پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له شاری سه‌قز کۆچی دوایی کرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی 1388ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 17ی سپتامبری 2009ی زایینی، حاجی مارف ره‌شیدی که‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر، خۆشناو‌و باوه‌ڕ پێکراوی خه‌ڵکی سه‌قزو ده‌ورووبه‌ری کۆچی دوایی کرد.
حاجی مارف ره‌شیدی له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان‌دا له شه‌ڕی ئاواییه‌كانی "قاره‌واو مامه‌شا" له ژێر فه‌رمانده‌یی "مسته‌فا خۆشناو"دا به‌شدار بوه‌و به دژی رژیمی كورد كوژی پاشایه‌تی جه‌نگاوه‌و به‌رگری له كۆماره جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی كوردستان كردوه.
ناوبراو ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی له گوندی "ئینگی كه‌ند" له دایك بوه‌و له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان‌دا له ژێر فه‌رمانده‌یی "عه‌لی به‌گی شێرزاد"، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌ركی پارێزگاری له ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماری پێ ئه‌سپێردراوه، له‌م پێناوه‌دا له شه‌ڕی گه‌وره‌ی گوندی"قاره‌وا"دا به‌شداری كردوه‌و پاش شه‌ڕو به‌رگریه‌كی قاره‌مانانه بریندار بوه.
دواتر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گوێزراوه‌ته‌وه بۆ پشت به‌ره‌کانی شه‌ڕو تا كاتی چاك بوونه‌وه له گوندی "مۆكه" ماوه‌ته‌وه، به دوای جوانه‌مه‌رگ بوونی كۆماردا له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان تا ناوچه‌ی "ته‌رگه‌وه‌ڕ و مه‌رگه‌وه‌ڕ" رۆیشتووه، به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز و تا دوایین رۆژه‌كانی ژیانی له گوندی "مه‌رخوز" ماوه‌ته‌وه.
شایانی باسه وێرای ئه‌وه‌ی کچێکی ناوبراو به ناوی "سه‌ڵته‌نه ڕه‌شیدی" له ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا شه‌هید بوه، بۆ خۆشی به هۆی کوردایه‌تی ده‌یان جار له چاڵه ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا جه‌زره‌به دراوه.
ئه‌مرۆ ته‌رمی حاجی مارف ره‌شیدی له که‌ژاوه‌ی کاروانێکی به‌شکۆدا له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شاری سقزه‌وه به‌ره‌و ئاوایی مه‌رخوز به‌رێکراو به ئاماده بوونی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی‌و هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی کوردستان به رێزه‌وه به خاک سپێردرا.

No comments:
Post a Comment