له رێکه‌وتی 24ی مانگی مای ساڵی 2006ی زایینی، به‌رانبه‌ر به سێی جۆزه‌ردانی 1385 هه‌تاوی به‌ملاوه، کۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی، خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی‌و سه‌ربه‌رزی کوردستان به تایبه‌تی، دامه‌زراندنی ده‌نگ‌و ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان وه‌کوو رووداوێکی هیوابه‌خش چاو لێ ده‌که‌ن، که تیشکی زێڕینی "تیشک"، له ده‌ڵاقه‌ی خۆشه‌ویستی‌و راستییه‌وه، بۆ مه‌یدانی ڕاگه‌یاندنی کورد‌ی خوشاوو هه‌رچی هه‌وری مڕۆمۆچی نێوچاوگرژی ڕاستی داپۆش بوو ڕایماڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌ودواکان دوور بوون، به‌ڵام دڵه‌کانی به‌یه‌کتر شاد کردوه‌و چاوه‌کان فرمێسکی شادیان تێزا، سه‌وداسه‌رانی ئازادی باوه‌شیان به‌یه‌کدی‌دا کرد، هێندێک په‌یکه‌کانی شادیان لێکداو لێوه‌کانیان ته‌ڕ کرد، بڕێک ده‌ستی پاڕانه‌وه‌یان به‌ره‌وو خودا هه‌ڵداشت‌و سوپاسی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌یان کرد، کۆمه‌ڵێک هه‌رچی بیره‌وه‌ری ڕۆژانی دژوار‌و پڕ که‌ندوله‌ندی ڕۆژه سه‌خته‌کانی خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه بوو وه‌کوو فیلمێکی ئاڵۆز به ڕهۆڵه‌کانی زه‌ینیان‌دا تێپه‌ڕی.
مخابن، له‌و نێوه‌ش‌دا تاقمێک چۆکی غه‌میان له باوش گرت، ئه‌م ده‌سکه‌وته‌یان به مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان لێکدایه‌وه، بێ شه‌ن‌وکه‌و کردنی ئاکامی کاره‌کانیان له‌م به‌ستێنه‌دا، کوێرانه که‌وتنه دژایه‌تی‌و هه‌رچی پێیان کرا بۆ داڕمان‌و بێ کاریگه‌ری کردنی به پانه‌وه کردیان.
ئه‌وان نه‌یانده‌زانی که دیرۆکی خه‌باتێکی دووروو درێژ، کۆشی هیواو ئاواتی په‌نگخواردووی هه‌زاران هه‌زار که‌س له پشت ئه‌م تیشکه ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وان پێیان وابوو مه‌وداکانی کاری تیشک بریتی ده‌بێ له خولانه‌وه له بازنه‌ی بڕیاره‌کانی پۆلێک مرۆڤی باوه‌ڕ به‌خۆ بوو که سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناهه‌موارییه‌کان شانیان دایه ژێر ئه‌م ئه‌رکه‌و بڕیاری ده‌ست به‌کار بوونی تیشکیان به پشت به‌ستن به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان په‌سه‌ند کرد.
به‌ڵام تیشک‌و په‌یامه مه‌زنه‌که‌ی، زۆر له بازنه‌ی خواست‌و به‌رژه‌وه‌ندی گروپ‌و کۆمه‌ڵێکی بچووک به‌رینتر بوو، بوارێک که نه‌یارانی تیشک هه‌رگیز زه‌فه‌ریان پێ نه‌برد، تاکوو کۆمه‌ڵگا به ڕوونی وڵامی دانه‌وه، وڵامێک که بێ ئه‌ملاولا کیش‌وماتی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌دواوه بو... تیشک بۆیه خۆشه‌ویسته، چونکه ڕاسته رێ ده‌ڕوا، هه‌رگیز کوێره رێی هات‌ونه‌هات ناگرێته‌به‌ر.
سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، تیشک له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌مارگرژانه نه‌جوڵاوه‌ته‌وه‌و ناجوڵێته‌وه، به‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی یاساکانی مێدیایه‌کی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرسیار که ئه‌رکێکی گشتیی له‌سه‌ر شانه، ناچێته‌ده‌روو به‌م کاره‌ی پێگه‌ی خۆی بۆ هه‌میشه له نێو جه‌ماوه‌ردا جێگیر کردوه‌و ده‌کات.
ئاخر که‌س‌و کاری شه‌هیده‌کان، ئه‌وانه‌ی به‌شێک یان چه‌ند به‌ش له جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆیان له ڕه‌وتی به‌ربه‌ره‌کانێ له ماف‌و ئازادییه‌کانی کورددا له ده‌ست داب‌و، ئه‌وانه‌ی له نێو قاقڕو تۆفان نه‌هامه‌تی‌و باگژو کڕێوه‌دا مانای بوونیان ده‌خولقاند، به خۆڕاگریان مۆری هه‌ر ده‌م مانه‌وه‌ی کوردیان له‌سه‌ر خاکی به توره‌که دابێژکراوی کوردستان نه‌خشاند، ئه‌وانه‌ی له ژێر ڕهێڵه‌ی ئاگرباران‌و له نێو بۆنی بارووت‌و دووکه‌ڵ‌و سووتان‌دا، ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانی جیهادی دێوه‌زمه‌که‌ی جه‌ماران بونه‌وه‌و بۆ پاراستنی ره‌مزو ڕازی به‌رده‌وامی خه‌بات، کۆشک‌و ته‌لاری حه‌سانه‌وه‌یان دۆڵ‌و ئه‌شکه‌وت، په‌رژین‌و حه‌شارگه‌یان په‌ناو په‌سیوی ئه‌و کوردستانه بوو داری هیوایان چه‌که‌ره‌ی کرده‌وه‌و نه‌قوڵ‌و نه‌باتی خۆشیان به‌خشیه‌وه‌و شادیان له دڵی‌دا گه‌ڕاو موچورکه‌ی خۆشی به سه‌رتایاپان‌دا گوزه‌ری کرد.
ئه‌مانه بۆیه هاتنه رۆژه‌ڤه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیشک به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز ده‌ستی له بینه‌قاقای شه‌وه‌زنگ گیر کردوو له یه‌که‌م هه‌ڵمه‌ت‌و ته‌کان‌دا تاساندی‌و به پشت به‌ستن به خه‌ڵکی کورد‌و دۆستانی جوڵانه‌وه‌که‌ی دره‌نگ یان زوو دوور یان نزیک پشت له عه‌رزدانی دێوه‌زمه‌ی زه‌مان‌و زوحاکی سه‌رده‌م ده‌کاته هه‌واڵێکی شادی هێنه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که نابێ چیددی مه‌رگ‌و ڕۆژ ڕه‌شی به باڵایدا هه‌ڵزنێ.
تیشک تی‌ڤی پاش هه‌ولێکی چه‌ند ساڵه‌و به دوای زه‌حمه‌ت‌و کوێره‌وه‌ری له ئه‌ژمار نه‌هاتووی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا پێی نایه مه‌یدانی خه‌باتی ڕاگه‌یاندنی کورد‌ی، ئه‌گه‌رچی دره‌نگ هاته مه‌یدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌ویندارانی خۆی زۆر چاوه‌ڕوان هێشته‌وه، به‌ڵام بێ خۆڕانان، هه‌ر زوو جێگا‌و شوێنی خۆی له نێو دڵی به میڵیۆنان مرۆڤی تینووی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ‌دا کردوه، به چه‌شنێک که وه‌گه‌ڕ که‌وتنی وه‌کوو خرۆشانی ده‌ریا‌و به چه‌شنی شه‌پۆله به‌هێزه‌کانی ئه‌قیانووس ده‌نگی دایه‌وه‌و تۆی هیواو بڕوای بۆ به‌ره‌و پێشچوون له هه‌ناوی هه‌موو تاکێکی نه‌سره‌وتووی رێگای ئازدی‌دا چاند، هاوکات خه‌وی له چاوی نه‌یارانی ئازادی تاراند.
تیشک تی‌ڤی، له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین کرانه‌وه‌ی‌دا، شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان، قه‌ڵافه‌تی مێرانه‌ی رێبه‌رانی ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی کورد‌و باڵا‌و چه‌ک‌وره‌ختی پارێزه‌رانی راسته‌قینه‌ی مانه‌وه‌ی کورد‌ی نیشاندا، بێ پێچ‌و په‌نا، بێ دڵه ڕاوکه‌و ڕاوه‌ستان هه‌ر له یه‌که‌مین ساته‌کانی وه‌شانی خۆی‌دا په‌یامی کۆمار‌و پێشه‌وای به گوێی دۆست‌و دوژمن‌دا چرپانده‌وه.
تیشک له‌م سه‌کۆوه، له ته‌نیشت گۆڕی رێبه‌رانی گۆڕ غه‌ریبی کورد چه‌خماخه‌ی ئاشکرا کردنی تاوانی نه‌یارانی کوردوکوردستانی لێداو به‌مه‌ش رێگاێکی ئه‌سته‌م‌و ئه‌رکێکی قورس‌و بارگرانی خسته ئه‌ستۆی خۆی. له ده‌سپێکدا بڕیاریدا که دژی تیرۆریزم‌و توندوتیژی ده‌وه‌ستێته‌وه، نه‌وتراوه‌کان ده‌ڵێته‌وه‌و په‌رده له‌سه‌ر هه‌تیوان هه‌ڵده‌داته‌وه‌و بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ش وه‌کوو هه‌میشه پشت ئه‌ستوور به ئیراده‌و توانا‌و کار‌و وزه‌ی ئازادیخوازانی وڵات‌و تێکۆشه‌رانی ئاشکراو نهێنی کوردستانه‌و بۆ هێنانه ئارای فه‌رهه‌نگی دیالۆگ‌و لێکگه‌یشتن کار ده‌کات‌و له پێناوی یه‌کیه‌تیی‌و یه‌کریزی ئازادیخوازانی وڵات به تێکراو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی تێده‌کۆشێ‌و له‌م رێگاوه ڕوون‌و ئاشکرا، بێ په‌رده‌و منجه‌منج کردن، بێ ئه‌وه ئاستی ئاگایی‌و هۆشیاری خه‌ڵک به‌که‌م بگرێ تێده‌کۆشێ...
تیشک له بارودۆخێکدا ده‌ستی به وه‌شانی خۆی کرد که کونده‌په‌پوو له‌سه‌ر کلۆره‌داره‌کانی نه‌گبه‌تی بانگی وێرانی‌و ته‌فروتونا کردنی هه‌ڵدابو. به‌ڵام تیشک ڕایگه‌یاند که به پشت به‌ستن به خه‌ڵک هه‌موو له‌مپه‌رو به‌سته‌ڵه‌که‌کان تێکده‌شکێنێ‌و سه‌رده‌مێکی نوێ له خه‌باتی مافخوازانه‌ی کورد له پێناوی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ‌دا ده‌ست پێ ده‌کات.
تیشک له یه‌که‌مین په‌یامه‌کانی بینه‌رانی‌دا داوای لێ‌کرا، له شت گه‌وره کردنه‌وه‌و ناڕاستی خۆ ببوێرێ‌و له‌م رێڕه‌وه‌دا هه‌ڵگری کولتوری "رادیۆ ده‌نگی کوردستان" بێ. که‌واته جه‌ماوه‌ر بوو که یاسا‌و رێسای تیشکی خۆشه‌ویستی خۆی‌و سه‌نگه‌ری متمانه پێکراوی ئازادیخوازانی وڵاته‌که‌مانی داڕشت‌و ئێمه‌ی بۆ پاراستنی ئه‌رکدار کرد‌و ئه‌م رێگای له پێشمان دانا.
تیشک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی تێکۆشانی‌دا وه‌کوو پێویست که‌ره‌سته‌و ئیمکاناتی پێویستی له ده‌ستدا نه‌بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زگاکه‌ی له نێو خه‌ڵک‌و له‌سه‌ر خاکی نیشتمان نیه، به‌ڵام چوونکه بۆته ده‌رووی وتنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان‌و گه‌رووی هه‌ر ده‌م بۆ وتنه‌وه‌ی هاواری حه‌قیقه‌ت ده‌کاته‌وه، بۆته قه‌ڵایه‌کی جێگا بڕوای به میلیۆنان مرۆڤی عه‌وداڵی هه‌واڵ‌و زانیاری ڕاست‌و دوروست، نه‌یارانی کوردستانیشی تاساندوه...
تیشک بۆته ده‌ره‌تانێک تاکوو ژنانی ماف پێشلکراوی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بیکه‌نه مه‌ته‌رێزی بوژانه‌وه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆ بوون بۆ سڕینه‌وه‌ی داب‌ونه‌ریته دواکه‌وتوه‌کان، بۆته هه‌وارگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆش‌نبیران، هونه‌رمه‌ندان‌و ئۆگرانی په‌یڤ‌و وێژه‌ی کورد‌ی وچانی تێدا بگرن‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕای تێدا بکه‌ن. مه‌کۆیه‌که بۆ خربوونه‌وه‌ی لاوان تاکوو ئه‌وان هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ پێکهێنانی دونیایه‌کی باشتر چڕتر بکه‌نه‌وه.
لێره‌وه، منداڵانی کورد، له‌گه‌ڵ وانه‌ی خۆشه‌ویستی خاک‌و نیشتمان ئاشنا ده‌بن‌و زمانی زگماگی خۆیان به خولیا‌و حه‌وزه‌وه ده‌ڵێنه‌وه‌و فێری ده‌بن، به بێ ئه‌وه‌ی به ناچاری‌و له یه‌کم رۆژه‌ی چونه قوتابخانه‌دا دایه‌یان لێ بکرێ به "مادر".
تیشک، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قاوو قسه‌ڵۆکی نه‌یارانی، بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ماوه‌ری به‌رینی کوردستانی دابڕن، هه‌میشه بۆ درێژه‌دان به تێکۆشانی پشتی به خه‌ڵکی کورد به‌ستوه‌و له بازنه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رزه‌کانی ئه‌وان تاوێک نه‌چۆته ده‌رو ناچێته ده‌ر.
قسه‌ی تێدا نیه‌و حاشا نه‌ویسته که تیشک ده‌نگی کورد‌و دیمه‌نی کوردستانه. هاواری ئازادی خوازانی زنجیر کراوی وڵاته‌که‌مانه، تریبوونی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی دێموکراسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیشک بێ که‌موکوڕی نیه، هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی له‌م قۆناغه‌دا له ئاستی داخوازی ڕاده‌ی خۆشه‌ویستییه‌که‌ی‌دا نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که ده‌ست کورت‌و هه‌ژاره، به‌ڵام که‌س ناتوانێ حاشا له‌و ڕاستییه بکات که له‌ماوه‌ی تێکۆشانی‌دا شنه‌ی شه‌ماڵێک بوه که ماچی شاخی‌و چیا سه‌رکه‌شه‌کانی وڵاتی بۆ نێو جه‌رگه‌ی گوند‌و شاره‌کان گواستۆته‌وه‌و ده‌گوازێته‌وه، هه‌ر بۆیه هێنده له‌به‌ر دڵان شیرنه‌و ئه‌منده‌جێگای هیواو پشت پێ به‌ستی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی وڵاته‌که‌مانه له هه‌موو جێگایه‌ک.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیشک له ماوه‌ی تێکۆشانی‌دا، به ناڕه‌وا چزوی لێدراوه، بوغزێندراوه، پلاری تێگیراوه، درۆ‌و ناراستی وه‌پاڵ دراوه، به‌ڵام هیچ کاتێک له شیریین گوفتاری‌و پاک ره‌فتاری، له نه‌رمونیانی‌و له‌سه‌ره‌خۆیی غافڵ نه‌بوه‌و به چه‌پکه گوڵ وڵامی دڕک‌وداڵانی داوه‌ته‌وه.
تیشک له کاتی ده‌ست به‌کار بوونیه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ، به هه‌وڵ‌و ماندوو بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسۆز‌و خۆبه‌خشی ده‌روه‌ست، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی دێموکراسی خوازی‌و نه‌ته‌وه سه‌روه‌ری‌دا کاره‌کانی به‌ره‌وپێش بردوه‌و له ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕه‌کان‌دا هه‌وڵی ئه‌وه بوه به شێوه‌یه‌کی باش له چوارچێوه‌ی پێوانه میدیایه‌کانی خۆی‌دا ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌وتۆته سه‌رشانی به باشترین شێوه به‌رێوه‌به‌رێ، بێ گومان ته‌نیا گه‌له ده‌توانێ کار‌و کرده‌وه‌ی تیشک له سه‌نگی مه‌حه‌ک بدات‌و بڕوانامه‌ی سه‌که‌وتن‌و شانازی له ئه‌ستۆی بکات.
تیشک، وه‌کوو به‌رهه‌می خه‌باتێکی دووروو درێژ، قه‌ت ئیزنی نه‌داوه‌و نادات که بکرێته مه‌یدانی ده‌مده‌مێنه‌ی هیچ که‌س‌و لایه‌نێک، ئه‌رکی بوه‌و هه‌یه که رساڵه‌ته مێژوویه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پرستیژ‌و مه‌عنه‌ویاتی به‌رینی خه‌باتێکی دوور‌و درێژ بپارێزێ، وه‌کوو تاکوو هه‌نووکه پاراستویه‌تی.
ئێمه له ساڵوه‌گه‌ری ده‌ستبه‌کار بوونی ده‌نگ‌وڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی کورددا، وێرای ئه‌وه‌ی به شانازییه‌وه ئاوڕ له خه‌رمانی کاروخه‌باتمان ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌ر لێره‌شه‌وه سڵاو‌و سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌نێرین که بۆ به‌ره‌وپێش چوونی کاری ئه‌م ده‌زگا دارێکیان له‌سه‌ر به‌ردێک داناوه، به‌م چه‌شنه هه‌م کارێکی باشیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان کردوه، شانازیه‌کیشیان بۆ خۆیان تۆمار کردوه.
سوپاس له‌وانه‌ی به ره‌خنه‌ی به‌جێ‌و دڵسۆزانه ده‌ستیان گرتیین‌و بۆ هه‌ڵدان‌و نه‌شمونما کردنمان یارمه‌تیان داویین‌و ده‌یده‌ن.
ئێمه له ساڵوه‌گه‌ڕی وه‌شانی تیشک‌دا، له‌سه‌ر پڕنسیپه نه‌گۆڕه‌کانی مێدیایه‌کی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرسیار پێداگری ده‌که‌ینه‌وه، هاوکات به‌ڵێن نوێ ده‌که‌ینه‌وه که وه‌کوو به‌رێ له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا هه‌نگاو ده‌نێین‌و هیچ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ک نامانترسێنی، چونکه پشتمان به بینه‌رانی دڵسۆز‌و فیداکاری خۆمان به‌ستوه‌و ده‌به‌ستین.
سڵاو له تیشک تی‌ڤی، مۆمی هه‌میشه داگیرساوی به‌رده‌م ڕه‌شه‌با.
سڵاو له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌م بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه، به هه‌ر چه‌شنێک بۆیان ده‌لوێ یارمه‌تی به به‌ره‌و پێش چوونی تیشک بکه‌ن.
سڵاو له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به هه‌وڵ‌و ماندوو بوونێکی بێ وێنه، هه‌موو رۆژێک تیشک ده‌که‌نه میوانی ئۆگرو ئه‌وینداره‌کانی.
له ئاکام‌دا سڵاو‌و سوپاس بۆ کۆمه‌ڵانی میلیۆنی خه‌ڵکی کوردستان، که تیشک تی‌ڤی له‌وانه‌و بۆ ئه‌وانه.
به‌رزو به‌رز بێ ساڵوه‌گه‌ڕی تێکۆشانی سه‌ربه‌رزانه‌ی تیشک تی‌ڤی

No comments:
Post a Comment