رحیم رشیدی
1. بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە

هه‌تا ئێستا پرۆژه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی به‌ره له ناودا نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆمه‌ڵێک ویست‌و ئاره‌زووی کۆمه‌ڵگاکه‌یه. حیزبه‌کانیش که ئه‌و ویسته‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌بینن، به کۆمه‌ڵێک پێهه‌ڵگوتنی به‌ره‌و یه‌کگرتوویی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه. حیزبه‌کان له‌م بابه‌ته‌وه زیاتر باسی نییهتو "نیازچاکی"ی خۆیان ده‌که‌ن تا هێنانه گۆڕی پرۆژه‌ی دیاریکراو، یان مه‌رجه‌کانیان یان پلاتفۆرمی دیاریکراو. له نێو بیروڕای گشتیی‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزبه‌کان زۆرتر وه‌ک مانۆردان‌و خۆ به پیاو چاکهه‌ڵخستن‌و ته‌بلیغات چاوی لێ ده‌کرێ. حیزبه سه‌ره‌کییه‌کان، یان ئه‌وانه‌ی هه‌نگاوهه‌ڵگرتنیان بۆ پێکهێنانی به‌ره کاریگەرترە، ئاوان. حیزبه‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی چکۆله‌ترن، زۆرتر له پێکهێنانی به‌ره‌دا ڕاستگۆن چونکه به قازانجی خۆیانی ده‌بینن.
2. ئەدی هاوکاریو کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
چونکه ئه‌وانه‌ی له پله‌ی یه‌که‌مدا ده‌بێ ئه‌و کۆده‌نگییه پێک بێنن، به پێویستی نازانن، یان به قازانجی نازانن. ژماره‌یه‌ک له حیزبه‌کان، چوار پێنجێک له‌وانی گه‌وره‌تر، ته‌مای جیاوازیان بۆ داهاتووی کوردستان هه‌یه. به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادی، به‌دیهاتنی مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان‌و چه‌مکی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته لای هه‌ر کامیان مانایه‌کی هه‌یه. به گشتیش هی هیچکامیان ئه‌وه نییه که خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان چاوه‌ڕوانی دهکهنو به ئاواتی ده‌خوازن. به کورتی‌و کرمانجی ئه‌و چه‌ند حیزبه له یه‌ک هه‌ڵبڕاوه مانه‌وه‌ی خۆیان ته‌نیا له‌وه‌دا ده‌بینن که هه‌ر که‌س بۆ خۆی بێ، یان ئه‌گه‌ر یه‌کگرتنێک هه‌بێ هه‌مووان له ده‌وری ئه‌و کۆ بنه‌وه. دیاره له حاڵه‌تی هاوکاریو یهکگرتنو کۆده‌نگیدا هیچیان ئاوا نامێنن که خۆیان به دڵیانه. ده‌بنه شتێکی دیکه که خۆیان نایخوازن. ده‌بنه حیزبێکی سیاسی که به‌ڕێوه‌به‌رێتییان ده‌بێ وه‌ڵامی پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بداته‌وه‌و له حاست کارنامه‌ی خۆی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێ‌و داراییه‌که‌ی شه‌فاف بێ‌و، پۆستی حیزبی به میرات نه‌گوازرێته‌وه‌و پله‌ی حیزبی مایه‌ی به‌ڕێچوون نه‌بێ.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
نه‌خێر! یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حیزبێک نابینرێ که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ به‌شێکی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگاکه له‌گه‌ڵ خۆی بخا، دووهه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه که خه‌ڵکیشیان له‌گه‌ڵ بکه‌وێ مه‌علووم نییه به‌ره‌و هه‌وارێکی ئاوه‌دانیان به‌رن. مه‌علووم نییه نه‌یانبه‌ن به‌ره‌و هه‌ڵدێر. "ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان" چه‌مکێکه ده‌مێکه له سیاسه‌تی ئه‌و چه‌ند حیزبه سه‌ره‌کییه‌دا حیسابی بۆ ناکرێ. لانیکه‌م له کرده‌وه‌دا شوێنه‌وارێکی نابینرێ.
٤. لە بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
مه‌ترسیی بێ سه‌رمانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم، پێویست نییه حیزبه‌کان حه‌تمه‌ن یه‌کگرتوو بن. کۆمه‌ڵگا ده‌بێ حیزبی جیاوازی تێدا بێ به به‌رنامه‌ی جیاوازه‌وه. مه‌رجیش نییه حه‌تمه‌ن هاوکاری بکه‌ن. ده‌کرێ قسه‌ی جیاواز بکهنو به‌رنامه‌ی جیاوازیان هه‌بێ. ئه‌وه‌ی له کوردستان جێگه‌ی به‌تاڵه، حیزبی خاوه‌ن قسه‌و خاوه‌ن به‌رنامه‌یه که کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی ببینێ، بیناسێ، تواناییه‌کانی‌و زه‌رفییه‌ته‌کان‌و ده‌رفه‌ته‌کانی لێک بداته‌وه‌و، به‌رنامه‌ی بخاته به‌رده‌م. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا جاری وایه دهرفهتو ڕووداو‌و گۆڕانی گه‌وره دێ‌و ده‌ڕواو مرۆڤ هه‌ست به‌وه ناکا حیزبه‌کان ئه‌وانه دهبیننو قسه‌یان هه‌یه له باره‌یانه‌وه. له فه‌رهه‌نگی ئه‌و حیزبانه‌دا، کۆمه‌ڵگا یانی ئۆردووگاکانی خۆیان. هه‌موو زه‌ره‌رو قازانجێک‌و هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌و ئۆردووگایانه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن. حیزبی وا ناتوانێ جێگه‌ی ئومێدی کۆمه‌ڵگه بێ.
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لە ئێران‌دا چییە؟
قازانجی ئه‌وه‌یه قورسایی له هه‌ندێک مه‌سه‌له‌وه که هه‌ر حیزبێک به جیا به شوێنیه‌وه‌یه‌تی ده‌باته سه‌ر مه‌سه‌له هاوبه‌شه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکه زیاتر زه‌ق ده‌بێته‌وه.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەون؟
بێگومان خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی له سیاسه‌تی حیزبه‌کاندا هه‌ن چه‌نده به نیسبه‌ت مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه گرنگن. ئێستا به‌رچاوترین خاڵه هاوبه‌شه‌کانیان بریتین له ده‌سه‌ڵاتخوازی، ده‌مکوتکردنی ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆ، گه‌نده‌ڵیی سیاسیی‌و دارایی‌و، لاسایی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له نه‌وعی قه‌زافی‌و سه‌فه‌رمراد نیازۆف‌و که‌رزای‌و په‌رویز موشه‌ڕره‌ف‌و حوسنی موباره‌ک. مه‌رج نییه ڕێککه‌وتنی حیزبه‌کان له هه‌موو حاڵه‌تێکدا به قازانجی کۆمه‌ڵگا بێ. گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه حیزبه‌کان له بابه‌ت ئه‌و داهاتووه‌ی بۆ کوردستانی ده‌نه‌خشێنن که‌مترین قسه ده‌که‌ن. مرۆڤ نازانێ به‌رنامه‌یان چییه. ئه‌وه‌نده‌ش که کار‌و کرده‌وه‌یان نیشانی ده‌دا، هیوا به‌خش نییه. ته‌نیا له کاتی ئینشعابه‌کاندا هه‌ندێک باسی جیاوازییه‌کان دێته گۆڕ‌و دوایه‌ش ده‌رده‌که‌وێ باس کردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه ته‌نیا بیانووی کێشه بوون‌و که‌س به ته‌ما نییه له‌سه‌ریان بڕوا.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
ئه‌وه مه‌ترسییه‌کی جیددییه. شه‌ڕی نێوان کۆمه‌له‌و دێموکرات ته‌نها وچانی گرتووه. هیچ لایه‌کیان به ته‌ما نین بچنه‌وه سه‌ر باسی هۆیهکانو زه‌مینه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه. ده‌ڵێن با ئه‌و برینه سه‌ری هه‌ڵ نه‌درێته‌وه. مه‌سه‌له‌که له ڕاستیدا بۆ ئه‌وه نییه برینه‌کان نه‌کولێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه هیچیان نایانهه‌وێ مه‌سئوولییه‌تی ئه‌و هه‌ڵه کوشندیه بگرنه ئه‌ستۆو ناشیانه‌وێ لە دژی شەڕەکە هەڵوێست بگرن‌و بڵێن چاکمان کرد. گۆیا له‌و شه‌ڕه‌دا، له هه‌ر تک لا، ته‌نیا کۆمه‌ڵێک قاره‌مانی فیداکارو ئازا‌و به‌رچاو ڕوون‌و تێکۆشه‌ری ئازادیخواز ههبوونو له هیچ لایه‌ک کەسانێک نین که ده‌بێ لێیان بپرسرێته‌وه بۆچی ئه‌و هه‌موو کوڕ‌و کچه‌ی خه‌ڵکیان نارده قه‌تڵگاکان‌و ئێستا ئه‌و تیئۆرییانهیان چی‌یان لێهات؟ ئەو شەڕە، خۆ شەڕێک نەبووە دوو لایەن شانیان تێک گیرابێ‌و دوو قسەی ناخۆشیان بە یەک گوتبێ. سەدان لاپەڕەو وتار‌و، دەیان بڕیارنامەو پەسندکراوی دەزگا بڕیادەرە حیزبییەکان کراونەتە پشتیوانەی فیکری‌و نەزەری‌و، پاساویان بۆ پێویستیی شەڕەکە هێناوەتەوە. لە هەر دوو لاوە بە شەڕی پیرۆز‌و نەجاتدەری شۆڕشی کوردستان دانراوە. ئەو پاساوە نەزەرییانەی شەڕەکە، خۆ هێشتا ڕەت نەکراونەتەوە. بێ دەنگەیان لێ کراوە.
8. بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ ده‌بێ چ پرۆژەیەک بۆ داهاتوو له ئارادا بێت؟
یه‌کێک له‌و شتانه ئه‌وه‌یه که شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌و دێموکرات‌و شه‌ڕه‌کانی دیکه‌ی نێوان حیزبه‌کان بێنه‌وه به‌ر باس. ئه‌و شه‌ڕانه بۆ کران‌و بۆ هێشتا ته‌قدیس ده‌کرێن؟ سه‌دان که‌س تێیاندا کوژراون. هه‌زاران که‌س تێیاندا ماڵ‌وێران بوون. بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان تووشی ناهومێدیو شکان کرد. پێم وایە پێویستە هەموو حیزبەکان میساق یان پەیمانێکی نیشتمانی مۆر بکەن کە تێیدا ڕابگەیەنن پابەندی پاراستنی بەرژەوەندە نیشتیمانییەکان دەبن‌و، لە هەر کردەوەیەک کە زیان بە بەرژەوەندی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد دەگەیەنێ خۆ دەپارێزن.
9. حیزبه‌کانی ئێمه به کرده‌وه چەندە باوەڕیان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، پێتان وایه ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
باوه‌ڕ به ته‌نیا به‌س نییه. پێویسته له‌م بابه‌ته‌وه پلاتفۆرم‌و ڕێککه‌وتنی دیاری کراو هه‌بێ، به ئاشکرا ڕابگه‌یه‌نرێن‌و هه‌ر حیزبێک ئه‌و په‌یمانه مۆر بکا کە لە کاتی کێشەدا دەست بۆ چەک نابەن.
10. ئه‌بێ چ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
پێم وایه یه‌کێک له گرنگتریین زه‌مینه‌کانی کاری هاوبه‌شی نێوان حیزبه‌کان، دانانی مکانیزمێکه بۆ پێش‌گرتن به سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ.
ژیاننامه‌ی ڕیزدار ناسر حیسامی:
دوایین مانگی هاوینی 1338ی هه‌تاوی، سێپتامبری 1959 له شێخاڵی له ناوچه‌ی موکریان له‌دایک بووه.
له شێخاڵی، کۆنه‌مه‌ڵڵاله‌ر، بۆکان، نه‌غه‌ده و که‌ره‌ج خوێندویه‌تی.
ساڵی 1978 بووته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی قوتابیانی کوردستان‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌و یه‌کیه‌تییه به زمانی فارسی.
ساڵی 1980 وه‌ک هاوکاری ”جه‌معییه‌تی دیموکراتیکی موعه‌لیمانی موبارز“ له بۆکان، له به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی فێر کردنی خوێندنهو نووسینی زمانی کوردی‌دا به‌شداری کردوه. له‌گه‌ڵ کاک جه‌ماڵی مفتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان بۆ خوێندکارانی خوێندنگه‌کانی بۆکان به‌ڕێوه بردوه. له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی ”شۆڕش“ چه‌ند به‌رهه‌می شانۆییان له بۆکانو شنۆ، ئه‌و کاته‌ی هه‌رتک شاره‌که ئازادکراو بوون، پێشکه‌ش کردوه.
ساڵی 1982 له ”جه‌معییه‌تی موعه‌لیمان...“ بووته لێپرسراوی ”ده‌سته‌ی نووسینی کتێبه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی“. دواتر به پێکهاتنی ”کۆمیسیۆنی فیرکردن‌و بارهێنان“ی کۆمه‌ڵه، کاری نووسینی کتێبه‌کانی له‌وێ درێژه پێداوه. کتێبی ”ئهلفو بێ“ بۆ پۆلی یه‌که‌می سهرهتاییو ”خوێندنه‌وه‌ی کوردی“ بۆ پۆلی دووههمو سێهه‌می سه‌ره‌تایی له ساڵی 1982 نووسران. هه‌ر له‌و ساڵه‌داو هه‌روه‌ها 1983، لێپرسراوی به‌ڕێوه بردنی چه‌ند خولی په‌روه‌رده کردنی مامۆستایان بووه‌و هه‌روه‌ها له‌و خولانه‌دا فێر کردنی خوێندنه‌وه‌و نووسینی کوردی له ئه‌ستۆ بووه. له‌و چه‌ند خوله‌دا، نزیکه‌ی 60 که‌س له ئهندامو پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه به‌شدارییان کردوه‌و دواتر، وه‌ک مامۆستا ڕه‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی ئاواییه‌کانی ناوچه ڕزگار کراوه‌کان کراون.
ساڵی 1983، بووته ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. پاییزی هه‌مان ساڵ، بووته ئه‌ندامی ”گورووپی ته‌رجومه“ی کۆمه‌ڵه‌و له هه‌مان کاتدا وه‌ک ده‌ستیاری دوکتورجه‌عفه‌ری شه‌فیعی له ئاماده کردنی گۆڤاری ”پێشڕه‌و“دا کاری ده‌ست پێ کردوه.
به‌هاری ساڵی 1985، وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له پێکهێنانی ”کانوونی هونه‌رو ئه‌ده‌بییاتی کرێکاریی کوردستان“دا به‌شداری کرد. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ”پێشه‌نگ“و بۆ چه‌ند ژماره‌ش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که بووه.
له ساڵی 1985 به‌م لاوه، له‌گه‌ڵ رادیۆی کۆمه‌ڵه هاوکاری وه‌ک بێژه‌رو ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی ”تریبوونی ئازاد“و ”ئێمه‌و گوێکره‌کان“ ده‌ست پێ کردگه.
ساڵی 1989 کۆمه‌ڵه شیعری ”تا شکۆفه‌ی سووری کراسێک“ وه‌رگێڕدراوی چه‌ند شیعری ئه‌حمه‌دی شاملۆی بڵاو کرده‌وه.
له ساڵی 1993 به‌و لاوه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی کۆمه‌ڵه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ”پێشڕه‌و“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه بووه. ساڵی 1995، له کۆنگره‌ی هه‌شته‌می کۆمه‌ڵه‌دا، بووته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه. هه‌مان ساڵ کتێبی ”له‌و دیوه‌وه‌ی ڕهنگو په‌رده“ی بڵاو کردۆته‌وه. کتێبه‌که، ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه‌و چوار وتاری گرتووه‌ته خۆ.
ساڵی 1998 هاتۆته سوێد.
ساڵی 1999 له سوێد ڕادیۆی ”ئاوێنه“ی دامه‌زراند. ئه‌و ڕادیۆیه نزیکه‌ی ساڵێک له ستۆکهۆڵم، له هه‌فته‌دا دووسه‌عات به زمانی کوردی به‌رنامه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه.
هاوینی ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له‌و حیزبه هاتۆته ده‌ره‌وه. له‌و کاته‌وه، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووه.
ساڵی 2000 وه‌ک مامۆستای زمانی دایک له خوێندنگه‌کانی ستۆکهۆڵم ده‌ستی به کار کرد. هه‌مان ساڵ کتێبی ”ده‌شتی ئاسکان“ی بڵاو کرده‌وه. ده‌شتی ئاسکان، بۆ خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی له خوێندنگه‌کانی سوێد ئاماده کراوه.
ساڵی 2001 بووته سه‌رنووسه‌ری ”شۆڕش“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه.
ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ”ڕۆژهه‌ڵات تیڤی“ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ به‌شێک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه، که دواتر به ”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ ناسرا، له ڕه‌وتی ڕیفۆرم‌و چاکسازیی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری کرد. مانگی مارسی 2007 ئه‌و ڕه‌وته به ناوی ”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ پلاتفۆرمی چاکسازیی ڕاگه‌یاند. ئه‌و ڕه‌وته پاییزی ساڵی 2007 له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جیابووه‌وه‌و، ساڵی 2008 له کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مدا، ناوی ”کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان“ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. له دوای کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مه‌وه، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووه.
مانگی ئاپریلی 2009 کشانه‌وه‌ی خۆی له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان راگه‌یاند.
به‌رهه‌مه چاپ نه‌کراوه‌کان:
- شیعره‌کان
- وه‌رگێردراوی شیعری 5 شاعیری ئێرانی: نیما، شاملوو، سایه، که‌سرایی، موشیری
- وه‌رگێڕدراوی شیعره‌کانی بابه تاهیری هه‌مه‌دانی
- دیوانی وه‌فایی (ساغکردنه‌وه‌و لێکۆڵێنه‌وه)
- کۆمه‌ڵه وتارێکی ئه‌ده‌بی (ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه)

No comments:
Post a Comment