وێنه: سدیق بابایی
رحیم رشیدی
1. بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
ئه‌م پرسه لانیکه‌م وه‌ک من له بیرم بێت هه‌ر نه‌بێ له کۆنگره‌ی پێنجی حێزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران (1360) به که‌مێک ئاڵوگۆڕه‌وه تا ئێستا (1389) له ڕۆژه‌وی ئاخاوتنی [که‌م کرده‌وه‌ی] هێزه خه‌باتکاره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دایه.
ئه‌وه که تا ڕۆژگاری ئێمڕۆ مه‌سه‌له‌یێکی گرینگی ئه‌وتۆ ته‌نێ له چوار چێوه‌ی وته‌یێکی که‌م به‌ها پێدراودا ماوه‌ته‌وه بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای گرێ پووچکه‌ی ئاڵوز،پاشاگه‌ردانی فێکری واته سه‌قام نه‌گرتنی باوه‌ڕی نیشتمانی، دانه‌بڕان له ته‌وژمی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای زاڵ به‌سه‌ر بیر‌و بۆچوونی ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌لاتو تاکی ڕۆشنبیری کوردستاندا.
خۆی جێ ئێنکار نیه هه‌ر چه‌ند به‌شێک له پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ورانی ژیانی عه‌شایری به شێوه‌ی رابردوو کۆتایی پێ هاتوه، به‌ڵام جۆری ههڵسوکهوتهکانو چوارچێوه‌ی ئاره‌زوو حه‌زی فهرمانڕهواییو پێداگری له ده‌سه‌ڵاتی تاکو قازانجه تاکه کهسیو گرووپیه‌کان [حێزبی]، هێشتار وه‌ک ڕابردوو به پاشکۆمانهوهو به‌سراوه‌یی به ده‌سه‌ڵاتی کلاسیکی ناوه‌ندی [ئێران] بڕیارده‌رو ڕێگری سه‌ره‌کی له گۆڕینی قۆناغه‌که‌یه!
قازانج‌و مه‌سڵه‌حه‌ته کورت ماوه‌کان ئیراده‌ی دوور ڕوانین بۆ پساندنی زه‌نجیری کۆیله‌تی مێژوویی لێ ئهستاندوین.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له پێک هێنانی به‌ره مسۆگه‌ر کردنی قازانج‌و مه‌سڵه‌حه‌تی گشتیی سیاسیی کۆمه‌ڵگا بێ، له‌وه ده‌چێ ئه‌م تێفکرینه جارێ نه‌یتوانیبێ بگاته ئاستی ڕیشه ئاژۆتن له زهینو مێشکی به‌ره‌ی دانه‌بڕاو له پێوه‌ندییه عه‌شایرییه له باو که‌وتوه‌کان.
پێداگری‌و جار نه جار دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌وه که "به قازانجی کورد نیه له ناوه‌ند [تاران] داببڕدری"!؟ یه‌ک له خاڵه لاوازه‌کانی باوه‌ڕی کورد بۆ دیاری کردنی ڕاسه‌وخۆی چاره‌نووسی دواڕۆژی خۆیه‌تی.
هیچ کاتێک ئه‌م ڕێبه‌رانه شی کاری زانستیانه‌یان به ده‌سته‌وه نه‌داوه که قازانجی مانه‌وه له‌م چوارچێوه به زۆری‌دا سه‌پاوه له سه‌ت ساڵی ڕابردوو به سه‌ر کورددا کامه‌یه؟!
2. ئەدی هاوکاریو کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
وشه‌ی هه‌موان له ههڵسوکهوتو ئاکاری سیاسی ڕیکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات مانا‌و نێوه‌رۆکی جیاواز له نێوئاخنه باوه ناسراوه‌که‌ی لێ هه‌ڵ هێنجراوه!!
به واته‌یێکیتر "هه‌موان" وه‌ک خۆی جارێ به فه‌رمیی نه‌ناسراوه. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما نه ڕای جه‌ماوه‌رو نه گرینگی داهاتوو کۆتایی به‌خشین به مه‌ینه‌تیه‌کان نرخی ڕاسته‌قینه‌ی نه ناسراوه .
له لایێکی‌تر به هۆی زالبوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ملهوڕه له نێوخۆی وڵات خه‌ڵک توانای ده‌رخستنی راو بیروباوه‌ڕی خۆی له گشت پرسیهکی جه‌ماوه‌ریدا له پێوه‌ندی بهسهرهاتو داهاتووی خۆیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، هه‌ر چه‌ند به به شێوازی تاکو ته‌را پشتگری له مه‌به‌ستێکی ئه‌وتۆ کرابێ. به گۆ کردنێکیتر جه‌ماوه‌ر له ڕای خۆی خاوه‌ن ده‌ر نه‌که‌وتوه [هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری پاش سێداره‌درانی فهرزادو هاوڕێیانی نۆخته گۆڕانێک به حساب دێت].
٣.پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری ئه‌زموونه هاوشێوه‌کانی باشوور داهاتووی ڕۆژهه‌ڵات لێک بده‌ینه‌وه وێنه‌که‌مان له به‌رده‌ست دایه، هه‌ر چه‌ند جیاوازی باشوور‌و ڕۆژهه‌لات له هه‌موو بوارێک‌دا نه شاراوه‌یه.
وه‌کی دی به پێ ئه‌و فرتان فرتانه له کێ به‌رکێی نێوان لاینه‌کان بۆ خۆ نزیک کردنه‌وه [به راده‌یه‌کی به‌رچاو نزم] له لاینه ناڕیکهکانی سه‌ر به ڕه‌گه‌زو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی چ په‌ڕیوه، ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆ یا دوورخراوه تا ئاستی خۆفرۆشانی هاوڕه‌گه‌ز له یه‌ک ساڵی دواییدا خۆی نواندوه، مرۆڤ ناتوانێ به دابین کردنی ده‌سکه‌وتێک که بارته‌قای لانی که‌می قوربانی‌و خه‌باتی هه‌ر نه‌بێ سێ (3) ده‌یه‌ی ڕابردوومان دڵ قایم بێ.
4. لە بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
ڕاستی مه‌ترسیدارتر له‌م پێوه‌ندیه‌دا ته‌نێ له پرشوبڵاوی ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به دی ناکرێ. مه‌ترسی مه‌زنتر بۆ دواڕۆژی ئه‌م به‌شه له نیشتمانی کورد له ئارابوونی ئه‌و چالاکییه ئاشکرا و نیوه نهێنیانه‌یه که هه‌ر کامه یان به نۆره‌ی خۆی بۆنی ده‌س پێشخه‌ری داڕشتنی پلانی خۆت ێههڵقورتاندن له کاروبارو ئێداره‌ی داهاتوی ڕۆژههڵاتو به کورتی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌م پاروه چه‌وره بۆ دابین کردنی مه‌به‌ستی دیار‌و قازانج خوازانه‌ی پێوه دیاره.
ئه‌و مه‌ترسی گه‌له ئه‌گه‌ر له قه‌راغ پلانی ڕه‌گه‌زی فه‌رمانڕه‌وا به هه‌موو توێژ‌و لایه‌نی سیاسیی چهپو ڕاست، شاهی‌و ئێسلامیو...ت...د، سهنگو سوک بکه‌ین پانتایی مه‌ترسییه سامناکهکانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
نابه‌جێ نیه مێوانداریو پێشکه‌ش کردنی بهراتو پیتاک به تاکو کۆی بانگهێشت کراوو په‌ڕیوه بۆ باشوور هه‌روا به هاسانیو به بێ مه‌به‌ست سه‌یر بکه ین. له لایێکی دیکه مایه‌ی شانازی ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌ست کردن به ئه‌م مه‌ترسیه نابهجێو یارمه‌تی که‌م وێنه‌و ده‌ست ئاواڵه‌ی ئه‌وتۆ ته‌نیا بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکی نیشتمانی برایانمان له پارچه‌یێکی دیکه‌ی وڵاتی ئازیزمان بێ.
کاتێک مل که‌چی ئه‌م یان ئه‌و سه‌رۆکی خاوه‌ن ئه‌زموونی شۆڕشگێڕانه‌ی کورد!!؟ [سه‌رنه‌وی کردنی ڕاهێنراوی مێژوویی!] تا ڕاده‌ی خه‌نی بوون به قهولو قه‌راری پێ سپاردنی بهرپرسایهتیکی ئێداری له لایه‌ن بێ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌گه‌زی فارس له داهاتووی ئێران بخڕیته به‌ر سرنج ئیتر که‌لێنه‌کان که‌متر له تاریکاییدا ده‌مێنن.
زۆر سروشتیه له حاڵ‌و ڕۆژێکی وه‌هادا هیچ قازانج خوازێکی زلهێزی جێهانی مه‌یلی ئه‌وه‌ی نیه زگی له تێری نه‌هاتووی خۆی به ته‌مای سفره‌ی به تاڵی ئێمه بماڵێو ئاوڕمان لێ بداته‌وه.
ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی هێزو توانای هه‌ر لاینێکو کۆ ده‌نگی پێویست قسه‌ی یه‌که‌م له دیاری کردنی چاره‌نووس‌و سه‌قامگیر کردن بۆ گه‌یشتن به ئاره‌زووکان مسۆگه‌ر ده‌کا.
ئێمه تا ئێستا نه‌مان توانیوه هه‌نگاوی پێویست بۆ که‌م کردنه‌وه یا دووپات بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کی ئه‌وتۆ له دواڕۆژدا هه‌ڵ بگرین.
سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه هێزو لاینه سیاسییه‌کانمان که‌متر له هه‌ر تاکو ڕؤشنبیرێکی دڵسۆزی نیشتمان زیانه‌کانی وه‌زعێکی وه‌ها شاره‌زانین؟!
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لە ئێران‌دا چییە؟
له بنه‌ڕه‌تدا پێک هاتن له سه‌ر خاڵه ناکۆکه‌کان کارێکی هاسان نیه، به گوێره‌ی زاڵ بوونی دوور‌و درێژی نه‌یاران به سه‌ر ژیان‌و به‌سه‌رهاتی ئێمه‌دا حهولدانو گێره شێوێنی بێ وچانیان بۆ له بار بردن‌و ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه یهکدهنگیو یه‌ک ڕیزیهک به قازانجی ئاواته دێرینه‌کانمان، نه‌بوونی ئه‌زموونی ئێداره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆماڵی‌و جێگیر نه‌بوونی متمانه‌و دیتنی قازانج‌و به‌رهه‌مه‌کانی، چه‌ق بهستنو پێداگری تاک میحوه‌ری، وه‌ک گۆشه‌یێک له کۆسپی تێ فکرین له قازانج و به کرداری کردنی کۆ ده‌نگی به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ئۆرگانیزمی سیاسیی خه‌باتکاری کورد ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕن.
شکانی تلیسمی وزه فهوتێنی پرشوبڵاوی واتای وه‌سه‌ر یه‌ککه‌وتنی توانای به‌ر ئهنگاریو له درێژه‌دا پاشهکشێو مل دانی نه‌یاران هه‌ر نه‌بێ به زۆرێ له داخوازه ڕه‌واکانمان ئاکامی ده‌بێ.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەون؟
دوو ته‌وه‌ری "خاڵی هاوبه‌ش"و "قازانجی گشتی" له‌وه ده‌چێ له نێو ئێمه‌دا نێوه‌رۆکی داب‌و ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌ک له نێو نه‌ته‌وه‌و ئاخێوه‌رانی زمانه‌کانی دیکه‌دا باوه نرخی خۆی پێ نه‌درابێ. ئاخاوتن‌و هه‌مبه‌ر وه‌ستانی خۆ به خۆی کورد زیاتر له سه‌ر خاڵه ناکۆکه‌کان پێداگره. خاڵی هاوبه‌ش هێشتا گرنگی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه تا ببێته سه‌رچاوه‌ی دانووسانو لێک نزیک بوونه‌وه! هاوشان قازانجی گشتیی له ڕۆژه‌وی سیاسیی‌دا جێگای بۆ ته‌رخان نه‌کراوه. بوون‌و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان‌و نێودێر کردنی هه‌ر کۆمه‌ڵێکی ئێتنیکی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه که به ماده‌ی پێکهێنه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه ده‌ناسرێن. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک چه‌ند خاڵی هاوبه‌شی بۆ لێک گرێدان نه‌بێ بوونی نێه. به کورتی هه‌بوونی خاڵی هاوبه‌ش وێرای هه‌ر ناکۆکیه‌ک له نێو لاینه کوردییه‌کاندا بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌ژمێردرێ.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
به‌شێک له وه‌لامی ئه‌م پرسیاره له پرسی سێهه‌مدا هاتوه.
ده‌ورانی دووپات کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی ڕووی له کزی دایه. گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگا، په‌ره‌ئه‌ستاندنی خوێندن تا ئاستی هه‌ره به‌رزی ده‌س وێڕاگه‌یشتن به پله‌کانی زانیاری ڕۆژ هه‌ر کامه مزگێنی کزتر کردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بهرئهنگاریه چهوتو زیانباره‌کانی ده‌یه‌کانی ڕابردوو بانگه‌واز ده‌که‌ن. له لایێکی‌تر سه‌رهه‌ڵدانی بیری نیشتمانی له دووتوی باوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ده‌وری ئه‌رێنی باشی بۆ وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ناکۆکییه نێوخۆییه‌کان له ڕێگای دیالۆگ، هێنانه گۆڕی ده‌ره‌تانی ڕه‌خنه‌و ده‌سنیشان کردنی خاڵی ناکۆک‌و نیشاندانی چاره‌سه‌رییه بنه‌ڕه‌تیه‌کان ده‌خاته به‌ر ده‌ست.
8. بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ ده‌بێ چ پرۆژەیەک بۆ داهاتوو له ئارادا بێت؟
سه‌قامگیر کردنی باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، به دواداچوون‌و متمانه به‌خشین به تاکو کۆی کۆمه‌ڵگا وه‌ک په‌ره‌دان به سیستمی په‌روه‌رده‌ی نهتهوهییو زانستی‌و خۆڵقاندنی ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی نه‌وه‌ی نۆێ به که‌ره‌سه‌کانی پێویستی ئه‌م بواره. ئه‌وه تا ڕادهێێکی باش ڕووی له سه‌رهه‌ڵدانه.
9. حیزبه‌کانی ئێمه به کرده‌وه چەندە باوەڕیان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، پێتان وایوایه ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له تێکۆشانی ئازادی سه‌ربزێوی به‌رانبه‌ر یاساگه‌لی نا دڵخوازو پاشکه‌وتوو ڕێگه‌گرتن له مافه مرۆڤییهکان بێت، ئه‌وه خۆ به خۆ هه‌موو کاتێک ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه. ڕاسته ئاسته‌نگه‌کان هه‌موو جارێک نابه‌جێ دانابهزێندرێن، به‌ڵام سه‌پاندنی کۆت‌و به‌ند هه‌ر چه‌ند یاسایی بن له ئه‌گه‌ری کار بۆ نهکرانو پهژراندنو به ده‌ست نه‌هێنانی پشتگیری ئازادی کۆمه‌ڵگادا به‌ره‌و ڕووی ململانێی وزه فه‌وتێن ده‌بێ.
ئه‌زموونی به‌ره‌و ڕوو واته کرده‌وه‌ی حێزبه‌کان به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانی جیا بیر یان جیا ههڵوێستو وهستانو بڕیاردانی ته‌جره‌به کراو به دژی تاقم‌و لایه‌نی لێک ناڕازی‌و دابڕاو ئه‌گه‌ر ڕای گشتیی له مه‌یداندا نه‌بێ وێنه‌یێکی دڵخۆشکه‌رمان به ده‌سته‌وه نادات.
10. ئه‌بێ چ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
په‌نا بردن بۆ چه‌ک خۆی واتای ڕۆخانو هه‌ره‌س هێنانی عه‌قڵیه‌تی چاره‌سه‌ری به شێوازی وتوووێژو هێمنانه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی چه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیار وه‌ک ئه‌وه له نێوان ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌کان یا ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سیاسیی، ئابووری‌و به گشتیی فراوان کردنی هێزو مه‌ڵبه‌ندی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ شه‌ڕی خۆ به خۆی چه‌ن ڕێکخراو یا لایه‌نی سیاسیی ئازادیخواز‌و هاو ڕه‌گه‌ز هه‌یه.
هێما گه‌لێکی وه‌ک به هاسانی گوله‌باران کردنی هاوسه‌نگه‌ران، ڕێگه لێ به‌ستن بۆ درێژه‌ی پێوه‌ندی مرۆڤی له‌گه‌ڵ هاوبیر، دۆست، براو خۆشک، لهتو پار کردنی یه‌کتر به قه‌مه‌و چه‌قۆ. له بیانوو گه‌ڕان بۆ ترۆری که‌سایه‌تی جێگای باوه‌ڕو متمانه‌ی دوێنێ [گه‌وره کردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستداری مه‌سه‌له‌یێک به نێوی "نه‌زمی ئه‌فشار"، ناڕه‌وا نیشان دانی تێکۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌وی دی له ژێر ناو‌و نێشانی هه‌بوون یا نه‌بوونی چه‌ند وشه‌ێیک وه‌ک پاشبه‌ندی ناوی حێزب ئه‌مانه‌و زۆر کرده‌وه‌ی ئه‌وتۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌ڤی له‌گه‌ڵ کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وتی دزێوی ڕۆژانه‌ی دوژمنی ناسراوی هاوبه‌ش (کۆماری ئێسلامی) تێدا نه‌بیندرێ لانی که‌م له توانای هیچ که‌س دانیه بتوانێ له ڕیزی کرداری هێزێکی شۆڕشگێڕ که بۆ نه‌جاتی میله‌تێک له زیله‌تی کۆیله‌تی ویلایه‌تی فه‌قێدا تێده‌کۆشێ جێ بۆ بکاته‌وه].
وه‌ختایێک سه‌رۆکی لاینێک که ساڵانێکی دووروو درێژ خۆی به ماکه‌ی چه‌پی شۆڕشگێڕ‌و تاقه هێزی شیاوی تایبه‌تمه‌ندی [22 عه‌یار] بۆ ڕزگاری "گه‌لی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد"! ده‌ناسێنی وێڕای ئه‌وه ئاماده نیه بۆ خه‌باتی هیچ لاینیکیتر له‌م بواره‌دا که‌مترین نرخ قایل بێ. وهختیێک هه ر ئه‌م که‌سایه‌تییه پاش تێپه‌ڕ کردنی ئه‌زموونێکی خوێناوی شه‌ڕی بێ سه‌مه‌ر هه‌مدیس ئاماده نیه لانیکه‌م داخ‌و که‌سه‌ری خۆی وه‌ک لاینێک له تێوه‌گلان له‌م مه‌ینه‌ته ده‌ربڕێ! له کهشو ههواێێکی زاڵی ئه‌وتۆ به سه‌ر بیری ڕێبه‌ری شؤڕشگێڕ!دا کێ ده‌توانێ متمانه‌یێکی ئه‌وتۆ جیا له جه‌ماوه‌ری هه‌ناسه ساردی کوردی بنده‌ستی ئه‌حمه‌دی نژاده‌کان به به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی دلێری نا گوتن بۆ دووپاتی ڕابردوو به مێژوو ببه‌خشێ.
هێزو لاینی خه‌باتکار کاتێک بۆ به ده‌ست هێنانی ژینگه‌و ژیانی ئازادی هاوبه‌ش له تێکۆشان دان، کاتێک نه‌یاری مڵاس گرتوو به هه‌موو توانای خۆی بۆ بێ که‌ڵک کردنی وزه‌و تواناکانی ئه‌وان له بهرانبهرخۆی له هه‌ر هه‌وڵێکی نا سهردهمیو نا مرۆڤانه [کرده‌وه‌کانی کۆماری ئێسلامی] ناپرینگێته‌وه، ڕه‌وا نیه له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا که هه‌مووان له ژێر زهختو گورزی هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی دۆژمنی سه‌ره‌کی خۆیان دان له وه‌ها وهزعو حاڵێکدا به هه‌ر نێوێک "تاوان"، باوه‌ڕی جیاواز، زێده‌خوازی، له‌گه‌ڵ یه‌کتر نهسازانو جیاوازی بیر‌و بۆچوون شیروتیر له یه‌ک بسوونو ده‌ره‌تانی یه‌کتر له خوێن گه‌وزاندن به قازانجی دوژمن نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه.
له حاڵ‌و وه‌زعێکی زیانبار، وزه فهوتێنو ڕه‌نج به خه‌سار ده‌ری [دوو به‌ره‌کی فراوان]، وه‌ک ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی تاکو کۆی هه‌ر کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر ئه‌وه‌یه به دژی بیر‌و کرداری شه‌ڕئه‌نگێزانه که ڕێگه بۆ ئاڵۆزی نانه‌وه، قووڵتر کردنی کێشه لاوکییه‌کان خۆشتر ده‌کا هه‌نگاوی ماندوو نه‌ناسانه‌ی ڕۆژانه به بێ پرینگانه‌وه له ماندوویهتیو گوێ ڕایڵ نه کردنی لاینه‌کان هه‌ڵگرێ.
ده‌سنیشان کردنی زیانه‌کانی شه‌ڕو ئاڵۆزی نێوخۆیی، ئاماژه دان به وێنه زیانباره‌کانی ئه‌م نه‌هامه‌تییه خوێن ڕێژانه‌یه. له قاودانی پیلانه لاوه‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ‌و دوژمنی سه‌ربه‌ستی ئینسانی کورد، زیاد کردنی گوشار بۆ وازهێنان له هه‌ڵوێستی چهوتو به دوور له سروشتی تێکۆشانی هێزێکی خه‌باتکار بۆ به ده‌ست هێنانو مسۆگه‌ر کردنی ماف‌و ئازادییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان.
ئه‌رکی نیشتمانی زانایان، ڕووناکبیران، نووسه‌ران، مامۆستایان، هۆنه‌رمه‌ندان، مامۆستایانی ئایینی‌و به گشتیی هه‌ر که‌سێک چ ژن یان پیاوی دڵبه‌ند به ئاو‌و خاک‌و ژیانی ئارام‌و سه‌رفه‌راز بۆ خه‌ڵکی کوردستانه له هه‌ر گۆشه‌یێکی دونیادا ده‌ژین ئه‌وه‌یه توانای خۆیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
ڕه‌نجی ده‌یان ساڵه‌ی شۆڕشگێرانی خه‌باتکار له ڕیزی حێزبه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کۆماری ئێسلامی له کوردستان ئه‌و نرخ‌و حورمه‌ته‌ی لای هه‌ر باوه‌ڕمه‌ندێک به درێژه‌ی خه‌بات وه‌ک پاراستنی پێویستییه‌ک ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ده‌س نیشان کردنی دڵسۆزانه‌ی هه‌ڵه‌و که‌مته‌رخه‌مییه‌کان تا وێکرا ده‌وری ڕاسته‌قینه‌ی فیداکاری گرێدراومان کۆتایی هێنه‌ری ژیانی ژێر ده‌ستیمان بێت.
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌رێز سدیق بابایی:خه‌ڵكی شاری پاوه له ناوچه‌ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. ئێستا له وڵاتی ئاڵمان نیشته‌جێیه. ئه‌و تێكۆشانی سیاسیی خۆی له سه‌ره‌تای په‌ره ئه‌ستاندنی شۆڕش به دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ده‌ست پێ كردووه‌و له به‌ر چاڵاك بوون له ڕیزی جه‌ماوه‌ردا به ئه‌ندامی شورای شاری پاوه هه‌ڵبژێردراوه.
پاش فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی له 28ی گه‌لاوێژی 1358 به دژی ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد له کوردستانی ئێران‌و نه‌بوونی ده‌ره‌تانی خه‌باتی مه‌ده‌نی هێمنانه‌و ئاشكرا، به هۆی ناسراو بوون، له ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا به‌شداری خه‌باتی به‌رگری نیشتمانی كردوه.
له ماوه‌ی خه‌باتی به‌رگریدا ئه‌ركی به‌ڕێوه بردنی ئه‌م بهرپرسایهتیانهی خراوه‌ته ئه‌ستۆ:
1. به‌رپرسایه‌تی كۆمیته‌كانی حێزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شارستانه‌كانی، تكابو ساینقه‌ڵا (هه‌وشار).
2. ئه‌ندامه‌تی كۆمسیونی كۆمه‌ڵایه‌تی حێزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌و به‌رپرسیاری به‌شی شۆراكانی كوردستان.
3. به‌رپرسایه‌تی كۆمیته‌ی شارستانی كرماشان‌و كامیاران.
4. به‌رپرسایه‌تی كۆمیته‌ی شارستانی پیرانشار (خانێ).
5. به‌رپرسایه‌تی كۆمیته‌ی شارستانی مههــاباد.
6. ئه‌ندامه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆكراتی كۆردستانی ئێران.
سدیق بابایی له ساڵی 19990 ڕا وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسیی نیشته‌جێی وڵاتی ئاڵمانه‌و له ده‌ره‌وه‌ش تێكۆشان‌و خه‌باتی خۆی به شێوه‌ی جۆراوجۆر درێژه پێداوه‌و تا ئێستا به ده‌یان وتار‌و بابه‌تی وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی یان بابه‌تگه‌لی پێوه‌ندیدار به دۆزی هه‌نووكه‌یی كورد نوسیوه‌و بڵاو كردۆته‌وه.
No comments:
Post a Comment