کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی رۆژنامه‌نووسی وریا، به توانا‌و پڕ کار ته‌له‌فوونی لێکردم، وتی:"... رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی "کوردستان" ده‌یان هه‌وێت له یادو بیره‌وه‌ی بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری ویه‌ن‌دا وتووێژت له‌گه‌ڵ بکه‌ن..."، ریزی پرسیاره‌کانی بۆ خوێندمه‌وه، داواکه‌م قبووڵ کرد‌و به‌م شێوه‌یه وڵامی پرسیاره‌کانی "کوردستان" ده‌ده‌مه‌وه. به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ی بڵێم، "کوردستان" له خه‌باتی رۆژنامه‌نووسی کوردی‌و تێکۆشانی خه‌باتگێرانه‌دا تاکوو ئێستا ده‌ورێکی چالاك‌و شایانی رێزی له کوردستانی ئێران گێراوه، هیوادارم به کار‌و تێکۆشانی نووسه‌رانی ئێستا که به قسه‌ی رێزدار ڕه‌شیدی زۆربه‌ی نزیک به ته‌واویان لاوانی به توانا‌و کار له ده‌ست هاتوون، پتر گه‌شه بکات‌و به‌ره‌وپێش بچێت، بۆ خۆم پێشتریش ئه‌وه‌م وتوه که بیره‌وه‌ری زۆرم له‌گه‌ڵ "کوردستان"دا هه‌یه، ئه‌و ده‌ورانه‌ی به یاساغی له تاران ده‌ژیام، له چاپ‌و بڵاوکرده‌نه‌وه‌ی‌دا یارمه‌تیم به دوکتۆر قاسملوو ده‌کرد، یادی ئه‌و ڕۆژانه به‌خێر که رێچکه‌ی ژیانی منی بۆ هه‌تا هه‌تایه به کورد‌و خه‌باته مافخوازانه‌که‌یه‌وه گرێدا‌و تاکوو دوا هه‌ناسه‌ش وه‌فادار به کورد‌و ئامانجه‌کانی ده‌مێنمه‌وه، دڵنیام که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌رده‌که‌وێت.
کوردستان: بیست ساڵ له شه‌هیدکرانی ڕێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی کورد تێده‌په‌ڕی‌و ڕۆژ له ڕۆژ رێبازی دوکتۆر قاسملوو زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و ئه‌ویندارانی‌و خه‌باتگێرانی زیاتر له ده‌وری ئه‌و رێبازه کۆ ده‌بنه‌وه. ئێوه وه‌کوو هاوسه‌ری به‌وه‌فای دوکتۆر قاسملوو پاش تێپه‌ڕینی ئه‌م بیست ساڵه چ هه‌ستێکتان هه‌یه؟ ئایا پێتان وایه بیروو ئه‌ندیشه‌ی دوکتۆر قاسملوو له سه‌رکه‌وتن زیاتر نزیک بۆته‌وه؟
نه‌سرین قاسملوو: له‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره له کۆمه‌ڵگای دێموکڕاتیک‌دا به‌ڕێوه چوو، له‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ نه‌کرا، بیست ساڵه که هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌م، له‌وانه‌ی خوێنی رێبه‌رانی کوردیان کرده فیدای قازانج‌و ویستی ئابوری توڕه‌م. بیری دوکتۆر قاسملوو بیری مرۆڤ دۆستی‌و دێموکراسی خوازییه، ئه‌مرۆ نه ته‌نیا کوردستان به‌ڵکوو گه‌لانی دیکه‌ی ئێران‌و ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته وه‌کوو دوکتۆر قاسملوو بیر ده‌که‌نه‌وه، که‌وایه سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌و رێبازه‌یه، کورد ئه‌گه‌ر به باشی ئه‌و میراته‌ی دوکتۆر قاسملوو بۆی به‌جێ هێشتوه به‌کار بێنێ سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ره‌و هیچ زۆردارێک ناتوانێ به‌ر به سه‌رکه‌وتنی بگرێ.
کوردستان: له 22ی پووشپه‌ڕی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا‌و به‌تایبه‌ت له ساڵی 1384 به‌ملاوه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو ساڵێک یه‌کده‌نگ‌و یه‌کهه‌ڵوێست به داخستنی دووکان‌و بازاڕه‌کان‌و کوژانه‌وه‌ی چرای ماڵه‌کان‌و چه‌ند شێوه‌ی دیکه یادی دوکتۆر قاسملوو به‌رز ده‌نرخێنن‌و جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی مه‌حکووم ده‌که‌ن. به بڕوای ئێوه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست ده‌ربڕینانه که هه‌موو ساڵێک سه‌رکه‌وتووترو به‌رینتر به‌ڕێوه‌ده‌چی تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه؟
نه‌سرین قاسملوو: کاریگه‌ری ئه‌و جۆره بزوتنه‌وه‌یه زۆره‌و من خۆشحاڵم که نه‌ته‌وه‌ی کورد رێبازی رێبه‌رانی خۆی ون نه‌کردوه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆی ده‌کرێ یادوبیره‌وه‌ری ئه‌وان به‌رزو به‌رێز ڕاده‌گرێ. ئه‌مه خۆی باشترین ئاماژه‌یه که کورد خوازیاری شه‌ڕو خوێن ڕشتن نیه‌و نه‌بوه. خه‌باتێکی سه‌رکه‌وتوو ئه‌گه‌ر به نرخێکی که‌متر سه‌ر بگرێ زۆر باشه، له‌م باره‌وه پیرۆزبایی به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و خه‌باته ده‌ڵێم‌و ده‌ستیان ده‌گوشم.
کوردستان: خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانهه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر که‌سایه‌تی دوکتور قاسملوو بزانن. ئایا هه‌ڵسوکه‌وت‌و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی دوکتور قاسملوو له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی دوکتوری نه‌مردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو؟
نه‌سرین قاسملوو: بێ گومان کار‌و کرده‌وه‌ی دوکتۆر قاسملوو یه‌کی ده‌گرته‌وه. ئه‌و هه‌ر به قسه دێموکرات نه‌بو، به‌ڵکوو به کرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لماند که دێموکڕاته‌و ئاکامه‌کانی دێموکڕاسی قبووڵ ده‌کرد. ئه‌و بۆ مودێرنیزه کردنی خه‌باتی کورد‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌وڵێکی زۆری‌دا، کاریگه‌ری قاسملوو له‌سه‌ر خه‌باتی میللی دێموکراتیکی کورد له هه‌ڵسووکه‌وتی دێموکراتانه‌و باوه‌ڕی قوڵی وی به دێموکراسی سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
کوردستان: ئێوه پاره‌که به هاوکاری کۆمیته‌ی حدکا سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکاتان کرد‌و له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له ئاستی به‌رزدا له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی دوکتور قاسملو دوان. ده‌کرێ پێمان بڵێن چ وڵامێکتان وه‌رگرت؟ ئایا له‌و سه‌فه‌ردا له پێناو وه‌دووکه‌وتنی په‌روه‌نده‌که پشتیوانی ده‌ربڕا؟
نه‌سرین قاسملوو: له ڕاستی‌دا که‌سانێک له سه‌نای ئامریکا داوه‌تیان له من کرد، له‌وانم پرسی ئایا به‌ڵگه‌ی پێویستیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ویه‌ن هه‌یه، چونکه ده‌وڵه‌تی ئوتریش تاکوو ئیستاش ئاماده نیه له‌و باره‌وه هیچ هه‌نگاوێک بنێ. ئه‌و تیرۆره زۆرتر بوه قوربانی ساتوسه‌ودای بازرگانی، ئێوه ده‌زانن که حکومه‌تی ئه‌و کاتی ئوتریش چه‌کی به ئێران‌و عێراق فرۆشتبوو له حاڵێکدا ئه‌و وڵاته وه‌کوو لایه‌نێکی بێ لایه‌ن له شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا مافی ئه‌وه‌ی نه‌بو ئه‌و کاره بکات. هه‌ر بۆیه زۆر ده‌ترسان له هه‌لومه‌رجی ئه‌وکات‌دا ئه‌و بابه‌ته ئاشکر ابێ، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و په‌روه‌نده وه‌گه‌ڕ ده‌خرێته‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ن که‌سانێک که بۆ جێبه‌جێ بوونی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه تێده‌کۆشن، با منیش ئه‌وه به چاوی خۆم نه‌بینم. به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه تاکوو سه‌ر به شاراوه‌یی نامێنێته‌وه...
کوردستان: خه‌ڵی کوردستان ئیوه به دایکی کوردان ده‌ناسن‌و رێز‌و خۆشه‌ویستی تایبه‌تیان بۆ ئێوه هه‌یه. په‌یامتان بۆ خه‌ڵکی کورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان چیه؟
No comments:
Post a Comment