وێنه: شه‌هلا ده‌باغی
ره‌حیم ره‌شیدی
١.بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
سپاس بۆ ئه‌و دیمانه‌یه.
١.بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
سپاس بۆ ئه‌و دیمانه‌یه.
با هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌ک خاڵی زۆر گرینگ ده‌ست نیشانکهم ئه‌ویش ئه‌وه که کاتێک باسی کۆدهنگیو به‌ره ده‌که‌ین ئه‌وه بۆ من به‌و مانایه‌یه که به‌ره بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی گه‌ل ده‌بێ هاوکات بێ له‌گه‌ڵ دابین کردنی ئازادی بیروڕا نه‌ک ئه‌وانه‌ی که له ناو به‌ره‌دا ده‌بن دهنگهکانیتر خه‌فه که‌ن. به‌ره بۆ ئه‌وه نییه که به کۆده‌نگی ئازادی بکوژرێت، به‌ره ده‌بێ مافی تاکو گرووپه‌کانی که‌مینه که ته‌نانه‌ت دژی به‌ره بۆچوونیان هه‌بێ دابین بکا. ئێمه باسی به‌ره‌ی دێموکرات‌و دادپه‌روه‌ر ده‌که‌ین نه‌ک به‌ره بۆ دروست کردنی دیکتاتۆری جۆراوجۆریتر له داهاتوودا.
به‌و تێروانینه‌وه وڵامی پرسیاره‌کانتان ده‌ده‌مه‌وه:
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌تان چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا کردبا ڕه‌نگه وڵامگهڵێکی ترم به‌رجه‌سته کردبا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به لهپێشچاوگرتنو دیتنی هێندێک فاکت‌و ڕووداو، گرینگ‌ترین گرفت له پێک نه‌هاتنی به‌ره، یان نه‌بوونی هاودهنگیو هاوکاری نێوان حیزبه‌کان، له گرفته‌کانی شهخسیو نه‌بوونی کولتوری دیالۆگدا، ده‌بینم. به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی ناو حیزبه‌کان به داخه‌وه مێکانیسمێکی وه‌های پێکهێناوه‌و کارکردێکی وای هه‌یه که پێش هه‌ر جۆره دانێشتنێکی فراوان بۆ دیالۆگ‌و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا ده‌گرێ. به داخه‌وه ئاکامی ئه‌و دیارده‌یه، هه‌م له ناو کوردستان‌و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوکه‌ڵ له چاوی خه‌ڵک چوونه‌و ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌کا. ده‌ڵێن هێندێک بۆ ده‌سماڵێک قهیسهرییهک ئاور تێبه‌ر ده‌ده‌ن، به داخه‌وه ئێمه‌ش وامان به‌سه‌ر هاتووه.
تاکه‌کان به‌رپرسایه‌تێکی زۆر قورسیان له‌و باره‌وه له سه‌ر شانه، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه که له ناو حیزبه‌کاندا به‌رپرسن. گه‌لی کورد نایان به‌خشێ ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی به کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان نه‌دۆزنه‌وه‌و پێ له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی نه‌نێن.
دووهه‌م خاڵ نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی دیالۆگ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌داو سه‌رکوت کردنی هه‌ر بیرێک که له ڕاستای کورسی‌و بیری "من"دا نه‌بێ، وای کردووه که هه‌موو هه‌لێک به کۆرپه‌یی ده‌خنکێنێ. هه‌زار داخ زۆر جار کێشه‌کان له ڕیگای کورد به ده‌ست کورد کوژران چاره‌سه‌ر کراون که له ڕاستیدا چاره‌سه‌ر نهکراونو ته‌نیا برینی خه‌ڵکی زیاتر کردووه.
خاڵێکی هه‌ره گرینگی‌تر ئه‌وه‌یه که سیستێمی پیاوسالار له ناو حیزبهکانو ڕۆڵی هێندێک پیاو له‌و ناوه‌دا زۆر دیاره. ناڵێم ژنان له‌و نه‌هامه‌تیه‌دا ڕۆڵییان نییه به‌ڵام سه‌د له سه‌د ڕاده‌ی هه‌ر به‌رزی به‌رپرسیایه‌تی ئه‌و بارودۆخه له سه‌ر شانی پیاوه‌کانه. سیستێمی پیاوسالاری ناو حیزبه‌کان ته‌نانه‌ت ناهێڵێ ژنانی ناڕازی ناو هێزه‌کان ده‌نگیان بگاته ده‌رو ژنان له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان بۆ خاڵه‌کانی هاوبه‌شی خۆیان هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین. له سیستێمی پیاوسالاردا هه‌میشه ده‌ستووره‌کان له سه‌ره‌وه‌ڕا دێن‌و کێشه‌کان به چهکو زۆر‌و پاره حه‌ل ده‌کرێن.
ئه‌و عه‌قلیه‌ته پیاو سالاریه، شه‌ڕی پیاوانی ناو حیزبه‌کانی درووست کردووه‌و ئه‌وه شتێک نییه که بکرێ چاو پۆشی لێ بکه‌ین. ناڵێم حه‌تمه‌ن وایه به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ژنانێکی زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبه‌کاندا بان ئه‌و وه‌زعه وا نه‌با.
٢.ئەدی هاوکاریو کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
گرفته‌کان هێنده زۆرن که ده‌کراو ده‌کرێ کۆده‌نگی له سه‌ر زۆر خاڵ‌و کێشه‌ی هاوبه‌ش هه‌بێ. هه‌ر ئه‌و جۆره که خهڵکو حیزبه‌کان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری کوردستان دوای له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا هاوده‌نگ بوون. له نه‌بوونی کۆده‌نگی کوردان‌دا هێندێک فاکتۆر هه‌ن. له پرسیاری یه‌که‌مدا سه‌ره‌کیترین هۆکار باس کرا. ده‌کرێ فاکتۆرهکانیتر ئه‌وا بێنینه ئارا: نه‌بوونی پلاتفۆرمی هاوبه‌ش، نه‌بوونی بۆچوونی هاوته‌ریب یان تا ڕاده‌یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش له سه‌ر کێشه‌ی کورد، بۆ وێنه هێندێک هێز تا ئێستاش نازانێ چی دهوێو کێشه‌ی کورد له ناو چوارچێوه‌ی دێمۆکراسی بۆ ئێران‌دا ده‌هێڵێته‌وه ئه‌وه له کاتێک دایه که کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی فره ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه. یان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که باسی "سه‌روری" ده‌که‌ن نه هێزێکی پوخت‌و تهیارنهو نه ڕۆشنبیران‌و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان به ڕاده‌ی پێویست چالاکن.
گرفته‌کان هێنده زۆرن که ده‌کراو ده‌کرێ کۆده‌نگی له سه‌ر زۆر خاڵ‌و کێشه‌ی هاوبه‌ش هه‌بێ. هه‌ر ئه‌و جۆره که خهڵکو حیزبه‌کان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری کوردستان دوای له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا هاوده‌نگ بوون. له نه‌بوونی کۆده‌نگی کوردان‌دا هێندێک فاکتۆر هه‌ن. له پرسیاری یه‌که‌مدا سه‌ره‌کیترین هۆکار باس کرا. ده‌کرێ فاکتۆرهکانیتر ئه‌وا بێنینه ئارا: نه‌بوونی پلاتفۆرمی هاوبه‌ش، نه‌بوونی بۆچوونی هاوته‌ریب یان تا ڕاده‌یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش له سه‌ر کێشه‌ی کورد، بۆ وێنه هێندێک هێز تا ئێستاش نازانێ چی دهوێو کێشه‌ی کورد له ناو چوارچێوه‌ی دێمۆکراسی بۆ ئێران‌دا ده‌هێڵێته‌وه ئه‌وه له کاتێک دایه که کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی فره ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه. یان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که باسی "سه‌روری" ده‌که‌ن نه هێزێکی پوخت‌و تهیارنهو نه ڕۆشنبیران‌و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان به ڕاده‌ی پێویست چالاکن.
فاکته‌رێکی دیکه له تاراوگه/ئێکسیلدا ژیان‌و دوور بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانه له خه‌ڵک، هه‌م له باری جوغرافیو هه‌م له باری رووحی/ڕه‌وانی، سیاسیی‌و کولتووریه‌وه.
هه‌روه‌ها زۆر خاڵی‌تر...
٣.پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له به زۆر خاڵێتر به‌ستراوه‌ته‌وه بۆ وێنه کام هێز له ناو "ئێران"دا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، ئایا هێزێکی ئه‌هریمه‌نی وه‌ک خومه‌ینی یان هێزێکی تا ڕاده‌یه‌ک دێمۆکرات. ئایا حیزبه‌کانی کوردی تا ئه‌و کات له سه‌ر خاڵێ هاوبهشو پلاتفۆرمێک ساخ بوونه‌ته‌وه یا نا، وهزنو سه‌نگی هێزه‌کان چۆن دهبێو زۆر شتی‌تر. به‌ڵام له یه‌ک شت دڵنیام که زۆریش گرینگه، ئه‌ویش ئه‌وه که کورد ئه‌گه‌ر به پلاتفۆرمی هاوبهشو هاوده‌نگ بڕواته پێش‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دا‌نیشێت، به‌رگی به‌ره‌نده‌ی پێ ده‌بێ به تایبه‌ت که ئێستا چهپو ڕاستی به ناو ئێرانی بۆ ڕاگرتنی "ایران بزرگ" به هه‌ر قیمه‌تێک له له به‌رامبه‌ر کورد‌و مافی ڕه‌وای کورددا هاودهنگنو نایانهه‌وێ به قه‌ولی خۆیان ئێران دابه‌ش بێ. هه‌ر بۆیه هاوده‌نگی کورد‌و هێزه‌کانی کوردی چه‌ند قات گرینگتر ده‌بێته‌وه.
٤.لە بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
گه‌رچی من خۆم ئه‌ندامی هێچ ڕێکخراوه‌یه‌ک نیم به‌ڵام ئه‌وه که ڕێکخراوو کۆ کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردی گرینگرتین که‌ره‌سه‌یه بۆ داسه‌پاندنی خواسته‌کانی کورد به سه‌ر هێزی به‌رامبه‌ردا ، که‌س ناتوانی حاشای لێ بکا. خه‌ڵک ده‌توانێ سه‌دان بیری باشی هه‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرانه نه‌کرێنه هێزێکی مادی‌و ڕێک نه‌خرێن بۆ کورد نابنه ماڵ. ئه‌وه که ده‌ڵێن ڕێکخراو هێزه، راستییه‌که.
کۆ نه‌بوونی هیزه‌کانی کورد له ده‌وری خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی، پاشنه‌ی ئاشیلی کورده‌و ئه‌گه‌ر کورد له زۆر باره‌وه به‌هێز بێ به‌ڵام نه‌توانێ له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی باڵا ده‌ست یان هێزی به‌رامبه‌ردا له سه‌ر مێزی گفتوگۆ هاوده‌نگ بێ، ئه‌وه ناتوانن نه‌ک هه‌ر بۆ کورد بگره بۆ خۆشیان شتێک وه ده‌ست بێنن. ئه‌و پرش‌و بڵاوییه به تایبه‌ت به دوای چه‌ندین لێکدابڕانی ناو دێمۆکڕاتو کۆمه‌ڵه‌کاندا، خه‌ته‌ری هه‌رز بوونی هێزو خه‌ساره‌تی زۆر زیاتر کردوه. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ که شه‌ڕی کورد به ده‌ست کورد کوشتن هه‌میشه له‌و پرشوبڵاوییهدا زیاتره.
٥.قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لە ئێران‌دا چییە؟
یه‌ک ئه‌وه‌که ئینسانی کورد له باری ههستو نه‌سته‌وه ، هه‌ست به دابهشیو پرشوبڵاوی ناکاو خۆی له ناو "کل/کۆ" ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه هه‌ستێکی ئینسانییه که ئینسان هه‌میشه پێی خۆشه کۆ بێ نه‌ک پڕشوبڵاو. لێره‌دا ناچمه ناو باسی "تاک"و مافی ئه‌و که "کۆ" زۆر جار قوتی ده‌دا. دیاره به گشتیی مافی تاک له وڵاتانی ڕۆژئاوادا بۆیه دابین کراوه چونکه مافی نه‌ته‌وه دابین بووه‌و دواتر مافه‌کانی تاک له یاسادا دابین کراون. که‌واته هه‌وڵ بۆ دابین کردنی مافی گه‌ل زۆر ئاکامی باشی بۆ تاکێش به‌دوادا دێت.
هه‌ره‌وها کاتێک هێزه‌کان ئه‌رکی خۆیان به باشی به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنن متمانه‌ی خهڵکو تاک زیاتر دهبێو خه‌ڵک چالاک‌تر له ناو حیزبه‌کاندا کار ده‌که‌ن.
دووهه‌م ئه‌وه‌که ئێمه ئه‌زموونی تاڵی شه‌ڕی کورد به ده‌ستی کورد کوشتنمان هه‌یه، ئاکامی ئه‌و شه‌ڕانه به داخه‌وه هێنده برینێکی قوڵه که زۆر ساڵ‌و مانگی ده‌وێ تا سارێژ بێته‌وه. پێکهاتنی به‌ره‌یه‌ک ده‌توانێ مێکانیزمێک دروست بکاو پێشی دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه تاڵانه بگرێ.
سێهه‌م ئه‌گه‌ر کورد له به‌ره‌یه‌کدا هێزی خۆی کۆ کاته‌وه، به ده‌ستی پڕ‌و به هێزه‌وه ده‌توانێ بۆ خواسته‌کانی خۆی هه‌نگاو ههڵێنێو شه‌رته‌کانی خۆی فه‌رز بکا. له هه‌موو جیهاندا هاوسه‌نگی/ته‌وازون هێزه که بریاری نه‌هایی ده‌دا. کورد ده‌بێ هێزی ئه‌و کێبه‌رکێیه بۆ لای خۆی داشکێنێ. ئه‌وه‌ش به پێکهێنانی به‌ره ده‌کرێ.
٦.باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەون؟
من پێموایه هه‌ر ئێستا‌و له‌و باروودۆخه‌دا خاڵه هاوبه‌شه‌کان زیاترن له جیاوازیهکانو هه‌موو کۆمه‌ڵگای ئێمه، له ناو وڵات‌و له ده‌ره‌وه، پێویستی به هاوده‌نگی هه‌یه‌و له‌و هاوده‌نگییه هه‌موو قازنج ده‌که‌ن. هه‌وه‌ڵێن خاڵ ئه‌وه‌یه که دوژمن هه‌موومان وه‌ک کورد ده‌بێنێ دواتر وه‌ک فڵانه حیزب یا ڕێکخراو. که‌واته هاوکاریو پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕێگای دیالۆگ‌و تۆلێرانس چ له ناو خۆ‌و چ له ده‌ره‌وه قازانجی بۆ هه‌موو کورده. بۆ وێنه چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان له ڕێگای دیالۆگ‌و به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن نه‌ک ته‌نیا هه‌موو هێزه‌کانی کوردی قازانجی لێ ده‌که‌ن بگره سیمای کورد به دونیای ده‌ره‌وه‌ش وه‌ک سیمایه‌کی ئینسانی‌تر ده‌ناسێنێ‌و زیاتر یارمهتیو هاوده‌نگی جیهانی به دوادا ده‌بێ.
جگه له "به‌ره" زۆر خاڵی‌تر هه‌ن که هه‌موو کورده‌واری‌و هێزه‌کان له به‌رامبه‌ریدا به‌رپرسن: نه‌بوونی ئازادی، کێشه‌ی زیندانیانی سیاسیی‌و ئێعدام، کێشه‌ی ژنان، گرفتی ماده سرکه‌ره‌کان که ستروکتوری کۆمه‌ڵگای له ناو بردووه، ههژاریو نه‌داری، زیاد بوونی نه‌خۆشییه‌کانی ده‌رونی له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه که ڕژیمی ئیسلامی له سه‌ر کار بووه‌و زۆر گرفتی دیکه، ئێمه نابێ ڕاوه‌ستین تا ده‌ستمان به شتێک ده‌گا تا کار بۆ ئه‌وانه بکه‌ین به‌ڵکو ده‌بێ له ئێستاوه به‌ردی بناخه داڕێژین. ئه‌وانه هه‌موو بۆ ئه‌وه ده‌بن که هێزه‌کان له سه‌ر پلاتفۆرمێک یان چه‌ندین به‌رنامه ڕێککه‌ون. زۆر وڵات پێش گه‌یشتن به سه‌روه‌ری، له باری کولتووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ردی بناخه‌ی زۆر شتیان داناوه‌و ئه‌و کارانه‌ش زۆر جار له سه‌ر شانی ڕۆشنبیران‌و هێزه‌کان بووه.
٧.پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
هیوادارم ئه‌زموونه‌کانی کورد، ئه‌زموونی وڵاتانی‌تر وه‌ک ئافریقای باشوور‌و هه‌ر وه‌ها هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی جیهانی له ڕێگای دیالۆگ‌و "توافق"و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ماسمێدیاو کولتوره جیاوازه‌کانی جیهان له‌سه‌ر یه‌کترین، ڕێگای بۆ ئه‌وه خۆش کردبێ که کورد تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی نه‌بێته‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌میشه ئه‌و هێزه "بالقوه"یه که بتوانێ بچێته ناو سه‌نگه‌رو به‌رامبه‌ر بکوژێ، هه‌یه. هۆیه‌کانی ئه‌مه‌ش زۆرن. کۆمه‌ڵگایه‌ک که له ژێر ده‌ستی دیکتاتۆری‌دا بووه، نه‌بوونی دیالۆگ‌و تۆلێرانس له ناو کۆمه‌ڵگاداو غایب بوونی له ژیانی سیاسیی ئێمه‌دا، زه‌مینه بۆ تێکهه‌ڵچوون زۆر زیاتر ده‌کا. دیاره ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌شدا هێزه‌کان چه‌کدار بن، خۆیان به ساحه‌بی هه‌موو شتێک ده‌بینن. به داخه‌وه "مێکانیزمی رووحی چه‌ک"، هه‌میشه شه‌ڕی له ناو خۆیدا حه‌شار داوه‌و له وڵاتانی دواکه‌وتوودا زۆر به هاسانی هێزه‌کان بۆ ڕادانی یه‌کترو ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی هه‌موو کۆمه‌ڵگا چه‌ک به‌کار ده‌هێنن. ئه‌وه له کاتێک دایه که له وڵاتێکی دێمۆکرات‌دا حیزبه‌کان ساحێبی هه‌موو شتێک نین‌و ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌ک له لایه‌ن خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێن تا وڵات ئیداره بکه‌ن. هیوادارم له هه‌موو ئه‌زموونه‌کان چ باش‌و چ خه‌راپ که‌ڵک وه‌رگرین: ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و سی ساڵه که چۆن ڕژێم هه‌ر ده‌نگێکی خه‌فه کرد‌و ئه‌زموونه‌کانی باشی وڵاتانێکی وه‌ک چکوسلواکی که به دیالۆگ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر کرد. ئه‌زموونه‌کانی خۆمان که له سایه‌ی چهکو نه‌بوونی تۆلێرانس له ناو گۆمه‌ڵگا تووشی شه‌ڕ بووین، ده‌بێ وامان لێ بکا که بیر بکه‌ینه‌وه‌و بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان له ڕێگای گفتوگۆ‌و ته‌حه‌مولی بهامبهرو دیتنی حه‌قی "ئه‌ویتر" هه‌نگاو بنێن.
8. بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ ده‌بێ چ پرۆژەیەک بۆ داهاتوو له ئارادا بێت؟
ئه‌رکی تاک هه‌میشه له هه‌ر شوێنێک بێ گرینگ بووه، هه‌ر بۆیه من به‌ش به حاڵی خۆم هێندێک پرینسیپم بۆ ژیانی خۆم داناوه که نامهه‌وێ لێیان ده‌رچم. هه‌وڵ کار که کردبێم ئه‌وه‌یه که له هه‌موو ئه‌و ساڵانه که نووسیومه هه‌وڵم داوه حورمه‌تی قه‌ڵه‌می خۆم‌و ئازادی به‌رامبه‌ر بپارێزم. له ڕێگای گفتوگۆ، ڕێگا بدۆزمه‌وه‌و ئه‌و جێگایه که دیومه ناکرێ به جێم هێشتووه‌و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هیچ جۆره کورسییه‌ک نه‌که‌وتوومه‌ته ڕقهبهرکێو شه‌ڕ. ئه‌وه‌ش له‌و بۆچوونه ساده‌یه‌ی من سه‌رچاوه ده‌گرێ که من چالاکی تاکه که‌سی خۆم بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات نابینم، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌رکی خۆم له‌و پڕۆسه‌یه‌دا بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک که له‌وێنده‌رێ تاکو بیروڕا ئازاد‌و سه‌ربه‌ست بن، ده‌یبینم.
2. هه‌وڵم داوه له هه‌ر کوێ که بووبێم به پێ ویژدان‌و به بێ نان به قه‌رزدان، بیر‌و ڕای خۆم وتبێ. هه‌میشه هه‌وڵم داوه ئه‌و شتانه که ڕاست‌و حه‌قن، پشتیان بگرم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌کان له لایه‌ن که‌سانێک بوترێ که من لێیان نزیک نهبووبێم. هه‌وڵی من وه‌ک ئینسان گه‌یاندنی په‌یامی دۆستییه نه‌ک چاندنی تۆی دوژمنی.
3. هه‌وڵم داوه بۆ نزیکی حیزبهکانو نزیک کردنه‌وه‌ی هاوڕێیانی کۆن که ئێستا لێک دوورن کار بکه‌م نه ئه‌وه که له ئاوی شلوێ ماسی بگرم. هه‌وڵم داوه ئه‌ندامانی هێزه‌کان لێک نزیک که‌مه‌وه‌و هه‌میشه ئه‌وه وه‌بیر خۆم‌و ئه‌ویتر بێنمه‌وه که سیاسه‌ت به بێ ئه‌خلاق، سیاسه‌تێکی فاشی‌و هه‌رزه ده‌بێ. ئینسان خۆش ویستن‌و ڕێز بۆ ئازادی تاکو گرووپه‌کان، سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی ئینسانه‌و دواتر ده‌کرێ له‌و ڕێگایه‌وه بۆ زۆر خاڵی گرینگی‌تر بۆ وێنه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد کار بکه‌ین.
9. حیزبه‌کانی ئێمه به کرده‌وه چەندە باوەڕیان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، پێتان وایه ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
ڕاسته که کاری حیزب‌و ڕێکخراوه‌کان پێویسته به‌ڵام من ئه‌ندامی هیچ حیزب‌و ته‌نانه‌ت ڕێکخراویه‌کی ژنان نیم. چونکه نامهه‌وێ خۆم له هیچ چوارچێوه‌یه‌کدا ببه‌ستمه‌وه که نه‌توانم سه‌ربه‌خۆیی خۆم ڕاگرم، به داخه‌وه تا ئێستاش ڕێکخراوه‌کان ئازادی ئینسان به‌رته‌سک ده‌که‌ن. که‌وایه دیاره له داهاتووشدا من چه‌کم نابێ‌و باوه‌ڕم به کێشه چاره‌سه‌ر کردن له ڕێگای چه‌کیش نییه. وه‌ک ئینسانێکی ساده‌و سه‌ربه‌خۆ ته‌نیا یه‌ک ڕیگام هه‌یه‌و ده‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه که کاتێک ویستم ده‌نگ بده‌م، ده‌نگی خۆم بده‌مه ئه‌و هێزه که له چوارچێوه‌ی ئاره‌زوو باوه‌ڕه‌کانی مندا بێ. ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کات بژیم ئه‌وه سه‌د له سه‌د ده‌نگی خۆم ده‌دمه ئه‌و هێزه/ هێزانه که له به‌ره‌ی دیالۆگنو په‌نا بۆ چه‌ک نابن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه لایه‌نگریان که‌م بێ. ڕاستتان ده‌وێ، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگاو حیزبه‌کانی ئێمه هه‌ر ئه‌و جۆره کار بکه‌ن که تا ئێستا کردوویانه، من خۆم له باری بیر‌و هه‌سته‌وه هه‌ر له ئۆپۆزیسێۆندا ده‌بینمه‌وه.
10. ئه‌بێ چ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هەموو لایەنەکان لە سەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
من هه‌میشه بیرله‌وه ده‌که‌مه‌وه که چۆن ده‌توانم ههستو بیری خۆم باشتر بۆ خزمه‌ت کردن به‌کار بێنم‌و هه‌وڵی خۆم هه‌میشه داوه. له‌گه‌ڵ هه‌ر کهسو لایه‌نێک قسه بکه‌م باسی لێکنزیکبوونو نیازی کورد به هاوده‌نگی ده‌که‌م. هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌وه که ئێوه ئه‌و پرسیارانه بنێرن، له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستێک باسی ئه‌وه‌م هێنا گۆر که چه‌ند که‌س داوای "نزیک بوونی هێزه‌کان" بکه‌ین. تێڕوانینی جۆراوجۆر هه‌بوو که یه‌ک ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر کارێکی وا بکه‌ین ده‌بێ هێنده پشت‌قایم بێ که هێچ که‌س نه‌توانێ تێکیبد و هه‌موو خۆیان به ڕاگرتنی به‌رپرس بزانن.
لێره‌دا ئه‌رکی "کۆمه‌ڵه‌کان" و "دێمۆکراته‌کان"و هێزه‌کانی ناو وڵات زۆر گرینگ دهبێو ئه‌وان ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکه له سه‌ر شانی خۆیان دانانێن که ئه‌و ئاشتییه ڕاگرن. به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا نزیکی نییه‌و نابیندرێ.
ئه‌گه‌ر ده‌نگی که‌سێکی وه‌ک من دیار نییه به‌و هۆیه‌یه که من تاکێکی سه‌ربه‌خۆی بێ ڕێکخراوم. زۆر که‌س نایهه‌وێ که‌سانی وه‌ک من هه‌ر قسه بکه‌ن.
زۆر جار ئه‌وه‌م پێ وتراوه که من وه‌ک منداڵێکی ساده چاو له گرفته‌کان دهکهمو له لای من چاره‌سه‌ره‌کان ئاسانن‌و دونیای سیاسه‌ت ناناسم، ڕاسته! من بۆ گه‌یشتنی کورد به ژیانێکی ئینسانی گه‌یشتن به هاوکاری نێوان هێزه‌کان زۆر له‌و منداڵه ساکارهش ئاسانتر ده‌بینم چونکه له ڕستیدا کێشه‌کان زۆر ناحهقنو ده‌کرا بۆ گرفتی گرینگتر له دهسهڵاتو کورسی تاکه که‌سی کار بکه‌ین. ده‌نا وه‌رن ئێوه به من بێژن که گرفته‌کان چن جگه له کێشه‌ی تاکه‌کان له سه‌ر کورسی. نامهه‌وێ بڵێم کێشهیتر نییه به‌ڵام ئه‌وه سه‌ره‌کیترین کێشه‌یه. لێره‌وه هیچ پێوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ خۆم‌و ئه‌و که‌سانه نابینم.
له ئاخردا ئه‌وا ده‌ڵێم که:
بۆ من سه‌روه‌ری کورد‌و به‌خته‌وه‌ری ئینسانی کورد گرینگه نه‌ک کورسی تاکهکهسو خۆم. وه‌ک کوردێک ئاواتمه ئه‌وه‌نده ژینه که ماومه له کوردستان کار‌و خزمه‌ت بکهمو به‌وه که هه‌مه ڕازیم. ئاره‌زومه که تاکو گرووپه‌کان مافی ئازادی ده‌ربڕینیان ههبێو به خاتری بیری جیاواز‌و ڕه‌خنه که‌س نه‌کوژرێت، ئازادی بیروڕاو دیالۆگ وه‌ک ئاو‌و هه‌وا بۆ کورد پێویسته. کورد له ناو چه‌ند وڵاتدا‌و له‌ناو خۆدا پرشوبڵاوو داگیر کراوه. ئه‌گه‌ر خودی کورد له ناو خۆدا ته‌باو هاوده‌نگ نه‌بێ ئه‌وه زۆر ئاسانکاری بۆ هێزه داگیرکه‌ره‌کان ده‌کاو کردوویه‌تی. من هه‌میشه یه‌ک شت له بیر ناکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه ڕێگای گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆی زۆر دوور‌و درێژ بێ به‌ڵام تا گه‌یشتن به‌وه، ده‌کرێ ئێمه زۆر کار بکه‌ین، خۆمان وه‌ک گه‌ل ڕێک بخه‌ین، ستروکتوورهکان داڕێژین، داموده‌زگاکانی کولتوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ساز کهینو هێزه‌کانمان به ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی په‌رورده بکه‌ین. ئه‌و بیره هه‌رگیز نابێ تێکه‌ڵاوی بیری ڕهگهزپهرستیو دیکتاتۆری بێ. بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا یه‌ک ئه‌سڵ هه‌یه، ئینسانه‌کان مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه، ده‌بێ بتوانن له ڕیگای دیالۆگ هاوکاری بکهنو ده‌بێ له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌رس وه‌رگرین. ئه‌وانیش له هه‌وه‌ڵه‌وه دێمۆکرات نه‌بوون، له پڕۆسه‌دا فێر بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیویانه ئێمه‌ش دهتوانینو له‌وان که‌متر نین. کولتووری ئێمه ئێستاش زۆر خاڵی تێدایه که بکرێ شانازی پێوه بکهینو هاوکاری بکه‌ین. دیسان ده‌ڵێمه‌وه که من کوردستانێکم ناوێ که تێیدا دیکتاتۆری ده‌ستی باڵای ههبێو مافی ئینسان‌و دادپه‌روه‌ری له‌وێ وه‌پشت گوێ بخرێت. هه‌ر بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌کانم به پێ ئه‌و پرینسیپانه بووه.
ئه‌وانه پرنسیپگهلێکن که ئه‌گه‌ر تاکو هێزه‌کان هه‌موو ڕۆژێک وه‌به‌رچاوی بگرن، ڕه‌نگه له شه‌ڕی خۆ کوژی‌و کورد کوژی دوورمان کاته‌وه‌و ڕێگا بۆ دیالۆگ‌و هاوکاری هه‌موار بێ.
ستۆکهۆڵم
10.10.2010
زۆر به کورتی له باره‌ی رێزدار شه‌هلا ده‌باغی:
زستانی ساڵی 1342ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه‌و به‌هاری 1361 هه‌ر دوای وه‌رگرتنی دیپڵۆم ناچار به ته‌رکی زێد‌و نیشتمان بوه. تا ساڵی 1990 له شاخه‌کانی باشور ماوه‌ته‌وه‌و دواتر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له شاری کابۆل پێته‌ختی وڵاتی ئه‌فغانستان ژیاوه‌و له ڕێگای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسیی هاتۆته سوئێد. خوێندنی ته‌واو کردووه‌و ئێستا وه‌ک یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کار ده‌کات.
له ته‌مه‌نی 16- 17ساڵیدا، له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌کانی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ماموستا هێمن، فێری نووسین‌و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی بوه، زۆر نووسراوه‌ی ده‌ورانی جه‌وانی لێ وون بووه یان له شاخ چوونه ژێر گڵ. له سوئێد له دوای ساڵی 2003 ده‌ستی به بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی له ناو سایته‌کان، گۆڤارهکانو ڕۆژنامه‌کانی کوردی له ده‌ره‌وه‌و له ناو وڵات کردووه.
نووسین ته‌نیا کارێکه که ئارامی پێده‌داو تێدا ته‌واو خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ژیاندا بمێنێ پێی خۆشه ته‌نیا بۆ نووسین بژی. هه‌وڵی داوه هه‌میشه حورمه‌تی قه‌ڵه‌م بپارێزێ‌و هیوا خوازه که حهقو مافی هیچ ئینسانێک له ژێر پێ نه‌نێت...
No comments:
Post a Comment