رحیم رشیدی
1. بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی
پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
هه‌تا ئێستا پرۆژه‌یه‌ک بۆ
پێکهێنانی به‌ره له ناودا نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆمه‌ڵێک ویست‌و ئاره‌زووی
کۆمه‌ڵگاکه‌یه. حیزبه‌کانیش که ئه‌و ویسته‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌بینن، به کۆمه‌ڵێک
پێهه‌ڵگوتنی به‌ره‌و یه‌کگرتوویی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه. حیزبه‌کان له‌م
بابه‌ته‌وه زیاتر باسی نییه‌ت‌و "نیازچاکی"ی خۆیان ده‌که‌ن تا هێنانه گۆڕی
پرۆژه‌ی دیاریکراو، یان مه‌رجه‌کانیان یان پلاتفۆرمی دیاریکراو. له نێو بیروڕای
گشتیی‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزبه‌کان زۆرتر وه‌ک مانۆردان‌و خۆ به پیاو
چاکهه‌ڵخستن‌و ته‌بلیغات چاوی لێ ده‌کرێ. حیزبه سه‌ره‌کییه‌کان، یان ئه‌وانه‌ی
هه‌نگاوهه‌ڵگرتنیان بۆ پێکهێنانی به‌ره کاریگەرترە، ئاوان. حیزبه‌کانی دیکه،
ئه‌وانه‌ی چکۆله‌ترن، زۆرتر له پێکهێنانی به‌ره‌دا ڕاستگۆن چونکه به قازانجی
خۆیانی ده‌بینن.
No comments:
Post a Comment