هاونیشتمانانی به‌رێز!
هاوڕێ‌و دۆستانی هێژا!
پاش کۆچی دوایی "حاجی مارف ڕه‌شیدی"، ئێوه‌ی به‌رێز له دوور‌و نزیکه‌وه به هه‌ر رێگایه‌کی که بۆتان کرا هاوده‌ردی‌و هاوغه‌میتان له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین، به‌م چه‌شنه غه‌می له ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌رده‌می کۆماری کوردستانتان له‌گه‌ڵ به‌ش کردین.
بێ گۆمان به بێ به‌شداری به‌رینی ئێوه‌ی ئازیز له‌م ڕووداوه ناخۆشه‌دا، ڕاهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌م غه‌مه دژواره‌دا بۆ ئێمه سووک‌و سانا نه‌بوو.
شه‌پۆلی ده‌ربڕینی هاوده‌ردی ئێوه نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌کان، که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان به گشتیی، بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکڕات به تایبه‌تی‌و ماندوو بوونی دۆست‌و هه‌ڤاڵان له‌م پێوه‌ندییه‌دا بۆ ئێمه جێگای شانازی‌و سه‌ربه‌رزییه‌و وه‌کوو به‌رێ ئه‌رکدارمان ده‌کاته‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌لوێ له خزمه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان‌دا بین، چونکه ئه‌م ڕه‌وته هه‌زاران هاورێ، برا، خوشک، دایک‌و باوکی دڵسۆزی له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا بۆ ئێمه پێکهێناوه که له کاتی ئه‌م ڕووداوه تاڵانه‌دا ده‌خرۆشن‌و له ته‌نیشتمانن‌و له ته‌نگانه‌دا پشتمان تێناکه‌ن.
هه‌رچه‌نده مه‌رگ وه‌کوو دیارده‌یه‌کی سروشتی دیارترین دادپه‌روه‌رییه که به‌ر هه‌موومان ده‌که‌وێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له کانگای دڵه‌وه سوپاسی یه‌که به یه‌که‌تان ده‌که‌ین، ئاواته خوازین که ئێوه‌و ئازیزانتان سه‌رساخ‌و سڵاومت بن، به هیوای ئه‌وه‌ی که ئێمه له شادی‌و خۆشی ئێوه‌دا به‌شدار بین.
جارێکی دیکه سوپاس بۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کاتان، هه‌ر به شادی بژین.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
به نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه
30 09 2009
8/7/88
Archive
-
▼
2009
(110)
-
▼
September
(15)
- پیام تشکر و قدردانی
- سوپاسنامه:
- پرسه‌و ماته‌مین بۆ که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر حاج...
- کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی باوکی کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ل...
- ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خوالێخۆشبوو حاجی مارف ...
- گوش کنید
- گفتگو با تلویزیون آ‌مریکا
- یک پیشمرگ دوران جمهوری کردستان در سقز چشم از جهان ...
- پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له شاری...
- گوێبگره
- بیبینید مهم است
- کلیسا
- اعتراض نكردم
- گوێبگره
-
▼
September
(15)
Wednesday, September 30, 2009
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment