تێ‌بی‌نی:
ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولان دا له شاری هه‌ولێر له رێكه‌وتی 1ی مانگی 9ی 2005ی زایینی دا بلاو كراوه‌ته‌وه. پێشتر داوا له من كرابوو كه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بیروڕای خۆم ده‌رببرم سه‌باره‌ت به یاسایی بنچینه‌ی وڵاتی عێراقی فیدرال. ئه‌م وتاره پوخته‌ی تێروانیین و لێكدانه‌وه‌ی منه له مه‌ر ده‌ستور...
ره‌حیم ره‌شیدی ـ سوئێد
rahimrashidi@yahoo.com
...كێشه‌ی چه‌سپاندنی مافه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بنچینه‌یی وڵاتی عیڕاق دا كارێكی هه‌روا ساكار و بێ كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نییه و نابێت. به باوه‌ڕی من سه‌ر‌چاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م گرفته له‌وه‌ڕا سه‌ڕچاوه ناگرێت كه داخواز و داواكاری‌یه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد داخواز گه‌لێكی ناڕوون و ئاڵوز بێت.
به‌ڵكو لایه‌نی سه‌ره‌كی كێشه‌كه له لاواز بوونی بنه‌ما دێمۆكراتیك و جیهان په‌سه‌نده‌كان دایه، به چه‌شنێك كه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی عێڕاق به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵات داریه‌تیان، شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان له ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی نێو ئه‌و جوغرافیا سیاسی‌یه وه‌رنه‌گرتووه كه به عێڕاق ناسراوه. ده‌م هه‌وێت بێژم كه مێژووی ده‌سه‌لاته‌كه به بیر هێنه‌ره‌وه‌ی داپلۆسین، كوشتار، پێشێل كردنی ئازادی، پشت گوێ خستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركوتی خوێناوی هه‌رچه‌شنه بژاڤێكی دێمۆكراتیك، دادپه‌روه‌ر، دادخواز بووه.
به‌داخه‌وه پێكهاته‌ی ئێستای ئه‌و لایه‌نه، یان لایه‌نانه‌ی كه ئێستا شاندی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له گه‌لیدا له دیالۆگ و باس و خواست و بیروڕا گۆڕینه‌وه دایه، ژێربه‌نای بیرۆكه و تێڕوانیین و جیهان بینی و، ئه‌و میكانیزمانه كه خوازیاره ژیانی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگای عێراقی پێ رێك بخات به‌رهه‌می ئه‌م مێژووه‌یه كه به كورتی باسم لێوه كرد و ئه‌وه‌وانه‌ش كه وا بیر ناكه‌نه‌وه و له ئێمه نزیكن به داخه‌وه ده‌ورێكی ئه‌وتۆیان له گه‌مه‌كه‌دا نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌رك و به‌رپرسیاری كوردانی چه‌ند قات كردوه.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستیی‌یانه و، دژوار بوونی دۆخه‌كه و پێك هاته‌ی هێزه سیاسی‌یه‌كان، كه ته‌نانه‌ت لایه‌نی وایه دژایه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس ده‌كات،"هه‌ر چه‌ند هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه..." وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ڤدی كوردی له به‌غدا باش چۆته پێش و له چه‌سپانی داخوازه سیاسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دا له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی عێراق دا سه‌ر كه‌وتوو بووه و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه رێگاێكی سه‌خت و دژواری پێواوه‌و ده‌پێوێت.
له ڕوانگه‌ی منه‌وه یه‌كێك له گه‌وره‌تریین سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ لایه‌نی كوردی له به‌غداد، هێشتنه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێناسه‌ی مێژوویی خۆیه‌تی. ئه‌وه كه ئێستا لایه‌نی كوردی له هاوكێشه جۆراوجۆره‌كانی عێراق دا خاوه‌نی قورسایی و جێگه و پێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌ر له هه‌ر شت به‌رهه‌می خه‌باتی رۆژه سه‌خته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، مل نه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێزه ببێته به‌شێك له سوپای عێڕاق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه.
چونكا ئه‌م هێزه نابێته هێزێكی موچه خۆری ده‌وڵه‌ت كه له ئاست روداوه و گۆرانكاری‌یه‌كان دا بێ ده‌روه‌ست بێت، به‌ڵكو وه‌كوو پێشوو هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی و كوردانه‌كه‌ی تێدا ده‌پارێزرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ ئێمه‌ی كورد له ئێستا و داهاتوو دا، له گرێچنی دانیشتن و بیروڕاگۆرینه‌وه‌كان دا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. فیدڕالیزه كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لانی كه‌م له یه‌ك ده‌ییه‌ی داهاتووی عێڕاق دا پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به بوونی هێز و چونیه‌تی به‌هێز بوون و ئاستی لێهاتوویی و توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌وه هه‌یه. ئه‌م هێزه له ڕوانگه‌ی منه‌وه هێزی هزر و دیالۆگ نیه، به‌لكو ئاستی توانایی هێزه‌كانه كه جێگه و پێگه‌ی ئێمه به روونی دیاری ده‌كات.
ئه‌م راستی‌یه كاتێك به باشی خۆی ده‌رده‌خات كه ئێمه له و ڕاستی‌یه بگه‌یبن كه لایه‌نی زاڵ له عێراقی ئێستا دا به‌ره‌ی دێمۆكراتیك و هێزی عه‌قلگه‌را نیه. به‌ره‌ێك كه له ژێر ناوی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و كۆمه‌ڵه چه‌مكێكی له‌م بابه‌ته، به‌رده‌وام سه‌رقالی به‌هێزكردنی خۆیه‌تی و بووه.
ناخوازم كه به چاویلكه‌ی ڕه‌شه‌وه بۆ هه‌موو دیارده‌كان بڕوانم. ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا به‌دی هاتووه ئه‌گه‌ر له لاێك به‌رهه‌می یه‌كگرتووی و هاوهه‌لوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد بووه، ئه‌وا لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته ژیری و ئه‌زمونی سیاسی رێبه‌رایه‌تی كورد له باشوری كوردستانه...
ئاشكرایه كه گه‌لی كورد و رێبه‌ری‌یه وشیاره‌كه‌ی ده‌بێت له‌مه‌و لا به پێ داگرتنی پتر له سه‌ر جیاوازی‌یه‌كانی ئێمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی دابه‌ش و پارچه پارچه كراوه ، له بردنه سه‌ری ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی ڕۆلێكی چڕتر و فره ڕه‌هه‌ندتر بله‌یزێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نابێت ته‌نها پشت به پشتیوانی لایه‌نێك ببه‌ستین، ئه‌زمونی پێك هاتن و شكڵگیری ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق و پشتیوانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له دامه‌زراندن و سه‌قامگیر كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نادێمۆكراتیكانه پێمان ده‌ڵێت كه ده‌بێت ئاشكراتر داخوازیه‌كانمان بێنینه گۆڕێ و هه‌موو نیگاكان بۆ یه‌ك په‌نجه‌ره چڕ نه‌كه‌ینه‌وه...
نووسینی داخوازی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستوور دا شتێكی باشه، به‌ڵام گرینگه كه ئه‌و ڕاستی‌یه بزانیین كاتێك ئه‌م گرینگیه به ته‌واوه‌تی خێر ده‌داته‌وه كه ئه‌م داخوازیانه ببێته داخوازی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عێراق، به چه‌شنێك كه وه‌رچه‌رخانه سیاسیه‌كان وه‌رچه‌رخانی دێمۆكراتیك بن، نه‌ك له دایك بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ترسناكه‌كان... بۆ نزیك بوونه‌وه له‌م حاڵه‌تانه كار كردنی پتر بۆ جێخستنی عه‌قلی دیالۆگ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، چوونكا له‌م به‌ستێنه‌دا ئێمه ده‌توانیین رێگای هه‌نگاوه سه‌ره‌كی‌یه‌كان له بارتر بكه‌یین به چه‌شنێك كه دونیا ئاستی هه‌ڵسورانی ئێمه باشتر ببینێت، بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م مه‌به‌سته یه‌ك خستنی زۆربه‌ی تواناكان و رۆڵ به‌خشینی پتر به به‌رێوه‌به‌رانی رفراندۆم به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری كورد به تایبه‌تی سه‌ره‌كی‌تریین لایه‌نی پێویسته كه نابێت پشت گوێ بخرێت....
Archive
-
▼
2006
(66)
-
▼
March
(39)
- ڕوونکردنهوهڕهحیم ڕه‌شیدی 2005.12.08ڕێکه‌وتی 27ی ...
- ساڵێک چ زوو تێپه‌ری! ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زرا...
- نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من دا کزۆل و...
- هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی ها...
- دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ ک...
- ئازیزم!نازانم دڵم ئۆقره ده‌گرێت، که ئیتر بیرت لێنه...
- تێ‌بی‌نی: ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولا...
- دیارت نیه ئازیز! نازام چی رووی داوه و چی ده‌بێت. ن...
- خه‌ون له چاوه‌كانم زڕاوه. خه‌فه‌تی قه‌لاچۆ كردنی خ...
- جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا دهتوێیتهو...
- مه‌زنترین تابلۆ! ئه‌زانیت چه‌نده بیرت ده‌كه‌م؟ هه...
- له راستیدا ده‌مێكه له به‌رده‌م ئه‌م كومپیوتێرهدا ...
- زه‌رده‌ی خۆره‌تاوو خۆی به سه‌ر شان و پیلی چیادا شۆ...
- "له یادی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ د...
- هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م! هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م...
- بۆنی هاتنت ده‌كه‌م نازانم تاكوو كه‌نگێ له به‌رده‌م...
- كه زستان تێپه‌ڕده‌بێت! خۆره كه‌وتۆته گیانم و خه‌وم...
- [به‌شی ده‌یه‌م و كۆتایی]ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌م...
- [به‌شی نۆیه‌م]چه‌سپانی دوو ده‌وره سكرتێری له دوو ك...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان[به...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- [به‌شی شه‌شه‌م] ئێستا كه بڕیاری بوون به سكرتێر له ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- مرۆڤ جاری واییه دێت كارێك باشتر بكات، خراپتر و ئاڵ...
- شه‌پۆله‌کانی نیگای ئارمایان لێبڕا بوو زه‌ریایی هه...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2004.12.23كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییهكانكۆنگ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییهكانكۆنگ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان كۆن...
- به‌یانی ده‌چم بۆ شایی ره‌حیم ره‌شیدی _ سوئێدههورێ...
- حیزبی دێموكڕات له رێبازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی لا نادات!...
- ماچێک وه‌ک ره‌نگی بهفرزهوی کراسی سپی له به‌ر کرد...
- درگاکه‌ی کرده‌وه و به ئارامی چوه ژورێ و له ئامێزی ...
- لادانله كونجی دڵمداجێگام بۆ راخستویههموو شه‌وێك...
- تهلهفوونی کرد‌و وتی:ها خاسی خۆشیت؟ شتێکی سه‌یر ئ...
- پاییزێکی سه‌یره ئه‌ڵێیت هه‌موی ده‌ڕژێته ڕۆحی منه...
- بۆ نیگا كۆچ كردوهكانئێوارێ، شار سه‌ری له به‌ر كۆ...
-
▼
March
(39)
Saturday, March 18, 2006
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment