Archive

Tuesday, September 29, 2009

پرسه‌و ماته‌مین بۆ که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر حاجی مارف له‌ سوید و نۆروێژ


رۆژی شه‌ممه‌ ریکه‌وتی 26ی سپتامبری 2009ی زایینی کۆری پرسه‌ و ماته‌مین بۆ که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر حاجی مارف ره‌شیدی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و باوکی هاورێی به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ تاکوو 5ی سه‌ر له‌ ئێوارێ له‌ شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوئێد ده‌ستی پێکرد که‌ سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات و که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆو بنه‌ماله‌کانیان تێیدا به‌شدار بوون و له‌ غه‌می له‌ ده‌ستدانی ئه‌م مرۆڤه ‌نیشتمانپه‌روه‌ردا به‌شداریان کرد. له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌رێز کاکه‌ برا ئه‌لیاسی به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی حدکا له‌ سوئێد قسه‌ی کردو داخ و په‌ژاری ئه‌ندامانی حدکای له‌ سوئێد بۆ له‌ ده‌ستدانی حاجی مارف ده‌ربڕی.پاشان کاک که‌ریم حاجی ڕه‌سووڵی ناسراو به‌ مامۆستا زێره‌ کادری ناسراوی ناوچه‌کانی بۆکان و سه‌قز له‌سه‌ر ده‌ورو ڕۆڵی خوالێخۆشبو قسه‌ی کرد و وێرای ده‌ربڕینی غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی چه‌ند بیره‌وه‌ری‌ له‌گه‌ڵ حاجی مارف گێرایه‌وه‌، هاوکات سه‌باره‌ت به‌ ده‌وروو نفوزو خۆشناوی ناوبراو له‌ ناوچه‌که‌دا بۆ به‌شدارانی ئه‌و رێوره‌سمه‌ دوا. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ تاکوو 7ی سه‌ر له‌ ئێوارێی 27ی سێپتامر به‌ هاوکاری و ده‌ستپێشخه‌ری هاورێ و دۆستانی کاک ره‌حیم ره‌شیدی رێوره‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ شاری ئۆسلۆ پێته‌ختی نوروێژ به‌رێوه‌ چوو که‌ له‌ودا نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کان، که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان و سه‌دان که‌س له‌ تێکۆشه‌رانی دێموکرات ئاماده‌ی ئه‌و کۆڕه‌ بوون و له‌گه‌ڵ هاوڕێ ره‌حیم غه‌می له‌ ده‌ستدانی حاجی مارفیان به‌ش کرد.شایانی باسه‌ له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک سه‌ید ره‌سووڵ سه‌ید ئه‌حمه‌دی سه‌باره‌ت به‌ پێکهینانی ئه‌و رێوره‌سمه‌ قسه‌ی کرد.پاشان کاک کاوه‌ عه‌بداڵی به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی حدکا له‌ نورویژ وێرای ده‌ربڕینی غه‌م و په‌ژاره‌ بۆ له‌ ده‌ست دانی تێکۆشه‌رێکی ده‌ورانی کۆماری کوردستان له‌سه‌ر گرنگی پێکهاتنی ئه‌و کۆڕه‌ له‌ نوروێژدا دواو سوپاسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دۆستانی به‌رێز ڕه‌شیدی کرد.ئه‌وجار هاوڕێ ره‌حیم ره‌شیدی وێرای ده‌ربڕینی سپاس و ئه‌مه‌گناسی بۆ به‌شداری هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌ له‌ ریگای فاکس، ئی مه‌یل، فه‌یسبووک، تیوتێر و ته‌له‌فوون و ئسێمێسه‌وه‌ یان به‌ به‌شداری راسته‌وه‌خۆ له‌ کۆری پرسه‌و ماته‌میندا، هاوخه‌میان له‌گه‌ڵ کردوه‌و غه‌می له‌ ده‌ستدانی باوکیان له‌گه‌ڵ به‌ش کردووه قسه‌ی کرد‌ و سه‌باره‌ت به‌ که‌سایه‌تی باوکی بۆ به‌شداران دوا.هه‌ر له‌م ده‌رفه‌تدا سوپاس و پێزانیینی بنه‌ماڵه‌ی ره‌شیدی و فه‌تاحی به‌ هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نیین که‌ له‌ هه‌ر رێگایه‌کی موکینه‌وه‌و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان لوابێ به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی مارف ره‌شیدی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان هاوغه‌میان ده‌ربڕیوه‌. شادی و سه‌ر‌ساخی بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌ ئاوات ده‌خوازیین .
سه‌رچاوه‌:
ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان

No comments: