هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی حیزبی دێمۆکرات، له ئاست قه‌ڵه‌مه بێ ناونیشا‌نه‌کان‌دا.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م، سه‌عات 9:30 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه، رێكه‌وتی 8ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1385ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی مارسی 2006ی زایینی، حه‌وته‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگران‌و موشاویرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێنا‌و پاش دوو رۆژ كاری به‌رده‌وام، سه‌عات 8ی دوای‌نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی خاكه‌لێوه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا. 1
خالێکی جێگای سه‌رنج و بایه‌خی به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی، سه‌باره‌ت به کۆتایی هاتنی حه‌وته‌مین پلینۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌یه".... پلینۆم له به‌شی كۆتایی كاره‌كانی خۆی‌دا، له‌و نووسراو‌و بابه‌تانه دوا كه به‌ناوی خوازراوه‌وه له‌سه‌ر سایته‌كان دانراون‌و له‌واندا درۆ‌و چه‌واشه‌كاری به‌رانبه‌ر به حیزب‌و رێبه‌رایه‌تی كراون. به‌شدارانی پلینۆم به تێکڕای ده‌نگ ئه‌م كاره‌یان به توندی مه‌حكووم كرد‌و به كرده‌وه‌یه‌كیان دانا كه له خزمه‌ت سیاسه‌ت‌و پیلانی دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دایه..." .2
ئاشکرایه که کۆنگره‌ی 13ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،" له ڕێكه‌وتی 13ی پووشپه‌ڕی 1383ی هه‌تاویدا، به‌رامبه‌ر به 3ی مانگی جولای 2004ی زایینی پاش 5 ڕۆژ كاری به‌رده‌وام، ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی پووشپه‌ر، به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.".3
شیاوی ئاماژه‌یه که پێش کۆنگره به گشتی و، پاش کۆنگره به تایبه‌تی، کۆمه‌لێک له به‌دخوازان و بوغز له زگ و قین له دڵانی حیزبی دێمۆکرات، وه‌کوو پێشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان، که‌وتنه چه‌واشه‌کاری و به که‌ڵک وه‌رگرتنی ناڕه‌وا له تۆڕی جیهانی ئه‌نته‌ڕنێت و هه‌ندێ رۆژنامه و میدیای دیکه که قه‌ت خێری حیزبی دێمۆکرات‌یان نه‌ویستوه‌و ناوێت...، لافاوێک له قسه‌ی سوک و بوختان و درۆی داتاشراو‌و هه‌ڵبه‌ستراوی ز‌ه‌ین و بیری مێشکی خۆیان، ئاراسته‌ی حیزبی دێمۆکرات به گشتی و، رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکرات به تایبه‌تی کرد.
خاڵی جیاوازی ئه‌م هێڕش و په‌لاماره ته‌بلیغیه‌ی به‌دخوازانی حیزبی دێمۆکرات، له پاش ته‌واو بوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 13 ، ئه‌وه بوو که به‌شی هه‌ره زۆریان له ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ حیزب و جوڵانه‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، خۆیان ده‌ناساند. ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له‌م قه‌ڵه‌مه ژه‌هراویانه، خۆیان به ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزب ده‌دایه قه‌ڵه‌م و، له هه‌مان حاڵ‌دا له سه‌نگه‌ری دوژمنانی حیزبه‌وه ته‌قه‌یان له سه‌روه‌ری‌یه‌کانی حیزبی دێمۆکرات ده‌کرد و، له یه‌ک قسه‌دا له کۆی نوسراوه‌کانیان یه‌ک وشه‌شیان هیچ قازانج و خێر و بیرێکی بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد تێدا به‌دی نه‌کراوه. ئه‌مه له حالێک دایه که یه‌کێک له شانازی‌یه‌کانی حیزبی مه، پاراستنی ئازادی بیروباوه‌ڕه و پێک هێنانی بواری ئازادانه‌ی بیر‌و ره‌خنه‌یه له هه‌موو ئاسته‌کان‌دا له حیزبی دێمۆکرات‌دا.
هه‌ر چه‌نده حیزبی دێمۆکرات له مێژووی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆی‌دا، گه‌لێک جار له گه‌ل پیلان و ره‌شه‌کوژی و داپلۆسین ڕووبه‌روو بووه‌و قه‌تیش چۆکی دانه‌داوه‌و داینادات ، به‌ڵام ئه‌م پیلانه نوێ‌یه‌ی ناحه‌زانی دێمۆکرات، به پێچه‌وانه‌ی ئاکار‌و کرداری پێشووی به‌دخوازانی حیزبی دێمۆکرات، هه‌ر وه‌ها پاش زۆر هه‌ڵوێست و روانگه‌ی که‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حیزبی و مه‌حکوم کردنی ئه‌م مێتۆده له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دیسان درێژه‌ی هه‌بوو. بۆ وێنه ده‌توانیین ئاماژه به‌م هه‌ڵوێست و لێدوانانه بده‌ین که سه‌رجه‌میان پێش گرتنی پلینۆمی حه‌وته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌م هه‌لوێسته دروست و دلسۆزانه‌یان ده‌ربڕی بوو، که ئه‌و جۆره نوسینانه قازانجی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کوردی تێدا نیه....
رێزدار کاک عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، له وتووێژێک‌دا له گه‌ل رادیۆ ده‌نگی کوردستان ، که پاشان ده‌قی ئه‌و وتووێژه له ژماره 428ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌دا، بلاوکرایه‌وه ، ئازایانه و بوێرانه له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا قسه‌ی کرد. ناوبراو له وڵامی پرسیارێکدا له‌م باره‌وه ئاوا ده‌ڵێت: "... با له‌پێش دا ئه‌وه بڵێین كه ئوسووله‌ن له هه‌ر حیزبێكی زیندوودا له هه‌ر حیزبێكی فه‌عال‌و تێكۆشه‌ردا بوونی بیروڕای جیاواز، سه‌لیقه‌ی جیاواز بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان وجوودی هه‌یه‌و ئه‌وه شتێكی سروشتی‌یه، بوونی ئیختلافی نه‌زه‌ر مه‌عناكه‌ی له راستی‌دا زیندوویی ئه‌و جیزبه، ئه‌و جه‌ره‌یانه سیاسی‌یه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر حیزبێك ئازادی تیا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر حیزبێك ده‌رتانی ده‌ربڕینی بیروڕا‌و نه‌زه‌ری جیاوازی تیا نه‌بێ ئه‌وكات مومكینه هه‌موو یه‌ك قسه بكه‌ن هه‌موو یه‌ك نه‌زه‌ریان بێ، ئه‌وه به مه‌عنای موسبه‌تی شته‌كه نابێ لێك بدرێته‌وه به‌ڵكوو مه‌عنا مه‌نفی‌یه‌كه‌ی لێك ده‌درێته‌وه، ئێمه‌ش چاومان له‌و سایتانه كردوه زۆر بابه‌ت یا زۆر به‌ناو گله‌یی یان ئیراد‌و ئیشكالیان له سه‌ر حیزبی دێمۆكراتی تێ‌دایه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ناوی نه‌ناسراو‌و خوازراو‌و موسته‌عاره‌وه قسه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ئیتیهام ده‌ده‌نه پاڵ كه‌س یا كه‌سانێك كه پێم وایه ئه‌م جۆره كارانه جگه له‌وه كه وه‌زعه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن، جگه له‌وه كه ته‌عبیراتی جۆراوجۆری لـێ‌بكرێ ته‌ئسیرێكی دیكه‌ی نابێ‌و ره‌وایش نیه كه‌سانێكی دیكه به ناوی خوازراوه‌وه به ناوی موسته‌عاره‌وه هه‌رچییه‌ك به‌ده‌میان دا دێ یا به قه‌ڵه‌میان دا دێ بینووسن، بێ ئه‌وه‌ی مه‌علووم بێ ته‌ره‌فه‌كه كێیه‌و مه‌علووم بێ قسه‌كان له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێكن‌و ده‌ره‌تانێك به ته‌ره‌ف نه‌درێ كه ئه‌ویش قسه‌ی خۆی بكا‌و نه‌زه‌ری خۆی بدا؟ بۆیه من پێم وایه دڵسۆزانی حیزب یا ئه‌و كه‌سانه كه به‌په‌رۆشن بۆ حیزبی دێمۆكرات رێگه‌ی دیكه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی نه‌زه‌راته‌كه‌یان بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكه‌یان، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و شێوه‌كارانه به كارێكی نادروست ده‌زانم‌و به كارێكی ئوسوولی نازانم...".4
پاشان رێزدار مامۆستا سکرتێری پێشووی حیزب له سمینارێکی ئه‌نته‌رنێتی‌دا که به بۆنه‌ی 60 ته‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی کۆماری کۆردستان، له پاڵتالک بۆ به‌رێزیان رێکخرابوو، له وڵامی پرسیاری کۆمه‌ڵێک له به‌شدارانی ئه‌م سمیناره‌دا سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ حیزب و رێبه‌رایه‌تی حیزب، ڕاشکاوانه و بێ پێچ و په‌نا فه‌رمووی: "... سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه‌ی که بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆر له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌دا دیومه و هه‌میشه‌ش پێم شتێکی باش بووه، چونکوو حیزبێکی که بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆری تێدا نه‌بێ یان مردووه یان دیکتاتۆری تێ‌دایه، به‌ڵام پێم خۆشه له‌م تریبونه‌وه بڵێم هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و سایتانه نوسراون هه‌مویان مه‌حکوم ده‌که‌م؛ جارێک ئه‌وانه‌ی له زیدی من نوسراون مه‌حکوم ده‌که‌م، هه‌زار جار ئه‌وانه‌ی به ته‌ره‌فداری له من نوسراون مه‌حکوم ده‌که‌م. با هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به ته‌ره‌فداری له من ئه‌و شتانه ده‌نوسن گوێیان له من بێ، ئه‌من ئه‌و شتانه مه‌حکوم ده‌که‌م و پێم شتێکی زۆر خراپه. حیزبی دێمۆکرات ڕه‌نگه مه‌سایلی هه‌بێ وه‌کوو هه‌موو حیزبێکی ، ئه‌گه‌ر نه‌یبێ مردوویه، به‌لام له نێوخۆی دا مه‌سایلی خۆی باس ده‌کا...".5
شیاوی سه‌رنجه که هێژا مه‌لا حه‌سه‌ن رستگار ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی له وتووێژێک‌دا له گه‌ل زایه‌ڵه به‌شی کوردی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوئێد، هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره کرده‌وه‌و ئاکاروکرداری نوسه‌رانی نیقاب پۆشی مه‌حکوم کرد و پێی له سه‌ر ئه‌و راستی‌یه داگرته‌وه که له حیزبی دێمۆکرات‌دا بیروباوه‌ر و قسه و دیالۆگ ئازاده و هه‌موو ئه‌ندامێکی حیزب بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و پێره‌وی ناوخۆی حیزب‌دا بیرورای خۆی ئاراسته بکات و کۆر و کۆبوونه‌وه پێک بێنێ و له سه‌ر کێشه و بابه‌ته‌کان قسه بکات و هه‌ڵوێستی هه‌بێت و.... .6
هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی پلینۆمی حه‌وته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ئاست ئه‌م دیارده‌دا شیاوی رێزه و وه‌کوو هه‌ڵوێستی ته‌واویه‌تی حیزبی دێمۆکرات له ئاست ئه‌و که‌سانه‌دا که هه‌وڵی چه‌واشه‌کارانه دژ به بزوتنه‌وه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌که‌مان ده‌ده‌ن، گرینگ و شیاو و جێگای رێز و وانه لێوه‌رگرتنه بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵێکی زۆریان بۆ به‌دناوکرانی تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات‌دا، به‌لام ئێستا ده‌بینن که ته‌نها شکه‌ست و ناکامیان بۆ ماوه‌ته‌وه، تاکوو حیزبی دێمۆکراتیش یه‌کگرتوو بێت، له‌مه پتریان به‌رناکه‌وێت.
روون و ئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له ماوه‌ی نزیک به سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا به هه‌موو شێوه‌ێک هه‌وڵی به‌دنێو کردنی رێبه‌رانی دێمۆکرات و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات‌یان داوه‌و ده‌یده‌ن. ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌ره گه‌وره‌و مه‌زنی پیلان گێڕانی ئه‌م مێتۆده، ئه‌وه بووه که حیزبی دێمۆکرات له جه‌ماوه‌ری کوردستان داببڕن و به ته‌نهای بهێڵنه‌وه. کام خه‌باتگێڕی دێمۆکرات هه‌یه که ئاشنا به‌م کرداره دزێوه‌ی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات نه‌بێت و له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا خه‌رمانێک ئه‌زموونی به‌نرخی که‌ڵه‌که نه‌کردبێت؟!
شیاوی ئاماژه‌یه که سکرتێری گشتی حیزب به‌رێز کاک موسته‌فا هیجری و، هێژا کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی و زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی کادری رێبه‌ری و کادره‌کان و ئه‌ندامان، له سه‌رجه‌م وتووێژ و لێدوانه‌کانی خۆیان‌دا ئاشکرایان کردوه که ئه‌گه‌ریش له حیزبی دێمۆکرات‌دا کێشه هه‌بێت، په‌یوه‌ندی به حیزبی دێمۆکراته‌وه هه‌یه و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌کتر و پاراستنی که‌سایه‌تی یه‌کدی، بۆ خۆیان هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان ده‌ده‌ن... .7
ئه‌گه‌ر واشی لێک بده‌ینه‌وه که له حیزبی ذیمۆکرات‌دا کێشه وناکۆکی هه‌بێت، که به باوه‌ڕی هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات ئاسایی‌یه و، نیشانه‌ی زیندوو بوونی حیزبه، ئه‌وه خۆ دژبه‌ران و نوسه‌رانی چه‌واشه‌کار ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌م بیر و روانگانه بن و لانی که‌م ده‌بێت خۆیان له ده‌روێک‌دا ببینه‌وه. لێره‌دایه وه‌کوو رۆژی روناک ئاشکرا ده‌بێت که ئه‌و جۆره نوسیانه له ژێر ناوی جۆراوجۆردا دلسۆزی و خه‌مخۆری بۆ حیزبی دێمۆکرات و له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد لێ هه‌ڵناهێنجرێت و ته‌نانه‌ت فڕیان به‌سه‌ر راستی‌شه‌وه نیه و له چوارچێوه‌ی کلتور و تێگه‌یشتنی حیزبی دێمۆکرات‌دا، جێناگرن.
هه‌ڵوێستی هاورێیانی حیزبی له هه‌موو ئاسته‌کان‌دا له مه‌ڕ ئه‌م جۆره نوسینانه، سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌م راستی‌یه که ئه‌م جۆره قه‌ڵه‌مانه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک نوسیبێتیان و بنوسن، خێریان بۆ حیزبی دێمۆکرات تێدا نه‌بووه‌و هیچ کاردانه‌وه‌ێکی باشیان به قازانجی جولانه‌وه‌ی کورد به گشتی و حیزبی دیمۆکرات به تایبه‌تی به‌دوادا نه‌هاتووه.
هه‌وڵ دان بۆ به‌دنێوکردنی حیزبی دێمۆکرات، جیا له خێر و بزه‌ی دوژمنانی سوێند خواردوی گه‌ل کێی پێی شاد ده‌بێت و، خێره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کێوه؟! ئه‌گه‌ر واش لێک بدرێته‌وه، که که‌سانێک به نیازی دوژمنایه‌تی ئه‌م مێتۆده‌یان ره‌چاو نه‌کردوه، ئه‌وه ده‌بێت به‌و ئاکامه گه‌یشتبێتن که هه‌وڵی تیرۆر کردنی که‌سایه‌تی و رێبه‌رانی ئێستا و رابردوی حیزب، هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ که‌س تێدا به‌سته نیه و، هیچ به‌رهه‌مێک بۆ ئێمه و خه‌باته‌که‌مان نادات. ئه‌گه‌ریش ئه‌م میتۆده هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا راشکاوانه ده‌کارین بێژین که ئه‌م جۆره که‌سانه وه‌کوو ئه‌ولادی خراپ، له‌م ماڵه باوانه بێبه‌ریین. ئێستا ئه‌رکی هه‌مووان ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌کریزی و هاوخه‌باتی کار بکه‌ین و، به شان‌دانه ژێر کار، هه‌موو هه‌ولێکی ناحه‌زانی بزوتنه‌وه‌که‌مان بۆ لاوزکردنی حیزبه‌که‌مان هیوا بڕاوو ده‌سته‌وه‌ستان بکه‌ین. له هه‌مان حالدا ڕاشکاوانه ره‌خنه‌کانی خۆمان ئاراسته بکه‌ین و له ئاست که‌موکوری‌یه‌کان به خاوه‌ن ده‌رکه‌و‌ین. من له رێکه‌وتی 2004.05.16 دا، له به‌شێکی وتاره‌ێکم‌دا سه‌باره‌ت به کێشه‌کان و ناکۆکی‌یه‌کان و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌کارانه‌یه ئاوا بیروڕای خۆم خسته‌بووه ڕوو" ... بۆ هه‌موو ئێمه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له حیزب‌دا چالاكیمان بووه و سه‌ركه‌وتنی حیزبیـشمان بۆ گرینگه، باش ده‌زانین كه ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتن شتێكی زۆر ئاسایی‌یه وهه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت. ڕه‌خنه‌گرتن له سكرتێر و ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شتێكی ڕه‌وایه و هه‌میشه بووه و هه‌ر ده‌شبێت، جا كه وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرس و بابه‌تی نێوخۆ‌یی (ئه‌ویش به دوور له ڕاستی) ده‌كرێت چ لێكدانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكرێت؟ من به‌ش به حاڵی خۆم پێمخۆشه هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب بنووسێت و بیر و باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕێت و پرسیار بكات. حیزب حیزبی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان به وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و جیا له‌مه‌ش هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه پرسیار بكات و له‌مه‌ر چاره‌نووسی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. ئه‌مه هه‌رگیز به مانای تیرۆری كه‌سایه‌تی و بوخاتان و قسه‌ی سووك نییه..." 8
ئه‌وه‌تا هه‌موان باس له‌وه ده‌که‌ن که حیزبی دێمۆکرات به بێ دێمۆکراسی مانا نادات. ئه‌م کلتوره وه‌ها ئاوێته‌ی حیزب و به‌رنامه و کرداری خه‌باتگێڕانی دێمۆکراته، که مه‌حاله به بێ ئه‌م چه‌مکانه دێمۆکرات بناسرێته‌وه و، خه‌باته‌که‌ی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فای کوردسانه‌وه، پشتیوانی لێبکرێت. جا ئێستا که هه‌وڵی به‌دخوازان و، قه‌ڵه‌مه ژه‌هراوی‌یه‌کان بۆته بڵقی سه‌ر ئاو، با هه‌ر ده‌هۆلی درۆیین بکوتن، کێ هه‌یه باوه‌ریان
پێ‌بکات و به هه‌ندیان بگرێت ؟!
ره‌حیم ره‌شیدی_ پاریس
ژێده‌ر:
1. به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
10/1/ 1385 (30/3/2006 )، سه‌باره‌ت به ته‌واو بوونی پلینۆمی حه‌وتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
2. هه‌مان سه‌ڕچاوه
3. راگه‌ێندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌بارت به ته‌واو بوونی گۆنگره‌ی 13
18ی پووشپه‌ری 1383ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 8ی جولای 2004ی زایینی
4. ژوماره 428 کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا
5. ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
6. ماڵپه‌ری رادیۆ زایه‌ڵه
7. کۆرو و کۆبوونه حیزبی‌یه‌کان و، ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا
8. ماڵپه‌ری ره‌حیم ره‌شیدی
Wednesday, April 19, 2006
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment