Archive

Sunday, May 3, 2009

بیانووی کوردایه‌تی، به‌رزو پیرۆزه‌

بۆ تۆ کاک ره‌حیم ره‌شیدی و بۆ بیانوی پیرۆزت!.

دڵنیا به‌ سبه‌ی شیرن دادێت و تۆ و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری پیرۆزی تیشک تێ ڤێ، تاجی ئیفتختاری خۆ به‌خشی و فیداکاری له‌ سه‌ر ده‌نین و ده‌بنه‌ سۆنبولی خه‌باتکارانی کورد له‌ سه‌نگه‌ری راگه‌یاندن.

برای هێژا ئێمه‌ی کورد زۆر له‌ مێژه‌ گۆش کراوین به‌م هه‌مو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ که‌ رۆژگاری نا مۆ پێمان هه‌ڵده‌چنی. له‌وه‌تا مرۆڤ له‌م گۆی زه‌ویه‌ ژیانی بۆ هاتۆته‌ ئاراوه‌ و له‌ و کاته‌وه‌ پاک و قڕێژ لێک ته‌میز ده‌کا و له‌ و ساته‌وه‌ عه‌داڵه‌ت و ناحه‌قی ده‌ناسێ، ئا راست له‌و ده‌مه‌وه‌ بۆ هه‌مو کات حه‌قیقه‌ت ئاسته‌نگی له‌به‌ر بووه‌ و زۆری پێ چوه‌ تا ده‌رکه‌وتوه‌ و خۆری راستی گه‌شاندۆته‌و بۆ گشت لایه‌ک.

تیشک تێ ڤێ حه‌قیقه‌ته‌! راستیه‌ و ده‌نگێکی پیرۆز و به‌ گوڕه‌ له‌ مه‌ڕ مه‌زڵومیه‌تی گه‌لێکی غه‌در لێکراو. هه‌ڤاڵانی ماندو نه‌ناس زۆر باش ده‌زانم له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی ئه‌م سه‌رچاوه‌ی راستیه‌ گه‌لێ خه‌ڵکی هاوکارتان بون و هه‌ر که‌سه‌و به‌ نۆره‌ی خۆی ئه‌رکێکی راده‌په‌راند، به‌ڵام.. به‌ڵام وه‌ک خه‌باتی شاخ تا رۆژگاری سه‌ختر و ناهه‌موار تر ده‌هاتنه‌ پێش کوڕانی خۆراگرتر و به‌ توانا تر زیاتر ده‌یان سه‌لماند که‌ جێی باوه‌ڕن. دڵنیابه‌ ئه‌رک و ماندو بونتان پیرۆزه و گه‌ل پێده‌زانێ. له‌ شه‌قامی مێدیای کورددا بيشک زۆر ده‌نگ و سیما هه‌ن که‌ نان به‌نرخی رۆژ ده‌خۆن و له‌ پێناو ته‌نیا هه‌بوندا، سه‌ربه‌خۆێیان بێ ره‌نگه‌!.‌دڵنیام و دڵنیاش به‌ ماندو نه‌ناس ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێ وه‌ک ئه‌رکی نیشتمانی درێغ ناکه‌یه‌ن.

گرینگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ فه‌رمودی شه‌هیدی هه‌رده‌م سه‌رکرده‌ و رابه‌ر قاسملوی شه‌هید: ئێمه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک نه‌سڵی ئێستا ئه‌رکی خۆمان به‌ باشی به‌رێوه‌ به‌رین ده‌توانین هیوادار بین که‌ نه‌وه‌ی دوای ئێمه‌ کامره‌واتر ده‌ژین!. سه‌ربازانی ونی میلله‌ته‌که‌م ئه‌وه‌ سه‌رنه‌وێشتی هه‌موو گه‌لێکی مه‌زلومه‌ که‌ رۆڵه‌ راپه‌ڕیوه‌کانی ده‌بنه‌ پارێزه‌ری سه‌نگه‌ری که‌رامه‌ت و مانی گه‌له‌که‌یان و له‌م پێیه‌دا ئاوا ده‌که‌ونه‌ به‌ر به‌رداشی چه‌رخی چه‌پگه‌رد و جه‌زره‌به‌ ده‌کێشن.گرینگ ئه‌وه‌یه‌ تۆی به‌ رێز و هه‌ڤاڵانی شۆرشگێرت به‌حه‌ق سه‌لماندوتانه‌ که‌ رۆڵه‌ی سادقی نه‌ته‌وه‌که‌تانن و له‌ بواره‌دا چیتان له‌ده‌ست هات ئه‌لحه‌ق درێغتان نه‌کرد. ئێوه‌ ده‌نگێکی زوڵاڵن که‌ نه‌عره‌ته‌ی شێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ کاتی هه‌ڵمه‌ت بردنه‌ سه‌ردوژمن و سرودی هه‌رده‌م له‌ خرۆشی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی کورد زمان و نوزانه‌وه‌ی مناڵانی باب شه‌هید کراو ودوا هه‌ناسه‌ی گه‌روی تێکۆشه‌ری کورد و گریانی به‌ سۆزی دایکان و باوکانی جه‌رگ سووتاو هه‌نیسکی خوشکانی برا له‌ کیس چون!.

برام کاک ره‌حیم! گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ ئه‌رکی خۆتان وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی گه‌ل و نیشتمان به‌ ئه‌نجانم ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستتان دێت ویژدانانه‌ ده‌ریغی ناکه‌ن.ئه‌مه‌ ئه‌مانه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ له‌ خه‌باتکارانی به‌ر له‌ ئێوه‌وه‌ به‌ ده‌ستتان گه‌یشتوه‌، ئه‌مه‌ ئه‌مانه‌تی هه‌زاران شه‌هیدی له‌ خوێنا شه‌ڵاڵ و ملوێنان خه‌ڵکی چاو له‌ مه‌چه‌ک و هیمه‌تی به‌رزی رۆڵه‌ نه‌به‌زه‌کانیه‌تی.ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ لای کوڕان و کچانی به‌ئه‌مه‌گ و خاوه‌ن وره‌ی به‌رزی شۆڕشگێری به‌ سه‌داقه‌ته‌وه‌ پارێزراوه‌.

هاورێیان!، مرۆڤ که‌ لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی گه‌لانی چه‌وساوه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ ئه‌وکات ده‌زانی که‌ ئاخۆ چی ها ناگوزوری و ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌یان له‌رێی خه‌باتی به‌ ئازادی گه‌یشتن دا هاتۆته‌ سه‌ر رێگا.ره‌نگ بێ له‌ راستی دا وه‌زعیه‌تی کورد زۆر تایبه‌ت بێت و زیاتر له‌ گه‌لانی راپه‌ریو تر قوربانی دابی و رۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی زۆرتر توشی نه‌هامه‌تی هاتبێتن.

به ئه‌رخه‌یان به‌ سبه‌ی فه‌راهی و ئاسۆی به‌ مه‌به‌ست گه‌یشتن دوور نیه‌. سڵاو له‌ تۆ له‌ سه‌رجه‌م هاوڕێ ماندو نه‌ناسه‌کانت. سڵاوی دڵی پڕ له‌ مرازی ئێمه‌ ئارسته‌ی گشت ئه‌و که‌سانه‌ بێت که‌ به‌ حه‌ق پێشمه‌رگه‌ی فیداکاری گه‌له‌ مه‌زڵوومه‌که‌یانن. وه‌ره‌تان به‌رز و ئیمانتان محکه‌م وه‌ک ئاگری و قه‌ندیل و چیا سه‌ر که‌شه‌که‌ی شاهۆی کوردان. کاک رحیم و هاو سه‌نگه‌رانی له‌ تیشکی سیمای راسته‌ قینه‌ی کوردان، ئه‌رکتان پیرۆزه‌، ماندو بوونتان هێزی دوژمن به‌زێنه‌، وره‌تان پۆڵاینه‌ و بیانوی کار کردنتان زۆر به‌ نرخ و شیرینه‌.بیانوتان، بیانوی کوردایه‌تیه‌. له‌ کۆتایدا..... داهاتو .. مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌م مێداڵیای خۆراگری و ئه‌مه‌گداریتان ده‌کا به‌ به‌رۆکا.

حه‌یده‌ر محه‌مه‌دی/ نۆروێژ

rahener@gmail.com

No comments: