له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌س به دۆعا بووین، ئارام‌و له‌سه‌ره‌خۆ، به‌و سیما پڕ له ویقارو خه‌فه‌ت لهخۆگرهتهوه ده‌ست بۆ لاقهبرغهت به‌ریت، شمشاڵه‌که‌ت ده‌ست بدهییهی، به کوچه‌و کۆڵانی شار‌و ده‌ڤه‌ره بێ نازه‌کانی نیشتمانی دڵگیرماندا ئارام‌و له‌سه‌ره‌خۆ وه‌کوو جاری جاران بێیت‌و بچی، ئاره‌قه‌ی سه‌ر توێڵی ماندووت لاده‌یت، به دوور له چاوی بهدخوازن له کهلێنكدا وچانێک بگریت، هه‌ناسه‌ی تژی له حه‌سره‌ت، له گه‌رووی شمشاڵه ڕه‌نگ زێڕینه‌که‌ت بکهیتو کوڵی دڵ ههڵرێژی، به هه‌ناسه‌ی پهنگخواردووت وه‌کوو پێشوو چیرۆکی پڕ له مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بهۆنیتهوهو به ده‌نگی شمشاڵ، باس له زامه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی ماندووی نیشتمان بکه‌ی؟!.
چاوه‌ڕێ بووین بێیته‌وه، شهورۆژمان ده‌دایه ده‌م یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی تۆ کهلهلاییو که‌نه‌فتی، ناساخیو نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ مهلافهوپهتووی سه‌ر جێگاکه‌ت، هه‌ر به ده‌نگی پڕ له هیواو خوزگه‌ی شمشاڵ تووڕ ده‌ی، له سووچێکی قه‌ناعه‌تدا، چوارمیلکه بده‌یته‌وه‌و چاوێک به ده‌وروو پشتتدا بگێڕی، ئه‌ونده‌ی یهکو دوو بکه‌یت، له چاو تروکاندنێکدا گهنجو پیر، ژن‌و پیاو، منداڵ‌و مێرمنداڵ له ده‌وری هونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌که‌ت کۆکه‌یته‌وه، تۆ به سیله‌ی چاو لێیان بڕوانی، ئه‌وان به‌کۆ له ئاهه‌نگی په‌نجه‌کانت ورد ببنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌و ئاخ‌و ئۆفی شمشاڵه‌که‌ت به کۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی دیرۆکی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا شۆڕ بنه‌وه، لاوانی ده‌سته‌چیله‌ی شۆرش‌و به‌رخۆدان، کچانی نهسرهوتنو کۆڵنه‌دان، هه‌ڵۆی خه‌یاڵیان بۆ به‌رزتریین دوند له شه‌قه‌ی باڵ بدا، یان تاوێک ئه‌سپی زینکراوی دڵ به خه‌یاڵ بسپێرن، بۆ ئه‌وه‌ی چوارناڵ له‌م وه‌رزی سهوزاییو گوڵزارهدا که تاڤگه‌کان هاژه‌ی ده‌نگیان، شنه‌ی شه‌ماڵی چیاودۆڵ، جریوه‌ی بولبول، قومریو پاساری، ده‌نگی قهناریو قاسپه‌ی که‌و له‌گه‌ڵ گمه‌گمی کۆتر تێکه‌ڵ به ئاهه‌نگی ڕه‌سه‌نی شمشاڵه‌که‌ت بن، به‌ڵکوو مرۆڤ‌و سروشت پێکه‌وه خۆ به کهروێشهکهی گهنمهجاڕی ئه‌م کێڵگه به پیت‌و زنوێرانه بسپێرن.هه‌سته‌وه، ڕابه، ئه‌ی به مورادنهگهیشتوو، تۆ که به ده‌نگی بلاوێنی شمشاڵه‌که‌ت دڵۆپ دڵۆپ هیواو ئاواتت له‌سه‌ر به‌رگی حه‌زو خۆزگه‌کان دهپرژاندو ناوت سووک‌و دڵگیر وه‌کوو ئاوه‌نگی سه‌ر په‌ڕی گوڵ وابو چۆن ده‌لوێ سانا له بیرمان بچێته‌وه...
هه‌ی لێ، هه‌ی لێ، "هێشا زوو بوو واده‌ی ئه‌م کۆچه کوا هه‌بوو".
هه‌سته‌وه، گۆڕی ته‌نگه‌به‌ر هه‌ڵته‌کێنه، چاو هه‌ڵبڕه‌و ببینه، پۆل پۆل ئه‌ویندارانی سه‌ربه‌ستی وڵات، به چه‌پکه گوڵی وه‌فاو تاجه‌گوڵینه‌ی شانازییه‌وه لێره به ریز ده‌ست له‌سه‌ر سینگ ڕاوه‌ستاون، سه‌ر هه‌ڵێنه، تاوێکی دیکه هه‌موو شوێنێک بکه‌ره کوانوی ئاگردانی گه‌رموگوڕی ژه‌نینی شمشاڵ، ئاخر تۆ تریفه‌ی زێڕینی مانگه شه‌ویت له‌م به‌هاری سه‌فه‌ره‌دا، هونه‌ره‌که‌ت رووبارێکه بۆنوبه‌رامه‌ی به‌هارو ئاوه‌دانی ده‌به‌خشێته‌وه، خۆراکێکه نه‌وسی ڕۆحی ماندووی خه‌باتکارانی سه‌ربه‌ستی کوێر ده‌کاته‌وه.
ڕابه، ڕابه، چۆن ئێمه خوو به نه‌بوونت بگریین، چۆن باوه‌ڕ بێنیین تۆ له دڵی گه‌وره‌ی خاک‌دا ئارامت گرتوه‌و بۆ هه‌موو کات چاوت لێکناوه؟
نا، نا، ئێمه چاوه‌ڕێ نه‌بووین تۆ له دوایین رۆژی مانگی بانه‌مه‌ڕدا، چاوه پڕ له هیواکانت بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ک دانێیت، دڵ خوازیار نه‌بوو ترپه‌ی دڵه بێ ئۆقره خۆشی له خۆ نهدیوهکهت، تێکه‌ڵ به بلوێری پڕ له خوزگه‌و هیوای ژه‌نینی جارێکی دیکه‌ی شمشاڵ نه‌بێته‌وه.
هه‌سته‌وه، تکایه هه‌سته‌وه، فوویه‌ک به‌م مه‌ڵبه‌نده وێرانه‌دا بکه، به‌ڵکو ئه‌ونده‌ی سه‌ره ده‌رزیه‌ک، ئهمندهی ده‌رمانی چاو خۆشی‌و ژیانی تێدا بژیێته‌وه. هه‌سته‌وه له به‌رزایی ناڵهشکێنهوه بۆ حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکان بڕوانه...
هۆ سه‌رداره‌که‌ی هه‌موو سه‌رده‌مێکی هونه‌ری شمشاڵی کورد‌و کوردستان، هۆ بلیمه‌ته هیوا خولقێنهکهی شه‌و ڕۆژی وڵات‌و رۆژهه‌ڵات، هۆ ئۆگره هه‌میشه به‌وه‌فاکه‌ی ئه‌و دوکتۆره‌ی یه‌که‌م جار له گۆر غه‌ریبیدا چاوی له‌سه‌ر یه‌ک دانا‌و ناوه پیرۆزه‌که‌ی دایمودهرههم وێردی سه‌ر زارت بو، هۆ ئهویندارکهی پێشمه‌رگه‌و به‌شێک له ناسنامه‌که‌ی "ده‌نگی کوردستان"، ئه‌گه‌رچی ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ت له که‌ژاوه‌ی کاروانێکی به‌شکۆدا به‌ره‌و دوایین مه‌نزڵگه‌ی ژیان ڕۆیوه، دێوه‌زمه‌و باهۆزی سڕینه‌وه‌ی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن له‌م وڵاته له مێژه ته‌پڵی تونا کردن ده‌کوتێ، به‌ڵام خاترجهمبه، وه‌کوو به‌رێ له‌گه‌ڵ هه‌موو بومهلێڵو سپێده‌یه‌ک، شه‌پۆله‌کانی "ده‌نگی کوردستان"، ئاهه‌نگی شمشاڵه‌که‌ت وه‌کوو بۆن‌و به‌رامه‌ی مێخه‌ک، رێحانه‌و سوێسنو مێلاقهو گوڵه‌باغ له به‌رۆکی دایکی نیشتمان ده‌ده‌ن، وڵات به ده‌نگی بلاوێنی شمشاڵه‌که‌ت له خه‌و ڕاده‌بێ، هه‌ر هاواری مافخوازی شمشاڵه‌که‌ت سیمای ماندووی شاخ‌و شار ئاو پڕژێن ده‌کات.
ئای، ئای، گۆران گوته‌نی: " له نێو قه‌ومی به‌سیتا هونه‌ر وه‌کوو عه‌کسی قهمهر وایه له نێو حه‌وزێکی لیخندا".
ئه‌ی بۆکانی بووکی موکریان، ده‌تبینم مات‌و مه‌لوولی، چاوم لێته سمیات ڕه‌نگی ماته‌می گرتوه، ئاگام لێیه ناڵه‌شکێنه ئه‌ژنۆی غه‌می له باوش گرتوه، هاوار به‌ماڵم، لوتکه‌ی کێوی به‌رده‌زه‌رد ماته‌می لێ نیشتوه.
گه‌ڵۆ، میوانێکی ئازیز که ڕه‌نگی ژیانی سارێژ بوو له خه‌زان، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له هیواخوازی به‌ردا، به بێ ئه‌وه‌ی له پێناوی ناندا ویژدان ژێر پێ خا، به چه‌شنی سوارچاکێکی هه‌تا سه‌ر وه‌فادار به وڵات‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری شمشاڵ، له سه‌ر شان‌وپیلی کیژولاوی ئه‌م وڵاته پڕ ئێش‌و زامه، ده‌چێ تاکوو میوانی هه‌تاهه‌تایی ئه‌و که‌سه بێ که چریکه‌ی ده‌نگی موژده‌ی نهورۆزو نوێبوونه‌وه‌ی ده‌داو ئهچریکاند، "ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه، جێژنێکی کۆنی کورده به خۆشی‌و به‌هاته‌وه"، ده‌چێ تاکوو له ژێر خاکێکدا که موقبیلی شاخه‌وانی له خۆیدا حه‌شار داوه، به‌ڵام مخابن سێبه‌ری پڕ له نه‌گبه‌تی قاڵاوو دێودرهنج به‌سه‌ریدا قورسایی ده‌کات، ئارام بگرێ؟
هه‌ی ڕۆ هه‌ی ڕۆ، تۆ ژه‌نیارێک بوویت، له دڵه‌وه فووت به هه‌ناوی ئه‌م شمشاڵهدا ده‌کرد، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی دڵنشینی شمشاڵ برژێته رۆحمانهوهو له خوێنبه‌ره‌کانی له‌شماندا بێت‌و بچێ، تۆ ده‌تویست هه‌ناسه‌و ده‌نگت هه‌رچی هه‌وری چڵکنو ڕه‌زای قورسی ئاسمانی تهمداگرتووی وڵاته، له‌گه‌ڵ خۆی هه‌تا چاو بڕ ده‌کات ڕایماڵێت...
هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی شمشاڵ ژه‌نی ناوداری كورد قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به "قاله مه‌ڕه"، رۆژی چوارشه‌ممه 24ی سێپتامبری ساڵی 2008ی زایینی، به‌رانبه‌ر به رێكه‌وتی 3ی ره‌زبه‌ری 1387 هه‌تاوی، باری ته‌ندروستی تێكچو له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان خهوێندراوو له ژێر چاودێری پزیشكیدا مایه‌وه.به‌داخه‌وه له‌و کاته‌وه تاکوو دواین ماڵئاوایی له ژیان، نه‌خۆشی به‌رۆکی به‌رنه‌دا، له ئاکامدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 31ی بانه‌مه‌ڕی 1388ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 21ی مانگی مای 2009ی زایینی، دڵه دریا ئاساکه‌ی له لێدان که‌وتو بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی له کوردپه‌روه‌رانی نیشتمانه‌که‌مان خواست.مامه قاله‌ی په‌نجه زێڕیین، له زۆربه‌ی فیستیڤاڵ‌و كۆڕ‌و به‌رنامه‌ی تایبهتو كێبه‌ڕكێ هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به هونه‌ری موزیك له كوردستان‌و ئێران به‌شداری كردوه‌و له هه‌موویاندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، هاوکات ئه‌ندامی لێژنه‌ی داوهرانو لێژنه‌ی ههڵسهنگاندنو راوێژكاری کۆمیته‌ی به‌رزی فیستیڤاڵه‌كان بوه. قاله مه‌ڕه، وه‌کوو خۆی له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رێزان، ب. فه‌رشی‌و م. ره‌مه‌زانی باسی ده‌کات، له گوندی كولیجهی بۆکان له دایك بوه، به مه‌زنده‌ی خۆی ده‌بێ ساڵی 1295ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1916ی زایینی هاتبێته سه‌ر دنیا، به‌ڵام سجیل نووسی ده‌وره‌ی ڕه‌زاشا، رۆژی یه‌كی چله‌ی گه‌وره‌ی زستانی ساڵی 1304ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 1925ی زایینی، واته شه‌وی یه‌ڵدای بۆ نوسیوه که چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه.
هه‌ر وه‌کوو خه‌باتگێڕی خۆشه‌ویستی کوردستان، هاورێ رۆژه سه‌خته‌کانی به‌ندیخانه‌ی مامه قاله، واته مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به قاڵه مهره، له تیشک تیڤیدا ئاماژه‌ی کرد‌و زۆر جارانیش قاله مه‌ڕه بۆ خۆی ئه‌وه‌ی پست ڕاست کردۆته‌وه، ناوبراو له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د شێخی بورهان له ناوچه‌ی موكریان كه مام قادری زۆری خۆش ده‌ویست، نازناوی "قاله مه‌ڕه"ی پێ به‌خشراوه.
قاله مه‌ڕه ساڵی 1945-1946 په‌یوه‌ندی به تێکۆشه‌رانی كۆماری کوردستانه‌وه گرتوه‌و دۆستایه‌تییه‌كی نزیكیشی له گه‌ڵ مامۆستایان هه‌ژارو هێمندا هه‌بووه. له دوای له سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆك كۆماری کوردستان، قاچاغ دهبێو پاشان په‌ڕیوه‌ی کوردستانی گه‌رمێن ئه‌بێ. ساڵانی 1967_1968ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 1346 _1347ی هه‌تاوی، پاش جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان، بۆته هاوڕێی شه‌هید مه‌لا ئاواره‌و به‌شێکی دیکه له تێکۆشه‌رانی ئه‌و ده‌می جوڵانه‌وه‌که.تا سه‌رده‌می شۆرشی گه‌لانی ئێران، به نهێنی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بووه‌و تاکوو دواین هه‌ناسه‌ش وه‌فادار به‌و رێبازه پڕ سه‌روه‌رییه مایه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو زهبروزهنگو چاو لێسوورکردنهوهیک لێی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه، قه‌ت حاشای له‌م شانازییه نه‌کرد. قاله مه‌ڕه هه‌تا ته‌مه‌نی 74 ساڵی ژنی نه‌هێناوه، هه‌موو خۆشه‌ویستی ژیانی له شمشاڵ لێدان‌و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی گه‌له‌كه‌ی دیتۆته‌وه، چیرۆكێك خۆی گوته‌نی له زه‌مانی ساسانییهكانهوه ده‌ست پێ ده‌كا. له وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیو كرماشان له ساڵانی 1975دا له وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌دا كه بۆ ژنت نه‌هێناوه ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر ژنم هێنابا له شمشاڵهكهم دور ده‌كه‌وتمه‌وه". ده‌گێڕنه‌وه، جارێكیان له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌راغه ده‌كه‌وێ دوكتۆر ده‌لێ: " تۆ نه‌خۆشی سیلت گرتووه‌و ئه‌گه‌ر چاكیش بیته‌وه له ڕێگای شمشاڵهكهتهوه دهیگرێوه، ده‌بێ شمشاڵه‌كه‌ت فڕێ ده‌ی"، قاله مه‌ڕه كه له‌گه‌ڵ شمشاڵه‌كه‌ی گه‌وره بووه ناتوانێ له خۆی دوری خاته‌وه، له‌و رۆژه‌وه هیچ كات شمشاڵی له خۆی دوور نه‌خستۆته‌وه یا له باخه‌ڵی دایه یان له قۆڵی كه‌واكه‌ی ڕاكردووه". قاله مه‌ڕه، له پێناو به‌ختیاری کورد‌و کورستان‌دا جه‌فای زۆر کێشا، به‌ندیخانه چو ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌زموون کرد، به‌ڵام هیچ کاتێک بۆ زۆردار‌و داگیرکه‌ری نه‌ژه‌نی، ئه‌و نه‌بوه پهسهنبێژی ده‌سه‌ڵاته زۆرداره‌کان، به شانازییه‌وه له کوچه‌و کۆڵان، له شهقامو قاوه‌خانه‌کان شمشاڵی لێدا، زۆر شه‌وان به زگی برسی سه‌ری نایه‌وه، که‌چی بۆ نان ئاماده نه‌بوو سه‌ری به‌رزی نه‌وی بکا، هه‌ر چه‌نده مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا ڕه‌وینه‌وه‌ی ڕۆژه ڕه‌شه‌کان به چاو ببینێ‌و بۆ خۆی هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی چاو لێبکات، نزیک به هه‌شت ده‌ییه ژه‌نینی شمشاڵ کردویه‌تییه ئه‌و بلیمه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه که لای هه‌موو دلسۆزانو نیشتمانپه‌روه‌رانی وڵاته‌که‌مان ناو‌و یادی هه‌تا هه‌تایه به‌رزو به‌رێز ده‌مێنێته‌وه، ئێمه به شانازییه‌وه ئاوڕ له تێکۆشان‌و خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی هونه‌ره نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی ده‌ده‌ینه‌وه‌و به چاوی سوپاس‌و وه‌فا بۆ ڕابردوه شکۆداره‌که‌ی ده‌ڕوانیین.
به ئاواتی ئه‌وه‌ی هونه‌ری شمشاڵ، هونه‌ری دڵخوازی قاله مه‌ڕه، وه‌جاخی کوێر نه‌بێته‌وه‌و له لایه‌ن هونه‌ر دۆستان‌و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره‌وه په‌ره‌ی پتر بگرێ.
یادی قاله مه‌ڕه، هونه‌رمه‌ندی بێ نازی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و کوردستان به‌رزو به‌رێز بێ.

No comments:
Post a Comment