه داخواز و داواكاری‌یه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد داخواز گه‌لێكی ناڕوون و ئاڵوز بێت.
به‌ڵكو لایه‌نی سه‌ره‌كی كێشه‌كه له لاواز بوونی بنه‌ما دێمۆكراتیك و جیهان په‌سه‌نده‌كان دایه، به چه‌شنێك كه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی عێڕاق به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵات داریه‌تیان، شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان له ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی نێو ئه‌و جوغرافیا سیاسی‌یه وه‌رنه‌گرتووه كه به عێڕاق ناسراوه. ده‌م هه‌وێت بێژم كه مێژووی ده‌سه‌لاته‌كه به بیر هێنه‌ره‌وه‌ی داپلۆسین، كوشتار، پێشێل كردنی ئازادی، پشت گوێ خستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركوتی خوێناوی هه‌رچه‌شنه بژاڤێكی دێمۆكراتیك، دادپه‌روه‌ر، دادخواز بووه.
به‌داخه‌وه پێكهاته‌ی ئێستای ئه‌و لایه‌نه، یان لایه‌نانه‌ی كه ئێستا شاندی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له گه‌لیدا له دیالۆگ و باس و خواست و بیروڕا گۆڕینه‌وه دایه، ژێربه‌نای بیرۆكه و تێڕوانیین و جیهان بینی و، ئه‌و میكانیزمانه كه خوازیاره ژیانی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگای عێراقی پێ رێك بخات به‌رهه‌می ئه‌م مێژووه‌یه كه به كورتی باسم لێوه كرد و ئه‌وه‌وانه‌ش كه وا بیر ناكه‌نه‌وه و له ئێمه نزیكن به داخه‌وه ده‌ورێكی ئه‌وتۆیان له گه‌مه‌كه‌دا نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌رك و به‌رپرسیاری كوردانی چه‌ند قات كردوه.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستیی‌یانه و، دژوار بوونی دۆخه‌كه و پێك هاته‌ی هێزه سیاسی‌یه‌كان، كه ته‌نانه‌ت لایه‌نی وایه دژایه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس ده‌كات،"هه‌ر چه‌ند هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه..." وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ڤدی كوردی له به‌غدا باش چۆته پێش و له چه‌سپانی داخوازه سیاسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دا له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی عێراق دا سه‌ر كه‌وتوو بووه و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه رێگاێكی سه‌خت و دژواری پێواوه‌و ده‌پێوێت.
له ڕوانگه‌ی منه‌وه یه‌كێك له گه‌وره‌تریین سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ لایه‌نی كوردی له به‌غداد، هێشتنه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێناسه‌ی مێژوویی خۆیه‌تی. ئه‌وه كه ئێستا لایه‌نی كوردی له هاوكێشه جۆراوجۆره‌كانی عێراق دا خاوه‌نی قورسایی و جێگه و پێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌ر له هه‌ر شت به‌رهه‌می خه‌باتی رۆژه سه‌خته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، مل نه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێزه ببێته به‌شێك له سوپای عێڕاق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه.
چونكا ئه‌م هێزه نابێته هێزێكی موچه خۆری ده‌وڵه‌ت كه له ئاست روداوه و گۆرانكاری‌یه‌كان دا بێ ده‌روه‌ست بێت، به‌ڵكو وه‌كوو پێشوو هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی و كوردانه‌كه‌ی تێدا ده‌پارێزرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ ئێمه‌ی كورد له ئێستا و داهاتوو دا، له گرێچنی دانیشتن و بیروڕاگۆرینه‌وه‌كان دا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. فیدڕالیزه كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لانی كه‌م له یه‌ك ده‌ییه‌ی داهاتووی عێڕاق دا پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به بوونی هێز و چونیه‌تی به‌هێز بوون و ئاستی لێهاتوویی و توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌وه هه‌یه. ئه‌م هێزه له ڕوانگه‌ی منه‌وه هێزی هزر و دیالۆگ نیه، به‌لكو ئاستی توانایی هێزه‌كانه كه جێگه و پێگه‌ی ئێمه به روونی دیاری ده‌كات.
ئه‌م راستی‌یه كاتێك به باشی خۆی ده‌رده‌خات كه ئێمه له و ڕاستی‌یه بگه‌یبن كه لایه‌نی زاڵ له عێراقی ئێستا دا به‌ره‌ی دێمۆكراتیك و هێزی عه‌قلگه‌را نیه. به‌ره‌ێك كه له ژێر ناوی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و كۆمه‌ڵه چه‌مكێكی له‌م بابه‌ته، به‌رده‌وام سه‌رقالی به‌هێزكردنی خۆیه‌تی و بووه.
ناخوازم كه به چاویلكه‌ی ڕه‌شه‌وه بۆ هه‌موو دیارده‌كان بڕوانم. ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا به‌دی هاتووه ئه‌گه‌ر له لاێك به‌رهه‌می یه‌كگرتووی و هاوهه‌لوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد بووه، ئه‌وا لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته ژیری و ئه‌زمونی سیاسی رێبه‌رایه‌تی كورد له باشوری كوردستانه...
ئاشكرایه كه گه‌لی كورد و رێبه‌ری‌یه وشیاره‌كه‌ی ده‌بێت له‌مه‌و لا به پێ داگرتنی پتر له سه‌ر جیاوازی‌یه‌كانی ئێمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی دابه‌ش و پارچه پارچه كراوه ، له بردنه سه‌ری ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی ڕۆلێكی چڕتر و فره ڕه‌هه‌ندتر بله‌یزێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نابێت ته‌نها پشت به پشتیوانی لایه‌نێك ببه‌ستین، ئه‌زمونی پێك هاتن و شكڵگیری ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق و پشتیوانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له دامه‌زراندن و سه‌قامگیر كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نادێمۆكراتیكانه پێمان ده‌ڵێت كه ده‌بێت ئاشكراتر داخوازیه‌كانمان بێنینه گۆڕێ و هه‌موو نیگاكان بۆ یه‌ك په‌نجه‌ره چڕ نه‌كه‌ینه‌وه...
نووسینی داخوازی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستوور دا شتێكی باشه، به‌ڵام گرینگه كه ئه‌و ڕاستی‌یه بزانیین كاتێك ئه‌م گرینگیه به ته‌واوه‌تی خێر ده‌داته‌وه كه ئه‌م داخوازیانه ببێته داخوازی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عێراق، به چه‌شنێك كه وه‌رچه‌رخانه سیاسیه‌كان وه‌رچه‌رخانی دێمۆكراتیك بن، نه‌ك له دایك بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ترسناكه‌كان... بۆ نزیك بوونه‌وه له‌م حاڵه‌تانه كار كردنی پتر بۆ جێخستنی عه‌قلی دیالۆگ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، چوونكا له‌م به‌ستێنه‌دا ئێمه ده‌توانیین رێگای هه‌نگاوه سه‌ره‌كی‌یه‌كان له بارتر بكه‌یین به چه‌شنێك كه دونیا ئاستی هه‌ڵسورانی ئێمه باشتر ببینێت، بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م مه‌به‌سته یه‌ك خستنی زۆربه‌ی تواناكان و رۆڵ به‌خشینی پتر به به‌رێوه‌به‌رانی رفراندۆم به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری كورد به تایبه‌تی سه‌ره‌كی‌تریین لایه‌نی پێویسته كه نابێت پشت گوێ بخرێت....

دیارت نیه ئازیز!
نازام چی رووی داوه و چی ده‌بێت. نازانم ئێستا له كام كونج و كه‌له‌به‌ر دا خۆت حه‌شار داوه و بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه و بۆ كام دوارۆژی دوور ده‌ڕوانیت؟
به‌لام من ئێستا بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه، له مێهره‌بانی‌یه‌كانت، جوانی‌یه‌كانت، تۆران، ئاشت بوونه‌وه‌كانت...هتد، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئێستا چی ده‌بوو لێره‌بای له ته‌نیشت من؟!
ئازیزم ئێستا پێویستم پێته و تۆ دیارت نیه،نازانم سوبه‌ی چیرۆكی ئه‌م ته‌نهایه‌مت بۆ ده‌گێڕمه‌وه یان نا...

خه‌ون له چاوه‌كانم زڕاوه. خه‌فه‌تی قه‌لاچۆ كردنی خه‌لكی نیشتمانه‌كه‌م له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌وه هه‌موو وجودی داگرتوم. هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنمه‌وه‌و ده‌بیر ڕاده‌چم. هه‌وڵ ده‌ده‌م له زنجیره وتارێك‌دا سه‌رنج و تێ‌بی‌نی‌یه‌كانی خۆم له داهاتوودا ، له مه‌ر ئه‌م روداوانه بخه‌مه روو...
جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا ده‌توێیته‌وه‌و كه‌س پێتنازانێت. له شه‌قامه‌كان‌و كۆڵانان، له رێگای دوكان و قوتابخانه‌كان، له نێو جه‌رگه‌ی بازار‌و، له رێگای چوون بۆ كار یان گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ، خزم‌و ناسیاو، هاورێ‌و دۆستت توش دێن‌و له حاڵ‌و وه‌زعت ده‌پرسن. تۆش ئارام به‌ڵام قوڵ، له ئازاره‌كانت ئه‌دوێیت. باس له‌و ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مانه ئه‌كه‌یت كه به‌رۆكیان گرتوویت‌و ئازارت ئه‌ده‌ن. مخابن سه‌خت‌ترو به‌ژانتر له ئازاره‌كان ئه‌وه‌ییه كه مرۆڤه‌كان، هه‌ڤالان‌و هاورێ‌و ناسیاوان خزم‌و ده‌روجیرانان ساده‌وساكار ده‌بێژن : " خه‌فه‌تی پێناوێت كار نییه خودا خاسی نه‌كات..."
وا دیاره یان هه‌ڤالان ناخوازن دارێك له‌بان به‌ردێك بۆ مه دانێن، یان كات ده‌كوژن‌و قه‌ت تێمان ناگه‌ن، یان خۆ به‌دوای دوو قسه‌دا ده‌گه‌رێن تاكوو بیكه‌نه چوار‌و مه‌جلیسی خۆیانی پێبڕازێنه‌وه‌و سه‌رگه‌رم بن.
یان ئه‌وه‌تا خودا خاسی ناكات‌و هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی. مرۆڤ ئه‌بێت به‌ر له هه‌ر كه‌س پشت به خۆی ببه‌ستێت. ته‌نهایه‌كانی خۆی خۆشبوێت. پێم وایه به‌م جۆره فێر ده‌بێت كه خودا خاسی ناكات. خاس كردن هه‌نگاونانی ده‌وێت...

مه‌زنترین تابلۆ!
ئه‌زانیت چه‌نده بیرت ده‌كه‌م؟ هه‌رچی ده‌كه‌م و دێم و‌ده‌چم، خۆم ده‌خۆمه‌وه، كتێب ده‌خوێنمه‌وه، شه‌راب ده‌نۆشم، گوێ ده‌ده‌مه شمشاڵه‌كه‌ی مامۆستا قاڵه مه‌ره، چاو له‌و وێنانه ده‌كه‌م كه ته‌نها یادگاری رۆژانی تێپه‌ر بوون و ئه‌توانم ده‌ستیان تێ وه‌رده‌م و ده‌بیرڕاچم. چاو له فیلم ده‌كه‌م و ماڵ خاوێن ده‌كه‌مه‌وه، كه‌وچكێك چێشت ساز ده‌كه‌م و لیباسه‌كانم ده‌شۆم و رێكوپێكیان ده‌كه‌م. جار جاریش خه‌ریكی وانه‌كانم ده‌بم.
ته‌له‌فونێك ،كه ماوه‌ێكه نه‌ك هه‌ر زۆر زه‌نگی پێلێناده‌م، به‌لكوو له ولامدانه‌وه‌شیدا ته‌نبه‌ڵ بوگم، ئه‌م ده‌سوئه‌وده‌سی پێده‌كه‌م. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه و زۆر شتی دیكه‌ش ، رۆژگار تێناپه‌رێت و، ساته‌كان هێنده ئارام ده‌چنه پێش كه هه‌ست ده‌كه‌م قه‌ت ناتبینمه‌وه، تاكوو چاو له چاوه‌كانت بخزێنم و ده‌سته‌كانت ئارام بگرم و ....
دێم، ده‌چم. پیاسه ده‌كه‌م. ده‌چمه مه‌له كردن و، جاروباریش سه‌ر له دوكانه‌كان هه‌ڵدێنم. نه‌ختاڵێك شتوومه‌ك ده‌كڕم. حه‌ز ده‌كه‌م پێكه‌وه بین. هه‌میشه ده‌بێژیت ره‌حیم گیان ناكرێت نا. منیش ئه‌ڵێم تاكوو كه‌نگێ بۆ خه‌ڵك و به قسه‌ی خه‌لك بجوڵینه‌وه و تاكوو كام قیامه‌ت رۆڵ بگێڕین ؟ دیسان ئه‌زانم كه نازانیت. به‌لام تاكوو كه‌نگێ؟ تاكوو كه‌نگێ من هه‌میشه له‌وه بتۆقم كه له ئاوه‌دانیدا پیاسه‌ێكت له گه‌ل بكه‌م. تاكوو كه‌نگێ دارستان و رێگا نائه‌منه‌كان و ماڵه بێ‌ڕۆح و لێواولێو له ترس، ژوانگه‌مان بێت؟ تاكوو كه‌نگێ له ئامێزگرتنمان تێكه‌ل به دڵه خورپه بێت؟!
چاولێبكه گیانه. من پێم واییه كه تۆ ده‌توانیت ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كانه بشكێنیت و بێ باوه‌ری له له ناخدا بۆ هه‌میشه ته‌فروتوونا كه‌یت. باوه‌ر بكه، به‌ده‌ست هێنانی ئیراده و باوه‌ر‌به‌خۆبوون هیچ كاتێك به راده‌ی ئاشق بوون ئازایه‌تی ناوێت. من ده‌زانم كه تۆ ده‌توانیت ئه‌م دیواره پیرانه بروخێنیت و هه‌ڕچی ڕاستیه هه‌ڵیرێژیت و ئارام بگریت. تۆ عاشقیت ئاشق.
تۆ ده‌توانیت بۆ ئازادی پتر خه‌بات بكه‌یت و تێبكۆشیت. وه‌ره با له پێناوی منجه‌منج و نگیا شاردراوه‌كاندا ئه‌شق كاڵ نه‌كه‌ینه‌وه. ئه‌زانییت كه پێكه‌وه جوڵه‌مان خسته نێو بێده‌نگی دارستان و لێڕه‌وارێكمان له خه‌و هه‌ڵساند. دارستان به هۆی شه‌قه‌ی ماچه‌كانی ئێمه، له خه‌و ڕاچڵه‌كی و كه‌وته گڤه‌گڤ.
ئێمه به ئامێزێكی گه‌رم و قایم ڕه‌شه‌باشمان شكست دا. نازانی چ هه‌ستێكی سه‌یرم هه‌یه. له‌م ساتانه‌دا هه‌میشه هه‌ستێكی سه‌یر دامده‌گێرت. هه‌ستێك كه به هه‌موو وجودمه‌وه گه‌ره‌كمه بۆ هه‌میشه لات بمێنمه‌وه‌و نه‌هێلم ته‌نها بیت. باوه‌ر ناكه‌م بزانییت كه چه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م سینه و مه‌مكت بۆنی په‌نجه‌كانی منیان لێنه‌بڕێت.
نازانم بیره‌ت له‌وه كردۆته‌وه كه ئێمه له خستنه سه‌ر پشتی درگاكانیشدا هه‌ر نوقمی ئاڵوزی و ترسین؟ زۆر جار بیر ده‌كه‌مه‌وه باشه بۆ ده‌بێت هێنده بترسین؟ ترس له چی؟ مه‌گه‌ر ئێمه سنوری ئازادی كێمان به‌زاندووه، كێمان ئازار داوه، به‌ردرگامان به كێ گرتووه؟
له‌وانه‌ییه رۆژێك بێده‌نگی دارستان لێمان بێته قسه و هه‌رچی نهێنیه بیدركێنێت. كه داره‌كان خۆیان راده‌وه‌شێنن من نیگه‌رانی و دڵه راوكه دامده‌گرێت مبادا باوش و ماچه به‌جێماوه‌كانی ئێمه بۆ نێوجه‌رگه‌ی ئاوه‌دانی تۆڕ هه‌ڵدات. تێناگه‌م كه من به ته‌نهام له ده‌نگی با زۆر ده‌ترسێم و ئارامم لێهڵده‌گێرێت. له نێو چڕی دارستاندا با بیانویه بۆلێك ئاڵانمان، ده‌مانخزێنێته باوشی یه‌كتره‌وه. من له نێو چڕی لێڕه‌وار و ره‌ز‌ه‌كاندا له هاژه‌و گڤه‌گڤی با ناترسم...
جاری واییه حه‌ز ده‌كه‌م با و، دارستان پیلانێكمان له دژ بگێڕن و هه‌ڕچی نهێنی و جێژوانمان هه‌س له تابلۆێكدا كۆیكه‌نه‌وه و به به‌رچاوی عاله‌مه‌وه ئاوێزانی كه‌ن. گوڵم خه‌مت نه‌بێت. ئه‌وسا ئێمه بۆ دارستان بار ده‌كه‌یین. به‌ڵام له بیرت نه‌چێت كه زۆربه‌ی دانیشتوانی شار ده‌بنه خاوه‌نی تابلۆ. گیانه ده‌با تابلۆی ئێمه مه‌زنترین تابلۆ بێت.
منیش ده‌ترسم. ده‌ترسم، ترس رازیمان كات رێگاێك هه‌ڵبژێرین كه رێگای ئێمه نه‌بێت و ، تاوانه‌كه‌ی بخه‌ینه ئه‌ستۆی قه‌ده‌ر و چاره‌نوس. نا، نا قه‌ده‌ر و چاره‌نوس هه‌ر ئێمه دروستی ده‌كه‌یین و ئه‌بێت راسگۆ بین. پێكه‌وه ده‌كارین ئه‌م ترسانه گۆر كه‌یین و بۆ هه‌میشه ئاشق بمێنینه‌وه. پێكه‌وه ده‌ست له‌نێوده‌ست رێگای شه‌خته‌وسه‌هۆڵبه‌ندانیش ده‌بڕین.

له راستیدا ده‌مێكه له به‌رده‌م ئه‌م كومپیوتێره‌دا دانیشتووم و به نیازم شتێك بنوسم. به‌لام هه‌رچی ده‌كه‌م هه‌ر ناكرێت كه ئه‌وه‌ی له دڵمدایه هه‌لیرێژم. تۆش كه دیار نیت تاكوو ده‌ست بخه‌مه سه‌ر شانه‌كانت و تێر بگریم. گریانێك بۆ ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی كه خێرا هاتن و خێرا دێن و خێرا تێپه‌ر ده‌بن.
زه‌رده‌ی خۆره‌تاوو خۆی به سه‌ر شان و پیلی چیادا شۆركردبووه‌وه، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی هاتنی شه‌ویان ده‌كرد. ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری دیكه خۆیان ده‌پێچایه‌وه‌و به‌ره‌وو ئاوایی وه‌ڕێده‌كه‌وتن؛ ئه‌م زۆرتر هه‌ستی به شادی ده‌كرد. هه‌ستی شادومانی له نێوچاوه‌ره‌شه‌كانیدا ره‌نگی ده‌دایه‌وه‌و، هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌كرد به ژێر ڕهێڵه‌ی بزه‌و پێكه‌نینه‌وه.
هاورێكانی زۆر له مێژ بوو ئاوا پڕ له شادی و بزه نه‌یاندیبوو، پێیان ده‌وگووت سه‌ره‌وخێر بێت...
ئه‌میش چاوی لێده‌كردن و پێده‌كه‌نی و وڵامی نه‌ده‌دانه‌وه‌و. بێده‌نگی ئه‌م زۆر له هه‌ڵوێستی وان به‌بڕشتر بوو.
كه‌ڵووپه‌لی پێچایه‌وه‌و له كۆڵه‌پشتیه‌كه‌ی په‌ستاوتن وچه‌ند هه‌نگاوێك دوور كه‌وته‌وه‌وو به ئارامی كۆڵه‌پشتیه‌كه‌ی داناوو زۆر له سه‌ره‌خۆ ڕاكشاوو په‌نجه‌كانی لێك هه‌لپێكان و ده‌بیر ڕاچوو... دونیا به هه‌موو شكۆ‌و مه‌زنایه‌تی خۆیه‌وه بچووكه و نه‌ختالێك ده‌هاته به‌ڕچاوی، یه‌كێك له هاورێكانی به ئه‌سپایی هاته ته‌نیشتی و گووتی : " پشووت وه‌رگرت ؟! ئه‌میش له وڵامدا گوتی : " كاكه ئه‌و‌رۆژه‌ی كه ئه‌م رێگامان هه‌ڵبژارد ماڵئاوایمان له پشوو وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س له‌م نیشتمانه‌دا به بێدڵه‌راوكه پشوو بدات.
ئه‌م قسه‌ی كه كرد هاورێكه‌ی بزه‌ی هاتێ و، خۆشی هه‌ستی كرد بۆنی مندالی دێت.

"له یادی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ دا "
گیاره‌نگ بۆ زۆربه‌ی ئێمه ناوێكی ئاشنا و دڵگیره. ناوێك كه خه‌باتی پۆلێك له رۆله‌كانی گه‌لێكی ژیرچه‌پۆكه‌مان به‌بیرده‌خاته‌وه كه له سه‌رجه‌م ماڤ و ئازادی‌یه ئینسانی‌یه‌كانی بێ به‌ش كراوه و ده‌كرێت.
گیاره‌نگ چیای سه‌ركه‌ش و به‌ئاسماندا چووی سه‌رده‌شت، شاری خه‌بات و تێكۆشانه. گیاره‌نگ سینگی مێژووی خه‌باتێكی خوێناوی و دژواری كورده و به بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مه‌لا ئاواره و جموجۆله‌كانی سالی 46 و 47 هه‌تاوی تێكۆشه‌رانی دێمۆكراته. گیاره‌نگ له خۆگری رازی حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵیه‌كان، نارستی‌یه‌كان، حه‌داده‌كان، حه‌سه‌ن پووره‌كان، نه‌ستانی‌یه‌كان، حه‌كیم‌زاده‌كان، نازداره‌كان و ده‌یان و سه‌دانی دیكه‌ی وه‌ك ووانه.
داوێنی پڕ له سه‌وزایی و گیاوگوڵی، مه‌كانی پڕ له متمانه و ئارام بۆ تێكۆشه‌رانی گه‌ل بووه. سینگی پۆلاینی گیاره‌نگ ، سه‌دان جار به ناپاڵم و چه‌كی قورسی داگیركه‌ران و ژه‌هری كوشه‌نده، كێوماڵ كراوه و ده‌كرێت. به‌ڵام گیاره‌نگ و گیاره‌نگ خۆشه‌ویستان ، هه‌ر به پێوه‌ن و به متمانه‌وه تێ‌هه‌ڵده‌چنه‌وه‌و به ئاواتی له باوه‌ش گرتنه‌وه‌ی گیاره‌نگ و ، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زمان، نایشكێنێت دانه‌ری تۆپی زه‌مان و ، بۆ هه‌ڵمژینی شنه‌بای شڵماش و گوێ دان به ئاهه‌نگی مۆسیقا ئاسای تاڤگه‌كه‌ی و ، بۆ ئۆقره گرتن و به‌بادانی خه‌می دڵان له ناوچه زه‌نوێر و لێواولێو له ڕه‌زوو داربه‌ڕوو باغه‌كانی ده‌ڤه‌ری دڵرفێنی ئالان ، دڵ پڕ له هیوا بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و، وه‌فادار به رێبازه سه‌وزه‌ی دێموكرات ، بۆ كوردستان و سه‌ربه‌رزی كوردان و، له سه‌رنانی تاجی ئازادی ، له كوردایه‌تی كۆڵ ناده‌ن.
كوڕانی په‌روه‌رده كراوی گیاره‌نگ چوونكا له هه‌وای ساف و بێگه‌ردی گیاره‌نگیان هه‌ڵمژیوه‌و هه‌ڵده‌مژن، هه‌میشه سه‌وز ده‌بنه‌وه‌و، ماندویی ناناسن و ته‌وێڵی ئاره‌قاویان بۆ هه‌نگاونانێكی دیكه ده‌سڕنه‌وه. ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ نموونه‌ی زیندووی ئه‌م راستیانه‌یه كه ئاماژه‌م پێداوه.
ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌زانن كه به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ، په‌روه‌رده‌كراوی مه‌ڵبه‌ندی گیاره‌نگه، خاڵێک كه ئه‌م له‌وانی دیكه جودا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ییه كه حه‌مه‌ره‌سوڵ كه‌ریمی به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی خۆی له گیاره‌نگ به جێ‌هێشتووه. ئه‌م پیاوه گۆشكراوی قوتابخانه‌ی دێمۆكراته و ، زۆر شه‌وان له گه‌ڵ باغ و ڕه‌زو و كێلگه‌كان و ، جوتیار و زه‌حمه‌تكێش، كۆڵبه‌ر و مامۆستا ، كیژو لاوی ئاشق به‌م گیاره‌نگه ، ده‌رده‌دلی كردوه و باوه‌ڕپێكراویان بووه. یاده‌كانی حه‌مه و هه‌ڤاڵه‌كانی و ماچه به جێماوه‌كانیان ، له نێو سروشتی به‌هه‌شت ئاسای سه‌رده‌شت دا، ئاواره و سه‌رگه‌ردان نیین. یاده‌كانیان به به‌رۆكی كیژانی كوردستانی‌یه‌وه تابلۆێكی ره‌نگین و خۆشه‌ویستن و بۆ كوڕانیش ره‌مزی ئه‌وین به نیشتمانه.
باوكی باوان ده‌یان جار له گه‌ل رۆله‌كانی گیاره‌نگ له لاییه‌ن دوژمنانی گه‌له‌وه بۆسه‌ی بۆ داندراو ته‌قه‌ی لێكراو ، ده‌یان جار هه‌وڵیاندا به درۆ و فیشاڵ چۆكی پێدابده‌ن. هه‌ڕچه‌نده دوژمنان توانیان به‌شێك له جه‌سته‌ی لێ‌بستێنن و ژان برژێنه وجوودیه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی باوه‌ری لێ‌بستێنن و چۆكی پێدابده‌ن.
گیاره‌نگیه‌كان، له نێو هه‌نار ،شه‌وبۆ، شللێر، گوڵاله‌گه‌زیزه،رێحانه‌و..شلێرێكی ئاشنا به دێمۆكرات و خۆڕاگر له ئاست دژواریه‌كاندا ده‌ست له ملانی به‌رێوه‌به‌ری گیاره‌نگ كرد. گیاره‌نگ كه پێی نایه مه‌یدانی ڕاگه‌یاندنی كوردی‌یه‌وه قایم هات و پته‌و به‌رده‌وام بوو. نه‌یارانی گیاره‌نگ وه‌كوو سه‌رده‌می رۆژانی تاقه‌ت پڕوكێنی شاخ ژه‌هریان هه‌ڵڕشت و خه‌ونی خراپیان دیت. ئه‌وان كێچ كه‌وته كه‌وڵیان و ژان گرتیانی و ناحه‌زانه دوان و گه‌ره‌كیان بوو ئه‌م باغچه نۆبه‌ره بكه‌نه قه‌قنه‌س و ، نه‌هێڵن ئه‌م مه‌كۆی زانست و زانیارییه به‌ر بدات.
ئێستا دوو سال به سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگدا تێده‌په‌رێت. خاڵ گه‌لێك گیاره‌نگی دونیایی زانست و زانیاری گرێده‌داته‌وه به گیاره‌نگی شاخه‌وه. هه‌ردوو له به‌ری دیفاع له ماڤ و ئازادیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندان و، مه‌لبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی زانست خوازانن. ئه‌گه‌ر له گیاره‌نگی شاخ لاوان و تێكۆشه‌رانی گه‌ل كۆ ده‌بوونه‌وه تاكوو له گه‌ڵ رێبازی شه‌هیدان په‌یمانی وه‌فاداری نوێ كه‌نه‌وه و له تێكۆشان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ئێستا گیاره‌نگی شار ڕاستگۆیانه و به دوور له چه‌واشه كاری و ساخته‌چیه‌تی ، لاوانی كورد به چه‌كی زانست پێده‌گه‌ێنێت و بۆ خزمه‌تی ژیانی شاریان ئاماده ده‌كات. ئه‌گه‌ر لاوانی كورد به گه‌شتی گیاره‌نگ هه‌وای ئازادی و ئازادی خوازی ده‌كه‌وته سه‌ریانه‌وه ئه‌وا گیاره‌نگی شار بۆ تێگه‌یشتنی قوڵتر له رووداو پێشهاته‌كان خریان ده‌كاته‌وه و به چه‌كی زانست گۆشیان ده‌كات. رۆڵه‌كانی گیاره‌نگی شار و شاخ له پێناوی ئازادی و راستیدا تێده‌كۆشن و تا سه‌ركه‌وتن كۆڵ ناده‌ن.
به هیوای به‌رده‌وام بوونی گیاره‌نگ له سه‌ر رێبازی كوردایه‌تی و ئاواتی سه‌ربه‌رزی بۆ به‌رێوه‌به‌ره ماندوویی نه‌ناسه‌كه‌یی و سڵاوێكی هاورێیانه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ربازه فیداكاره نادیارانه‌ی كه ته‌حه‌مولی دۆستایه‌تی حه‌مه‌ڕه‌سول و گیاره‌نگی شار ده‌كه‌ن و به خه‌نده‌وه به ده‌و‌ریا دێن و ده‌چن و وزه‌ی وه‌به‌ر ده‌نێنن. رۆژگارێك دێت ئه‌م ساتانه رێزیان لێ‌بگیردرێت و سه‌ربازانی نادیار ماڤی خۆیان بدرێتێ.

هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م!
هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م!
زۆر جاران بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه هاتوویت و من قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م. باسی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی ته‌نهایی خۆمت بۆ ده‌گێڕمه‌وه. سه‌ره‌تا كه دێیته ژوورێ چاوت لێده‌كه‌م، خێرا قوڵپه‌ی گریان ده‌مگرێت. خۆم پێڕاناگیرێت، تۆش وه‌كوو هه‌میشه لێم تووڕه ده‌بیت و، ده‌بێژیت كه:" پیاوو گریانیان نه‌وتووه...ده‌فه‌رموویت كه" شانازیت پێوه ده‌كه‌م كوڕم ، ره‌بی شیری مه‌مكه‌كانم حه‌ڵاڵت بێت..."
ئه‌زانیت كه تۆ دوێنێ هاتبوویت و من خێرا پێڵاوه‌كانتم جووت كرد و بۆ دیووی نیشتمانم بردیت و له ته‌نیشتت دانیشتنم و پێكه‌وه بانگمان هه‌ڵدا. خۆ فریا نه‌كه‌وتم پیاله‌ێك چایت بۆ بێنم و نه‌ختالێك میوه بشۆمه‌وه‌و له به‌رده‌متا داینێم. نازانم تۆ چۆن هاتیت و چۆن چوویت. تۆ زوو زوو سه‌ردانم ده‌كه‌ییت به‌لام قه‌ت نازانم چۆن دێیت و چۆن ده‌چیت؟!
من ته‌نانه‌ت هێنده‌ت بیر ده‌كه‌م كه به‌م سه‌فه‌ره بێڕۆحانه‌ش دڵم خۆشه. من هه‌میشه چاوه‌ڕوانتم تاكوو له ئامێزت بگرم و سه‌ر بكه‌مه سه‌ر شانتوو تێر كوڵی دڵم هه‌لڕێژم. من ئێستا كه‌لاوو ده‌كه‌م له ته‌نهایی و دووریت، وه‌ڕزم له‌م دابڕان و دووریه. باوه‌ڕ بكه زۆرتر له هه‌موو كاتێك ماندووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته مێهره‌بانه‌كانت بێنیت به سه‌ر سه‌رم‌دا....
به‌ڵام گیانه من هه‌میشه چاوه‌ڕوانت ده‌مێنمه‌وه، هه‌میشه!

Subscribe to:
Posts (Atom)